١٩\٧\٢٠١٤
ئێرانییه‌کان
به‌رده‌وام مێژوو چه‌واشه ده‌که‌ن!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
به
پێی هه‌واڵێک که ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیی چاپی باشووری کوردستان بڵاوی
کردووه‌ته‌وه، کۆماری ئیسلامیی ئێران سروودی نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی له
سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی کۆریای باشوور وه‌ر گرتووه و له ڕاستیدا
سروودی ئه‌و وڵاته‌ی چه‌واشه کردووه، ئه‌مه یه‌که‌میجار نییه که
ئێرانییه‌کان چه‌واشه‌کاری ده‌که‌ن و ناسنامه‌ی وڵاتانی دیکه چه‌واشه
ده‌که‌ن، پێشتریش مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیان چه‌واشه کردووه و
مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان کردووه‌ته مێژووی خۆیان و ناسنامه‌یه‌کی
خه‌یاڵییان له‌ژێر نێوی ئێران و ئێرانییه‌کان داتاشیوه. داتاشینی ئه‌و
مێژووه‌ش به‌پێی پلانی له پێش داڕێژراوی چه‌ند وڵاتێکی ئه‌ورووپی و
له ڕێگای چه‌ند که‌س و چه‌ند زانکۆیه‌ک که بڕێک پاره‌ی زۆر له
سامانی سرووشتی ئێرانیان ده‌ست که‌وتبوو، به‌ڕێوه چووه، هاوکات به
ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پلانه‌ش له به‌رامبه‌ر ده‌ست ڕاگه‌ییشتن به
سامانه سرووشتییه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران بووه و بڕێکی
زۆر له سامانه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بنده‌ست له پێناو چه‌واشه
کردنی مێژوو به فیڕۆ دراوه.
به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆریش له خه‌ڵک باوه‌ڕیان به‌و چه‌واشه کارییه
هێناوه و فارسه‌کان به نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن مێژوو و کو‌لتوور
پێناسه ده‌که‌ن، به‌ڵام ناپرسن باشه ئه‌و مێژوو و کولتووره بۆ هیچی
دیار نییه، بۆ تاکوو ئیستاش سکه‌یه‌کی سه‌رده‌می هاخامه‌نشییه‌کان
نه‌دۆزراوه‌ته‌وه! بۆ تاکوو ئیستاش له شیراز نه‌بێ، ئیتر له هیچکام
له وڵاتانی ناوچه‌که ئاماژه‌یه‌ک به بوونی هاخامه‌نشییه‌کان و
کورووش نییه! باشه ئیمپراتوورییه‌ک وه‌ک ده‌ڵێن و خه‌ونیان پێوه
بینیوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌وره و مه‌زن بووبێت بۆ له هیچ کوێ
به‌ده‌ر له شیراز ئاسه‌واری دیار نییه. له‌به‌ر چی تێکڕای ئاسه‌واره
مێژووییه‌کانی ئێران پتر ڕه‌نگ و بۆی یوونانی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن
تاکوو ڕه‌نگ و بۆی «ئێرانی » یانخود پارسی! هه‌رچه‌ند بۆ
مێژووناسان ڕوونه که ئه‌و مێژووه خاوه‌نی کێیه به‌ڵام پێویسته
گه‌لیش ئاگادار بێت. به پێی زانستی مێژوویی و ئه‌و ئه‌ندازیارانه که
چوونه‌ته سه‌ر پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشید و لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه و
له ڕازه حه‌شار دراوه‌کانی ئه‌و ئاسه‌واره کۆڵینه‌ته‌وه، بۆیان
ده‌رکه‌وتووه و ڕوون بووه‌ته‌وه که هه‌ردوو به‌شی ته‌ختی جه‌مشید و
پاسارگاد ئاسه‌واری مێژوویی نین و نوێن و له ماوه‌ی ١٥٠ ساڵی
ڕابردوودا درووست کراون و ته‌نانه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر
به‌رده‌کانیش کردووه که هه‌ر کام له شوێنک هێنراون و په‌یوه‌ست به
ته‌ختی جه‌مشید و پاسارگاد نین و په‌یوه‌ندییان به یه‌کێ له سه‌رده‌م
و قۆناغی مێژووه‌وه نییه.
