١١\٦\٢٠١٠ ئێران و تورکیا چییان لە هەرێمی کوردستان دەوێ؟
هەر لەم رۆژانەدا سەرەراى تۆپبارانەکە سوپاى ئێران بەوەشەوە نەوستاوە بهڵکه ههندێک له هێزه سهربازییهکانیان سنوورى هەرێمى کوردستانیشیان بەزاندووە، لە ناوچەى (پردەنازێ) رۆژهەڵاتى حاجى ئۆمەران بە قووڵایی دوو کیلۆمەتر و بەپانایی سێى کیلۆمەتر هاتۆته نێو خاکی هەرێمى کوردستان و چەند پپێگهیەکى سەربازیشى داناوە، هەر بەو هۆیەوە رۆژى یەکشەمەى رابردوو واتە 30/5 کچێکى تەمەن چواردەساڵ لە ناوچەى چۆمان لەو تۆپبارانەدا گیانى لەدەست دا.
ئەوەى جێگهى نیگەرانییه ئاوارەبوونى ئەو خەڵکەیە کە گوند و ماڵ و شوێنی ژیان و کاری خۆیان لە ترسى تۆپبارانەکە جێ دەهێلن، پێویست بوو حکومەتى عێراق زۆر بەتوندیی ئێران ئاگاداربکاتەوە لەو هێرشانەى کە رۆژانە دەکرێتە سەر سنوورەکانى هەرێم، ئەوەى لەم تۆپبارانە زەرەرمەندن تەنها خەلکى گوندنشینى ئەو ناوچانەیە که زیانیکى زۆرى بە خەڵکى ناوچەکە گەیاندووە باخ و رەز و پاوانى ئهو گوندنیشینانەى هەموو سوتاندووە، پێویستە بە زووترین کات ئەو هێرشە دوژمنکارانەیە دەرههق بە خەلکى بێ وهی و بێ بهرگریی رابگیرێ و قەرەبووى زیانەکانیان لە لایەن ئێرانەوە بۆ بکرێتەوە، ئهوه ئهرکی سهرشانی حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوهندیی عێراقه که پێویسته بە فهرمیی لە ئەنجومەنى نێودەوڵەتى سکاڵا تۆمار بکهن دژى ئهو هێرشانەى ئێران بۆ سەر سنوورەکانى هەرێمی کوردستان، چونکە ئهو کرداره نامرۆییانه ژیانی خهڵکی سڤیل و تهواوی ئاسایشى وڵات تێک دەدا.
بۆیه پێویستە به زووترین کات سنوورێک دیارى بکرێ بۆ کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییە، ئەوەی خەڵکی کوردستانی نیگەران کردوە ئەو بێدەنگییهی حکومهتی هەرێمی کوردستانە کە چەندین ساڵە لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە تۆپبارانی ناوچە کوردییهکان دەکرێ و هیچ کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان نەبووە و هاوکاتیش ئهو کیشەیە گرێ دەدەن بە دەستوورى عێراقەوە بەو بیانووەى کە پاراستنى سنوورەکانى عێراق بە پێى دەستوور لە ئەستۆى دەسەڵاتى ناوهندیی دایه، لە کاتێکداا بەردەوام سنوورەکانى هەرێم لەژێر رەحمەتى لوولەى تۆپ و ناپاڵمەکانى دراوسیکانمانن، ئەمەش دەمانخاتە گومانەوە کە تا چەند ئێمە لەژێر سایەى ئهو(دەستوورە پلاستیکییه)دا ژیانمان پارێزراوە، گەر حکومەتى عێراق لەمەڕ ئهو کێشەیە چەند جارێک هەڵوێستیان ههبووایه ئێستا کێشەکە بهو جۆرە ئاڵۆز نەدەبوو!
|