١٦\٧\٢٠١٣
ئەنجامی
تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیەنرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٣\٧\١٥
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی
ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە راگەیەنرا.. لە کۆنگرەکەدا رێژەی
دەرچوون و وردەکارییەکانی ئەنجامی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتییەکانی
قۆناغی ئامادەیی خرایەڕوو کە بەم شێوەیە بوو:
١.
بەشی وێژەیی: ٥٦٨٧٥ قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، رێژەی
دەرچوون ٢٧.٢١٪ بووە.
٢. بەشی زانستی: ٤٧٤٧٤ قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، رێژەی
دەرچوون ٢١.٠٢٪ بووە.
٣. بەشی پیشەیی: ٣١٥٩ قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، رێژەی
دەرچوون ٢٩.٣٨٪ بووە.
ناوی یەکەمەکانی زانستی:
١- خەندە یوسف بەھجەت / ئا. باخانی کچان/ پەروەردەی دەشتی ھەولێر/
یەکەم.
٢- چرۆ ئەحمەد عەبدوڵا/ ئا. رزگاریی نموونەیی/ پەروەردەی سلێمانی/
دووەم.
٣- تابلۆ جەوھەر عومەر/ ئا. سارای کوران/ پەروەردەی دوکان/ دووەمی
دووبارە.
٤ - کاروان محەمەد عەبدوڵا/ ئا. پینجی ئازار/ پەروەردەی رانیە/ دووەمی
دووبارە.
٥- رەوا حەسەن محەمەد سوورە/ ئا. عەینکاوەی نموونەیی/ پەروەردەی
دەوروبەری ھەولێر. سێیەم.
ناوی یەکەمەکانی وێژەیی:

١- سۆزان لوقمان عەزیز/ ئا. بۆکانی کچان/ پەروەردەی خەبات- ھەولێر.
یەکەم.
٢- شاناز محەمەد ئەسعەد/ ئا. راوێژی کچان/ پەروەردەی دەوروبەری
ھەولێر.دووەم.
٣- نیگار عەبدولقادر حوسێن/ ئا. رماوێز.پەروەردەی سۆران/ دووەمی
دووبارە.
٤. دیدەن ھادی ئەحمەد رەسول/ ئا. شایستەی کچان/ پەروەردەی
سلێمانی.سێیەم.
٥- شادیە فەتاح مەلا/ ئا. شەرەفونا. پەروەردەی ئاکرێ/سێیەمی دووبارە.
شیاوی باسە بە بەراورد بە ساڵی پار کە رێژەکان بەم شێوە بوون: زانستی
٣.٤٦٪، وێژەیی ٥٠.٢٧٪، پیشەیی ٥.٣٨٪، ئەمساڵ رێژەکە ٢ ،٧١٪ زیادی
کردووە.
بۆ دەرکەوتنی ئەنجامی
تاقیکردنەوەکان دەتوانن کرتە لەسەر (ماڵپەڕی ئەزموون) بکەن:
www.azmwn.com/index.html
|