١١\١\٢٠١٢
ئەنالیزەکردنی
پەندیکی کوردی!

نەهرۆ
دەرزی لە چاوی خەڵک دا دەبینی بەڵام گاسن لە چاوی خوی دا نابینی !
لەراستی دا ئەم پەندە بەرهەمی بیرکردنەوەی کۆمەڵگای فەللاحی یە ،تیگەیشتنی
سەرەتایی پەندەکە ئەوەیە باس لە میکانیزمی رەخنە دەکا بەشیوەیەکی
ئاسویی بۆ نموونە دەرزی / چاو / گاسن.
بەواتای کەسانیک هەن کەموکورتی بەرانبەر چەند بچوکیش بێ بەئەندازەی
دەرزی دەیبینن کەچی هەڵەو کیماسیەکانی خویان گەر چی بەئەندازەی گاسنیک
بێ نایبینن !
رەگەزە پیکهینەرەکانی ئەم پەندە لە دوو یەکە پیکهاتووە ، یەکەم
کەرەستەی بەرهەمهێنان وەک دەرزی وگاسن ،دووەم یەکەی بایلوجی ئینسان کە
چاوە ! لەگەڵ ناوهێنانی هەر یەک لە کەرەستە بەرهەمهێنانەکان دا ، چاو
وەک یەکەیەکی بایلوجی هاتووە ،چاو هاوشانی دەرزی هەروا هاوشانی گاسن
هاتووە ، بەڵام هەڵەی پەندەکە لەوە دایە چاو وەک یەکەیەکی بایلوجی
دەرەوەی خوی دەبینی بەڵام ناوەوەی خوی نابینی ،گەرچی ئەم سیمبولانە بە
شێوەیەکی مەجازی بەکار هاتووە !
بەڵام نالوژیکی پەندەکە لەرواڵەت دا بەدی دەکرێ لەبەر ئەوەی شکڵ
وناوەرۆک یەکانگیر نەبووە ،گەرچی لەناوەروک ماناکەی ئاشکرایە بەڵام لە
شکڵی دەرەوەی هەڵەی تیکەوتووە.
لەلایەکی ترەوە ئەگەر پەندەکە بخەینە بەر نەشتەرگەری فیزیاوی ئەوە دوو
بەشی پەندەکە رەگەزی ئاگری یە ،بەشەکەی تری رەگەزی ئاوی یە ،کەواتە
پەندەکە سوودی لە هەر چوار رەگەزەکە نەبینیوە کە ئاگرو خوڵ ، هەواو
ئاوە ،هەروا ئەگەر دیوی شاراوەی پەندەکە بخوێنینەوە وسیمبولە
نهینیەکانی ئاشکرا بکەین ،ئەوە دەرزی نیشانەی ئافرەتە ئافرەت بەهەموو
مانا بەربڵاوەکەی ووشە ،جوانی ،هەڵس وکەوت ،رەفتارو بەها کۆمەڵاتی یە
تەقلیدیەکان ،گاسنیش ئاماژەیە بۆ پیاو لەبەر ئەوەی لەکۆمەڵگای ئێمە
ئەوە پیاوە بە گاجووت ئەرز دەکیڵی ،ئافرەتیش لە ماڵەوە پینەوپەرۆ دەکاو
جلوبەرگ دەدوورێ ،لەو میانەش دا چاو بەواتای رای گشتی یان چاودێر بەسەر
جم وجوڵی کەسەکان ، بەپێی ئەم خویندنەوە پەندەکە ئەوەمان پێ دەڵی ئەگەر
ئافرەت پی خوار دابنێ دیارە ،هەڵەی ئافرەت ئەگەر کەمیش بێ لی گەورە
دەکەن لەوانەیە لووت وگویی ببرن یان بەردە بارانی بکەن و بیکوژن !
بەڵام گاسن کە نوینەرایەتی پیاو دەکا رای گشتی کەچاوە نایبێنی ،گەر چی
هەڵەی زەقیش بکا ،بەداخەوە لەکۆمەڵگای ئێمە پیاو بۆی هەیە هەموو هەڵس
وکەوتیکی ناشایستە بکا تەنانەت لەکاتیکدا ئەگەر ژنی هەبێ ئەتوانی
مێبازی بکا ولەگەڵ ئافرەتیکی دی رابوێرێ ،کەسیش پێ ناڵی پشت چاوت برویە
،بەڵام ئافرەت بەوێنەی بچوکی دەرزی هەڵەکانی دەخریتە بەر رەخنەو
گازندەو توانج تارادەیەک رەنگە بەهوی هەڵەیەکی بچوکەوە (بە پێوانەی
کۆمەڵگای رۆژهەڵات بۆ هەڵە ) ناوبانگی لەکەدار بکرێ وبۆ هەمیشە میژووی
ژیانی لێڵ بکرێ. بەڵام پیاو هەرچی بکا وەک بەرزگی بانان بوی دەرئەچی !
