٤\٩\٢٠٢٢
ئەندێشە لە وێژەی
منـداڵانـدا.

رەزا ساڵح
بێگومان
پێشکەوتن و داهـێنان و ئافـراندن، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، بەری
خەیاڵ و بیرکردنەوە و تێکۆشانی مرۆڤـن. گەلی جیاوازی و تایبەتمەندی لە
مرۆڤـدا هەن، وایان کـردووە کە توانـای داهـێنان و رێکخـستنی ژیـانی
خـۆی هـەبێـت و لە ژینـگە تـێـبگات. بتوانێت فەرهەنگێکی رەوشتی و مادی
و زانیاریی گشتی و زانستی زانیاری بنیات بنێت، لەگەڵ دۆزینەوەی
پراکـتیزەکردن لە سەرجەم ئەم کارانەدا. لە نێـو ئەم تایبەتمەندییانەدا
تایبەتمەنـدی ئەندێشەکـردنە، کە بـریتییە لە بنیاتنانی هـزری نـوێ لە
بابـەتە هەبـووەکان. ئەو رۆڵە گرنـگەی کە ئەندێشە (فـانتـازیا) لە
ژیـانی مـرۆڤـدا هەیەتی، هـەر لە سەرەتای مێژووەوە جێگەی گرنگی پێـدانی
مرۆڤ بووە. گرنگی بە رۆشنبیریی گشتی و فەلسەفە و وێژە و هـونەر و
زانستە مـرۆییـەکان داوە، لەوانـەش زانسـتی پەروەردە.
هێشتا هەر ئەندێشە (خەیاڵ) جێگەی گرنگی پێدانە بە هەموو ئەو لقـە
زانستییانە. هەر لـقـێکیشی چـوارچـێوەی ئاماژەیی خـۆی هـەیە، لە
مامەڵەکـردن لەگـەڵ ئەم دیـاردانەدا.
ئەندێشە ئەو رووداو و بابـەت و بیـرۆکـانەیە، کە لەنێـو ئەقـڵی
مـرۆڤـدا سەرهـەڵـدەدەن. کە بە ئارەزووی خـۆی دروسـت دەبـن، ئەم
ئەندێشانە دەیبـاتە جـیهـانێکی دیکەوە، لەو رێـگەیـەوە دەتـوانێـت
کـۆنتـرۆڵی ژیـانی بـکات و رووبـەڕووی ئـەو رووداو و کـارانە بێتـەوە
کە دێنـە رێـی. بەبێ ئـەوەی بەربەستێک هـەبێـت رێی پێبگـریـت و
رایبگـرێت. ئەندێشە بـەوەش پێـناسە دەکرێت کە کـردارێـکی ئەقـڵی زانستی
یە. ئەندێشەی داهـێـنەرانە پاڵپشتێکی بەهـێزە بۆ داهـێنان و گونجانـدن
لەگەڵ ژینگەدا. بە شێوەیەکی گشتی خەیاڵ بەوە پێناسە دەکرێـت کە بریتییە
لە توانای ئەقـڵی بۆ تاقیکردنەوە و دۆزینەوەی تـازە و بنیاتـنـان و
پـێکەوەنـان. بیـرمەنـدان و رەخـنەگـران و نـووسـەران، لە
پـێـناسەکـردن و راڤـەکـردن و دیـاریکـردنی چـەمکی وشـەی "ئەندێشە" دا،
ناکـۆکن و هـاوڕانـین، هـۆی مشـتومـڕیـشیان، ئەوەیە کە ئەندێشە
زاراوەیەکی درکردنە، بەپێی ناوەڕۆکەکان و تیـۆرە زانستییەکان، چەنـدین
واتـا دیـاری دەکات. بەڵام هەموویان لە بارەی گـرنگی ئەندێشە لە وێژەدا
هـاوڕان.
(ئەفـلاتـوون) یەکەم کەس بـوو، کە لە وێژەدا گـرنگی بە ئەندێشە دا. وای
دەبـیـنی کە شاعـیر ئەندێشە بەکـاردەهـێنـێـت، داهـێـنەرە و سـروشی
خـوایی هـەیە.
(ئەرستۆ) ش دەڵێت:"خەیاڵ بریتییە لەو پرۆسەیەی کە لە میانەیـەوە
وێنەیەکی زیـنی دەنـوێـنیـت".
