٤\٣\٢٠١٦
ئەندێشە و جوانیی!

دارا خونچە
ئەز خۆم..
بەرلەوەی
لە هزران رۆبچم..
دەریی و پەنجەرەکانی مەژییم خشت دادەخەم
نەبادا فەیلەسوفەکی گێل
و وێل
یان لێرووێر
یان گێڕووێڕ... دزە بکا و
شیرازەی ئەندێشەکانم
بپسێنی!
ئەز خۆم.. بەرلەوەی بدوێم
تەماشایەکی جوانییەکان دەکەم
نەبادا
پیت و پەیڤە ئاورییەکانم
بیانسۆژێنن
گوزارشتە وەگوڕەکانم
بیانڕووشێنن.. نەرمونیانییان بشێوێنن
رستەی حەزە ئاوییەکانم لوولیان بدەن!
لێ وێناچی
ژیان و حەسرەتەکانی.. دەرفەتمان
بدەن
تێر وە خواست و ویستی خۆمان
سروشت لە هامێزمان بگرین؛
-
ئاخەر خەریکە.. لە ژێر بنمیچی کولانەکان
رەنگی دیوارەکان دەگرین،
-
ئاخەر خەریکە.. خارن و ڤەخارنمان
تەنێ چێژی پەین دەدەن..
هەناسەشمان بۆنی زێراب،
-
ئاخەر خەریکە.. لە پشت جامی
جفرەکاندا
بینایی چاومان دادەڕژێن..
تەنانەت هەست و سۆزیشمان
لە
نێوانی پەنجە و دوگمەکان
بزرەکەین،
ئەز خۆم دەزانم..
زۆر بەرلەوەی
مەرگ حەز وە ژوانم بکا
ئەندێشە
لەبارچووەکان و
جوانییە لەدەستچووەکان..
قرچوبڕم دەکەن!
شوباتی
٢٠١٦ - لەندەن
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|