ئه‌نفال .
به‌ندی عه‌لی باسی ناڵه‌ی چیا ناکه‌م که‌گابه‌ردێکی سه‌رکه‌شی به‌ره‌و هه‌ڵدێر سه‌رهه‌ڵئه‌گرێ و یاخی ئه‌بێ له‌باوه‌شی
باسی هاژه‌ی ڕووبار ناکه‌م وه‌رزی کۆچ و باری ماسی ساتێ ئه‌یدا به‌که‌نارا شه‌پۆل شه‌پۆل،سه‌ری کاسی
باسی هه‌نیسکی باناکه‌م که‌هه‌ڵاڵه‌ی هاوڕێی سه‌فه‌ر دوای ته‌مه‌نێ عیشق و ژوان ڕێی دابڕان ئه‌گرێته‌به‌ر
باسی گرمه‌ی هه‌ور ناکه‌م ساته‌وه‌ختی پڕبوونی ناخ که‌به‌ڕێژنه بارانی روح ئه‌شواته‌وه ڕوخساری شاخ
باسی قرچه‌ی به‌فر ناکه‌م که‌نه‌رمه گورزێکی هه‌تاو به‌یه‌ک غه‌مزه‌ی چاوی کاڵی کێوی جه‌رگی ئه‌کا به‌ئاو
باسی له‌رزی گه‌ڵا ناکه‌م زه‌رده وه‌رزی لێک‌دابڕان له‌عه‌زره‌ت بێ میهری چڵ و دڵ ڕه‌قیی باڕه‌شی خه‌زان
باسی غه‌دری غه‌دران ئه‌که‌م له‌ده‌فته‌ری کۆنی ده‌هرا ئه‌و ده‌قانه‌ی نووسرانه‌وه له‌دوا چرکه‌کانی به‌درا
باسی شمشێره‌که‌ی عه‌لی و خه‌نجه‌ره‌که‌ی ئه‌بوسوفیان له‌نێویانا،چۆن زه‌مانێ بوو به‌مه‌رگه‌ساتی ئینسان
باسی پێڵوی داخ به‌پشکۆی چاوه‌ڕوانی کۆچی گه‌رمیان باسی لێوی سڕ به‌ته‌رزه‌ی بێ سۆراخی ڕه‌وی کوێستان
باسی کۆستی هه‌میشه شین ئومێدێکێ ئه‌ژنۆ شکاو حوزنێکی شۆڕ وه‌ک شۆڕه‌بی برینێکی به‌ئاخ بر‌ژاو
باسی دڕکی بیانان و سه‌گی ڕه‌شی کۆرپه‌له خۆر کچانی بێ سه‌روشوێن و چه‌قۆی نامه‌رد،زامی ناسۆر
باسی ئه‌نفال ئه‌که‌م ئه‌نفال ئه‌ی جیهانی مه‌ستی بێ هۆش نه‌فره‌ت له‌تۆفانی چه‌رخ و له‌بێ ده‌نگی و بێ باکی تۆش .
|