١٤\١١\٢٠١٠
ئەنارکیزم،
پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی رەخنەگرانی.
هەژێن
- بەشی یەکەم -
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم، ناساندی ئه‌نارکیزم نییه،
چونکه پێشتر چه‌ند بابه‌تێکم له به‌شی (A)ی په‌رتووکی(an nanrchist
FAQ) وه‌ک سه‌رچاوه‌ی بڕواپێکراو له ده‌می خودی بیریارانی کلاسیک و
هاوچه‌رخی ئه‌نارکیزمه‌وه، کردووه به کوردی و هەروەها بەشەکانی (D)
و (J) لە لایەن هاوڕێیەکەوە وەرگێردراونەتە سەر کوردی و به‌شه‌کانی
تریشی به هه‌وڵی هاوڕێیانی تر له‌ژێر وه‌رگێراندن، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت
لێرەدا ڕۆشنایی بخه‌مه‌سه‌ر، وتارێکی ڕه‌خنه‌یی به‌ڕێز (فوئاد قه‌ره‌داغی)یه،
که له 25 فێبریوه‌ری 2008دا به دووبه‌ش له وێبلاگه‌که‌ی خۆیدا
بڵاویکردووه‌ته‌وه و من ماوەیەک لەمەوبەر*، له کاتێکدا خه‌ریکی هه‌ڵدانه‌وه‌ی
بابه‌ته نوێیه‌کانی نووسه‌ر بووم، به‌ڕێکه‌وت به‌رچاوم که‌وت.
وه‌ک ده‌زانین و پێیویستیشه په‌یڕه‌وی لێبکه‌ین، ڕه‌خنه له هه‌ر
هزرێک یا ده‌قێک، پێویستی به به‌ڵگه‌ی مه‌ڵموسه کە له خودی سه‌رچاوه‌کانی
ئه‌و هزره یا ئه‌و ده‌قه‌وە وەرگیرابن. ناکرێت من ڕه‌خنه له
مارکسیزم بگرم و به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌کانم له‌مه‌ڕ دروستی یا
نادروستی مارکسیزم، له دژه‌بۆچوونه‌کانی مارکسیزمدا بگه‌ڕم. به‌داخه‌وه
ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که به‌سه‌ر به‌ڕێز (فوئاد قه‌ره‌داغی)دا
تێپه‌ڕیووه. من ناوی ده‌نێم به‌سه‌ردا تپه‌ڕین، له‌به‌رئه‌وه‌ی که (فوئاد
قه‌ره‌داغی) تا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم، له هیچ پارتێکی ڕامیاریدا
ئه‌ندام نییه و ڕه‌خنه‌گرێکی شاره‌زایه. ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی وا ئه‌ندامی
پارتێک بیگرتایه، به دڵنیاییه‌وه، زۆر جێگه‌ی سه‌رنج و لۆمه نه‌ده‌بوو،
چونکه بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی پارت واوه‌تر له سنووره‌کانی
ئایدیۆلۆجیای پارته‌که بڕناکات.
بە بڕوای من، لەبەر ئەوەی کە ڕەخنەکەی نووسەر:
- له ناساندنی ئه‌نارکیزم و به‌و شێوه‌یه‌ی
که خۆی ناساندوویەتی: ئه‌نارکیزمی پرۆدۆنی و ئه‌نارکیزمی باکۆنینی، له‌ته‌ک
خۆیدا که‌وتووه‌ته ناکۆکی.
- بۆچوونی دژه‌ئه‌نارکییانی
کردووه به سه‌رچاوه و به‌ڵگه بۆ هزری ئه‌نارکی و بۆچوونی هزریارانی.
- گروپی کۆمونیستی ئینته‌رناسیونالیستی
لێگۆڕاوه به گروپێکی ئه‌نارکی.
بەو پێیە لە بنەماکانی ڕەخنەگرتن لایداوە و ڕەخنەیەکی ئاوا تەنیا
دەتوانێت پێداگرتنەوەی ئایدیۆلۆجیانە بێت لەسەر ڕەخنە نابەجێکانی
پێشتری هاوبیرانی نووسەر و هەر ئەم لاوازیی و نابەجێییەی ڕەخنەکەی
نووسەر بوو، کە منی بۆ وەڵامدانەوەیەکی لەم جۆرە هاندا و هیوادارم
توانیبێتم، دەرگە لەسەر مشتومڕێکی کراوە و هەمەلایەنە بکەمەوە، تاوەکو
خوێنەران بەشداری و داوەری تێدا بکەن.
