١١\٥\٢٠١٢
ئەنجامی کۆبونەوەی
نوێنەرانی وێستگەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی
لەگەڵ وەزیری
کارەبای ھەرێمدا!
بەدوای بەڕێوەچونی کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتی چاودێرانی وێستگەکانی
گواستەنەوەی کارەبا لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی
وگەڵالە کردنەوەی خواستەکان وھەڵبژاردنی نوێنەرانێک بۆ بەدواداچونی
خواستەکانی ئەم کۆبونەوەیە، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠١٢ بەمەبەستی
دانوسان وگفتوگۆکردن لەسەرخواستەکان، نوێنەرانێک سەردانی بەڕیز وەزیری
کارەبامان کرد ولەدیدارێکی یەکسەعاتیدا لەسەر ڕەوشی کار لەوێستگەکانی
کارەباو ئەو خواستانەی کەکرێکاران و کارمەندان لەسەری ڕیکەوتبون
گفتوگۆی دولایەنەیان لەسەرکرا وبەم ئەنجامانە گەیشتین:
یەکەم: سەبارەت بەکێشەی وەجبەکانی کارکردن کەبەڕێوەبەرایەتی بڕیاری
دابوو لە٥ وەجبەوە بگۆڕدرێ بۆ چوار وەجبە وئەم بڕیارەش ناڕەزایەتی
تەواوی چاودێرانی وێستگەی لێکەوەتەوە، بەڕیز وەزیری کارەبا بۆچارەسەری
ئەم کێشەیە، چەند پێشنیارێکی خستە بەردەم نوینەران وبەڵێنی جێبەجێکردنی
یەکێک لەو پێشنیارانەیدا. کەبریتی بوون لەبڕینەوەی پارەیەکی دیاریکراو
لەھەرمانگێکدا وەیان سەرفکردن کرێیەک بەلەبەرچاوگرتنی سەعاتکاری زیادە.
دووەم: سەبارەت بەسەرفکردنی لە٧٥% مەترسی کەسەرجەم کارمەندانی عیراقی
گرتۆتەوە، کرێکاران وکارمەندانی کارەبای ھەرێمیش بگرێتەوە. وەزیری
کارەبا بڕیاری چێبەچیکردنی ئەم داوایەی پەسەندکرد.
سێھەم: لەبارەی ئیفادەوە، وەزیری کارەبا نیگەرانی خۆی لەوجیاوازی کردنە
دەربڕی وبەڵێنی باشکردنی دا.
چوارەم: لەبارەی سەرفکردنی ٢٠٠ ھەزار دیناری مناوەبە ودابینکردنی
ھۆیەکانی گواستنەوەوە، بەڵینی بەدواداچوون ودوزینەوەی ڕیگاچارەیەکی
بۆئەم کێشانەدا.
شایانی باسە لەم کۆبونەوەیەدا، لەبارەی تاقیکردنەوەی چاودێرانی
وێستگەکان، بەبێ سازدانی لەپێشی خولی ڕاھێنان وفێرکردن بۆچاودێران،
لەلایەن وەزارەت وبەڕیوەبەرایەتیەکانی کارەباوە، بەڕیز وەزیری کارەبا
ڕایگەیاند، کەئەم جۆرە تاقیکردنەوانە ھیچ بنەمایەکیان نییە ودەبێ
لەپێشدا کارمەندان بخرێنە خولێ ڕاھێنان وفێرکردنەوە. بۆیە لەھەوڵی
ڕاگرتنی ئەم جۆرە تاقیکردنەوانەدا دەبێت.
٨\٥\٢٠١٢
|