٧\٣\٢٠١١
ئه‌نفال.

رێبوار
ووڵاتیان کرد به
که‌لاوه
ڕێگاکانیان هه‌موو ته‌نی
شاخ و چیا و به‌فر و باران
له ژێر پـێـیانا ڕاچه‌نی
* * * * *
هاتن ووڵاتیان سه‌ر بڕی
خۆزگه‌یان دا به خه‌ونه‌وه
ترووسکایی بووبه ڕه‌ژوو
له‌گه‌ڵ پرچی سه‌د ژنه‌وه
* * * * *
ووڵات بووبه گۆمێکی خوێن
هه‌ور ته‌رمی له سێبه‌ر بوو
له‌گه‌ڵ گریانی به‌هاردا
ئه‌م کانیانه له سه‌فه‌ر بوو
* * * * *
ئێوارانی بێ نه‌بڕاوه
ده‌ستیان خسته گه‌ردنی شه‌و
کێ ئه‌توانێ وه‌نه‌وزێ بات
به‌درێژایی ڕۆژانی ئه‌و؟؟
* * * * *
ووڵاتیان کرد به شه‌پۆلێ
له ده‌مامکی چاوه‌ڕوانی
هه‌نگاو ئۆقره‌ی لێ بڕابوو
به‌ده‌م ناڵه‌ی پڕ گریانی
* * * * *
وه‌ک که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
لاشه‌ده‌کرا به‌چه‌ند جۆرێ
بۆوه‌ی تاکوو مێژوو هه‌بێ
ژیان له‌لامان بتۆرێ
* * * * *
ماندوویه‌تی وه‌کو ته‌رزه
ئاڵا بوو له شانی مێژوو
هۆلاکۆ خۆی نیشان ئه‌دا
وه‌ک ڕه‌فتاری له ڕابردوو
* * * * *
من‌ع التجولی دانا
له‌به‌ر نیازی بۆ کاره‌سات
چه‌ند وه‌رزێکی لێمان سوتان
بۆ له‌ناوبردنی ووڵات
* * * * *
ئه‌م ووڵاته بوو به ته‌مه‌ن
تاکوو ده‌هات هه‌ر پیر ئه‌بوو
له‌سه‌د قڕنی ئه‌م مێژووه
جارێک نه‌بوو به ئاره‌زوو
* * * * *
ده‌ستێک هات و ئێمه‌ی هاڕی
سه‌ربه‌ستیان لێ قۆسته‌وه
له‌و رۆژه‌وه حه‌قمان خورا
بیرمان نه‌کرد به هه‌سته‌وه
* * * * *
ڕێژنه‌یه‌ک له قیژه قیژ
بووبه هیمای ئه‌نفالمان
له‌گه‌ڵ پۆستاڵی ڕه‌شا
پڕبه‌دڵ ئه‌مان ناڵان
* * * * *
هیوایان لێ سه‌ربڕین
کۆرپه‌مان بوو به نامۆ
ئه‌م بیره‌وه‌ری خه‌ونه
هه‌ر ده‌مێنێ لای من ، تۆ
* * * * *
هاوارمان ئه‌چنینه‌وه
له‌گه‌رووی تاسه‌ی ئه‌وان
ژیان بووبه تینووێتی؟؟
له ده‌روازه‌ی نێو چاوان
* * * * *
ئێستاش نه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نفاله
سرووده‌کان ئه‌ڵێنه‌وه
خه‌ونه‌کانیان ده‌چرپێنن
به‌سه‌د هیواو به‌ڵێنه‌وه
* * * * *
ئه‌وه‌تانێ نه‌وه‌ی تازه
بووه به خۆری نه‌بڕاوه
هه‌رکه‌س حه‌قی خواردبێت
بووه به‌گڕ له ئه‌و ناوه
* * * * *
سه‌ده‌ی بیستی ئه‌م ووڵاته
هه‌ر جه‌نگ و خۆ هه‌ڵاتن بوو
ته‌ق و تۆقی شار و کۆڵان
له ناو دڵی ئه‌م کورده بوو
* * * * *
ئه‌ی وویست شوێنه‌وار و مێژووی
ئـــــه‌م ووڵاتــــه بسڕێـتـه‌وه
خـــاکــێـــکی وا بخوڵـقـێـنـێ
نــــه‌وه‌کـانــــی بـتـلـێـتـه‌وه
* * * * *
به‌ڵام ده‌ستی نه‌زۆکی ئه‌و
هێمای ئاشتی بن بڕ ناکا
هیوای به‌رزی نه‌وه‌ی ئێمه‌ش
به ئه‌نفالێ وا سڕناکا
* * * * *
به‌ریتانیا
ماڵپه‌ڕی رێبوار
|