په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئەنفلوەنزاى پەلاماردان!!!


عه‌تا قاجری  


جیهانگیرى کەشێکى واى خولقاندوە ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت لەژێر کاریگەریەکانى دەربازبێت و پشک و پرشى بەرنەکەوێت، ئیتر باش بن یا خراپ وەک شەپۆلى لافاو لەگەڵ خۆى گلمان ئەدات،چ کراوەبین یا داخراو ئەوەنەک بەتەنها بۆ ئێمەى کورد بەڵکو بۆ هەمو جوگرافیایەک دەست ئەدات ئیتر هند بى یا فارس و عەرەب و تورک فەرق ناکات ئەو ئیشى خۆى هەر ئەکات.


ئەگەر هاتووتەماشا بکەین پەتاگەلى وەک دیمکراسى و هەڵبژاردن و شەڕى دەسەڵاتەکان و شەڕى دەسەڵات و دین و فەرهەنگ و هتد....دەبینین و لەپەراوێزى ئەو پەتاگەلانەش شتى عەنتیکە عەنتیکە و ئەنفلوەنزاى سەیر سەیر سەرهەڵئەدەن و بازاڕگەرم ئەکەن.


ئەو پەتاى دیمکراسی یە و هەڵبژاردنانەى کە لەناو چەکەو دەورو بەرمان ڕوئەدەن گاریگەریمان لەسەردائەنێن دواترینیشیان ئەوى وڵاتى ئێرانى دراوسێ نزیکمانە کە بەبەرچاوى هەموومانەوە چى ڕووى داو چیش ڕو ئەدات.


هەر سەرەتاى بانگەشەکان تا کاتى منازەرە تەلە فزیۆنیەکان و دواى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و رەتکردنەوەى یەکترى و هیرش و پەلاماردانى یەکترى ناو زڕاندنى یەکدى تاسەرئەنجام لەکەدارکرنى و کەوتنە ژێر پرسیارى پرۆسەکەى لێ کەوتە وە بە جۆرێک وا ئێرانى گەڕاندەوە بۆ سەرەتاکانى شۆرش وجەنگى لەگەڵ ئێراقدا.


ئەوى لێ ى دڵنیام ئەوەیە کە بەرگرى لەشمان ئەوەندەبەهێز نى یە تابەرگرى ئەوکاریگەریانە بکات بۆیە هەرزوش وک چپس و باغەکەى بۆمان ئاودیودەکرێت و کراویشە.


ئەوەى مەبەستە دروست بونى جۆرە فەرهەنگیکە کەئیلهامى لە کلتورە خێڵەکیەکەمان وەرگرتوە بەڵام ئێستا خۆى لە فەزایەکى مۆدێرن و لەبەرگێکى نۆى دا خۆى بەیان دەکات ئەویش ئەنفلوەنزاى هێرشکردن و پەلاماردانە کەوەک چەکیکى بەرگرى کردن لە خۆ و بیناکردنى خۆ لە سەر ئەوانى تر هەرچەندە ئەم سەرو گۆیلاکە ئاشنایە پێمان بەڵام ڕونترو جوانتر لەگەڵ پەتاى هەڵبژاردن هاوتالەگەڵ ئەنفلوەنزاى بەراز دواى شکست هێنانى کودەتاى ئەنفلوەنزاى باڵندە دا دەرکەوتوە.


بەبڕواى من هەرکەس و گرپێک پەنا بۆ بەکارهێنانى ئەم چەکە ببات ئەوا بەبى دوو دڵى و ڕاوەستان بڕیار لە بەتاڵى هەگبەکەى ددەم وە پێشم وایە سیگناڵێکیش دەبێت بۆ شکست. بەجۆرێکى تر ئەگەر هەرکەس و گروپێک هەڵگرى پەیام بێت تەنهاکاتى بەیان کردنى ئەو پەیامە دەبێت هەر نوقستانیەک پەیامە کە بۆ شاى دروست دەکات تا بە لاماردانى ئەوانى تر پڕبکرێتەوە.


ئەگەر سەیریکى ئامارەکانى قوربانى ئەنفلوەنزاى پەلاماردان بکەین ژمارەکە بەرەو ژوور هەڵدەکشێت.


لەسەرەتاو پێش دەست پێکى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن ئەم پەتایە دەسەلات و میدیاکارەکانى گرتەوە بە جۆریک تاکەیان ئەوەندە بەهێزبوو توشى هیستریاى کردبوون بۆیە کەوتنە پەلاماردان بە جۆرێک بە خۆیان نەئەزانى لە خزمەت ریکلام کردندا بوون بۆ گەورەکردنى هەندیک کەس ولایەن تائەو ڕادەییەى هەندێک خەڵک لە زارى ئەوانەوە ناسران.


ئەوگەمەى گەورەکردنە لەوە سەرچاوەى گرت کە لەبەردەم مەترسى گۆڕاند خۆیان بینیەوە تاسەرئەنجام ئەم سەرو ئە سەریان کرد و قەبارەکەیان دەست کەوت و تاکەیان بەرەو داەبەزین ڕۆیشت.


