عەقڵى پیرو توانایى گەنج !!

شوان
سهدیق
ووڵاتى یابان لەدواى ڕوداوەکەى هێرۆشیماناکازاکى کەوڵاتى بەگشتى خستە
ژێر زەرەرو زیانێکى زۆر و بێ ئەندازەوە بەڵام لەدواى ئەم ڕووداوەى
کەبەسەر وڵاتى یابان هات،زۆرینەى زانا و کەسایەتیە بەتواناکان هەستان
بەدانانى سیستمێکى نوێ کە سوود لە ڕابردویان بەگشتى وەرگرن، ووڵات
جوانترپێش بخەن،هەستان بەدانانى سیستمێک کاریان بەعەقڵى پیر و تواناى
گەنجان کرد،کە بتوانن بەهەماهەنگى هەردوولا وڵات جوانترپێش بخەن لەگشت
بوارەکاندا،چونکە گەنج ئەو کائینە بەهێزەیە کەتەواوى وڵاتانى دونیا
سوود لەهێز و تواناکانى وەردەگرێت،بەڵام ئەفسوس لەم ووڵاتەو لەم
کۆمەڵگا کۆنخوازەکەى ئێمە ئەوبوارە نەڕەخساوە بۆگەنجان کەکار
بەتواناکانیان بکرێت جگەلەکۆت و زنجیر نەبێت لەئاست ویستەکانیدا،دەرگاى
وڵاتیان لێ داخراوەوناتوانن سەفەرێک بکەن بۆئەوەى لەژیانى گەلانى
تردودوەرگرن،وەگەنجانیش ئەوبوریە بەخۆیان نادەن قوربانى بدەن
لەپێناوگۆڕاندا،دەبێت ئەوڕاستیە بزانین کەهەرتاکێک داواى ماف بکات
دەبێت لەئاست بەرپرسیاریش بێت! بەتایبەتى چینى گەنجان چونکە ئایندەى
ووڵات لەئەستۆى ئەوانە! ئەگەربێت لەهەربەساڵاچویەکى ئەمڕۆ بپرسین چیت
کردوەلەڕابردودا؟وەچۆن ژیاویت؟ئەویش بەئاخێکى پرحەسرەتەوە بۆڕابردوى
دەگەڕێتەوە،دەڵێت ژیانى ئێمەش پڕلەناخۆشى ومەرگەسات بووە لەسەردەمى
ئێمەدا دەیان شەڕوماڵ کاولکردن سەرانەى مانگانەوکارکردن بەخۆڕایى بۆ
پیاوانى ئاغاوخێڵ وپاشاگەردانى بووە،بەڵام ئێستائەوان بەساڵاچووەکان
سەیرى ئێمەى گەنجان دەکەن پرسیاردەکەن بۆناتوانن سود لەم ئەزمونە
تازەیە وەربگرن؟هەوڵى گۆڕانکارى بدەن،ئاى لەبێخەبەران دۆینە سەڵاوات
ئاگایان لەژیانى ئێمەى گەنجان نیە،بەلێََََ سەردەمى ئەوان گوزەشت،بەڵام
ئەم سەردەمەى ئێمەى تێدادەژین سیستمى سەرمایەداری ونابەرامبەریە وکاڕڵ
مارکس گوتەنى:چینەکان بەشێوازێکى جیاوازجیاکراونەتەوە،بەڕۆژى ڕوناک
گاڵتەبەژیانى مرڤایەتى دەکرێت!کەسێک نیەلەم نیشتمانەى دایکى خۆى وەک
مرۆڤێک مافى پێ درابێت! داهاتى هاوڵاتیانى کوردستان بەسەرهەندێک لەحیزب
ولایەنەکاندا دابەش دەکرێت وهاوڵاتیانیش،بابۆخۆیان چاویان
زاقەیانبێت،بێگومان گەنجانى ئێستا لەئەنجامى ئەوپرەنسیپ ویاسایانە
کەبۆیان ڕاستکراونەتەوە ناتوان دەنگ بەرزبکەنەوە هەنگاوبنێن، ئەوەى
دەستى بۆدەبەیت وەک منداڵ ئاسا پێت دەڵێن بڤەیەوناتوانیت قسە
لەسەرداواکاریەکانت بکەیت چونکەدەبێت بەگرفت بۆسەرئەمنى قەومى،شەرف
وکەرامەتى کۆمەڵگاکۆنەپەرستەکە دەبێت ڕێزى لێ لێبگیرێت،ئەوەنیە
لەدەستورى یاساى ڕۆژنامەگەریشدا هاتووە کەدەبێـت ڕێزلە کەلتووروئەمنى
قەومى بگیرێت،بەپێى سنوردیارى کراوەنابێت دەربازبیت،تێناگەم هەرکەسێک
نەتوانێت باس لەژن کوشتن وماف خواردنى هاوڵاتیان بکات لەلایەن
بەرپرسەکانەوە،ئیترگۆڕان چۆن دروست بێت،هاوڵاتیان چۆن وریادەکرێنەوە
لەکارەخراپەکان چیتردووبارەى نەکەنەوە،پێم وایەژیانى ئێستاى گەنجان
جیاوازیەکى ئەوتۆى نیە لەگەڵ پیروبەساڵاچووەکانى تردا،کەواتە تالەسەر
ئەم بیروبۆچون وسیستمە ژیان بگوزەرێنین،نابیبنین ڕۆژێک لەڕۆژان یابان
ئاسا پیروگەنج پێکەوە کۆبکرێنەوە سوود لە هێزوتواناو بیرکردنەوەکانیان
وەربگرێت.
s.halabjaee@yahoo.com
|