هەڵبەتە پێویستە ئەوەش بڵێم، کە من یەکێکم لە لایەنگرانی ڕەخنەی
ڕوخێنەر و بڕوام بەو ناونانگەلی �ڕەخنەی بنیاتنەر� ، �ڕەخنەی دۆستانە�
، �ڕەخنەی زانستی� و �ڕەخنەی چاک�، کە لە بەرامبەردا بەواتای بوونی
ڕەخنەی پێچەوانەش دێن و وەها ناونانگەلێک تەنیا هەوڵێکی کۆنەپەرستانەن
بۆ بەرگرتن لە ئازادی ڕەخنە. لای من ڕەخنە تەنیا پێویستە پابەندی سێ
بنەما بێت؛ ڕاستگۆیی لە گواستەوەی دەقەی ڕەخنەلێگیراو وەک خۆی،
پشتبەستن بە لۆجیک لە لێکدانەوەدا، پەلنەهاویشتنی ڕەخنە بۆ کەسایەتی و
ژیانی تایبەتی ڕەخنەلێگیراو. بە کورتی ئەگەر ڕەخنە نەتوانێت ڕوخێنەر
بێت، ئەوا هەرگیز ناتوانێت لە دونیای ڕۆشنبیریدا شتێک بنیات بنێت و
دەچێتە خانەی دەمارگیری ئایدیلۆجیانەی نەزۆک!
بەم کورتەیەوە دەچمە سەر بۆچوونەکانی نووسەر و هیوادارم هەم خودی
نووسەر و هەم خوێنەران خراپتێگەیشتن و ناڕۆشنییەکانی من لە وەلامێکدا
چێبکەنەوە.
نووسه‌ر ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، که ئه‌نارکیزم ئاراسته‌یه‌کی بالاده‌ستی
نێو بزاڤی شۆڕشگێرانه‌ی پڕۆلیتاریا بووه، ئه‌مه بۆ خۆی سه‌ره‌تاییه‌کی
باشه بۆ گفتوگۆی هزری و ڕه‌خنه‌ی لۆجیکییانه و منیش وه‌ک ئه‌نارکییه‌ک
به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابم، که ده‌رگه‌کانی ڕه‌خنه
ئاوه‌ڵاتر بکه‌م و بوار بۆ به‌شداری که‌سانی تریش بڕه‌خسێنم.
پاش چه‌ند دێڕی سه‌ره‌تا، نووسه‌ر ده‌نووسێت �ته‌رحه نوێیه‌کانی ئه‌م
رێبازه به هه‌مان رێچکه‌ی ته‌رحه کۆنه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌چێته‌وه‌و
له هه‌مان خولگه‌دا ده‌سووڕێته‌وه . ئیمڕۆش هه‌ر وه‌کو دوێنێ ، به‌ربه‌ره‌کانیکردنی
مارکسیزم له نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی جیهانیدا ، چ وه‌ک تیۆری و چ وه‌ک
پراکتیک ، ته‌وه‌ره‌ی چالاکییه‌کانێتی . �
به‌داخه‌وه که له په‌رتووکخانه‌ی کوردی‌دا ئه‌ده‌بیاتی ئه‌نارکی
شوێنی خاڵییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه، کە نووسه‌ران و ته‌نانه‌ت یه‌که‌مین
هه‌وڵی (فه‌رهه‌نگی ڕامیاریی) به زمانی کوردی بکه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌وه،
که له بری تێڕامان و ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌م
هزره، ناچار به پشتبه‌ستن به بۆچوون و ده‌سته‌واژه‌ی ئاماده‌کراوی
کەسانی تر بن، ئه‌مه‌ش کارایی ئایدیۆلۆجیایه، ئه‌رکی بیرکردنه‌وه و
تێڕامان به ڕابه‌ران و سه‌رکردایه‌تی پارت و هزریاران دەسپێرێت و
دواجار هه‌ر به‌م هۆیه‌وه سۆسیالیزمیش له جیهانی ڕۆشنبیری کوردی‌دا به
ته‌لارێکی ئاماده‌کراو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کارل مارکس و پاشڕه‌وانی
بزانرێت.