له پاش دزرانی چه‌ندین به‌ردی مێژوویی و ئاسه‌واری کۆن له کرماشان و
کوردستان پاش نزیک به ٧٠ ساڵ ده‌رکه‌وت که ئه‌و به‌ردانه له درووست
کردنی ته‌ختی جه‌مشید و پاسارگاددا به‌کار هێنراون، له کرماشان و
به‌شێک له ناوچه کوردستانییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دزراون و
بردراون بۆ شیراز. ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌ویدا
و له سه‌رده‌می ڕژیمی پاشایه‌تیی ڕۆخاو به ئه‌نجام گه‌ییشتووه. به
دزینی ئاسه‌واری کۆن و مێژوویی کوردستان مێژووێکی نوێ و خه‌یاڵیی و
چه‌واشه‌کارانه‌یان بۆ فارس درووست کردووه. ویستوویانه که به‌و
چه‌شنه فارس به نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن کو‌لتوور و ناسنامه پێناسه
بکه‌ن که پشتئه‌ستووره به ڕووداوه‌کانی مێژوو و تۆمارکردنی مێژووی
زاگرۆس و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی بچووک، ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه دێت
که ئه‌و نه‌ته‌وه شایانی ئه‌وه‌یه که ببێته ملهووڕ و
ده‌سه‌ڵاتداری به‌شێک له نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که و هاوکات مێژووی
ناوچه‌که‌ش داگیر بکات. ئه‌وه ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که له
ماوه‌ی چوار یانخود پێنج سه‌ده‌ی ڕابردوودا چ له ئه‌ورووپا و چ له
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نه‌ته‌وه‌کان و حوکوومه‌ته‌کان به‌دوای ئه‌وه‌دا
بوونه که بنه‌چه و مێژووێک بۆ خۆیان ساز بکه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه
خۆیان به مێژوو و ڕووداوه‌کانی ببه‌ستنه‌وه. ئه‌م چه‌واشه‌کاری
کردنه‌ی مێژووی کورد و داتاشینی شتێک به نێوه‌ی ئاریایی و ئێرانی
ده‌چێته هه‌مان چوارچێوه‌ی خۆ زه‌ق کردنه‌وه‌ی مێژوو و ڕووداوه‌کانی
مێژوو.
بۆیه نووسینی ئه‌و چه‌شنه له مێژوو و دانانی تیئۆری له‌و چه‌شنه
به‌رهه‌می زانستی مێژوو و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی مێژوو
نه‌بووه و نییه و هه‌ڵقووڵاوی بیروهزری تاکی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆیه که
مێشکی به دوای چه‌واشه‌کارییه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و ئیستراتیژی
سیاسیی وڵاتان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نوێیانه داناوه و له
زۆر قۆناغی مێژوویی‌دا له‌ژێر کاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی و ئابووری
چه‌واشه‌کاری هێناوه‌ته کایه‌وه. به‌ڵام له‌و دۆخه‌دا که له وڵاتی
ئێمه ئه‌و مێژووه چه‌واشه‌کراوه خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و
به‌تاییبه‌ت ئه‌و جوگرافییایه که هه‌نووکه نێوی ئێرانی له‌سه‌ر
دانراوه، کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕووناکبیر و هۆشیار نه‌بوونه و چه‌واشه‌کردنی
مێژوو ئاسان بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه کۆمه‌ڵگا هۆشیاره و ده‌رفه‌تی
ئه‌وه هه‌یه که له چه‌واشه‌کردنی مێژوو ئاگادار بکرێنه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه تێکڕای ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له به‌رده‌ست دان
چه‌واشه‌کردنی مێژووی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له ئێران
ده‌سه‌لمێنێت و پێچه‌وانه هیچ به‌ڵگه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه که
تیئۆری ئاریایی و ئێرانی بسه‌لمێنێت و هه‌مووی له چوارچێوه‌ی
ده‌ربڕینی بۆچوون جێی ده‌بێته‌وه.