ئەندێشە لە هەمـوو کـات و سەردەمـێکـدا، تـوخـمێکی هـاوبـەشی گـرنـگە
لە هـەمـوو بەرهەمـەکان و بـوارەکـانی ژیـانـدا.
(ئەلـبێرت ئەنیشتاین) دەڵێت:"ئەندێشە گرنگـترە لە زانین". زۆر جار
زانین سنووردارە بەو شتانەی کە هـەیە. بەڵام ئەندێشە چەمکـێکە، سنوور و
لـۆژیکی تێـدا نییە. لـۆژیک لە ئەلـفـەوە بـۆ یـایە، ئەندێشەـش
دەتبـاتە هـەر شـوێـنێک کە دەتەوێت. نە بازگەیە لێ هـەیە و نە
پاسپۆرتـیشی دەوێـت. هەر بە ئەندێشەش ئایندەیەکی دڵخواز بنیات دەنێیـت.
(کارڵ مارکس) دەڵێت:"ئەوەی خەیاڵی نەبێت، باڵـیشی نییە". بۆیە لەو کەسە
هەژارتر نیـیە کە لە ئەندێشەدا هـەژارە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، وەکو
ئەنیشـتاین دەڵێت:" راستی هـەمیشە لە ئەندێشە سەیـرتـرە".
شاعـیری ئینگـلیزی (کریستۆڤـەر) دەڵێـت:"یەکەم تـوانا کە پێـویستە
گـرنگی پێـبدەین، پێش ئەوەی ژەنگ بگـرێـت، خەیاڵە. ئەوە خەیاڵە وامان
لێدەکات، کە هەموو رۆژێک بە تـازەیی لە جـیهـان بـڕوانـین".
پێویستە ئەوەش بـزانین جیاوازییـەکی زۆر لە پـلەی ئەندێشەکـردن لە
نێـوان خـەڵکـیدا هـەیە. هـەیە ئەندێشە تـیژە، هـەیە ئەندێشە
ناوەنـدییـە، هـەشـە ئەندێشە کـزە.
ئەندێشە گـرنگـییەکی زۆری هـەیە لە یارمەتـیدانی منـداڵان، بۆ
تێگەیـشـتن لە جـیهـانی دەوروبەریان و بۆ گوزارشتکردن لە خۆیان. خەیاڵ
بەشێکە لە چالاکییەکانی رۆژانەی منـداڵان. گەر شتێک هەبێت منـداڵان
تێیدا سەرکەوتـووبن، ئەوا توانـای خەیاڵکـردن و دروستکـردنی جیهـانی
تایبەتی خۆیـانە. لە هەمـووی گرنگـتر منـداڵان، ئەندێشەکانیان بۆ گەڕان
بە دوای زانیاری و بـیرۆکەی نـوێـدا بەکاردەهـێنن. بـۆ نموونە کە
سەردانی رووبـارێـک دەکـەن، دەکـرێـت بـبـێـتە هـۆی ئەندێشەکـردنیـان
لـە ژیـان لەنـاو ئـاودا.
ئەندێشە لە منداڵانـدا، یەکـێکە لـەو شتە بەسوودانـەی کە یارمەتی
گەشەکردنی منـداڵان دەدات بە شـێوەیەکی سـروشـتی.
هـەر لە ساڵانی یەکـەمی ژیـانی منـداڵانـدا، ئەندێشە جـێگەیەکی گـەورە
لە چالاکـییەکانی ئەقـڵی منـداڵان پـڕدەکاتەوە. زۆرێک لە بیـرۆکە و
یـاری و هـیواکانیان، لەسەر بنەمای ئەندێشە پێکهاتـوون. خەیاڵیش لە دوو
فاکتەر پێکدێت یەکێکیان (دەرەکییە) دەوروبەری منـداڵان. ئەوی دیکەیـان
(ناوەکـییە) تـێڕوانیـنیان دەرەبـارەی جیهـان. ئەندێشە بوارێکی گرنگە و
ورووژێنەرە لە گەشەکـردنی منـداڵان. هەموو منداڵێک دەرفەتی ئەوەی هـەیە،
کە پـەرە بە داهـێـنان و ئەندێشەی بـدات.