بەڵام خاڵیکی دیکەی تەکنیکی پەندەکە ئەوەیە ئەوەی دوورمان دەکا فوکوس
لەسەر تەقەڵ ودەرزیەکەدایە ،ئەوەی جووتیش دەکا بەهەمان شێوە ،کەواتە
ئاراستەی چاو لەم دوو پیشەیە بۆ خوارەوەیە بۆیە بەکارهێنانی ئەم دوو
کەرەستە بەرهەمهێنانە گونجاو نیە بۆ پەندەکە !
پەندەکە دوو رەهەندی ناکۆکی هەیە ،بینینی دەرزی بچوک ونەبینینی گاسنی
گەورە ،دوالیزمی بینین ونەبینین پانتایی جوگرافی پەندەکە داگیر کردووە
بگرە ئالیەتیکی سەنتراڵە ،بەلانسی پەندەکەی پی راگیراوە ،بینین
کایەییکی گۆراوە هەمیشە لەجوڵە دایە بەڵام نەبینین کایەییکی پاسیڤە
وهیچ بەرهەمیکی نیە ،کەواتە بنەمای پەندەکە لەسەر یاسای نەفی رەشبینین
وبینینی گەشبینی ئیش دەکا !
بەڵام ئەوەی دەرزی ببینی ، گاسنیش دەبینی وەک گوتمان چاو دەرەوەی خوی
دەبینی بەڵام ناوەوەی خوی نابینی !
ئەگەر لەروانگەی پەیوەندیە سێکسیەکانەوە سەیری بکەین ئەوە چاو نوینەری
خوشەویستی یە لە رەگەزی پیاو چونکە پیاو بەچاو دڵداری دەکا ، ئافرەتیش
بە گوێچکە کەواتە پەندەکە زادەی کۆمەڵگای دواکەوتووی باوکسالاری یە ،ئەم
چاوە پیاوانەیە دەرزییەک نوینەری ئافرەتە ببینێ بەڵام ئامادە نیە گاسنە
رەزاقورسەکە ببینی کەنوێنەری پیاوە . کەواتە ئەوەی فروید دەیڵی راستە ،فروید
هەموو رەفتارەکانی ئینسان لەشێوەی نائاگاهی گەراندەوە بۆ سیکس تەنانەت
خوشی مژینی مەمکی دایک لەمناڵی دواتر قۆناغی شەرجی کە مناڵ لەزەت
لەکۆنترۆڵ کردنی هەناوولیخەڵوکەی خوی دەبینی دواتریش قۆناغی باڵغ بوون
خەون بینین بەسێکسەوە ،بیجگە لە مانە ئەگەر ئەنالیزەی تەواو بۆ زمان
بکرێ دەربرێ (کبت)وسەرکۆپی سێکسی یە بۆ نموونە کاتی گۆران دەڵی زنجیرە
شاخی بەرزو گەردن کەش ..ئاسمانی شینی گرتووتە باوەش لەوانەیە لە خود
نائاگاهی گۆران ،یان لەخەیاڵی ناوەوەی دا کچێک راکشاوە هەردوو مەمکی
قووت کردووە بەرەو ئاسمان ،لەبەر ئەوەی ناونیشانی رۆمانی بەرزاییەکان
ویژرینگ دەیانگوت نووسەرەکە مەبەستی بەرزایی مەمکەکانی ویژرینگە!
لەم پەندەی خومان بەشێوەیەک لەشێوەکان دیوی شاراوەی سێکسی بەدی دەکرێ ،گەر
چی لەوانەیە پەندەکە بەرهەمی عەقڵ ویادەوەری دەستەجەمعی کۆمەڵگایە
بەڵام سەرەتا هەر لەسەر زاری یەکیکەوە کەوتوتە فەزای دیالوگەوە ،بەواتای
کچ ئەگەر تەنک وباریک بێ وەک دەرزی دەبینرێ بەڵام چاو ناتوانی بنورێ بۆ
شتیکی ناقوولا کەسیمبولی پیاوە!
ماوەتەوە بڵین دەرزی وچاووگاسن ویرای جیاوازی رەگەزەکانیان بەڵام
زەمینەیان لەبارە بۆ هەڵگرتنی شوحنەی موگناتیسی!
نەرویج
ماڵپەڕی نەهرۆ
|