٣\٢\٢٠١٠
عه‌نتیکه‌خانه‌که‌ی خۆمان !

دارا ئه‌حمه‌د
• به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانه و گوتی : (ئێمه دژی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانین)!
به‌ڵام چی له بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌که‌ی بکا و ناتوانێ بڕیار بدا فڕۆکه‌خانه‌کان
به‌ڕووی ئه‌و فڕۆکانه دابخا که په‌نابه‌ران ده‌گه‌ڕێننه‌وه!!!
• دوێنێ
(مهاباد ئه‌مین) ناوێک له به‌رنامه‌ی (ئاراسته‌ی یاسا)ی
کوردستان تیڤی له‌باسی (هۆمۆ سه‌کسوالێتی - نێربازیی) گوتی: (جار وایه
که‌سێک هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌کا.. له‌وانه‌یه جارێکی‌تر نه‌یکاته‌وه به‌ڵام
ئێمه لێبوورده‌ییمان نییه، دینه‌که‌مان لێبوورده‌یی هه‌یه به‌ڵام
کۆمه‌ڵگه لێی نابوورێ.) ده‌ک به‌خێر بێیه‌وه مه‌هاباد خان بۆ خۆت و
داهێنانت! ده‌بێ که‌ی تۆ له‌وه بگه‌ی که دینه‌که‌ت به‌زه‌بری شمشێر
خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌پاندووه و له‌جیاتی فه‌رهه‌نگی
لێبوورده‌یی هه‌رچی فه‌رهه‌نگی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و توندوتیژیی هه‌یه
به‌دیاری بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌مانی هێنا. تکایه په‌رتووکی (کورته مێژوویه‌کی
نێربازی له رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا) بخوێنه‌وه بزانه ئایه‌ته‌کانی
قورئان له‌سه‌ر سزادانی قه‌ومی (لوط) چی
بووه و دینه‌که‌ت چ نه‌رمونیانییه‌ک و چ لێبوورده‌ییه‌کی هه‌بووه به‌رامبه‌ر
به نێربازان!؟
• وا پێده‌چێ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کان سووکتر و ئاسانتر بووبێ، چونکه
پێشتر وه‌زاره‌تێک هه‌بوو بۆ ناوچه‌کانی ده‌ره‌روه‌ی هه‌رێم به‌ڵام
ئێستا له سایه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رزاره‌ته‌که
هه‌ڵوه‌شیندرایه‌وه و ته‌نیا ده‌سته (هه‌یئه‌ت)ێکیان بۆ دامه‌زراندووه.
هه‌ربژی حکومه‌تی هه‌رێمی هه‌ر سێ شاره‌که‌ی کوردستان !
• به‌رپرسێکی یه‌کێتی بۆ
ناچارکردن و ترساندنی خاوه‌ن مزگه‌فتێک به مه‌به‌ستی پاره‌لێستاندنی
به ده‌ست ئاماژه‌ی به مناره‌ی مزگه‌وته‌که کرد و به تووڕیی پێی‌گوت
: ( ئه‌وه چییه ئه‌و کێره
زه‌وییه به قوز دایک ئاسمانه‌وه.. دروستت
کردووه !؟)، ئه‌و به‌رپرسه ئێستا کاربه‌ده‌ستێکی گه‌وره‌یه له
حکومه‌ت و تا ئێستاش که‌سێک نه‌یتوانیووه پێی بڵێ له پشتی چاوت دوو
برۆیه. که‌چی له‌و رۆژانه شاعیرێک به‌ناوی (هۆشه‌نگ شێخ موحه‌مه‌د)ته‌نیا
له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی که وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار
کردبوو خۆی و عه‌بدوڵڕه‌حمان بامه‌ڕنی - سه‌رنووسه‌ری ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی
که هۆنراوه‌که‌ی تێدا بڵاوکرابۆوه - خرانه زیندان که گوایه له
هۆنراوه‌که‌ی هێرشی کردۆته سه‌ر پیرۆزییه‌کانی ئیسلام.
• مه‌سعود بارزانی دێ و ده‌ڕوا
و ده‌چی و دێته‌وه ، جه‌لال تاله‌بانی دێ و ده‌ڕوا و ده‌چی و دێته‌وه
، به‌رپرسه‌کانیتریش به تاک به کۆ دێن و ده‌چن و ده‌ڕۆن و دێنه‌وه،
هاتو و چوون و به‌زم و هه‌رایه‌که نه‌بێته‌وه ، کوڕ ئه‌و کوڕه‌یه بۆ
خۆی گه‌شتوگوزار بکا و له پاڵ گه‌شتوگوزاره‌که‌شی پلانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانی لایه‌نه‌که‌ی خۆی دابنێ، با خه‌ڵکی
بێلایه‌ن و هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه‌که‌ش هه‌ر له گوپی خۆیان بده‌ن و له
رێگای قاچاغ رووبه‌ڕووی سووکاته‌تیپێکردن و گرتن و مه‌ترسیی مه‌رگ ببنه‌وه
. گوێ مه‌ده‌نێ و پشووتان درێژ بێ.. که‌ی شه‌موو له مانگ
بڕا ئه‌وا ئه‌و هه‌موو هاتن و چوونه‌ی به‌رپرسه
بلیمه‌ت و خۆشه‌ویسته‌کانمان شتێکی هه‌ر لێ
شین ده‌بێ! باوه‌ڕ بکه‌ن هه‌ر بزانه ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی کوردستانیشیان راگه‌یاند !!!!!
٣\٢\٢٠١٠
dara@emrro.com
|