٢٠\٦\٢٠٢٠
ئەندامانی لێژنەی
دادوەرانی
فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی "یەک خولەک قەرەنتینە" دیارکران.
مەنسوور جیهانی
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی مۆبایل
بە ناونیشانی "یەک خولەک قەرەنتینە" لە شاری تاران دیارکران.
لە لایەن بەرپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یەک خولەک قەرەنتینە"
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم ڕووداوە ھونەرییە دیارکران کە بریتین
لە: "رەزا بەنەفشەخواە"، "سەعید سوڵتانی"، "وەحید موووسائیان"،
"غوڵامحوسێن شاەعەلی"، "سیرووس کەھووری نیژاد"، خاتوو "ئازیتا
مۆوگوویی" و خاتوو "ساغەر خواجەئەمیری".
ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی ھاوبەشی کردنی ئەزموونەکانی خەڵکی جیھان بە
درێژایی سەردەمی قەرەنتینە بۆ خۆڕاگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا
دامەزراوە، تاکوو لە چوارچێوەی کامێڕاکانی خۆیانەوە، ئەزموونە
شیرینەکان، تاڵَ، دڵەڕاوکێی، بێکاریی، خۆشی و ھێوا و تەنانەت مردنیش
تۆماربکەن.
بەشداربووان دەتوانن فیلمە مۆبایلییەکانی خۆیان کە پەیوەندیی بەم
بابەتانەوە ھەیە بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵ، ڕەوانە بکەن، لەوانە: ١.
قەرەنتینە / ژیان / ئەوین / دین، ٢. قەرەنتینە / بنەماڵە / منداڵان /
یارمەتی ھەژاران / یارمەتی کەسانی دیکە، ٣. قەرەنتینە / دەروون /
تندووتیژی بنەماڵەیی / ئەزموونی تەنیایی / خۆدۆزینەوە، ٤. قەرەنتینە /
نەخۆشە تایبتەکان / بەساڵاچووان و ٥. بەشی تایبەت / بێ قەرەنتینەکان
(ئەو کەسانەی کە بە ھۆی پیشەکەیانەوە، ناچارن کە لە شوێنی کارەکەیان
ئامادەبن).
خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ لە بەشەکانی پیشەیی و ئاماتۆڕ لە بڕی پارەی ٢٠
میلیۆن ڕیاڵ تاکوو پێنج میلیۆن ڕیاڵ و لە بەشی نێودەوڵەتیشدا لە ٤٠٠
دوڵار تاکوو ٢٥٠ دوڵار دەگۆڕدرێ.
ھۆگران دەتوانن بە فیلمەکانی خۆیان لە چەندین بەشدا بەشداریی بکەن و
بەرھەمەکانی خۆیان بە ناونیشانی
http://miladtower.tehran.ir
و یا پەیجی ئینستاگڕامی تایبەت بە فێستیڤاڵ، بە ناونیشانی
@One_minute_Quarantine و
بە ژمارەی واتس ئاپی ٠٠٩٨٩٣٥١٨٦٥١١٩
رەوانە بکەن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "یەک خولەک قەرەنتینە" بە دەبیری "غوڵام حوسێن
شاەعەلی"، بە پشتیوانی تاوەری میلادی تاران و بە یارمەتی بریکاریی
کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی شارەوانی شاری تاران، بە شێوەی ئۆنلاین
بە ناساندنی سەرکەوتووان بەڕێوەدەچێ.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|