په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٣\٢٠١٢

    ئەم شەو تا دوێنێ نەخەوتم.

بێستوون مینە

١.
چی درەختی سەر شەقامەکانە ڕوویان لەمن کردوە.
من جەنگەڵم؟
٢.
ھەڵووژەیێک ھەناری گرتووە
دەڵێ ھەموو درختەکانی باغەکە پێم دەڵێن تۆ ناپاکیت
لەگەڵ سێوێک کردووە.
من دادوەرم؟
٣.
ئەستێریێک بەپێی پەتی لەناو دووکەڵەکە بەبابۆڵەیێک نانەوە
بۆسۆراغی من ھاتووە .
من کراسەکەم شینە؟
٤.
مانگ بەدەستەکووتێ بۆلام بەڕێوەییە گڵۆپەکەی سووتاوە.
من کارەباچیم؟
٥.
ڕۆژ داوای سپلیتێکی لێکردووم ئەڵێ ئەم زستانە زۆر سەختە.
من دووکاندارم؟
٦.
ھەموو کرمی زێرابەکان بۆ دیدەنیم ھاتوون.
من قووڕم؟
٧.
مێشوولەکانی ناو زەلکاوەکە دەفڕن بۆلای من.
من شیرینیم؟
٨.
کەروێشکێک شۆفڵی ھێناوە ئەڵێ کوێ بکۆڵین.
من ئەندازیارم؟
٩.
گوورگێک لورەلورەکەی تێک چووە ئەڵێ دەنگی ڕێویم بۆدانێ
ئەو کافر بابە خەنی بوو بەمریشکان.
من وەستام؟
١٠.
دەریایێک ئەم شەو دەزێ کانیێکی سازگاری بووە.
من مامانم؟
١١.
ھەموو کلوە بەفرەکان بەسەر سەری منەوە نیشتنەوە
ئەڵێن ئەم سەرەوە زۆر ساردی کردووە.
من سۆپام؟
١٢.
کیسەڵێک خێراییەکەی لەدەست داوە لەمن دەگەڕێ.
من بیبەرم؟
١٣.
ھەژارێک دەستە کانی پەڕیون بۆمن دەگری.
من خانی لەپ زێڕینم؟
١٤.
کتێبێک قژی خۆم تاشیوە وشە چییە بەسەرمەوە نەماوە.
من سەرتاشم؟
١٥.
میری مێروولەکان وتی نازانم قسە بکەم ئابڕووی ئەم شارەم بردووە.
من زمانم؟
١٦.
ئەمانە ھەمووی ئەمشەوو بوون.
دووێنێ داوای ماچێکم لەکچێک کرد وتی من پیاوم.
من عاشقم؟

bestunmina@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک