١٨\١١\٢٠١٠
ئەنارکیزم،
پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی رەخنەگرانی.
هه‌ژێن
-
بەشی سێیەم -
ئه‌نارکۆ - سه‌ندیکالیزم،
ئه‌گه‌ر وشه به وشه بیکه‌ینه کوردی، ئه‌وا به واتای سه‌ندیکالیزمی
دژه‌سه‌روه‌ری دێت، ئه‌گه‌ر وردیشی بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا واته
ڕێکخراوبوونی کرێکاران و به‌شه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای
سه‌ربه‌خۆیی له سیسته‌می ڕێکخراوه‌ی قوچکه‌یی سه‌ره‌وخواری سه‌ندیکا و
ڕێکخراوه پاشکۆکانی پارته رامیارییه‌کان و ده‌سه‌ڵات. واته به‌رگرتن
به ئۆروستۆکراسی کرێکاری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات
و ده‌سه‌ڵاتخوازان که به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و چینی کرێکاره‌وه
ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، واته سه‌ربه‌خۆیی چه‌وساوان له هه‌ژموونی
ئابووریی و ڕامیاریی و میدیایی سه‌روه‌ران، واته هه‌وڵێک بۆ گێرانه‌وه‌ی
ویست (ئیراده) بۆ مرۆڤی چه‌وساوه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی
و وه‌لانانی ڕۆڵی میانجیگه‌رانه (واسیته‌گه‌رایانه)ی ده‌سته‌بژێر و
ڕامکارانی نێوپارله‌مان، ئەوەش بە ئەڵتەرناتیڤی به‌خۆهاتنه‌مه‌یدان و
به‌خۆبریاردان و به‌خۆبه‌ڕێوه‌بردن. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای پرسیارێکی
زۆر ساده سه‌ری هه‌ڵداوه “من بۆ ده‌توانم به‌رهه‌م بهێنم، من بۆ ده‌توانم
نۆکه‌ری سه‌روه‌ران بکه‌م، من بۆ ده‌توانم سه‌رکوتگه‌رین ده‌سه‌ڵاتی
دونیا بڕوخێنم، به‌ڵام کاتێک که دێته سه‌ر بڕیاردان و به‌ڕێوه‌بردن،
بۆ ده‌بێت به که‌سانی تری هیچ له‌باردا نه‌بووی بسپێرم و بیانکه‌مه
سه‌روه‌ری خۆم؟ ئه‌م پرسیاره ساده‌یه، ئه‌م وه‌ڵامه ساده به دوای
خۆیدا ده‌هێنێت “من هه‌روا که ده‌توانم به‌رهه‌م بهێنم، ئاواش ده‌توانم
دابەشی بکه‌م، هه‌روا که ده‌توانم بڕوخینم، ئاواش ده‌توانم چیێی بکه‌مه‌وه
و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆم بم. به‌ڵام به شێوازێک، که چیتر ڕۆڵی ده‌سته‌بژێر
و نوێنەران و ڕامکاران پێویست نابێت و تاکی ئازادئه‌ندێش پێویستی به
شوانه‌ی ڕامکار نابێت، تا ده‌ر و ماڵی پێ‌بکات!
ئایا، بێجگه له ڕوانگه‌ی دژەسه‌روه‌ری، ئه‌م تێڕوانینه هیچ ئاژاوه
و خه‌یاڵیبوونی تێدایه؟ پرسیار ئەوەیە، بۆچی نووسه‌ر هانای بۆ ده‌سته‌واژه
و پێناسه‌ی ئاماده‌کراوی که‌سانی نائه‌ندێشمەند بردووه؟
“ئانارکیزمی هاوچه‌رخ - وه‌کو له پێشه‌وه ئاماژه‌مان بۆکرد - به هه‌مان
رێچکه‌ی رێبازه کۆنه‌که‌دا ده‌ڕواته‌وه‌و له هه‌لومه‌رجی شکستی
سۆسیالیزم و وه‌رچه‌رخانی به سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی و پاشان هه‌ره‌سهێنانی
له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌داریی بازاڕی ئازاد‌دا که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌و هه‌ر
به هه‌مان تێزه‌کانی پێشینانی خۆیانه‌وه ململانێی کۆمۆنیزمی مارکس ده‌که‌ن
.“
لێره‌دا پێویست بوو، که نووسه‌ر هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه
بۆ ئه‌زموونی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بکردایه یا خۆی له‌و باسه نه‌دایه،
چونکه په‌نجه‌ی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ره‌داوێک، که زۆرێک له مارکسیسته‌کان
خۆیان لێی لاده‌ده‌ن، ئه‌ویش شکستی بزاڤی سۆشیالیستییه نه‌ک سۆشیالیزم!
