ئه‌نفال و
به‌عه‌ره‌بکردنی ئاوازی کوردی له‌لایه‌ن (هه‌ڵکه‌وت
زاهیره)وه.

شنه پێنجوێنی
بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و کاربه‌ده‌ست و
رێکخراو و سه‌ندیکایانه‌ی که
پۆستی هونه‌رییان له‌ئه‌ستۆدایه؛
بۆ له‌ئاست ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا بێده‌نگن
؟
دیاره له‌م دواییه‌دا رێره‌وی موزیکی کوردی
و به‌ره‌و هه‌ڵدیر ده‌روات له‌لایه‌ن ( هه‌لکه‌وت
زاهیر) به‌ناو راوێژکاری حکومه‌تی هه‌رێم و
کۆمه‌ڵێک له‌گه‌نجان وه‌ک له‌یلا فه‌ریقی و ده‌شنێ و باخان و هانی و
لۆکه و میره و
چه‌ندێکی تریش ، به‌عه‌ره‌بیکردنی
موزیکی کوردی و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م کاره
تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه و هه‌ولدانه
بۆ سرینه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و که‌مکردنه‌وه‌ی
هه‌وادارانی گۆرانی کوردییه، دروستکردنی
نه‌وه‌یه‌که که نامۆ ده‌بێت به
کلتوره‌که‌ی، ده‌ببێته
هۆی سه‌ر لێشێواندنی.
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نها ململانێی
سیاسی نیه‌و که‌له‌پێناویدا هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانێکی بۆ ده‌کات ،بۆ
ئه‌وه‌ی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت،به‌ڵکو هونه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌و سه‌روه‌ری
ژیانه ده‌کرێ سیاسه‌ت براوه‌ی ئه‌مرۆو
دۆراوی داهاتوو بێت ، به‌لام هونه‌ر براوه‌ی
ئه‌مرۆو دروست که‌ری داها تووه.
پێوستهلهسهر به‌رێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندان
پێگه‌ی هونه‌ر له‌هه‌موو بوارێکدابهرز بکه‌نه‌وه‌و هه‌وڵی ته‌واوه‌تی
بدرێ بۆچه‌سپاندنی هونه‌ر و تابتوانی کۆمه‌ڵگای پێبناسرێت، به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی
خۆی له‌میلله‌تانی تری جیا بکاته‌وه‌و،هوپارێزگاری کردنی کلتوورو
شانازی کردن پێوه‌ی بوونی ئه‌و میللهتهدهسهلمێنێت، پێچه‌وانه‌که‌شی
راسته، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وه‌تا زۆریک له‌رۆشنبیران ودڵسۆزان و رۆڵه‌ی
ئه‌م میللهتهنارهزایی ی وهاوار وبابه‌ت بلاو ده‌که‌نه‌وه‌و که‌چی
هیچ بههاونرخێکی لای ده‌سه‌ڵات دارانی ئێمهنیهو به‌دواچوونی بۆ
ناکرێ لێره‌دا پرسیارێک دێته‌ئاراوه ، باشه‌بۆ گوێ لهدلسۆزانی میلله‌ت
ناگیرێ ؟ بۆ کاری پێویستی بۆ ناکرێ؟ دیارهپهنگ خوارنهوهو ناره‌زایی
ی ده‌ربرین و جه‌خت کردن له‌سه‌ر بابه‌تێک و گوێ لێنهگرتنیلهلایهن
ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ئاکارێکی هه‌ڵه‌دا ده‌روات و کۆتاییه‌کی باشی نابێت
وهه‌ر بۆیه‌ئه‌و بۆشاییهگهورهیهههست پێده‌کرێ و ده‌بینرێ له‌نێوان
تاک و ده‌سه‌لاتدا...........