منیش ده‌ڵێم که ئه‌نارکیسته‌کان له هاوسه‌رده‌مه‌کانی (کارل مارکس)ه‌وه
تا ئەو ڕۆژه‌ش که کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کسان و ئازاد ده‌بێته که‌توار، دژایه‌تی
ده‌سه‌لاتخوازی له هزری کارل مارکس و فریدیش ئه‌نگلس و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
مارکسیزم وه‌ک ئایدیۆلۆجیا و ڕێڕه‌و (مژهب)ێک و پاشڕه‌وانی، ئه‌رکی هه‌ر
سۆشیالیستێکی ئازادیخواز (ئه‌نارکیست) دەزانن. به‌ڵام به‌و شێوه‌ی که
مارکسیسته‌کان ڕایده‌گه‌یێنن، دوا ئامانج و ئه‌رکی ئه‌نارکیزم، دژایه‌تی
مارکسیزم نییه، به‌ڵکو دژایه‌تی ئه‌و بۆچوونانه‌یه له هزری (مارکس)دا،
که ئه‌زموونه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی له (کۆمونه‌ی پاریس)ه‌وه تا ئه‌ورۆ،
چه‌وتبوون و ناکۆکبوونیان له‌ته‌ک سۆشیالیزم و خه‌ونه‌کانی
ئازادیخوازیدا سه‌لماندوون؛ ئۆتۆریته، پێشڕه‌وی پارت، دیکتاتۆرییه‌تی
پڕۆلیتاریا (دیکتاتۆرییه‌تی پارت) و پڕۆلیتاریزه و سۆشیالیزه‌کردنی ده‌وڵه‌تن.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان سه‌راپای هزری مارکس ڕه‌تناکه‌نه‌وه،
ئه‌نارکۆ-کۆمونیسته‌کان به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ن و بۆچوونه‌کانی (پیته‌ر
کرۆپۆکین) باشترین به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ن.
� مێژووی ئه‌م ره‌وته بۆ سه‌رده‌می ده‌رکه‌وتنی پرۆدۆنیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه
. تێزه سه‌ره‌کییه‌کانی فیکری ئانارکیستی له بیروبۆچوونه‌کانی پرۆدۆ‌ن
و پاش ئه‌ویش له به‌رنامه‌ی خه‌باتی باکۆنینییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێ
. �
ئه‌م ناساندنه هه‌م سه‌رپێیانه و هه‌م کورتکردنه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ
نه‌بوونی سه‌رچاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه به زمانی عه‌ره‌بی، فارسی و کوردی،
که نووسه‌ر پشتی پێیان به‌ستووه. شوێنپێی هزری ئه‌نارکی له هزری
حەکیمی چاینی لائۆ- تسە (The Course and The Right Way)، فیلۆسۆفانی
دواتری یۆنانی و هێدۆنیسته‌کان (Hedonists) و سینیکه‌کان (Cynics ) و
پەیرەوانی تری لایەنگری مافی سروشتی، بەتایبەت لە ئەندێشەی زێنۆ (Zeno)دا
بنیاتنەری قوتابخانەی ڕەواقی و نه‌یاری ئەفلاتون، لە وانە عیرفانییه‌کانی
کارپۆکراتیس لە (ئەسکەندەریە)دا هاتوون و کارایی بەرچاویان لەسەر
هەندێک لە ئاراستە کریستییەکانی سەدەکانی ناوەراست لە فەرەنسە، ئاڵمان،
ئیتالیا، هۆلەند و ئینگلیستان هەبووە. لە مێژووی چاکسازییەکانی (بۆهێمیایی)
دا، پیتەر چێلکیسکی (Peter Chelcicky) بەوپەری تواناوە پشتیوانی لەم
باوەڕە کرد و لە پەرتوکەکەی خۆیدا �پاکیی باوەڕ�، هەمان هەڵسەنگاندن
بەرامبەر دەوڵەت و کلیسا خستەڕوو، چەند سەدە پاشتر (تۆلستۆی)یش بەوە
گەیشت. لە نێوان مرۆڤدۆستانی تردا، ڕابێلایس (Rabelais)یش دیارە، کە لە
پیاهەڵدانی شاری خۆشبەختی �(Theleme (Gargantua�دا وێنایەک لە ژیان
دەخاتەڕوو، کە لە گشت کۆتوبەندەکانی سەروەری ئازاد بووە، لە بۆچوونی
بیریارانی ئازادیخوازدا لەوانە La Boetie، Sylvain Marechal، and،
above all، Diderot ، ولیەم گودوین (1756-1836) لە نووسینە
بەناوبانگەکەیدا(An Enquiry Concerning Political Justice and its
Influence upon General Virtue and Happiness (London، 1793)دا، چارلز
فۆریە (1772 - 1832)ش لەم مەیدانەدا کارایی داناوە و یەکێکە لە
پێشڕەوانی ئەندێشەی ئازادیخوازانە[١]. بەم جۆرە دەبینین، کە ئه‌نارکیزم
پێشتر بە کردەوە لە زۆر کۆمەڵگەدا هەبووە[٢] و وەک هزریش زۆر پێش
پڕۆدۆن هەبوو و داهێنانی هیچ فیلۆسۆفێک و هزریارێک نییه، هه‌ر بۆیه
ناتوانرێت وه‌ک ڕێڕه‌و (مژهب)ێک لەبەرچاو بگیردرێت و نێوی که‌سێک یا که‌سانێک
بکرێته پێشگری وه‌ک مارکسیزم.