پرسیار ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر ده‌ستی کێ؟ کێ به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری وه‌ریچه‌رخاند
و کێ زه‌مینه‌ی هه‌ره‌سهێنانی وه‌ک چه‌پکه‌گولێک له 1918-1989 خسته
سه‌ر مێزی ئیدئۆلۆگه‌کانی سه‌رمایه‌داری؟ کێبوون ئه‌وانه‌ی که ئینته‌رناسدیۆناڵی
یه‌که‌مدا، له شۆڕشی 1917دا، له ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی 1921ی کڕۆنشتات دا،
له سۆڤییه‌ته‌کانی 1918ی ئاڵمان دا له 1936 ئیسپانیادا، له 1956ی هه‌نگاریادا،
خەونەکانی سۆشیالیستخوازانی خۆشباوەڕ بە بۆلشەڤیزمیان خستە سەر چەکمەی
ناوەندە سەرمایەدارییەکان؟
“ئانارکیزمی سه‌رده‌م یه‌ک حزب یان رێکخراو یان پێکهاته‌یه‌کی ئینته‌رناسیۆنالیستی
نییه . له نێو ئانارکیسته‌کاندا مه‌یلی جیاجیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له
جیاجیاکانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری هه‌یه ، واته یه‌ک رێبازی یه‌کگرتووی
نییه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌وتێکی چالاکی نێو وڵاته ئه‌وروپاییه‌کانه‌و
بوونێکی واقیعییان له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا هه‌یه و ، له بزووتنه‌وه‌ی
دژه راسیزمدا رۆڵێکی دیاریان هه‌یه .“
نووسەر لە خامەی (جەعفەری ڕەسا)وە ئەنارکیزم دەناسێت، بۆیە پێیوایە کە
ڕۆژگارێک هەبووە، کە ئەنارکیزم پارت یا یەک پارتی هەبووبێت. ئەنارکیزم
[ئازادیخوازی، دژەسەروەری، دژە دەستەبژێری، دژە شوانەیی، دژە ڕابەری]
لە هیچ سەردەمێکدا پارتی نەبووە و لایەنگری پارت نەبووە، تا پارتەکەی
جیهانی یا ناسیوناڵی بێت. هەروا ساتێک لە مێژووی ئەم ڕەوتە هزرییەدا
پەیدا نابێت، کە لە قاڵبی پارت درابێت، ئاواش ساتێک لە مێژووەکەیدا
بەدی ناکرێت، کە نێونەتەوەیی نەبووبێت. بنچینەی کار و بیرکردنەوەی
ئەنارکی ئەمەیە “خۆجێی چالاکی بکە و جیهانی بیر بکەرەوە”، واتە
ئەنارکییەک ئەگەر بۆ هەفتەیەک بە گەشتوگوزاریش بچیتە گوند یا شار و
وڵاتێکی تر، ئەوا لەو هەفتەدا وەک خەڵکی ئەو شوێنە چالاکی دەکات و هیچ
شوناسێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئایینی و ڕەنگ و ئایدیۆلۆجی نییە، لە
هەر شوێنێکیش بێت، هەر جیهانی بیر دەکاتەوە. ئەوەی ئەنارکیزم ئاراستەی
جیاجیای تیدایە، یەکەم نیشانەی زیندووبوونی ئەو هزرەیە و دووەم
نیشاندەری جیاوازی نێوان ئازادی هرز و پەیڕەوگەری ئایدیلۆجیایە.