بوونی هۆشیاری بۆ میلله‌ت گه‌لێک پێویسته،هه‌رکات زانیت (ئه‌رک )و(
ماف )چیه بۆ تاک وبۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌و کاتهپێویست به‌ده‌نگی به‌رزو
ووتنه‌وه‌ی شته‌کان ناکات ویاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت ،.هه‌روه‌ها نه‌بوونی
رۆشنبیری بێده‌نگی دروست ده‌کات ،کاتێکیش بێده‌نگی دروست بوو دیکتاتۆر
دروست ده‌بێت و که
دیکتاتۆر هاته‌کایه‌وه هه‌موو به‌ها
مرۆیی یه‌کان له‌ده‌ست ده‌چیت ونه‌وه‌یه‌کی نادروست په‌روه‌رده
ده‌کرێت..
ده‌سه‌لات که‌مافی ئه‌وه‌ی دراوه‌تێ نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت بکات دیارهئهرکیشی
پاراستن وجێبه‌جێکردنی ئهمافانهیهبۆ رۆڵه‌ی میلله‌ته‌که‌ی.هه‌رکات
ئه‌م زانیاریهنهبوو ده‌بێته ئه‌و پاشا گه‌ردانییه‌ی ئێستهههستی پێ
ده‌که‌ین و ده‌یبینین هه‌رکه‌س پۆستێکی به‌ده‌ست بوو ئه‌وا به‌ئاره‌زووی
تایبه‌تی خۆیهوهمامهڵهی پیوه‌ده‌کات ،بۆ نموونه(هه‌ڵکه‌وت زاهیر)
کهڕاوێژکاری حکومه‌تی ههرێمهئهم ته‌خشان وپهخشانهی ده‌یکات خۆ به‌ڕه‌نجی
شانی په‌یدای ناکات، ئه‌ی ئهوهسهروهت و سامانی ئه‌و میللهتهنیهکهبازرگانی
پێوه‌ده‌کات، به‌ری خه‌بات و ڕه‌نجی شانی هه‌زاره‌ها شه‌هیدو ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موو دلسۆزێک نییهبهفیرۆی ده‌دات و هه‌وڵ بۆ سرینه‌وه‌ی
موزیکی کوردی ده‌دات، ئێمهنیو سهدهیهبهدهست ئه‌نفال و ته‌عریب
کردنهوهدهناڵێنین و هاوار ده‌که‌ین، که‌چی ئه‌وه‌تا خۆمان ته‌عریبی
ئاوازی کوردی ده‌که‌ین وکاری ته‌واوه‌تی بۆ ده‌که‌ین به‌ناوی ئه‌زموونه‌وه
.
کۆپی کردن و لاسایی ی کردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ وموزیکی میلله‌تێکی تر
ناچێتهقالبی ئه‌زموونه‌وه،راستهتازهگهری گوزارشت له‌پێویستیه‌کانی
مرۆف ده‌کات و به‌به‌رده‌وامی له‌ململانێ و گۆراندایهبۆ گه‌ێشتن به‌هه‌موو
به‌ها مرۆییه‌کان له‌هه‌موو بوارێک‌دا .
هه‌روه‌ها ئه‌زموون گه‌ری کۆتایی ی بۆ نییه‌و هه‌ر لهخۆیهوهدهست
پێناکات به‌ڵکو دوای هه‌موو تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌و شتهباوانهدێت وبه‌پێی
ی مرۆفی سه‌رده‌م دێته‌کایه‌وه،به‌مه‌به‌ستی نوێکاری و داهێنان
ودۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتهجوانانهی که‌په‌ی پینهبراوه،به‌ڵام ئه‌مه‌ی
هه‌ڵکه‌وت و مریده‌کانی ده‌یکه‌ن نهئهزموونهونهداهێنان به‌ڵکو هه‌ر
شتهسواو وکۆنهکانی میلله‌تێکی تره‌و کردویه‌تی به‌کوردی لاساییان ده‌کاته‌وه‌و
هه‌روه‌ها ئاره‌زووی نه‌وه‌ی نوێی ی پیدهشوێنێت و وونی ده‌کات، کهئهمهکارهساته
کهواتهناچێتهقالبی تازهگهرییی و داهێنانهوهو بگرهبهپێچهوانهوهدژی
هه‌نگاوی تازه‌و بۆ دواوه درۆین.