دووەم قوربانى میدیاى ئەهلى بوون ئێستاشى لەگەڵدابێت وەک لایەنێکى شەر سەیردەکرێن و ئەتوانم بڵێم کەبە فیعلى ئەمە دەبینین و بە جۆرێک سەربە خۆى بوون و پەیامەکەیان کەوتە ژێر پرسیارەوە.


قوربانى سێهەم حیزبە دوو ڕوەکان بوون ئەوانەى کە ڕویەکى ڕکابەر و ڕوویەکى دەسەڵاتیان هەیە، لوتکەى ئەمەش وتەکانى بەڕێز سەرۆکى لیستى خزمەتى گوزارى و چاکسازى بوو کەلەگۆڤارى لڤین لەپاڵ ووتەى سەرکردەکانى ترى ناو حیزەبەکان و لیستەکەیان.


نۆیترین قوربانى لیستى گۆڕانە کە زۆر بە خەسى گرتونى، ناکرێت ئەوە نادیدەبگرم کەلە سەرەتا بۆمن جێگاى تێڕامان و دڵخۆشى بوو کە ئەوان بەو نەفسە درێژە و بە ئەعسابە ئارامە و کاریان دەکرد و لەو بایەخەش کەم ناکەمەوە کەئەوان شکێنەرى تەوقى پیرۆزکردنى دەسەڵات و تاپۆکردنى دەسەڵات لەسەر چەندکەسانێک بوون وە مۆدیلیکى تریان لە ڕکابەرى کردن هێنایە بوون هەرچەندە خەڵکى ترى وەک چوار حیزبەکە بە دەسکەوتى خۆى دەزانى و خۆى پێوەهەڵئەکێشێ .


بەڵام ئەو پەتایە و کار خۆى کرد ئەو بانگەشانەى بەرێزسەرۆکى لیسى گۆڕان و بەخاک یەکسانکردنى هەمووشتێک سەرەتابوو هەرئەم سەرەتایەش بوو کەتەشەنەى کردوو لەگەڵ کردنەوەى ڕادیۆى گۆڕان وەک لەهەندێک کەسەم بیست راِدیۆى شەڕ نەک گۆڕان هەر بەڕاستیش گۆیگرتن لەو ڕادیۆیە و دەنگە ژێ کانى بەڕێز( عادل عزیز) هەمان دەنگە ژێکانى سەردەمى شەڕن ئەلەرنەوە و دەربڕى هەمان نەفەسیشە.


لایەنگران و هەوادارانى لیستەکە وێستگەیەکى ترى ئەم ڤایرۆسەن بۆخۆم چەندچارێک لەگەڵیان کەوتومەتە گفتوگۆ بەچاوى خۆم ئەو نەفەس کورتیەو هەناسە سوارییەم لێ بینون بەتایبەتى لەو گەنجە هەگبە بەتاڵ و دەست بەتاڵانەى کە جگە لە جنێو پیاهەڵدان هیچى ترم لێ هەڵنەکڕاندون.


ڕونکردنەوەکەى وتەبێژى لیستەکە لە شەوى دووى مانگ کەلە تیڤیەکەیان بەئاشکرا گاریگەرى ئەنفلوەنزاکەى پێوەدیاربوو لەپاڵ بانگەشەکانیان بۆ ڕەتکردنەوى دەستورور ئەو پرسیارەى لادروست کردم ئەو دەنگە دەنگە بۆ؟ لە کاتێک ئێوەبانگەشەى بەدەست هێنانى زۆرینەدەکەن کەوایە مەیەڵن تێپەڕى وەیان دەستوور قۆرئان نى یە و زۆرینە دە توانێ هەموارى بکات!! ویستگەیەکى تر ئەو ڕیکلامە ى کەناڵە کەیانە کە لە گۆندیک دایە و بانگەشەى هەڵبژاردن بۆلیستەکەیان دەکەن من دەپرسم لەوان و هەموو ئەو کەسانەیشى کە بینوتانە یان دیبنن پێتان دەڵێم تو شەرەفتان ئەو فلیمى لالە سەرحە و شەڕە یان بانگەشەى لێیوردەى و قەبوڵکردنى یەکترى یە؟!!!!!


هەندێک جار بیرکردنەوەم لە مەسەلەکانى وەک دیمکراتى و هەڵبژاردن و ئازادى و مافى مرۆڤ و هتد.... لە لاى خۆمان بێ هیوام دەکات و دەگەمە ئەو بڕوایەى ئێمەیەک هێشتا لە ژێر کاریگەرى کولتورى خیلە کى داین و هەرچى شتێک لەمانە یان ئاوت دەکەین یان سەقەت بۆیە دەڵێم ئێمە و ئەو شتانە کوجا مەرحەبا!!!!

 


ataqajri@yahoo.com