ئەنارکیزم هزرە و هزریش گەشە دەکات و شیاوی گۆڕانە، ئایدیلۆجیاش پەیڕەو
(مژهب)ەو دژی هەر گۆڕان و تازەگەرییەکە و دۆگمە. ئەنارکیزم هەر لە
سەرەتاوە وەک پراکتیک لە کۆمەڵگە کۆنەکاندا شێوە و شێوازی جیاوازی لە
خۆگرتووە و دواتریش وەک هزر لە لایەن بیریارانییەوە شێوەی جۆراوجۆری لە
خۆگرتووە و باڵی بۆ هەموو بوارەکانی ژیان هاویشتووە. بەڵام ئەوەی کە
نووسەر بە جیاوازی دەبێنیت، جیاوازی نییە، بەڵکو ئامادەیی مەیدانییە؛
بۆ نموونە ئەنارکییەکی سەوز و ئەنارکۆ-سەندیکالیستێک یا ئەنارکییەکی
هاوسێکسگەرا و ئەنارکۆ- فێمینیستێک نەک ناکۆک بەیەک نین، بەڵکو وەک
پەنجەی دەستێک تەواوگەری یەکترن و بەبێ بوونی هەر یەک لە لکەکانی،
ئەنارکیزم ناتەواو و نیوە مردوو دەبێت.
پێویستە ئەم خاڵە لەلایەن ئەنارکیستە نۆپاکانی کوردستانەوە بە ڕۆشنی
دەرک بکرێت، ئەنارکیزم لە بری زیندانیکردنی ژیان و بزاڤ لە دۆگمی
ئایدیلۆجیا و چوارچێوەی پارتدا، بە فرەڕەنگییەکەیەوە موتوربە بە ژیان
دەبێت و دواجار یەک ئامانج هەموومان لە سەنگەرێکدا کۆدەکاتەوە، ئەویش
زیندووکردنەوەی گیانی (خۆبڕیاردان و خۆجێبەجێکردن و خۆبیرکردنەوە و
خۆبەڕێوەبردن)ە لە تاکەکاندا، کە سەروەری چینایەتی بە درێژایی هەزاران
ساڵ لە تاکەکاندا کوشتویەتی و بە میانجیگەری و شوانەیی دەستەبژێر و
پارتەکانی جێگەی گرتووەتەوە.
“ئانارکیزمی ئیمڕۆ - ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر هه‌مان پێگه‌ی جووتیاریی نێو
چینی کرێکاری سه‌ده‌ی رابردوو دانه‌مه‌زراوه - به‌ڵام له‌سه‌ر ره‌گی
چینایه‌تی ورده‌بۆرژوازی رواوه‌و خۆی راگرتووه‌و ئامانجه ئابووری و
سیاسییه‌کانی ئه‌م چینه نائومێد‌و ناڕازییه ده‌رده‌بڕێت . باڵاده‌ستیی
سه‌رمایه‌داریی جیهانی و توندتربوونه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و دڕنده‌ییه‌ک
که سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر ئه‌م جیهانه‌یدا سه‌پاندووه‌و ، سیاسه‌تی
کۆنترۆڵکردنی سه‌ربازییانه بۆ جیهان ، وه‌ک ته‌واوکه‌ری سیاسه‌تی
جیهانیبوونه‌وه‌ی ئابووریی سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆرژوا له‌ژێر
په‌رده‌ی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا ، ئه‌م سیاسه‌تانه رێبازی
ئانارکیستی سه‌رده‌می گۆشه‌گیرتر کردووه‌و له ته‌نووره‌ی تێزه
ئانارکیستییه کۆنه‌کاندا گێژده‌خۆن و جیهانی ده‌وروبه‌ریان - هه‌روه‌ک
پێشینانیان - به‌لێڵی و ئاوه‌ژوو ده‌بینن . „
هەروەک لە شتەکانی تردا لەتەک مارکسیستەکاندا دەکەوینە ناکۆکییەوە،
ئاواش لە دیاریکردنی پێناسەی وردەبۆرژوازیدا دەکەوینە ناکۆکییەوە. پێش
ئەوە حەز دەکەم بپرسم، بۆچ دەبێت پاش سەد و ئەوەندە ساڵ هیشتا تاقە
مارکسیستێک نەیتوانیوە لە جاڵجاڵۆکەکانی ئایدیلۆجیا ڕزگاری بێت و بۆ