تۆ ده‌توانی گوێ له‌هه‌موو ئاوازیکی تر بگریت به‌لام سوودی لێوه‌ربگریت
وبتوانی هه‌نگاویکی تر به‌موزیکی کوردی بده‌یت وتام چێژی شیرینی میلۆدی
کوردی وون نه‌که‌یت و ئه‌و خه‌سله‌ته
سه‌ره‌کییانه‌ی بۆ ئاوازیکی کوردی هه‌یه
ره‌چاوی بکه‌یت و بیپارێزیت که
گوێی لێدهگیررێ
بناسرێته‌وه که
ئه‌مه ئاوازیکی کوردی به‌سۆزه،
نه‌ک من کاتێ گوێم لهدهشنی و باخان و
لۆکه و میره
و ئه‌وانی تر ده‌بێت هه‌ست بکه‌م کهنانسی عه‌جره‌م و ئه‌سمه‌هان
و گۆرانیبێژی عه‌ره‌بی
و بیانیتر ده‌بیستم که‌من پێویستم به مه‌نییه
و ئه‌مه نه داهێنان و نه هه‌نگاوی
تازه‌ی پیده‌ڵێن.
سه‌رف کردنی ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار بۆ کلیپێک که‌به‌هیچ شیوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ
ئاستی میلله‌ت وکلتوری مندا نایه‌ته‌وه‌و هه‌وڵی نه‌مانی موزیکی کوردی
و وهه‌ڵبژاردنی (ده‌شنێ موراد) به‌باشترین بێژه‌ری ساڵی 2009 و خه‌لات
پێدانی له‌لایه‌ن (هه‌ڵکه‌وت زاهیر)ه‌وه به‌پێ ی چ یاسا‌و چ رێسایه‌که،له‌کاتێکدا
زۆربه‌مان ده‌زانین یه‌که‌م خاڵی بێژه‌ری لهدهشنێدا نیهئهویش که‌ده‌بێت
به‌زمانێکی پاراوی دایکی بتوانێت بپهیفێت ورافهبکات ،ده‌بێ پاشخانێکی
رۆشنبیری له‌زۆرێک له‌بواره‌کانی ژیاندا هه‌بێت و به‌رده‌وام سهیرکهرو
گهرۆکێکی باش بێت و،ئاگاداری زۆربه‌ی رووداوه‌کانی جیهان بێت، ده‌نگی
بێزار که‌ر نه‌بێت،ده‌رچوی کۆلێژی هونه‌ری بێت و کارکته‌رێکی زۆر توندی
هه‌بێت،بتوانێ رافهبکات،کاتێک دیمانهلهگهل یه‌کێکدا ده‌کات
رۆشنبیری ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بێت راو وبۆچونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بابهتانهههبێت
وپرسیارێک بهوروژێنێت که‌ئه‌وانی تر په‌ییان پێنه‌بردوه ،زیره‌ک بێت
بزانێ ج بابه‌تێک هه‌لده‌بژێرێت و تا جهندهدهنگ دانه‌وه‌ی ده‌بێت و
زۆریکی تر له‌و خاڵهسهرهکیانهی تر کهپێویستهلهبێژهرێکی سه‌رکه‌وتوودا
هه‌بێت. ئایا ئهمهبهرپرسیاریتیه ؟ ئه‌مه‌ناوی چی لێده‌نرێ به‌ناوی
تازهگهرییهوهکۆنیشمان نه‌ما .
من کاتێ یاخیبوون وپێشهنگیهکم قبوڵه که به ته‌واوه‌تی له
ماناکه‌ی تێگه‌یشتبێت و باوه‌ڕی ته‌واوی پێی
هه‌بێت و بۆی تێ‌بکۆشێ.
