١١\١\٢٠١٢
عه‌قڵ له پێناویی
شۆرشدا.

نووسینی: هیشام غه‌سیب وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
مه‌به‌ستمان چۆنیه‌تی دروستکردنی قه‌واره‌یه‌کی عه‌ره‌بی شۆرشگێری به
توانایه بۆ به‌دییهێنانی ئه‌رکه سه‌ره‌کییه شۆڕشگێرییه‌کانی له‌سه‌ر
ئاستی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری. چۆن ئه‌و جۆره له قه‌واره‌یه‌کی
مێژوویی دروستده‌کرێت؟ گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگادا له خۆیه‌وه و به
خودی خۆی ڕوونادات، به‌ڵکو به کاری هێزێکی مێژوویی هوشیار و کارا ده‌کرێت.
له دواجاردا، پرسیاری جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه: چۆن هوشیاری
شۆڕشگێڕی دروستده‌که‌ین؟ ده‌وری فه‌لسه‌فه چییه له‌مه‌دا؟
بێگومان، مه‌رجی بناغه‌یی بۆ ئه‌مه بوونی ئه‌و قه‌واره‌یه‌یه خۆی له
خۆیدا، واته بابه‌تیانه. ئه‌وه‌شی که ئه‌مه مسۆگه‌ر ده‌کات سروشتی
کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کان و ئاراسته و گه‌شه‌ی گشتییه‌تی. گۆڕانکارییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه مێژووییه‌کان ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌یانبزوێنێت،
به تایبه‌تی ململانێ چینایه‌تییه‌کان. حه‌قیقه‌تیی به‌کاربردن و چه‌وساندنه‌وه
له کۆمه‌ڵگا نوێکاندا کۆکردنه‌وه و چه‌قبه‌ستنی کۆمه‌ڵگایه له قه‌واره‌یه‌کی
مێژوویی ناکۆکدا. لێره‌وه، ئه‌و ئه‌رکه‌ی که به‌ره‌و ڕوومان ده‌بێته‌وه
له‌م ڕۆدا ئه‌وه‌یه چۆن قه‌واره به‌کاربراو و چه‌وساوه‌که ڕێکده‌خرێت
و ده‌کرێت به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی مێژووییی توانادار بۆ ڕوداوگه‌لێکیی
قوڵ له کۆمه‌ڵگادا، وه چۆن هوشیاری شۆڕشگێڕی هاوسه‌نگ و هاوتا به
بوونه ڕه‌شبینییه‌که‌ی دروستده‌کرێت. واته چۆن هوشیاریه‌کی
شۆڕشگێڕانه‌ی هاوسه‌نگ به‌و بارودۆخه ڕاگیراو و داخراوه دروستده‌کرێت.
ئه‌مه‌ش گۆڕینی ئه‌و قه‌واره مێژووییه ده‌گرێته‌وه له قه‌واره‌یه‌کی
خۆییه‌وه بۆ قه‌واره‌یه‌کی مێژوویی له خۆیداو بۆ خۆی، به پێی ده‌ربڕینه‌کانی
هیگڵ. به ده‌ربڕینێکی تر، ئه‌رکی پێ‌داگر له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی گۆڕینی ئه‌و
قه‌واره‌یه خۆیه‌تی له بابه‌تێکی مت و کارتێکراو و کارلێکراو و
کارکراو له‌سه‌ره‌وه بۆ خودێکی مێژوویی به‌توانا له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆ و پلانڕێژیی و دروستکردنی بیر و هه‌ڵوێست و وه‌رگرتنی بڕیار
و کاری ئامانجگیریی بۆ پاشه‌ڕۆژ. تێزی سه‌ره‌کی من ئه‌وه‌یه که فه‌لسه‌فه
ده‌ورێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینێت له پڕۆسه‌ی گۆڕینی ئه‌مه‌دا له
بابه‌ته‌وه بۆ خود. بۆچی؟
یه‌که‌م/ ده‌بێت بزانین که فه‌لسه‌فه ده‌که‌وێته نێو چینێکی قوڵ له
چینه‌کانی هوشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی مێژووییوه. فه‌لسه‌فه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
بنه‌ما قوڵه‌کانی بیردا ده‌کات. له دواجاریشدا، نوێنه‌رایه‌تی
قوڵیترین له قوڵایه‌کانی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی ده‌کات. ئه‌مه‌ش
به‌ومانایه دێت که فه‌لسه‌فه بنکه‌ی خودی بیرکه‌ره‌وه پێکدهێنێت،
خودی بیرمه‌ند خۆی له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌دۆزێته‌وه. فه‌لسه‌فه ئاماژه‌یه
بۆ قوڵاییه‌کانی هۆشیاری به‌شه‌رییو دواجاریش خودی به‌شه‌ر خۆیه‌تی. ئه‌و
گۆڕانکارییه‌ی که هیگڵ باسی ده‌کات، واته مێژوو به‌و وه‌سفه‌ی که
ڕێڕه‌وی گۆڕانی بابه‌ته بۆ خود، ده‌گاته لوتکه له فه‌لسه‌فه‌دا.