تەنیا جارێک لە خۆی بپرسێت، پاش ئەو هەمووە ڕووداوە خەمناکانە و
دەرکەوتنی ئەو هەموو ناکەتوارییانەی مارکسیستەکان، ئەڕێ کاتی ئەوە
نەهاتووە لە خۆمان بپرسین وردەبۆرجوازی چییە و چ دەعبایەکی ئەفسوناوییە؟
وردەبۆرجوازی، چینێکی دیاریکراوی کۆمەڵایەتی خاوەن پێگەی ئابووریی نییە،
بەڵکو ئاراستەیەکی ناڕازی ناو کۆمەڵگەی چینایەتییە، کە چارەسەرەکان لە
چوارچێوەی سنوورەکانی هەمان سەروەریدا دەبینێت. چونکە بە رای من چین و
توێژەکانی دەرەوەی کرێکاران، کە سەروەر نین، ناچنە خانەی بۆرجوازی یا
وردەبۆرجوازییە. بەڵکو تەنانەت بەشێک لە بەڕێوەبەران و داردەستەکانی
تری سەروەران، لە چوارچێوەی هەمان سیستەمدا کرێکرتەن، واتە خاوەنی
خۆیان نین. ئەوەی کە لای مارکسیستەکان، مامۆستا و جوتیار و پیشەگەر و
خوێندکار و دکتۆر و پارێزەر، دەبنە وردەبۆرجوا، لای من بەرهەمی ڕەنج و
کاری خۆیان دەخۆن، ئیتر ئەو کارە بەرهەمێکی مادی هەبێت یا هۆشی، هیچ لە
بەرهەمهێنەربوونیان ناگۆڕیت و لە سایەی سەروەری چینایەتیدا ئەوانیش
کرێگرتەن. لە بەرامبەردا لای من وردەبۆرجوازی واتە تێڕوانین و
ئاراستەیەک، کە ناتوانێت لە دەرەوەی سنوورەکانی کۆمەڵگەی چینایەتییەوە
دونیاییەکی تر بەبێ چەوسانەوە و کوشت‌وبڕ و سەروەری وێنا بکات و ناچار
دەستەودامێنی ڕیفۆرمکردنی سەروەری دەبێت و هیوای بە دڵنەرمکردنی
سەروەران یا لە باشترین باردا پێوایە کە ئەگەر خۆی لە جێی سەروەرانی
هەنووکەیی، سەروەر بێت، ئەوا کۆمەڵگە ئازاد و یەکسان دەبێت و لە سایەی
سۆزی وی‌دا بۆ مرۆڤایەتی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەرپا دەبێت!
ئایا ئەمە کڕۆکی هەموو باڵە مارکسیستەکان (سۆشیال-دێمۆکرات و بۆلشەڤیک)
نییە؟ ئایا ئەوە ئەوان نین، کە سۆشیالیزم (هاوبەشیکردنەوە) بە
دەوڵەتیکردنەوەی کەرتەکانی بەرهەمهێنان و کێڵگە و خانووبەرە و
شەقامەکان و تەپۆڵکەکان لە سایەی سەروەری خۆیاندا دەبینن، ئەوەی لە
ڕوسیە و بلۆکی ئەوروپای خۆرهەلاتی و ئاسیا و ئەفریکا پێیهەستان؟
وردەبۆرجوازی، واتە تێڕامان و ئاراستە و خواستی هاوتەریب لەتەک
بۆرجوازیدا، هەر ئەوەی کە لە ڕوسیە ڕویدا، وردەبۆرجوازی نارازی لە
پاشایەتی ڕوسیە و خوازیاری پێشکەوتنی ڕوسیە وەک وڵاتانی پیشەسازی ئەوسا
بە پێشڕەوی بۆلشەڤیکەکان، توانی سەروەری چینایەتی لە سڕینەوە ڕزگار
بکات و لە شێوەی دەسەلاتی تاکە پارتێکدا ڕێکیبخاتەوە و هەمان مشەخۆری (بۆرجوازی)
و هەمان دەسەڵاتی سەرووخەڵکی و هەمان سیستەمی نایەکانی کۆمەلایەتی
جێبکاتەوە و لە بری سۆشیالیزەکردنی کەرتەکان و کێڵگەکان و سامان و
داهاتی کۆمەڵگە، هەستان بە دەوڵەتیکردنی و جێگرتنەوەی تزارەکان بە
سەرانی پارت و گێڕانەوەی بەرتەرییەکانی جاران، بەڵام ئەمجار لە بری
ئەوەی بۆ خانەوادەیەک بن، خستنیانە خزمەت خێزانێکی گەورەتر، کە پارتە.