یاخیبوون پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵدان بێت بۆ ڕزگار کردنی که‌سانی دیکه،کۆششه
بۆ رزگارکردنی خود.
به‌ڵام ئه‌م یاخیبوون و پێشه‌نگییه‌ی( ده‌شنێ)
ته‌نها رواڵه‌ته، تا ئێسه( ده‌شنێ) به‌جل
و به‌رگ ئازاده
ده‌نا ناخی ئازاد نییه.
ده‌شنێ ده‌یه‌وێت لاسای رۆژئاوا بکاته‌وه که به‌ده‌یان ساڵ له‌پێش
ئێمه‌وه‌ن،تێپه‌راندنی شتهباوهکان کات و سات و زه‌مینه‌ی له‌باری خۆی
ده‌وێت .هه‌رچه‌نده تا ئێستاش له‌رۆژئاوادا کۆمه‌ڵێ سنوور هه‌یه که
ناتوانی بیبهزینیت له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌دا .
به‌بۆچوونی من ئه‌م جۆرهستایلهی ده‌شنێ جۆرێکه له چه‌وساندنه‌وه‌ی
ئافره‌ت. من وه‌ک مرۆفێک دواین وه‌ک کاره‌کانم ده‌بێت بتوانم سه‌رنجی
خه‌ڵکی بۆ لای خۆم رابکێشم وجێ ی خۆم له‌دڵی بینه‌ردا بکهمهوهنهک
بهدرهخستنی رواڵه‌ت و هوروژاندنی جنسی کهدهچێتهقاڵبی فیلمی (پۆرنۆ)وه
به‌و شێوهیهههوڵ بده‌ی به‌رامبه‌ر بۆ لای خۆت رابکێشی.
ئه‌م ماوهیهبابهتێکی دهشنێم خوێندهوهتێدا ده‌ڵێت،ئه‌وه‌بۆ ته‌نها
باسی من ده‌که‌ن کهگوایهرووتم ئه‌ی بۆ باسی (رۆژین )کچه‌کوردی تورکیا
ناکه‌ن له‌گۆرانی (هێ شایی ێ )دا کهگوایهناوکی بهدهرهوهیهتهنها
باسی من ده‌که‌ن، ئهمهبۆ خۆی نه‌بوونی ئازادی یه‌و تێنهگهیشتنهلێی
ی ،دیارهدهشنێ خۆشی ده‌زانێ ئه‌وه‌ی ده‌یکات هه‌ڵه‌یه‌و جێی ی رهخنهیهلهکاتێکدا
ده‌بوو ئه‌و باوه‌ڕی ته‌واوه‌تی به‌و پێشه‌نگییه‌ی خۆی وهاورێکانی
بوایه‌و داکۆکی له‌ئازادی ده‌سته‌خوشکه‌کانی بکردایه‌و نه‌ک شکات کردن
لێیان،ئهمهبۆ خۆی بێ ئه‌زموونی و ناکامڵێ
ده‌رده‌خات، هه‌رچه‌نده به‌رای من مانای ئه‌وه
نییه کێ زیاتر رووت بوو زیاتر ئازاده.