له‌سه‌ر ئاستی تاکی به‌شه‌ریش، ئه‌مه گۆڕینی تاک بۆ خودێکی بیرکه‌ره‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت. پێشه‌نگی ئه‌م پڕۆسه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش له‌م ئاسته‌دا
پڕۆسه‌ی فێرکارییه. خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه که پڕۆسه‌ی فێرکاری به
مانا فراوان و پانتاییه‌که‌ی یان له‌سه‌ر دۆگمایی ڕاگیراوه یان له‌سه‌ر
فه‌لسه‌فه. فێرکاری دۆگمایی ئاراسته‌ی تاک ده‌گۆڕێت بۆ بابه‌تێکی مت و
بێجوڵه وکارتێکراو و کارلێکراو و کارله‌سه‌رکراو. ئه‌مه‌ش ڕۆشنبیرییه‌کی
مێگه‌لیی و فه‌رمانبه‌ریی و ملکه‌چیی و باو و کوێرانه قبوڵکردن و
خۆڕاده‌ستکردن به ئه‌مری واقیع پێکده‌هێنێت. به‌ڵام فێرکاری فه‌لسه‌فی
ڕۆشنبیرییه‌کی بیرکه‌ره‌وه و ڕه‌خنه‌گرانه‌و پرسیارکه‌ر و یاخیبوون و
سه‌ربه‌خۆییه‌کی سیسته‌ماتیکیی و وتووێژێکی بێ سنور به‌رهه‌مده‌هێنێت،
له دواجاریشدا ئاراسته‌ی تاک ده‌گۆڕێت بۆ بیرکه‌ره‌وه‌یه‌کی کارا.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی قه‌واره مێژوویییه‌که، فێرکاری فه‌لسه‌فی
جیاوازه له ئارسته‌کردنی تاکه‌وه بۆ مێگه‌لێکی فه‌رمانپێکراو له سه‌روخۆیه‌وه
بۆ ئاراسته‌کردنی تاک بۆ تاکێکی کارا و شۆڕشگێڕی گۆڕانخواز. فێرکاریی
دۆگمایی مێگه‌لیی به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵام فێرکاریی فه‌لسه‌فی قه‌واره‌گه‌لێکی
پێکهاتوو له تاکه بیرکه‌ره‌وه‌کان و چالاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له
بیرکه‌ره‌وه کاراو چالاکه‌کان به‌رهه‌مده‌هێنێت.
له لایه‌کی تره‌وه، گیانی فه‌لسه‌فییانه له جه‌وهه‌ریدا ئه‌و
پێکهاته‌یه‌یه که(ئه‌نتۆنی غرامشی) ناوی ده‌بات به ڕۆشنبیری ئۆرگانی،
واته به‌رجه‌سته‌بوونی تاک بۆ هۆشیارییه‌کی کۆمه‌ڵیی یان هۆشیارییه‌کی
چینایه‌تی. ڕۆشنبیری ئۆرگانی ته‌نیا تاکێکی بیرکه‌ره‌وه نییه، یان
تاکێکی کاراو چالاک نییه، به‌ڵکو ڕۆشنبیری ئۆرگانی ئه‌و تاکه‌یه یان
ئه‌و تاکانه‌یه که به‌رجه‌سته‌بوون له هۆشیارییه‌کی کۆمه‌لایه‌تیی و
چینایه‌تییدا.
ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش، ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕێکخراوه‌ییه‌یه له
کۆمه‌ڵێکی یان قه‌واره‌یه‌کی مێژوویی و پێشه‌نگییدا. ئه‌م هێزه
هوشیارییه کۆمه‌ڵیه‌تی و چینایه‌تییه پێزان و به ئاگایه له مێژووه‌که‌ی
خۆی و جه‌وهه‌ره کۆمه‌لایه‌تییه‌که‌ی خۆی و ڕیشه داکوتاو و به‌رجه‌سته‌بووه‌که‌ی
خۆی له کۆمه‌ڵگا و مێژوودا. به ئاگایه له ئینتیما و کۆمه‌ڵ و چین و
نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی، هه‌روه‌ها به ئاگایه له به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تیی
خۆی به‌ره‌و گشت کۆمه‌ڵه‌یی مێژوویی، به مانایه‌کی تر به ئاگایه له
به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به‌ره‌و ئه‌و گشته کۆمه‌ڵایه‌تییه
مێژووییه پێویسته بۆ گۆڕانکاریی و به جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی به
شێوازێکی زانستیانه و فه‌لسه‌فیانه له پێناوی چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیی
و سیاسییه‌کانیدا. ئه‌م تاکه ئۆرگانییه بابه‌ت له لای بابه‌تی کار و
ئه‌رکه‌کانی نییه وه‌ک تاکێکی ڕووت، به‌ڵکو بابه‌ت و ئه‌رکه‌کانی خۆی
له گشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی مێژوویی دا ده‌بینێته‌وه. تاکی ئۆرگانی ئه‌و
تاکه‌یه که یه‌که‌یه‌کی دایالێکتیکیی له نێوان تاک و کۆمه‌ڵدا
دروستده‌کات، واته خودی تاکه ئۆرگانییه‌که نوێنه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه
له نێوان تاک و کۆمه‌ڵدا. به پێی لێکدانه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفی فارانسی (ئالتوسیر)
له‌سه‌ر ئاستی تیۆری فه‌لسه‌فه له ململانێی چینایه‌تییدا ڕۆشنبیری
ئۆرگانی دروستده‌کات. فه‌لسه‌فه به سروشتی خۆی ده‌چێته نێو قوڵاییه‌کانی
هۆشیارییه‌وه، دواجاریش ڕووکه‌شیی و ساده‌یی تاک تێده‌په‌ڕێنێت به‌ره‌و
بناغه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی گشتی. به‌م جۆره فه‌لسه‌فه له جه‌وهه‌ردا
هه‌ستێکی مێژوویی کۆمه‌ڵیه‌تیی دروستده‌کات، هه‌روه‌ها تاکێکی ڕۆشنبیری
ئۆرگانی دروستده‌کات.
له‌مه‌ی که باسکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که فه‌لسه‌فه له جه‌وهه‌ردا
پێکهاته‌ی چینایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌یی دروستده‌کات. کۆمه‌ڵ به ئاگا
ده‌بێت بۆ خودی خۆی له پێش هه‌موو شت‌دا به هۆی فه‌لسه‌فه‌وه. واته
کۆمه‌ڵی بێ فه‌لسه‌فه بێ ئاگایه له خودی خۆی، تاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و تاکه‌یه که شوناسی خۆی و په‌یوه‌ستبوونی خۆی به
کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌وه له ڕێگه‌ی ڕۆشنبیریی ئۆرگانیی و فه‌لسه‌فه‌وه
ده‌ستده‌که‌وێت.
له دواییدا، نه‌ک دواجار، له‌م میانه‌یه‌دا ده‌بێت کێشه‌ی عه‌قڵانیه‌ت
باسبکه‌ین، یان ڕاستر کێشه‌ی نه‌بوونی عه‌قڵانیه‌ت باسبکه‌ین، له
وڵاتانی عه‌ره‌بیی ئه‌مڕۆدا. عه‌قڵانیه‌تی عه‌ره‌بی کۆن له سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاستا ڕوخا و تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕوخان و دۆڕاندنه به‌رده‌وامه. لای
من وایه که ناتوانین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر سه‌متی مێژوو تا
عه‌قڵانیه‌ت به‌ده‌ستنه‌هێنینه‌وه و نه‌بین به خاوه‌نی عه‌قڵانیه‌ت،
به‌ڵام به شێوازێکی هاوچه‌رخانه. ئه‌مه‌ش ناتوانین بکه‌ین تا نه‌بین
به خاوه‌نی زانستی سه‌رده‌مییانه و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مییانه.
که‌مێک ده‌چینه ناو ئه‌م ورده‌کارییه‌وه.
له سه‌ده‌کانی پێنجی کۆچی یان شه‌شی کۆچی، جۆرێک له عه‌قڵانییه‌ت
به‌ربڵاوبوو که ده‌توانین ناوی به‌رین به عه‌قڵانییه‌تێکی میتافیزیکی
سه‌لمێنراو جۆرێک له عیرفان و Gnosticism))(الغنوصیة) بڕوایه‌کی
ئاینیی وشوڤێنی و فه‌لسه‌فی هه‌ندێک له خاچ په‌رستانی تێدابوو.
