٢١\١٠\٢٠١١
ئەندێشهی سیاسیی
جان لاک.

ئامادەکردنی: محەمەد حەکیمی
ئهگهر ئەندیشەی سیاسی توماس هابز بە پێی
جۆرێک لە ڕوانینی ڕەشبینانە بە زاتی مرۆڤەکانەوە قەراری گرتووە، لە
بەرانبەردا، بیرۆکەی سیاسی جان لاک (1632-1704م)، فەیلەسوفی بریتانیایی
بە خۆش بینییهوە بەستراوەتەوە بە پێی زات و وێژدانی مرۆڤەکان. ناسراوی
فەلسەفەی جان لاک، زۆرتر لە دوای دووهەمێن وتاری خۆی لە مەر (( دوو
وتار لە مەڕ دەسەڵات))ه. بەشی دووهەمی ئەو بەم شێوە دەست پێدەکات:
هەموو مرۆڤەکان بە شێوەی سروشتی لە دۆخێکی ئازاددا قەراریان گرتووە و
هیچ کەس لەوی دیکە زیتر نییه.
خەڵک ئەو ئازادیەیان هەیە تا لە سنووری یاسای سروشتی، هەر کارێک کە
پێیان خۆشە ئەنجامی بدەن و بە شەخست خۆ و ماڵ و دارییەکانیان هەر چییەک
دەیانەوێت مۆختارن ئەنجامی بدەن، بە مەرجیک ئەو کارە بە دژی یاسای
سروشتی نەبێت. لاک لە سەر ئەو باوەرەیە کە یاسای سروشتی لە ویستی
خوداوەندەوە سەرچاوەی گرتووە و عەقلنییهتی ئینسان ناتوانێ هەست بەوە
بکات.
هەر تاکێک بەرپرسە تا یاسای سروشتی کە مرۆڤەکانی بە دەوری خۆیی کۆ
کردوەتەوە و ئامانجی ئەو، پاراستنی ئاشتی و ئارامی و بەرگرتنە لە شەڕ و
ئاژاوە و ئێش بە یەک گەیاندن، دابرێژێت، بەڵام کاتێ لە ئەنجامی ئەم
کارەدا، کەم کاریی دەکرێت یا پشتگوێ دەخرێت، حکومەتی مەدەنی دروست
دەبێت، بەو واتایە ئینسانەکان لە نێوان خۆیاندا قەرارداێک بۆ دروست
کردنی کۆمەڵگەیەکی سیاسی کە پشتیوان و حافزی یاسای سروشتی و مافی
سروشتی ژیانە، ئازادی و جۆری خاوەنداریەتیە، پەیمان دەبەستێت.
ئێستا ئەگەر دەسەڵاتداری ئەم کۆمەڵگەیە، مافی تاک لە بەرچاو نەگرێت،
یان تێبکۆشێت دەسەڵاتێکی ڕەها وەدەست بێنێت، لەم ڕوەوە، خەڵکی مافی
ئەوەیان هەیە کە لە سەر کار لایبەرن. بەو پێیە گرنگترین بیرۆکەی لاک لە
حەوزەی سیاسی و مەدەنی کە لە گەڵ هابز، فەیلەسوفی سیاسی جیاوازی زۆری
هەیە کە لە چەند ڕوانگەوە دەکرێت ئەو جیاوازیانە ڕاڤە بکەین.
1- جیاوازی لە ڕوانین لە مەڕ دۆخ یا دۆخی سروشتی: لە ڕوانگەی هابز لە
دۆخی سروشتی شەڕی هەمووان بۆ وەدەست هێنانی دەسەڵاتی تاک و دارایی
کۆکردنەوەیە. لە حاڵێکدا دۆخی سروشتی بۆ لاک و بۆ وەدی هاتنی ئاشتی و
دەسەڵاتی یاسای سروشتی بە سەر کۆمەڵگەدایە و لەودا ئازادی تاک بۆ
وەدیهاتنی مافەکانی بە گشتی مسۆگەر دەبێت.
2- ئامانج لە دروست کردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەوڵەت: لە ڕوانگەی هابز
ڕاکردنی خەڵک لە دۆخی ئەمڕۆیی لە کۆمەڵگا هۆکاری سەرەکی ئەم قەراردادە
کۆمەڵایەتیەیە. لە حاڵێکدا بۆ لاک، بەستنی قەراردادی کۆمەڵایەتی بۆ
ئەوەیە تا دەوڵەتی تازە بتوانێت ئەمنییهتی تاک لە ڕوانگەی ماڵی و
گیانی، ڕاهێنان و داوەری لە نێوان ئەواندا وە ئەستۆ بگرێت، دەوڵەت دەبێ
ئازادی تاک دابین بکات و بە هیچ شێوەیەک بۆی نییه دەست لە کار و باری
نێو خۆیی ژیانی تاکەکان وەر بدات.