دوا به‌دوای ئه‌مانه‌ش ئهگهرووردهسهرنجێک بده‌ین له‌به‌رنامه‌ی
کۆره‌ک ستار کهههڵکهوت وهانی ودهشنێ به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن ، به‌راستی
ئاستێکی زۆر نزم وبیزارکهری ههیهتهنها گاڵته‌پێکردن و بێ رێزیه
بهرۆڵهی ئه‌و میلله‌ته‌و دواین به بینه‌ریش ،هه‌روه‌ها ئاره‌زووی
تاکی کوردیان به‌ته‌واواتی شێواندوه‌و، هانی به‌لاسایی کردنه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک
ره‌فتاری نابه جێ ئه‌وه‌نده‌ی ترکارهکتهری بچووک ده‌بێته‌وه‌و له‌کاتێکدا
که‌جێی ی داخههانی به‌و دهنگهخۆشهیهوهدهیتوانی خزمه‌تی هونه‌ری
گۆرانی بکردایه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایهکهچۆن گه‌نجانمان به‌شێوه‌یه‌کی
ئه‌کادیمی و دروست راهێنان له‌سه‌ر ده‌نگی خۆیان بکه‌ن وچۆن فێری ئهوهببن
که‌خۆیان رۆشنبیر بکه‌ن و ئاگاداری مه‌قام وبهستهببن وچۆن داهێنان
بکه‌ن و خۆیان له‌لاسایی کردن بپارێزن وشه‌و نخونی بۆ کارێکی پاک
وئاوازێکی کوردی بکه‌ن ،ده‌بوو هانی وهه‌ڵکه‌وت زاهیررێگا بارێک وتهسکهکانیان
بۆ گه‌نجان فراوان بکردایه نه‌ک بهپێجهوانهوهیاری کردن و رابواردن
پێیان .
هه‌روه‌ها (ده‌شنێ) خۆی باش ده‌زانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک له‌هۆله‌ندا
هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی بههرهمهندهکانیان تێدا تاقی بکرێته‌وه وه‌ک (
ئایدۆلس) و (پۆپ ستار) و(ئێکس فێکتهر) تا ئێستهرووی نه‌داوه‌و نه‌بینراوه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندێک چاوی جوانه‌یان هه‌ر هۆیه‌کی ترکهپهیوهندی
بهدهنگیهوهنهبێت ، بچێتهقۆناغی دووه‌م، ئهمهبۆ خۆی پێشێلکردنی
هه‌موو ئه‌و پرنسیپانهیهکهکهژێکی هونه‌ری له‌ئه‌ستۆی ده‌گرێ و
گالته‌پێکردنه به‌بینه‌ر .با ئیتر به‌س بێت ئه‌م گاڵته‌جاڕیی یه.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵیم کاتێ وه‌ک کوردێک گوێم لهگۆرانیهکی ره‌سه‌نی
کوردی ده‌بێت ، ده‌مه‌وێت بمباتهوهباخهکانی خه‌یاڵ ،ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستی
دایک وگه‌وره‌ی نیشتمانم بۆ بهوروژێنێت،ده‌مه‌وێت لای لای بۆ شه‌هیده‌کانمان
بکات ، کاتێ نائارامیهکم ههبێتب ،وه‌ک دایکێک بملاوێنێت،سوزم پێ ببه‌خشێ،بمباتهوههه
موو سووچ‌و قوژبنه‌کانی مناڵێم ،هه‌ستم بجوڵێنێت و هه‌ست به‌فرین بکه‌م،
رۆڵهغهریبهکانمان بلاوێنێ و بۆ چه‌ند ساتێکش بێت له‌ئامێزی خۆیان
بگرێت ،هه‌ست بهخورهی ئاوی کانیاواکانمان بکه‌ین ،ده‌مه‌وێت جوانیم
پێببه‌خشێ ده‌مه‌وێت ئاوازێکی ئه‌فسوناویم بۆ بنه‌خشێنن که دوو ئاشق
ئاشت بکاته‌وه،ئاوازیک بێت مرۆفایه‌تی بهه‌ژێنێت ، ئاوازی ئازادی یه‌کسانی
و خۆشه‌ویستیم بۆ بچرێ.
ئاوازێکی کوردی و هه‌ڵبه‌ستێکی هه‌ست جوڵینهر وچرینێکی به‌سۆز له‌به‌های
ئێمهکهم ناکاته‌وه بگره شانازی و ره‌سه‌نایه‌تیه و بوونمان
ده‌سه‌لمێنێت.
rbahir@hotmail.com
|