گه‌وره‌ترین نوێنه‌رانی ئه‌م ڕێبازه( (Gnosticismله ئغریقیه‌کاندا
ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ و ئه‌فلۆتین بوون، له عه‌ره‌بیش موعته‌زیله‌کان و
کندی و فارابی و ئبن سینا و ئبن طفیل و ئبن باجه و ئبن ڕشد بوون.
نه‌هجی هه‌ژموونکاریش له عه‌قڵانییه‌تدا، به تایبه‌تی له سروشت و
لۆژیک و میتافیزیکیادا، نه‌هجی ئه‌رستۆ بوو. له‌م نه‌هجه‌شدا دوو
سه‌رچاوه‌ی بناغه‌یی هه‌بوون بۆ ڕاسته‌قینه‌یی مه‌عریفی: عه‌قڵ به
باسکردن و هه‌سته خاوه‌ه‌کان(خام). ئه‌رستۆ کۆمه‌ڵێک بنه‌مای
میتافیزیکی به‌ده‌ستهێنابوو له به عه‌قڵانێتێکی باسکارانه‌دا، وه
کردبوونی به بنه‌ماگه‌لێکی مه‌عریفیی ڕاستقینه. له لایه‌کیتره‌وه،
جیهانی هه‌ستی خاوی دانابوو به بنه‌مایه‌ک بۆ مه‌عریفه‌یه‌کی
راسته‌قینه، به بێ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ژێر ڕه‌خنه‌یه‌کی
عه‌قڵانییه‌وه. نه‌هجه‌که‌ی ئه‌رستۆ جه‌ختکردنه‌وه بوو له
بنه‌ماگه‌لێکی میتافیزیکیانه‌ی گشتی، ئه‌وه‌ی که ئغریقیه‌کان ناویان
ده‌برد به "ڕزگارکردنی ده‌رکه‌وته‌کان" پێی، واته به چاره‌سه‌ری
ده‌رکه‌وته‌کان، یان پێزانینیان به هۆی هه‌سته‌کانه‌وه. ئه‌م
ڕێچکه‌یه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر لۆژیک و بنه‌ماکانی لۆژیک و قیاساتی لۆژیکی
ده‌کرد. قیاساته‌کان ببوون به پردێک له نێوان میتافیزیکیا و
هه‌سته‌کاندا.
شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مای عه‌قڵانیه‌تی
میتافیزیکییه بونیادی عه‌قڵێکی تیۆریی کامڵی داڕشت، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ش
له یه‌ک کاتدا ئامرازی حوکم و ته‌نمیه بوو. واته ئه‌م عه‌قلانیه‌ته
میتافیزیکییه ببوو به بناغه‌ی حوکمڕانیی و گه‌شه مه‌عریفی و
فه‌لسه‌فی و هۆشیارییه مرۆییه‌کان.
به‌ڵام ڕوداوگه‌لێکی مه‌زن له نێوان سه‌ده‌کانی یانزه و شانزه‌ی
کۆچیدا ڕوویاندا که بووه هۆی دروستبوونی دوو ئاراسته‌ی مێژوویی
چاره‌نوساز: یه‌که‌م/ عه‌قڵی تیۆری عه‌ره‌بی ئیسلامی له لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته سته‌مکاره‌کانه‌وه له‌ناوبرا؛ دوه‌م/ ئه‌ورپا سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ستهێنا له قبوڵکردنی عه‌قڵی تیۆری ئغریقی و عه‌ره‌بی و تا
ئاستێک خۆی گونجان له‌گه‌ڵیاندا، دواجاریش هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م
عه‌قڵیه‌ته‌ی دا به‌ره‌و عه‌قڵێکی تیۆری نوێ. ده‌توانین ناوی ئه‌م
عه‌قڵیه‌ته نوێیه به‌رین به عه‌قڵانیه‌تێکی زانستی و گرێدراوێکی
مه‌حکه‌م به زانستی نوێوه، که له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا گه‌یشته
لوتکه. ئه‌م دوو ڕووداوه گه‌وره‌یه مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێمه‌ی
لێکه‌وته‌وه له جیگه‌ی خۆیاندا و به داخراویی، هه‌روه‌ها
سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی ڕۆژئاوای لێکه‌وته‌وه. له ناوبردنی
عه‌قڵانیه‌تی میتافیزیکی کۆن له شارستانیه‌تی عه‌ره‌بیی ئیسلامیئدا
داخراوی و تێشکانی کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌ی لێکه‌وته‌وه و کۆمه‌ڵگای
عه‌ره‌بی و ئیسلامی وه‌ک خۆیان له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕستدا مانه‌وه و
نه‌یانتوانی ئه‌م سه‌ده دواکه‌وتوانه تێپه‌ڕێنن. به
پێچه‌وانه‌شه‌وه قبوڵکردنی ئه‌وروپا بۆ عه‌قڵانیه‌تی کۆن و دواجار
تێپه‌ڕاندنی ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته کۆن و میتافیزیکیانه به‌ره‌و
عه‌قڵانیه‌تێکی نوێ بووه هۆکاری پێشکه‌وتنی شارستانی و مه‌عریفه‌ی
ڕۆژئاوا و پێشکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌ورپا.
نامه‌وێت لێره‌دا بچمه نێو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م ڕێره‌وه‌وه و
ناشمه‌وێت جیاوازییه‌کانی نێوان عه‌قڵانیه‌تی کۆنی میتافیزیکی و
عه‌قڵانیه‌تی نوێی زانستی دیاریبکه‌م. ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که
عه‌قڵانیه‌تی میتافیزیکی له هۆکارگه‌ڵێکی پێشه‌میی له سه‌رو
سروشته‌وه، یان له پشت سروشته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، که‌ماسی هه‌بوو
له لێکۆڵینه‌وه‌ی واقیع و ڕه‌خنه‌گرتن لێی، ته‌نیا مادده‌کانی هه‌ستیی
قبوڵ بوو له په‌یوه‌ندییه‌کانیدا، به‌ڵام عه‌قڵانیه‌تی زانستی له
هۆکاره پێشه‌مییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها له
بوونه‌وه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانیشه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، به‌ڵکو
ده‌یتوانی واقیعی بێت یان به شێوازێکی بیرکارییانه چاره‌سه‌ری
کێشه‌کان بکات و گشتگیریان بکات. واته ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته توانی
هۆکاره ماددییه‌کان بخاته جێگه‌ی هۆکاره پێشه‌مییه باڵاکان و
بنه‌ما بیرکارییه‌کان بخاته جێگه‌ی بنه‌ما میتافیزیکییه‌کان و
ده‌سکه‌وته بیرکارییه‌کان و پێکهاته دایالێکتیکییه‌کان بخاته جێگه‌ی
قیاساته لۆژیکییه‌کان. عه‌قڵانیه‌تی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند
که ئه‌زموونه هه‌ستییه‌کان زیاتر کاری خودن له‌وه‌ی که کاری
بابه‌تیانه بن، واته ئه‌زموونه‌کان ئه‌زموونی مرۆیین، نه‌ک
ئه‌زموونێکی بابه‌تیانه‌ی زانستیانه که له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی
زانستیانه‌وه هاتبێتن، که‌واته ئه‌زموونه هه‌ستییه‌کانی به
سه‌رچاوه‌ی ڕاستیی دانه‌ده‌نا، به‌ڵکو به ئامرازێکی که‌ماسی داده‌نا
له قیاساتدا، به مانایه‌کی تر عه‌قڵانیه‌تی نوێی زانستی ڕاستییه‌کانی
پێده‌پێورێت نه‌ک ئه‌زموونه هه‌ستییه‌کان، به‌ڵکو ئه‌زموونه
هه‌ستییه‌کان بناغه‌یه‌کی ویژدانیی مرۆییه، وه به پێی عه‌قڵانیه‌تی
نوێی زانستی مه‌عریفه کۆمه‌ڵه ڕاستییه‌کی وه‌رگیراو نییه، واته
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ وه‌ک مه‌عریفه‌یه‌کی زانستی وه‌رده‌گیرێت ڕه‌نگه
سبه‌یڕۆژ پێچه‌وانه بێته‌وه، یان گۆڕانی به‌سه‌دابێت، واته هه‌موو
ڕاستییه‌ک ڕێژه‌یی و مه‌رجدار و سنورداره، وه کراوه‌یه به
به‌رده‌وامی، واته شییاوی گۆڕانکارییه، مه‌عریفه له‌سه‌ر بنه‌مای
وه‌رگیراو و ده‌سکه‌وتی یه‌کجاری ڕانه‌گیراوه به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای
ئه‌گه‌رگه‌لێک و لێکۆڵینه‌وه وه‌رگیراوه که شییاوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و ڕاستکردنه‌وه وهه‌ڵبژاردنه.