ئایا ئەمە ترۆپکی باڵاکردن و تاقیکردنەوەی ڕێگەچارەکانی وردەبۆرجوازی
نەبوون؟
ئایا دەکرێت نووسەر بۆ ئێمەی ڕوون بکاتەوە، چۆن هەوڵ بۆ کۆنترٶلی
کارخانەکان لە لایەن کرێکارانەوە، دابەشکردن و هاوبەشکردنی زەوییەکان،
کۆمەڵایەتییکردنەوەی بەرهەمهێان و بەرێوەبردن و دابەشکردن، کە لە هەموو
سەردەمەکاندا ئامانجی ئەنارکییەکان بووە، دەچێتە خانەی تێڕوانینی
وردەبۆرجوازییەوە و دەوڵەتیکردن و سەروەری پارت و دیکتاتۆری
جەنڕاڵەکانی پارت و کۆیلەتی چینەکانی تری کۆمەڵگە بۆ سەرانی پارت،
دەچێتە خانەی ئازادی و یەکسانبوون، یا ئەو دەستەواژانە ئەوەتا قسەیەکن
و بە زاری (مارکس و لێنین) دا هاتوون و سەرنجدان و وردبوونەوە لێیان و
بەراوردکردنیان بە ڕووداوەکان و کارکردی ئەنارکییەکان لە شۆرشەکاندا
دەچێتە خانەی بڤە و لادان لە ئایینە دونیاییەکەیان؟!
ئەگەر بڕیار بێت وردەبۆرجوازی چینێک بێت، ئەوا تەنیا چەپەکان کە بەنێوی
سۆشیالیزمەوە دەسەڵات دەخوازن، دەتوانن ئەو چینە بن و ئەگەر لایەنگیری
لە مانەوەی سەروەری چینایەتی وەک تاک لە دەرەوەی چینی سەروەر بوونی
هەبێت و تەنیا حەزێک بێت، ئەوا پارتی ڕابەر و پێشڕەوی بۆلشه‌ڤیکەکان،
بە کردەوە و بە گرتنەبەر و بە کاربردنی هەموو توانای سیخوڕی و سەربازی
و زیندان و گوڵەبارانی بەکۆمەڵ و کوشتوبری شار و گوندان، بە هەموو
توانایەکییەوە سەروەری چینایەتی بەسەر کۆمەڵگەی راپەڕیوی ڕوسیە و
شۆرشگێڕانی ڕوسیەدا سەپاندەوە!
تائێستاکە بە درێژایی تەمەنی سیستەمی سەرمایەداری بۆ جارێک نەماندیوە و
نەمانبیستووە لە هیچ گۆشەیەکی دونیادا دەوڵەت و ولاتێک هەبێت، کە
وردەبۆرجوازی بەڕێوەبەری بێت یا بڵێن لەم هەڵبژاردنەدا وردەبۆرجوازی
دەسەلاتی گرتووەتەدەست. بەپێی لۆجیک ئەگەر وردەبۆرجوازی چینی
کۆمەڵایەتی بێت، ئەوا دەبوو لە ماوەی چەندە سەدەدا و لەو هەموو جەنگە
جیهانی و ڕاپەڕین و شۆرش و ڕوخان و کودەتایانەدا ڕوویبدایە، بۆ جارێک
وردەبۆرجوازی وەک چینێکی کۆمەڵایەتی خاوەن پێگەی ئابووری و ڕامیاریی،
ببووایەتە سەروەر و دەسەڵاتدار!