منداڵان لە رێگەی خەیاڵەوە، دەتـوانن بەسەر بەربەستەکانی کات و شـوێن و
ئەستەمدا بازبدەن و سـنووری هـێزەکانی خۆیـان تێپەڕێـنن و دەستیان بۆ
ئەوشتانە درێـژبـکەن و پەرەیـان پێـبدەن، کە لە راسـتییدا ناتـوانـن بە
دەستـیان بهـێـنن. بۆ نموونە منـداڵان، بە ئەندێشە، لە رێی رۆکـێتێکی
کارتـۆنییەوە، یا بە سواری پێنووسێک، دەچـنە سەر مانـگ و هـەسارەکـان.
بـەڵام لە راستـیدا ئەمەیـان پێناکـرێت. هەروەهـا لە رێـگەی ئەندێشەوە،
منـداڵان دەتـوانن بەسەر سەخـتییەکانی ژیـانی رۆژانـەدا زاڵـبن و
ئاواتەکانیان بەدەست بهـێنن. بەردەوامیـش بە دوای هەمـوو شتـێکـدا
دەگـەڕێن کە تـازە و بەسـوودبـن. بەم شـێوەیە گەشـەیەکی گـشـتگـیر و
تـەواو و هـاوسەنـگ بەدەسـت دەهـێـنن.
خەیاڵی وەهـمی، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانی منداڵاندا، یارمەتیان
دەدات، کە گرنگی بە ئـاژەڵ و باڵـندە و شـتە بێ گـیانەکان بـدەن.
ئەندێشە دەیـانبـاتە جیهـانێکی ئەفـسانەیی ئەفـسووناوی و سەرنجـڕاکێـش.
لەم قـۆناغـەدا، منـداڵان خۆشـباوەڕن و باوەڕیان بەوە هـەیە، کـە
ئـاژەڵ و بـاڵـنـدە و دار و بـەرد و هـەر هـەمـوو شـتەکـان، زمـان
دەزانـن و دەتوانن بە کوردی بـدوین، دەتوان گوێـبگـرن، دڵخـۆشبن،
پێـکەنـن، هەڵـپەڕن، بـڕۆن، چـاکە و خـراپە بـکەن، یارمـەتی بـدەن،...هـتد.
منـداڵان لە نێـوان سێ و پـێـنج ساڵـیدا، ئەندێشە تـیژن. بەڵام ئـەم
ئەندێشەیان لەنـاو ئـەو ژیـنگە تەسکەی تێیـدا دەژیـن سـنووردارە. لـەم
قـۆنـاغـەدا ئەندێشەی منـداڵان، رۆڵـێکی گـرنـگ دەگـێڕێـت لـە
گـەشـەکـردنیـانـدا. چـونـکە ئەندێشە رێـگەیـەکە بـۆ رێـکـخـستـنی
بەشێکی زۆری چالاکـییەکانیـانیان. بنەمـایەکـیشە بۆ راهـێـنانی توانـا
جـووڵـەییەکانیان و چالاکـردنی چـالاکـییەکـانی دیـکەیـان.
منـداڵانی نێوان شـەش و هەشـت و نـۆ ساڵان، ئەندێشەکانیـان لە بازنـەی
سـنوورداری ژینـگە تێـپەڕیـوە. بـەم رۆڵـەش لە رۆڵەکـانی گەشەکـردنی
خەیاڵی منداڵان، دەوترێـت رۆڵی ئەندێشەی ئـازاد، کە تـێیـدا تـامـەزرۆی
ئـەو وێـنـە زەیـنیـیە ئاڵـۆزانـەن کە بـۆیـان دەکـێشن، یا بە خەیاڵی
خۆیان دروستیان دەکەن. بۆیە ئارەزووی چـیرۆک و هـۆنـراوە و پەخـشـان و
شـانـۆ و گـەلـێک بابـەتی تـر دەکـەن.
منداڵان تا تەمەنی دوانـزە ساڵان، دەچـنە قـۆنـاغ و رۆڵـێکی تـرەوە. کە
لە راستییەوە نـزیکە. بایەخـێکی زۆر بە راسـتی دەدەن، بێ ئـەوەی کە واز
لە ئەندێشەکـردن بهـێنن. خەیاڵکـردن لەم قـۆناغـەدا، بە زۆری لەسەر
بنەمـای وێنەی بینراوە. لە دوای ئـەوە، منـداڵان مەیلـیان بەرەو خەیاڵی
ئەبستراکی"موجەرەد" هـەیە. لەسەر بنەمای هـێما و پێکهـێـنانی
بیـرۆکەکان بنیات دەنـرێـن.