ئه‌و کێشه‌یه‌ی که هاتۆته ڕێمان ئه‌مرۆ ئه‌وه‌یه که عه‌قڵی تیۆریی
کۆنمان له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه ونکرد و سه‌رکه‌وتنیشمان به
ده‌ستنه‌هێنا له عه‌قڵی تیۆری نوێ. مه‌مه‌ستمان له عه‌قڵی تیۆری
پێکهاته‌ی بیریی و پراکتیزه زانستییه‌کانی ڕاگیراوه له‌سه‌ر بنه‌مای
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی فراوان و دینامیکی. هوشیاری باوی عه‌ره‌بی
هوشیارییه‌کی ڕه‌وانبێژییه وه‌ک یاسین حافظ ده‌ڵێت. ئه‌م هوشیارییه
ڕه‌وانبێژییه ئاسته‌نگێکی گه‌وره دروستده‌کات له به‌رده‌م
به‌دیهێنانی ئه‌رکه‌کانی بوژانه‌وه‌ی شارستانیه‌تدا له وڵاتانی
عه‌ره‌بیدا. هیچ ڕێگه‌یه‌کیش نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هوشیارییه
ڕه‌وانبێژییه به بێ وه‌رگرتن و قبوڵکردنی عه‌قڵێکی تیۆری نوێ نه‌بێت
به وه‌رگرتنێک و قبوڵکردنێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی قوڵ. له دواجاریشدا هه‌ر
ده‌بێت فه‌لسه‌فه‌ی نوێی زانستیانه که گرێدراوی زانسته به شێوازێکی
ئۆرگانیانه به‌ره‌وڕووی ئه‌م هوشیارییه ڕه‌وانبێژییه ببێته‌وه بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و سڕینه‌وه‌ی، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و
عه‌قڵه دژه‌ی که هه‌ژموونی کردوه به‌سه‌ر ڕۆشنبیریماندا له
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه. هوشیاری ڕه‌وانبێژی ئامرازی گۆرانکاریی
شۆڕشێکی گونجاو نییه. به‌ڵکو عه‌قڵی ڕه‌وانبێژی ئامرازێکه به‌ده‌ست
هێزی دژه شۆرشه‌وه له پێناوی دروستکردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م شۆڕشی
عه‌ره‌بییدا. له‌به‌رئه‌وه، له‌سه‌رمانه که ئه‌م هوشیارییه کۆنه
هه‌ژموونکاره هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه به هوشیارییه‌کی زانستی فه‌لسه‌فی
دروستکردنی هوشیارییه‌کی نوێ و ڕه‌خنه‌گرانه و شۆڕشگێڕانه که
پێشه‌نگی بکات بۆ قه‌واره مێژووییه شۆرشگێڕییه‌که له پڕۆسه‌ی
گۆڕانکاریی شۆڕشدا.
وه‌ک ڕوونمانکرده‌وه، فه‌لسه‌فه له جه‌وهه‌ردا ده‌چێته نێو
پێکهێنانی خودی تاکه بیرکه‌ره‌وه‌کان و ڕابه‌ره شۆرشگێڕه هوشیاره
ئۆرگانییه‌کانه‌وه، وه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هوشیاریی ڕه‌وانبێژی و
دروستکردنی هوشیاری نوێ و ڕه‌خنه‌گرانه‌و شۆرشگێڕانه‌دا. به‌بێ ئه‌مه
قه‌واره مێژووییه‌که ناگۆڕێت و وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌یه
ده‌وری شۆڕشی فه‌لسه‌فی له وڵاتانی عه‌ره‌بی نوێ‌دا، به‌م جۆره
فه‌لسه‌فه ده‌چێته نێو پرۆسه‌ی گۆرانکارییه شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه،
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، وه
ده‌بێت له‌هه‌وڵدابین بۆ کارده‌ن له پێناوی سه‌رکه‌وتنیدا. هیچ
ئه‌لته‌رناتیڤێک نییه بۆ فکر. هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی نییه به
بێ تێور‌یایه‌کی شۆڕشگێڕی. شۆڕشی میللی له وڵاته‌کانماندا تا
ئه‌وپه‌ڕی پێویستی به شۆڕشی ڕۆشنبیریی هه‌یه، پێویستی به شۆڕشی
فه‌لسه‌فی هه‌یه.
______________________________________________________________
سه‌رچاوه:
(الحوار المتمدن - العدد: 3568 - 2011/12/6):
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=286320
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|