بەڵام وردەبۆرجوازی وەک ئاراستەیەکی دەسەلاتخوازیی دەستەبژێرێکی
رامیاری خۆڕێکخستوو لە پارتدا، کە تیڕوانینی بۆ گۆران و ڕێکخستنەوەی
کۆمەڵگە ناتوانێت لە دەرەوەی خولگەی سەروەری چینایەتی و دیکتاتۆری
چینایەتی بێت، لە تێکشکانی دەسەڵاتی سەروەری تزارەکاندا توانی بە
فریودانی کرێکاران و بەناوی ئەوانەوە دەسەڵات بگرێتەدەست و هەر بەنێوی
خودی کرێکارانەوە بزاڤی سۆشیالیستی سەرکوت بکات و کۆمەڵگە لە سایەی
دەسەڵاتەکەیدا بکاتە زیندانێکی گەورە بۆ کرێکاران! دیسانەوە ناچارم
بپرسم، کامەیە سۆشیالیزمی وردەبۆرجوازی؛ ئەفسانەی دەولەتی باش و
کرێکاری یا هەوڵدان بۆ شکاندنی پایەکانی سەروەری و هاوبەشیکردن و
هەرەوەزیکردنی کۆمەڵگە لەدەرەوەی پێکهاتە قوچکەییەکانی سەروەری؟
“ئانارکیسته‌کان په‌یوه‌ندی نێوان ریفۆرم و شۆڕش نابینن و یه‌کلایه‌نه
سه‌یری هه‌ر لایه‌نێکیان ده‌که‌ن . په‌یوه‌ندیی دیالێکتیکی نێوان گه‌شه‌کردن
و شۆڕش له کرداری په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تیدا نابینن ، بۆیه یه‌کسه‌رو
راسته‌وخۆ بێ پێشه‌کی پێویست و سازکردنی خه‌باتی سیاسی رێکخراو و
شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار ده‌یانه‌وێت له چاوترووکاندنێکدا کۆمۆنیزم
بێته‌دی . به‌رنامه له‌لای ئه‌وان هه‌ر یه‌ک به‌رنامه‌یه ئه‌ویش به‌رنامه‌ی
( شۆڕشی کۆمۆنیستی ) یه ، به‌رنامه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌یه
به یه‌ک گورزو سه‌رهه‌ڵدانی کۆمۆنه‌یه‌کی جیهانییه . به‌رنامه‌ی لانی
که‌م له شۆڕشدا ره‌فز ده‌که‌ن و به به‌رنامه‌ی ریفۆرمی بۆرژوازی له
قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن . „
لێرەدا سەرنجی خوێنەر بۆ ئەوە ڕادەکێسم، کە نووسەر پێچەوانەی شتی
ناڕەوا دانەپاڵی ئەنارکیستەکان، لێرەدا بە پێچەوانەوە بە زیادەڕەوی
تۆمەتبارییان دەکات. ئەمە بۆ خوێنەری وریا بەجێدەهێڵم.
لای ئەنارکسیستەکان لەسەر ئەو بنەمایەی، کە خۆیان بە وانەدەر و شوانەی
چەوساوان نازانن، هەرواش لەو بروایەدا نین، کە شۆڕش بۆمبایەک بێت و لە
کاتژێری سفردا لە دەمی ڕابەرانەوە فڕدرێتە کۆمەڵگە و بتەقێتەوە. شۆڕش
لای ئەنارکیستەکان واتە چالاکی و خەباتی ڕاستەوخۆی هەر ڕۆژە، کە تەنیا
بنۆس و بەرهەمهێنەری هوشیاری شۆڕشگێڕانەی چەوساوانە و سەنگینیکردنی ئەو
هوشیارییە بەلای هەلگێڕانەوەی کۆمەڵگەی چینایەتیدا، دەبێتە خاڵی کۆتایی؛
بە واتایەکی تر ئەنارکییەکان (خەباتی ئابووریی) ئەوەی کە مارکسیستەکان
بە ڕیفۆرمی نێو دەبەن، بە سەنگەری کەتواری و ڕاستەقینەی کرێکارانی
دەزانن و خەباتی ڕاستەخۆ (Direct Action) تەنیا شێوازی ئەو خەباتە و
ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان بە تاکە چوارچێوەی سروشتی و گونجاوی
ئەو خەباتە دەزانن و هەموو هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە و سەربەخۆی ئەو خەباتە
لە دەرەوەی بڕیاری سەروەران و پارتە ڕامکارەکان، بە بەشێک لە شۆڕش
دادەنێن و شۆڕش لای ئەوان کۆی ئەو خەباتە و سەرکەوتنییەتی.