له پاش چه‌ندین ده‌یه له دزرانی کۆمه‌ڵێک به‌ردی مێژوویی کوردستان
به‌ڕێکه‌وت به‌شێک له ئاسه‌وارناسانی کورد له کاتی سه‌ردان کردنی
پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشید گومان له‌و ئاسه‌وارانه ده‌که‌ن و دواتر و
به پێی ئه‌و ئاماژانه که پێیان بووه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که
هه‌مان به‌ردی کوردستانن که ده‌یان ساڵ پێش له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان دزراون و له فارسستان به‌کار هێنراون و ئه‌و مێژووه
چه‌واشه‌کارانه‌یان لێ ساز کردووه. دیاره نه‌ک هه‌ر له کوردستان
به‌ڵکوو له زۆر شوێنی دیکه‌ی ئێران که له خاکی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌کان پێک دێت هه‌مان چه‌واشه‌کاری کراوه و ئاسه‌واریان دزیوه
و له کۆشکه‌کانی ده‌ستکرد و ڕۆخاوی پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشیددا
به‌کاریان هێناوه. ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌مووی ڕژیمی پاشایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی
په‌هله‌وی ئه‌نجامیان داوه و بنه‌مایه‌کی مێژوویی له توێی
چه‌واشه‌کارییدا بۆ فارسه‌کان ڕێک خستووه. به‌ڵام به پێی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی که له ماوه‌ی دووسه‌د ساڵی ڕابردوودا فارسه‌کان له
ناوچه‌که هه‌یانبووه و هه‌میشه زلهێزه‌کانی جیهان پشتیوانی‌یان
لێکردوون، ده‌بووایه که ئه‌و مێژووه چه‌واشه‌کراوه باشتر و
ڕێکوپێکتر ساز کرابایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه که په‌له‌یان کردووه،
درزی چه‌واشه‌کارییه‌که‌یان زووتر له کاتی خۆی ده‌رکه‌وتووه و
ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت، بێگوومان
هه‌موو ڕاستییه‌کانیش به به‌ربڵاویی بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون
ده‌بێته‌وه و جێبه‌جێ که‌رانی ئه‌و کاره‌ش ڕووڕه‌شی مێژوو ده‌بن.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردووش‌دا ده‌یان تۆژینه‌وه له
به‌شێکی زۆر له‌و ئاسه‌وارانه کراوه که له‌و ماوه‌یه‌دا له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دۆزراونه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که
ڕوون بووه‌ته‌وه، مێژووی ناوچه‌که پێویستی به‌وه هه‌یه که
سه‌رله‌نوێ بنووسرێته‌وه، چوونکه ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له
قوتابخانه‌کاندا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له وڵاتی به‌نێو ئێران‌دا
ده‌خوێنرێت و باوه و خه‌ڵک له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن پێچه‌وانه‌ی
ڕاستییه‌کانی مێژووه و به زانستی مێژوویی نه‌سه‌لمێنراوه، به‌ڵکوو
ئه‌وه کاریگه‌ری سیاسیی و هێزه‌کانی فارس و به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێک له
زلهێزه‌کانی جیهان بووه که ئاره‌سته‌ی مێژووی به‌و چه‌شنه گۆڕیوه و
مافی به‌شێک له نه‌ته‌وه‌کانی کاریگه‌ر له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو ژێرپێ
ناوه. مێژووناسێکی نوێی بریتانی که ده ساڵ پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران
له‌و وڵاته‌دا خه‌ریکی تۆژینه‌وه بووه له وڵامی پرسیارێکدا که
ئاره‌سته‌ی ده‌کرێت که گوایه ئه‌وه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا بۆت ڕوون
بووه‌ته‌وه چی بووه و به‌چی گه‌ییشتووییت! ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
که له‌و ماوه‌یه‌دا له خاکی به‌شێک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا
دۆزراوه‌ته‌وه و ئیزنی بڵاو کردنه‌وه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وه‌ی که تاکوو
هه‌نووکه جێگای شانازی بووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئاڵوگۆڕی
بنه‌ڕه‌تیی له‌م مێژووه چه‌واشه‌کراوه‌دا پێک ده‌هێنێت، مه‌به‌ستی له
مێژووی چه‌واشه‌کراو هه‌مان مێژووی درووستکراوی ئێران و فارس و تیئۆری
ئاریایی بووه.
هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵه‌ی خۆیدا
کۆمه‌ڵێک چه‌واشه‌کاری کردووه و هه‌وڵی دزینی مێژووی کورد و
ئاسه‌واره‌کانی مێژوویی له کوردستان داوه، هه‌نووکه زۆربه‌ی ناوچه
مێژووییه‌کان و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی که ئاسه‌واری مێژووییان تێدایه،
له‌لایه‌ن بانده‌کانی سپای پاسداران و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی ڕژیمی
کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌ڵکێنراون و بشکێنراون و به‌شێکی زۆر له
ئاسه‌واره‌کانی کوردستانیان دزیوه. ئه‌وه‌ش خه‌سارێکی مه‌زنی له
مێژووی کوردستان داوه و که‌لێنێکی قووڵه که مێژووی کورد و
ئاسه‌واره‌کانی کوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت. به‌داخه‌وه له‌و
هه‌وڵه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دژبه‌رانی کوردستاندا کۆمه‌ڵێک
نیشتمان فرۆش و خۆفرۆشی کوردیش به‌شدار بوونه و ڕێنوێنی
داگیرکه‌رانیان کردووه. ئه‌م هه‌وڵه‌ی داگیرکه‌ران ته‌نیا به
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سنووردار نه‌کراوه، به‌داخه‌وه به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان له باکوور و ڕۆژئاوا و کاتی خۆی باشووری کوردستانیشی
گرتبووه‌وه و داگیرکه‌ران ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆیانیاندا بۆ ئه‌وه‌که
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بشێوێنن، به‌خۆشیه‌وه نه‌یانتوانی کورد
له ناسنامه‌که‌ی بێوه‌ری بکه‌ن و دابڕێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه
که‌لێنێکی قووڵیان خسته‌نێو مێژووی کورد و به‌شێکی زۆر له
ئاسه‌واره‌کانی کوردستانیان شێواند و له‌نێو برد. هه‌روه‌ک له
سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامیی
ئێران‌دا ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له ئاسه‌واره‌کانی کوردستان کراون،
تاکوو هه‌نووکه ئه‌نجامیان بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه و هه‌ر به نهێنی
ماوه‌ته‌وه، هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه که هه‌موو به‌ڵگه‌کان پێچه‌وانه‌ی
تیئۆری ئاریایی و ئێرانین، ئه‌وه‌ش له باییخی مێژوویی ئه‌و
چه‌واشه‌کارییه که‌م ده‌کاته‌وه، هاوکات مه‌زنایه‌تی کورووش و پارس
ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. بێگوومان ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی
بدۆزرێته‌وه و ئاماژه به‌و چه‌واشه‌کارییه‌ی پان ئێرانیست و
فارسه‌کان بکات، ئه‌وه بێ یه‌ک و دوو بڵاوی ده‌که‌نه‌وه و جێژنی بۆ
ده‌گرن و ئیتر پێویست ناکات وه‌ک ڕابردوو له ڕێگای به‌فیڕۆدانی سامانی
گه‌ل چه‌واشه‌کاری بکه‌ن و ڕای گشتیی به لاڕێدا ببه‌ن، به‌ڵام مێژوو
ئه‌وه نییه که ده‌نووسرێت، له ڕاستیدا مێژوو ئه‌وه‌یه که ڕوو
ده‌دات و ڕووی داوه، بۆیه ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه که چه‌واشه‌کاری تێدا
بکرێت و هه‌ر هه‌وڵێکیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا بدرێت له ئاکامدا
سه‌رکه‌وتوو نابێت و بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون ده‌بێته‌وه.