هەروەها ئه‌نارکیسته‌کان پێیانوایه، ئۆتوریته و له‌قاڵبدانی خه‌بات
له پارتێکی ڕامیاریی و ئایدیۆلۆجییایه‌کدا، بکوژی گیانی ئازادیخوازی و
پله‌به‌ندیکردنی مرۆڤه‌کانه به سه‌رکرده و بنکرده، فه‌رمانده‌ر و
فه‌رمانبه‌ر، ژیر و ناژیر، زانا و نه‌زان، ...تد، که ئه‌مه‌ش سه‌ری له
سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تی تا‌کپارتی دیکتاتۆره‌وه ده‌رده‌چێت
و دواجار بێجگه له ڕیفۆرمکردن و په‌ڕوپینه‌کردنی که‌له‌به‌ره‌کانی
سیسته‌می سه‌روه‌ری چینایه‌تی، هیچیتری لێبه‌رهه‌م نایێت، بۆ ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه زۆرن و چاوگێرانێکی خێرا له (روسیه)وه تا چین و کوبا و
یوگوسلاڤیا و وڵاتانی ئه‌فریکی پرۆبۆلشه‌ڤیک و ..تد، وه‌ڵامی مێژوون بۆ
تێنه‌گه‌یشتنه‌کانی کال مارکس و پاشڕه‌وانی له‌وه‌ی که ئه‌نارکییه‌کان
له ئینته‌رناسیوناڵی یه‌که‌مدا و له شۆڕشی ڕوسیه و ئیسپانیا و هه‌وڵه‌کانی
دواتردا بانگه‌وازییان بۆ ده‌کرد و گیانیان له‌پێناویدا به‌ختکرد.
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر له پێش ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مه‌وه، ڕایانگه‌یاند،
که پارته ڕامیارییه‌کان پارچه پارچه‌گه‌ری بزاڤی سۆشیالیستین، به
ڕێڕه‌وکردنی ئایدیۆلۆژیایه‌ک مرۆڤه‌کان ده‌سته‌مۆ ده‌کەن و ئازادی و یه‌کسانی
و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له سایه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تیدا (به هه‌موو
شێوه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه) په‌ژمورده ده‌بن و وەک خه‌ونی ئازادیخوازان
له سیاچاله‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا دەتاسێنرێن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌ر ئه‌نارکیزمی کردووه‌ته داهێنانی پرۆدۆ‌ن و
باکونین، به‌پێویستی ده‌زانم وه‌ڵامی نامه‌یه‌کی کارڵ مارکس له‌لایه‌ن
(پرۆدۆ‌ن)وه، که خۆشبه‌ختانه وه‌رگیڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی، عه‌ره‌بی
و کوردی و به زۆربه‌ی زمانه‌کانیش هه‌یه، بکه‌مه به‌ڵگه‌ی
ناپرۆدۆنیستبوون و ناباکونینیستبوونی ئه‌نارکیزم و هاوکات ڕه‌خنه‌ی
پرۆدۆ‌ن له‌وه‌ی که مارکس و هاوڕێیانی خه‌ریکی داڕێژانی ڕێڕه‌و (مژهب)ێکی
دونیایین، ئه‌وه‌ی که ئه‌وڕۆکه مارکسیسته‌کان به شانازییه‌وه وه‌ک
هه‌ڵگری هه‌ر ئایینێکی تر کارل مارکس و پاشڕه‌وانی وی ده‌که‌نه په‌یامبه‌ری
ئایینه‌که‌یان و سۆشیالیزم به داهێنراوی ئه‌و و ئه‌وانیتر و دانانی په‌رتووکه‌کانیان
له ڕیزی په‌رتووکه ئاسمانییه سه‌رو ڕه‌خنه‌کان، دادەنێن.