بەو پێیەی کە وێژە وێناکـردنێکی ئەندێشەییە بۆ ژیـان و هـزر و هەسـت و
سـۆز، لە میانـەی پێکهـاتەی زمانـەوانییەوە. ئەمـەش ئـەوە دەگەیەنێت کە
سنووری ئەندێشە لە وێژەدا، بە وێژەی منـداڵانـیـشەوە بـەرزە. زۆر
جـاریـش رێـژەی ئەندێشە لە وێژەی منداڵاندا بە هـۆی پەیوەندیی بە هێزی
خەیاڵ بە ژیانی ئەقـڵی منداڵانەوە، زیاد دەکات.
دەکـرێـت ئەندێشەی مـرۆڤ سـەرچـاوەی وێژە بێـت، بـە وێژەی
منـداڵانـیـشەوە.
کەواتا هەموو بەرهەمێکی وێژەی دەبێـت هەڵگـری وێناکردنی خەیاڵی بێـت،
تەنانەت ئـەو ژانـرە وێژەییانەش کە بە راسـتی (ریالـیستی) ناودەبـرێـن،
دوورنـین لە ئەندێشە. چـونـکە وێنـاگـرتـنـێکی فـۆتـۆگـرافـی نیـن.
وێژەی منـداڵان، کۆمـەڵـێک بەرهـەمی هـونـەرییە، پێشکەش بە منـداڵان
دەکرێت. کە تایبەتـمەنـدی و پێـداویستی و ئاستی گەشەکـردنیـان
لەبـەرچـاو دەگـرن. واتـە لە مـانا گـشتـییەکەیـدا، هەمـوو ئەو
بابەتـانە دەگـرێتەوە کە پێشکەش بە منـداڵان دەکرێـن. کە مانـا و
بـیرۆکە و هـەسـتەکـان بەرجـەسـتەدەکـەن.
گۆمان لەوەدا نییە، کە ئەندێشە رۆڵێکی گـرنگ دەگـێڕێت لە هەموو
ژانـرەکانی وێژەی منـداڵان، وەک چـیرۆک و هـۆنـراوە و پەخـشان و شانـۆ،
ئۆپـەرێت، رۆمـان، کە پـڕن لە فـانتـازیا، هەموو ئـەو شـتانـەش کە
پەیوەندییان بە وێژەی منداڵانەوە هەیە. کەواتا ئەندێشە پێـویستییەکی
گـرنگی کاری وێژەیی منـداڵانـە.
لـێرەوە، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێـت، کە پێویستی و تایبەتمەنـدیی یەکـەمی
نووسـەرانی ژانارەکانی وێژەی منـداڵان، تـوانـای ئەندێشەکـردنە. لە
سایەی خەیاڵ و زمانـدا، بابەتە نـووسـراوەکانیان بۆ منـداڵان
دەڕازێنـنەوە.
هەموومان بەشێکی زۆری ئەو چیرۆکانەمان لەیادماون، کە بە منداڵی بۆیان
گێڕاینەوە یا خۆمـان خوێنـدمـانەوە، کە لە منـداڵـیدا هـۆگـریان بـووین.
ئەندێشە هـۆیـەکی سەرەکی ئـەم هـۆگـری و لەیـادمـانەوەیە.
یەکـێک لە تایبـەتـمەنـدییـە هـەرە گـرنـگەکـانی چـیرۆکی منـداڵان
ئەندێشەیە. کە رۆڵـێکی سەرەکیی لە چیرۆکی منداڵانـدا هەیە. ئەوە خەیاڵە
منداڵانە بۆ چیرۆکەکان رادەکـێشێت.
پێویستیشە کتێبەکانی منداڵان، لە خەیاڵی ترسناک و تۆقـێنەر و لە کاری
لە تـوانابەدەر پـاک بکـرێنـەوە. تێکەڵاوی چـەمـکەکان و تـێکەڵکـردنی
راسـتیـش لەگـەڵ ئەندێشەدا لە چـیرۆکی منـداڵانـدا، نابێـت ببـنە هـۆی
جـۆرێـک لە سەرلـێـشـێـوانـدنی منـداڵان.
١\٩\٢٠٢٢
- نەرویج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|