ئه‌نفال له له‌نده‌ن.
چیمه‌ن شه‌ریف
هونه‌رمه‌ندان،هونه‌ردۆستانی دڵسۆز ....
له پێناو گه‌یاندنی ئاه و نزای دووسه‌د هه‌زار گیانی ره‌نگاوره‌نگ، هه‌ناسه‌ی
سوتاوی دووسه‌د هه‌زار مرۆی کورد که له هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌کو لیژنه‌ی هونه‌ری پرۆژه‌ی مۆنۆمینتی ئه‌نفال، داوا له سه‌رجه‌م
هونه‌رمه‌ندانی په‌یکه‌رتاشی کورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
ده‌که‌ین که به‌شداربن له دۆزینه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی په‌یکه‌رێک که
گوزارشت له کاره‌ساتی ئه‌نفال بکات.
ئه‌گه‌ر مۆنۆمینت بۆ هه‌موو ده‌رد و مه‌ینه‌تیه‌کانی مرۆڤی کورد دروست
بکرێ ئه‌وا ده‌کرێ ناو له کوردستان بنێێن وڵاتی مۆنۆمینت بۆیه گه‌یاندنی
ده‌نگی یه‌کێک له‌و کاره‌ساتانه به دنیای ده‌ره‌وه له رێگه‌ی کاری
هونه‌ریی ئه‌وا جگه له‌وه‌ی ئه‌رکێکی نیشتیمانیی پیرۆزه و پێشگرتنه
له له‌ناوچوون و له‌بیرچوونه‌وه‌یان هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێکی گرانبه‌هاشه
بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد که تێیدا خۆیان بسه‌لمێنن.
به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز عه‌دنان کۆچه‌ر ،
دوای کۆشش و ته‌قه‌لایه‌کی زۆر ناوه‌ندی چاک توانی ره‌زامه‌ندی له Centre
of international affairs
وه‌ربگرێت بۆ دامه‌زراندنی مۆنۆمینتی ئه‌نفال که بریار وایه له مه‌یدانی
Temple of peace له پانتایی ٢م⁄٢م به‌رز
رابگیرێت.
بیرۆکه‌ی مۆنۆمینته‌که ده‌بێت ئورژینال بێت و له هیچ بیرۆکه‌یه‌کی تر
وه‌رنه‌گیرابیت.
ده‌رفه‌تی به‌شداربوون تا
١⁄١٢⁄٢٠٠٨-ه.
تکایه بۆ وه‌رگرتنی
هه‌ر زانیارییه‌ک یان هه‌رکه‌سێک نیازی به‌شدارکردنی هه‌یه له
رێگه‌ی ئه‌و ئیمایلانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیی
بکه‌ن:
info@chak.org.uk
adnankochar@hotmail.com
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هونه‌ریی پرۆژه‌ی مۆنۆمینتی
ئه‌نفال بریتین له:
- رێبوار سه‌عید
- عوسمان قادر
- مه‌ریوان جه‌لال
- د.رێبوار فه‌تاح
- محه‌مه‌د هه‌ورامی
- رێبوار حامد
- ئیبراهیم مه‌لازاده
- عه‌دنان کۆچه‌ر
له‌نده‌ن
nastrann@gmail.com
١٥\٩\٢٠٠٨
|