وەڵامنامەی پڕۆدۆن (Pierre-Joseph Proudhon ) بۆ مارکس (Karl Heinrich
Marx )
�وه‌ره به ته‌واوی توانا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یاساکانی کۆمه‌ڵگا پێکه‌وه
کار و ڕاوێژ بکه‌ین، به‌م چه‌شنه که ئه‌م یاسایه له کۆمه‌ڵگادا کار
ده‌کات، واته باشترین شێوازێک که ده‌کرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وان
بیگرینه به‌ر.
به‌ڵام، بۆ خاتری خوا، دوای ئه‌وه‌یکه گشت به‌سته‌ڵه‌که فکرییه‌کانمان
وه‌لانان، ڕێگا مه‌ده ئه‌وه‌یکه هه‌وڵمان بۆی دا‌و و پێی گه‌یشتین،
بیڕوڕا و تێڕوانینێکی تر به سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنین و ده‌رخواردیان بده‌ین
.... من له قووڵایی دڵمه‌وه ڕێز له بیروڕای تۆ ده‌گرم که ده‌خوازی ته‌واوی
تێڕوانینه جۆراوجۆره‌کان لێکبده‌یه‌وه و ڕوونیان بکه‌یه‌وه.
با، له کردار و ڕه‌فتاردا، باش و مێهره‌بان بین. ڕێگا بده نموونه‌یه‌ک
له پێکه‌وه هه‌ڵکردنی (تۆلێرانس) وشیارانه و دووربینانه به جیهان نیشان
بده‌ین.
ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته که ئێمه له سه‌روی جووڵانه‌وه‌یه‌کی نوێین. وه‌ره
با ئێمه خۆمان وا نیشان نه‌ده‌ین که ته‌حه‌مولی که‌س ناکه‌ین.
وه‌ره با ئێمه په‌یامنێرانی دینێکی نوێ نه‌بین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م
دینه، دینی مه‌نتیق، دینی عه‌قڵێکی ته‌واو بێت.
وه‌ره هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ک به‌خێر هاتن بکه‌ین و به باوه‌شێکی
ئاوه‌ڵا وه‌ریبگرین و هه‌ر چه‌شنه بایکۆت، ڕیزپه‌ڕیی (استپناء) و وشکه‌سۆفیه‌تی
مه‌حکوم بکه‌ین.
با، هه‌رگیز، هیچ پرسیارێک وه‌کوو بابه‌تێکی یه‌کجاره‌کی و ته‌واو وه‌رنه‌گرین
و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌یکه دوایین باس و لێدوانی خۆشمان هه‌ڵسه‌نگاند
و پێیداچووینه‌وه و کۆتاییمان پێهێنا، بتوانین ئه‌گه‌ر پێویست بێت
جارێکی تریش به شێنه‌یی، به پێکه‌نین و قسه‌ی خۆش ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه.
