١٤\٧\٢٠١٢
ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ییت ده‌شکێنم.

هێمن
حوسێن
ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ییت
ده‌شکێنم
ئه‌مشه‌و مه‌لی به‌رزه‌فڕت
پێچێک ده‌دا و
په‌ڕ و باڵی ده‌وه‌رێنم
ئه‌مشه‌و وه‌ک هه‌وره تریشقه
له‌به‌ر چاوی تاریکتدا
ده‌برووسکێنم
کوا گه‌وره‌ییت،
به چی دیاره؟
به‌و لێوانه‌ی وه‌ک نێرگه‌له
هه‌ر ئێواره و یه‌کێک ده‌می پێوه ده‌نێ؟
به‌و سێوانه‌ی وه‌کو ته‌ڵه
هه‌ر ئێواره و گۆڕ بۆ که‌سێک هه‌ڵده‌که‌نێ؟
یا به‌و چاوه‌ی له یه‌ک کاتدا
ده‌هۆڵی عه‌شق ده‌کوتێ و
زوڕنای درۆم بۆ ده‌ژه‌نێ
به چی دیاره؟
به‌و دڵه‌ی وه‌ک کاروانسە‌را
چی رێبواره و به چه‌قیدا تێده‌په‌ڕێ
یا به‌و جه‌سته‌ی شه‌قام ئاسا
هه‌ستی پیاوی ئه‌م وڵاته‌ی تێ ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ییت ده‌شکێنم
پارچه‌کانی
هه‌موو ده‌که‌م به تابلۆیه‌ک
دایانده‌نێم له ناو قه‌فه‌س
تا ئه‌وانه‌ی له دوای تۆدا دێنه دنیا
فێریان بکه‌م هه‌ر مرۆڤ بن
مرۆڤ و به‌س.
ماڵپه‌ڕی هێمن
حوسێن
|