شتێکی تر کە پێویستە ڕۆشن بکرێتەوە، ئەوەیە کە خەبات بەرهەمی فێرکاریی
ئایدیۆلۆجیانەی سەرانی پارت نییە، خەبات ئەو کۆششەیە، کە شەیداییمان بۆ
ئازادی و پێداویستی ژیان و مانەوە بەسەرماندا دەیسەپێنێت و دەیکاتە
هۆکارێک بۆ ڕزگاربوون، نەک ئەوەی ئێمە وەک ڕۆبۆت لەلایەن کەسانێکەوە
فێری خەبات و خواردن و خەوبینین بکرێین. هەروەها ئەنارکییەکان خوازیاری
شۆڕشی کۆمونیستی [بەو واتایەی مارکسیستەکان] نین، بەڵکو خوازیاری
کۆمەڵگەی ئەنارکی (سۆشیالیستی)ن.
من نازانم نووسەر لە کوێدا ئەوەی خوێندووەتەوە، کە ئەنارکییەکان
بەرنامەیان هەیە و ئەو بەرنامەیەش (به‌رنامه‌ی شۆڕشی کۆمونیستی )یە؟
بەڵام بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە نووسەر دەستنیشانی کردوون، ئەوا ئەو
گروپی کۆمونیستی ئینتەرناسیونالیست، کە گروپێکی مارکسیستن و لە
پارتایەتیدا پێشبڕکێ لەتەک (لێنین)دا دەکەن و مارکسیزمیشیان
گەیاندووەتە پلەی ئایینێکی دونیایی، بە ئەنارکیست تێگەیشتووە و ئەمەش
یەکێکە لەو بەدبەختییانەی کە دۆگمی مارکسیزم وەک ئایدیۆجیا بووەتە
هۆکاری ئەوەی کە مارکسیستێکی کوردستان، مارکسیستێکی بریتانی لێ ببێتە
ئەنارکیست!
من وەک ئەنارکییەکی ئەمڕۆ، نەک باوەڕم بەهیچ بەرنامەیەکی ئامادەکراو
نییە، هەر هەوڵێک لە لایەن دەستەبژێرێکەوە بۆ دیاریکردنی ئاراستەی
بزووتنیک کە هێشتا ڕووینەداوە، بە ئایدیالیزم دەبینم و ئەوەی پێیوایە
دەتوانێت ڕێڕەو بۆ کەسانی تر دیاری بکات، سەری لە دڵسۆزییەکانی پێشەوا
[ستالین و هیتلەر و سەدام]ەوە دەردەچێت، کە خۆی ناچار دەبینێت، کۆمەڵگە
و خەونی مرۆڤەکان وا لە قاڵب بدات، کە لەتەک چوارچێوەی بەرنامە و
ئایدیۆلۆجیاکەیدا بگونجێت. ئەگەر بە هەمان پێوەری مارکسیستی ئەم قسانەی
من بە لادان لە ئەنارکیزم دەبینیت، تکایە سەرنجی ئەو وتەیەی باکونین
“هەر کەسێک، بۆ پاش شۆڕش پلان و نەخشە دابڕێژێت، کۆنەپەرستە” بدە و
ئینجا پەیامی لێبوردن بۆ گروپە هاوئایدیالۆجیاکەی خۆت بنێرە، کە
ستەمێکی زۆرت لێکردن و ئەوانی مارکسیستت لێگۆراوە بە ئەنارکیست!
ئەنارکییستەکان تەنیا بەرنامەی لایەنیکەم ڕەتناکەنەوە، وەک دەبینیت،
بەرنامە بەگشتی ڕەتدەکەنەوە. چونکە ئەنارکیستەکان نە ڕابەرن و نە
فێرکار و نە فریادڕەس و فریشتە، ئەنارکییەکان جەنگاوەری گومناوی کۆڕی
خەباتن و لە شوێنی خۆیان و لە کۆری خەباتی ڕۆژانەدا قسە دەکەن و کار و
چالاکی گەرەکێکی ئەولاتر بە خودی نیشتەجێیانی ئەوێندەرێ دەسپێڕین،
هەروەک لە کۆمونەکانی ئۆکرانیا و هەرەوەزییەکانی ئیسپانیادا پێیهەستان
و یەکەمین جەنگاوەر و بەرەنگاریگەری دوژمن، یەکەمین جوتیار و کرێکاری
دەستپێشخەری، کارگە و کێڵگەکان، بەڵام دوابڕیاردەری کاروبارەکان. واتە
تەواو پێچەوانەی بۆلشەڤیکەکان، کە دوایین جەنگاوەر و دوایین کرێکار و
جوتیار، بەڵام یەکەمین مشەخۆڕ و یەکەمین بڕیاردەر و یەکەمین سەرکوتگەر
بوون!