به پێی مه‌رجێکی وا، به‌خۆشییه‌کی ته‌واوه‌وه، له کۆڕی ئێوه‌دا به‌شدار
ده‌بم. ئه‌گینا، به‌شدار نابم.�[٣]
� ئانارکیزمی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی پێشوو که به پرۆدۆنیزم ده‌ناسرا
، ره‌و‌تێکی خۆجێیی فه‌ڕه‌نسایی بوو . له نێو بزووتنه‌وه‌ی
سۆسیالیستیی فه‌ڕه‌نسادا گه‌شه‌یکردو هیچ شێوه شه‌قڵێکی ئینته‌رناسیۆنالیستی
پێوه نه‌بوو . شێوه سۆسیالیزمێک که پرۆدۆ‌ن بانگاشه‌ی بۆ ده‌کرد ،
سۆسیالیزمی ورده‌بۆرژوازی بوو . کرێکارانی په‌یوه‌ست به‌م ره‌وته ره‌چه‌ڵه‌کێکی
جووتیارییان هه‌بوو�
بەلام بە پێچەوانەی پاگەندەی نووسەرەوە ئایدیاکانی پرۆدۆ‌ن هاوسەردەمی
نێونەتەوەیی یەکەم، بوونە هەڵخڕێنەری بەرچاوی بزاڤی سۆشیالیستی لە
ولاتانی خوارووی ئەوروپا، نووسەر دەتوانێت بگەرێتەوە سەر دابەشبوونی
بزاڤی کرێکاری و سۆشیالیستی لە ئەنجامی پێلانگێڕی باڵی مارکسیستی
ئینتەرناسیونالی یەکەم دژی ئەنارکییەکان و سەرنج بدات و ببینێت، کە بە
هەژماریش کامە باڵ زۆرینەی دواکەوت و کام باڵی بزاڤی کرێکاری کارا و
چالاک مایەوە؟! هەروەها ئێستاشی لەتەکدا بێت، ئایدیاکانی پرۆدۆ‌ن وەک
سەرچاوەیەکی خواستراوی هزری سۆشیالیزمی ئازادیخوزانە گرنگی خۆیان
لەدەست نەداوە. بەڵام ئەوەی کە هزری وی لەلایەن پارت و دەسەلاتەکانەوە
بەکار نەبران و لە ماسمیدیادا پاگەندەیان بۆ نەکرا، بۆ توخمی
ئازادیخوازانەی ئایدیاکانی وی دەگەرێتەوە، کە لەتەک دەسەڵاتخوازیدا
ناکۆک و ناتەبان و دژ دەوەستنەوە و بەکەڵکی قەیرانەکانی وڵستریت (wall
street) نایێن.
لێره‌دا تووشی شۆک ده‌بم، که نووسه‌ر و زۆرێکی تر له مارکسیسته‌کان،
چۆن ڕێگه بەخۆیان ده‌ده‌ن، هه‌مان هه‌ڵه‌ی مارکس و لێنین و پاشڕه‌وانیان
دووباره ده‌که‌نه‌وه و ئێستاش بە هەمان ئاخاوتنی سەردەمی مارکس
سووکایەتی بە جوتیاران و خەڵکی گوندی دەکەن، له کاتێکدا که ئه‌زموونی
شۆڕشی ڕوسیه ئه‌وه‌ی سه‌لماند، که جوتیاران هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووریی کاران و به‌بێ هاوکاری و ئازادی و ئاماده‌یی خۆبه‌خشانه‌ی ئه‌وان
ژیانی کۆمه‌ڵگه ناگوزەرێنرێت و پیشه‌سازی ئۆتۆمه‌بێل و له‌شکری سووری
پڕچه‌ک، به‌بێ پشتیوانی جوتیاران و ته‌نانه‌ت خودی شۆڕشی 1917 به‌بێ
جوتیاران، بڵقی سه‌ر ئاو بوون. ئه‌گه‌ر جوتیاران ئه‌و هێزه هیچه‌ن، که
شۆڕشی مارکسیسته‌کان په‌راوێزیان ده‌خات و ده‌یانکاته سومبولی سوکایه‌تی،
ئه‌دی بۆ شاگرده‌که‌ی مارکس و لێنین، (ستالین) دوور لە ئامادایی و
خواستی خودی جوتیاران، ناچار به سه‌پاندنی مۆدێلێکی دیکتاتۆریانە و
کاریکاتۆریانەی هەرەوەزیی کشتوکاڵی ده‌بێت و ده‌یان هه‌زار جوتیار ده‌بنه
قوربانی به‌رنامه ناوه‌ندییه‌کانی بۆلشه‌ویزم؟
ئەوەی کامە ئاراستە و کامە شێوە (دەولەتی یا ئەنارکی) لە سۆشیالیزم
توانی لەتەک ئازادی‌دا هەڵبکات و کامە یوتوپیی و کامە کەتواریی بوو،
کامە وردەبۆرجوازیی و کامە دژە بۆرجوازیی بوو، خوێنەر دەتوانێت لەبەر
ڕۆشنایی خەرواری دۆکومێنتەکان و بەراوردکارییەکانی دەسەلاتداری قوچکەیی
بۆلشەڤیکەکان و خۆبەڕێوەبەرایەتی هەرەوەزییەکانی شۆرشی ئیسپانیادا،
بەخۆی بەبێ پێشداوەری من یا کەسێکی تر بەدەستی بهێنێت!
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|