3- قەراردای کۆمەڵایەتی: قەراردادی کۆمەڵایەتی لە ئەندیشەی هابز یەک
لایەنەیە و بە گشتی دەبێ بڵێم لایەنگری لە دەوڵەت دەکات. بەو پێیە تاک
لە بواری ئازادیە تاکەکەسیەکانەوە زۆە دەست کورت دەبێت و بە بێ مەرجی
سەرەکی مافی حاکمیەتی خۆیی دەبەخشێت. لە حاڵێکدا کە قەراردادی
کۆمەڵایەتی لە ڕوانگەی لاکەوە دوو لایەنەیە هەموو مافەکانی دوو لایەن،
چ تا ک و چ دەوڵەت مسۆگەر دەکات. لەم ڕونگەدا دەوڵەت ئەوە قەبووڵ دەکات
کە خەڵک دان بە دەسەڵاتەکەیدا بنین، دەسەڵات بتوانێت کۆمەڵێک ئەرک لە
کۆمەڵگادا بەرێوە ببات. بەو مەرجەی کە هەر کات دەوڵەت بەلێنەکانی
جێبەجێ نەکرد و بەرەو دیکتاتۆری رۆیشت، کۆمەڵگە بە پێی قەراردادی نێوان
هەر دوولا بتوانێت ئەو دەسەڵاتە بگۆڕێت و دەسەڵاتێکی گۆنجاوتر بۆ
جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی بەرێوە بردنی حکومەت هەڵبژێرێت.
4- بە پێی ڕاونگەکانی، هابز بە رۆخساری ویستی یا نەویستانە پشتیوانی
یان رەد کردنەوە لە لایەن دەسەڵاتی سەلتەنەتییەوەیەم لە حاڵێکدا
ئەندیشەکانی لاک بەرەو لیبرالیسم و دەوڵەتی مەشرووتە دەچێت.
جان لاک
برتراند ڕاسل بەم شێوە لاک شرۆڤە دەکات: خۆشبەختترین فەیلەسوف، چۆنکا
زۆربەی فەیلوسوفە هاوچەرخەکانی، لە گەڵ ئەندیشەکانیدان و پێشوازیان لێ
کردوە. چۆنکا ساڵەها لە ژیانی ئەو، بریتانیا شاهیدی چاکسازی سیاسی بوو،
بە ئامانجی کورت کردنەوەی دەسەڵاتەکان، دروست کردنی مەجلسێکی ڕێک و
پێکی پارلەمانێکی، ڕووخاننی دیکتاتۆرییەت و دابین کردنی ئازادی ئایین
ڕوویدەدا.
لاک رۆخساریەک لەم ئاوات و خۆزگانە، لاک لە سیاسەتیش وەکوو فەکسەفە
مامۆستا بوو. بیرۆکەی ئەو لە مەڕ زانست و ئەخلاق کە لە بەرهەمەکەییدا
بە ناوی "رساڵەێک لە مەڕ دەرکی مرۆڤ هاتووە، گرنگیکی زۆری بۆفەلسەفەی
ئەزموونی کە جێگرەوەی فەلسەفەی ئاوەزخوازی بوو و دانەری ئەم بیرۆکە
"رنە دکارت" بوو، هەیە.
"رساڵەێک لە مەڕ دەرکی مرۆڤ" لێکۆلینەوەی ڕخنەییە لە مەڕ بنچینە و
سەرچاوەی زانست، لە لایکی دیکەوە، بەربڵاو بوونی ئەخلاقی مرۆڤ، هاوکات
لە گەڵ بەستێنەکان و قۆناغی بیر و باوەر، بیر و رای پێشکەوتن.
بەرهەمەکەیتری دوو "رساڵە"یە لە مەڕ حکومەت کە لە ساڵی 1690 چاپ و
بڵاو کراوەتەوە، ئەم دوو "رساڵە" هەر بە ئەندازەی رساڵەێک لە مەڕ دەرکی
مرۆڤ گرنگی هەیە.
لە دوو "رساڵە" لە مەڕ دەسەڵات، جان لاک بە دژایەتی لە گەڵ مافی ئایینی
سەلاتین دابنرێت و ئەو لە سەر ئەو بروایە کە هەموو مرۆڤەکان لە ڕوانگەی
دۆخی سروشتیەوە، ئازاد و بەرابەرن و مافی سروشتی خۆیانە کە ئەو
ئازادیانەیان بۆ دابین بکرێت. بیرۆکەکانی سیاسی جان لاک لە یاسای
بنەرەتی ئەمریکا و هەروەها یاسای بنەرەتی فەرانسە کاری پێدەکرێت.
لاک لە هەموو ژیانییدا زۆربەی بەرهەمەکانی بە ناوی خوازراوەوە چاپ
کردوە، چۆنکا نەیدەوێسی زەربەێک بدات لە بەرهەمە بە ناوبانگەکەی بە
ناوی رساڵەیەک لە مەڕ دەرکی مرۆڤ.
ماڵپهڕی محهمهد حهکیمی
|