پێنج ساڵ پێش له جاده‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
پێنج په‌یکه‌ری موومیایی کراوییان دۆزییه‌وه و پاش ئه‌وه‌که لایه‌نه
پێوه‌ندیداره‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی ڕژیم
ناوچه‌که داگیر ده‌که‌ن و ئیزن به خه‌ڵک ناده‌ن که له نزیکه‌وه
په‌یکه‌ره موومیایی کراوه‌کان ببینن، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌که هێزه‌کان
بگه‌ن کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک وێنه و ڤیدۆیان له ته‌رمه‌کان گرتووه و
بڵاویان کردووه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌کان په‌یکه‌ره موومیایی
کراوه‌کان په‌یوه‌ندییان به سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ماده‌وه هه‌بووه و
وه‌ک ده‌گووترا که یه‌کێ له‌و پێنج په‌یکه‌ره به زێڕ و زیوو
داپۆشرابووه و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی گرینگی له‌گه‌ڵدا بووه، هاوکات به
خه‌تی بزماری چه‌ندین نووسراوه له‌سه‌ر زێڕ و زیوه‌کان هه‌ڵکنرابووه
و یه‌کێ له په‌یکه‌ره‌کان هی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ماد به‌ڕێز
دیاکۆ بووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج ته‌رمه موومیایی کراوه‌دا
چه‌ندین که‌رسته‌ی زێڕین و مێژوویی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌پاش ئه‌وه‌که هێزه‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران
ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، ئیتر له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه شاردرانه‌وه و
ئاسه‌وار و که‌ره‌سته و ته‌رمه موومیایی کراوه‌کان بێ باییخ دانران
و باسیان له‌سه‌ر نه‌کرا و که‌سیش به‌دواوه‌چوونی بۆ نه‌کرد و
ئه‌وانه‌ش که ویستیان زانیاری له‌سه‌ر کۆکه‌نه‌وه له‌لایه‌ن ڕژیمی
کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ڕێگرییان لێ‌کرا. من پێم وایه فاشیستانی
فارس و چه‌واشه‌که‌رانی مێژوو جارێکی دیکه مێژووی نه‌ته‌وایه‌تی کورد
و کوردستان چه‌واشه ده‌که‌ن و ئه‌و ئاسه‌واره مێژوویی و په‌یکه‌ره
موومیایی کراوانه که له کوردستان دۆزراونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیان
به ده‌وڵه‌تی کۆنی کورده‌وه هه‌بووه له یه‌کێ له ناوچه
فاسنشینه‌کانی ئێران ده‌نێژن و پاش چه‌ندین ساڵی دیکه هه‌واڵی ئه‌وه
بڵاو ده‌که‌نه‌وه که گوایه ئه‌وه ته‌رمی کوروش دۆزراوه‌ته‌وه،
یانخود به چه‌شنێ له چه‌شنه‌کان به مێژووی فارسه‌وه په‌یوه‌ستی
ده‌ده‌ن و به‌و چه‌شنه جارێکی دیکه مێژوومان ده‌دزرێته‌وه و دواتر
هه‌رخودی خۆمان له‌و مێژووه چه‌واشه‌کراوه پارێزگاری ده‌که‌ین و به
مڵکی «ئێرانی مه‌زن» پێناسه‌ی ده‌که‌ین!
بۆیه ده‌ڵێم کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به شۆڕشێکی
کو‌لتووریی و مێژوویی و سیاسیی و کۆمه‌لایه‌تیی هه‌یه که تێکڕای
بۆچوونه‌کانی ئێرانی له‌نێو ببات و مێژووی ناوچه‌که وه‌ک خۆی
بنووسێته‌وه و ئه‌و مێژووه که دزراوه و چه‌واشه کراوه بۆ خاوه‌نی
بنه‌ڕه‌تی خۆی که نه‌ته‌وه‌ی کورده بگه‌ڕێنرێته‌وه و هاوکات گوێ له
بۆچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژووناسانی کورد بگرین و باییخ به بۆچوونی
مێژووناسی ده‌ره‌کیی نه‌ده‌ین. تێبینی؛ ئه‌م کورته ڤیدۆیه له‌و پێنج
موومیایی کراوه گیراوه که له گۆڕێکی مێژوویی‌دا له نزیک شاری سنه
دۆزراونه‌ته‌وه و یه‌کێکیان به‌ڕێز دیاکۆ دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ماد
و یه‌که‌مین پاشای ده‌وڵه‌تی کورد بووه.
تێبینیی: ئه‌م کورته ڤیدۆیه له‌و پێنج
موومیایی کراوه گیراوه که له گۆڕێکی مێژوویی‌دا له نزیک شاری سنه
دۆزراونه‌ته‌وه و یه‌کێکیان به‌ڕێز دیاکۆ دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ماد
و یه‌که‌مین پاشای ده‌وڵه‌تی کورد بووه.
لینکی ڤیدۆکه:
https://www.facebook.com/photo.php?v=1467950620119437&set=vb.100007135387693&type=2&theater
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|