“ئانارکیسته‌کانی ئیمڕۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت له بنه‌ڕه‌ته‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و
ده‌وڵه‌ت به پێویست نازانن . ئه‌وان بڕوایان وه‌هایه که هه‌ر
بیانوویه‌ک بۆ پێویستبوونی ده‌وڵه‌ت له‌ژێر سایه‌ی چینی کرێکاردا
بهێنرێته‌وه ، ده‌وڵه‌ت له ده‌وڵه‌تبوون ناخات ، وه‌ک ده‌ڵێن : ده‌وڵه‌ت
ئامرازه‌کانی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی خۆی هه‌ر ده‌وێت
و پۆلیس ، له‌ژێر سایه‌ی سیستمی بۆرژوازیدا بێت یان سیستمی پڕۆلیتاری ،
هه‌ر پۆلیسه .“
ئەگەر ئەنارکیستەکان مەبەست لە کەسانێک بن، کە لێڕەو لەوێ تێڕوانینی
خۆیان تۆمارکردووە، ئەوا هەر لە (ویلیا‌م دۆدوین)ەوە تا ئەمڕۆ دەوڵەت بە
هەموو شێوەکانییەوە ڕەتدەکەینەوە، ئەوەش کە پێمانوایە دەوڵەت لە دەستی
مندا بێت یا لە دەستی فلانە مەلا و ناسیونالیست و سەرماداردا، هیچ لە
کڕۆکە چینایەتییەکەی ناگۆڕێت، ئیتر لە ئەمڕۆدا وەک پێش شۆڕشی ١٩١٧ هیچ
پێویستمان بە مشت‌ومڕ و بیرلێکردنەوە و بەڵگە هێنانەوە نییە، تەنیا
ئەوەندە بەسە بلێین، ئەگەر ئایدیۆلۆجیا بواری تێگەیشتن لەو راستییانەی
ئێمە دەیانلێین نادات، فەرموون سەرنجی هەنگاوی برایەکانی خۆتان بدەن،
بزانن دەوڵەتەکەی ئێوە ڕووی دەوڵەتی ئەوەکانی تری سپی نەکردووە؟ بزانن
چۆن خەڵکی ڕوسیە و ڕومانیا بە دەستی خۆیان هاوئایدیۆلۆجییەکانی ئێوەیان
لە دەسەلات هێنایە خوارەوە، ئایا ئەوە جێی پرسیار نییە، بپرسین ئاخۆ
ئەوە چی بووبێت، وای لە کرێکارێکی ڕوسی کردبێت، بەس بەمەرجێک لە
زیندانی بۆلشەڤیکەکان بێتە دەرەوە، ئامادەبێت تەن بە لەشفرۆشی و
تلیاکفرۆشی و بێ‌کاری و بێلانەیی و شەڕوکوشتارەکانی دونیای سەرمایەداری
بدات، هەروەک چۆن عیراقییەکان ئامادەبوون چەپڵەیان بۆ لەشکری داگیرکاری
ئەمەریکی لێدەن، بەس بەمەرجێک لەو دیکتاتۆرە رزگاریان ببێت!
ئایا ئەمە دروستی ئەو وتە ئەنارکییانەمان بیرناخاتەوە، کە دەڵێت
“یەکسانی لە سایەی دەوڵەتدا بریتییە لە یەکسانی زیندانیانێک لە پۆشاک و
خواردن و هاتوچۆی ڕاڕەوەکانی زیندان” یا ئەوەی کە دەڵێت “یەکسانی بەبێ
ئازادی کۆیلەتییە و ئازادیش بەبێ یەکسانی بەهرەکێشی”؟[7]
___________________________________________
[7] التحرریە/ الافکار المحوریة للتحرریة/
کرە الدولة (٢)، دانییل گرین، ترجمة:
جورج سعد، حداثة CNT-AIT
، ص
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|