په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٤\٢٠١٥

ئەنفال بە یاسای نێودەوڵەتی..!

محەمەد بێبەش    

 

لە سەرتای دابەشبونی کوردستان و لکاندنی بەشی باشور بەئێراقەوە.. لە پێناوی بەرژەوەندی دەوڵەتە زلھێزەکان. ھەمیشە مەرگی کورد و نیشتمانی کوردستان کراوەتە سوپەرو قەلغانی پاراستی بەرژەوەندی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و ناوچەی رۆژھەلاتی ناوین .دوابەدوای کارەساتەکانیش پاساوی جۆراوجۆری بۆ دابین کراوەو زۆر جاریش سەرکردایەتی کورد کەوتونەتە یان خزاونەتە ناوتەڵەوگەمە سیاسیە نیودەوڵەتیەکان.

ئەرکەکانی کورد بەتایبەتی پەرلەمان لە کێسی ئەنفالدا..!

١- گرتن وسزادانی ھەموو ئەو گروپ وتاقم و مستتەشارانەی کە لە پرۆسەی ئەنفال بەشدار بوون..! چونکە ئەگەر سزای دوژمنانی ناوخۆت نەدەیت ناتوانی داوای سزادانی دوژمنی دەرەکی بکەیت.

٢- جگە لەوەی ئەم کەیسە بە بابەتێکی شورەی وشەرمەزاری لە پەرلەمانی کوردستان ماوەتەوەو بەرەسمی نەناسراوە ، دەبێ پەرلەمانی کوردستان بەفەرمی بە جینۆسایدی نەتەوەیی بیناسێنێ و لەڕێگەی ئەو لیژنەیەوە کەلە خاڵی(٣) ھاتووە بیگەیەنێتە ھەموو پەرلەمانەکانی جیھان ولەپێش ھەمویانەوە بەغداو دەوڵەتەکانی ناوچەکە. ھەروەھا خاڵی یەکەمیش ھەرئەرکی پەرلەمانە وەزارەتی پەیوەستکار ناچار بکات بۆ گرتنیان ..یان سزای لێستاندنەوەی یان گۆرینی وەزیر.

٣- دامەزراندنی لیژنەیەکی پسۆرو دیپلۆماتکار لە کەسایەتی دڵسۆزو شارەزا بۆ کەیسی ئەنفال وجینۆساید ..کە لەپەرلەمانی کوردستانەوە دەنگیان بۆ بدرێ ودەسەڵاتەکانیان بەفراوانی دیاری بکرێت ..تاکو بتوانن لە ھەموو دەرگا نێودەوڵەتیەکان بدەن.

٤- نوێنەرەی ئەم لیژنەیە ئەندامی ھەمیشەیی ھەبێت لە بەشی پەیوەندیەکانی ھەرێم ..تا بتوانرێ وەکو مەرجێک لە پرۆتۆکۆڵەکان بەکار بھێنرێ.

٥- ئەندام پەرلەمانتاران و وەزیرە کوردەکان لە بەغدا کەیسی ئەنفال بکەنە ھەوێنی کارەکان.

٦- تیکدان وروخاندنی زیاتر لە ١٥ پانزە قەزاو دەیان شارۆچەکەو ھەزاران گوند ، پەیوەست بکرێ بە بابەتی جینۆساید..گەر بەم شیوەیە وبەپێوەری نێو دەوڵەتی ھەژماری بکەین .ھەموو ئەوناچانەی دەرەوەی ھەرێم بدرێتە ھەرێم وەکو لەبری ( تەعویز ) ھێشتا حکومەتی بەغدا قەرزار دەبێتەوە..لەھەمانکاتدا لەوانەیە ھەندێک وا تێبگەن مامەڵە بەزەوی وخاکی خۆمانەوە دەکەین ، بەڵام من مەبەستم فراوانی دیالۆگە .بەداخەوە دەڵێم ئەو رۆژە کورد مامەڵەی بەزەوی خۆیەوە کرد کە رازی بوو بە ووشەی جێناکۆک.

٧- پێویستە رەچاوی داتاو ژمارەی ئەنفال وکیمیای و سێدارەو زیندانی وئاوارەو روخانی خانوو سەروەت وسامان وباخ وکێڵگەی ھەموو تاکێک بکرێ،جگە لەنەخۆشیە دەرونیەکان.

کەیسی ئەنفال وجینۆساید زۆر لەوە مەزنترو پیرۆزترە بخرێتە چوارچێوەی بەرژەوەندی حیزبێک یان چەند کەسایەتیەک،لە دنیای ئەمرۆدا ووڵاتان لەسەرمافی تاکە مرۆڤێکی ووڵاتەکەیان ھەموو بەرژەوەندیەکان وەلا دەنێن وپەیوەندیەکان دادەبڕن .لەلای ئیمەش لە جیاتی وەرگرتنی مافەکانیان جۆرەھا کۆروسیمینارو گەلەکۆمەی کولاندنەوەی برینەکانیان بۆ دەگێرین.

 

١٤\٤\٢٠١٥
bebash-62@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک