١٩\٩\٢٠١٠
عێراقی دوای کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.

هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
بڕیاری ئه‌مه‌ریکا به‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێش واده‌ی دیاری کراو و په‌له
کردن له ده‌رچونیان به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراق و
ئه‌مه‌ریکا ، له‌م لایه‌نه‌وه چاودێرانی سیاسی ده‌که‌ونه گومانه‌وه
وبه‌لایه‌نه‌وه ئه‌م بڕیاره ده‌بێته پرسیار له‌مه‌ڕ هۆکاره‌کانی به‌په‌له
ده‌رچونی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق ...
کاریگه‌ری ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق ده‌بێت
و زۆر له چاودێران پێیان وایه هێنده کاریگه‌ری له‌سه‌ر خراپی باروخه‌کان
نابێت و سوپایی عێراق ده‌توانێ بارودۆخه‌که له‌و ئاسته‌دا بپارێزێ ...
له لایه‌کی دیشه‌وه ترس له‌دروست بوونی بۆشایی له‌ئاسایش و دروست
بوونی نائارامی له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌ی که داموده‌زگا
ئیداریه‌کانی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه نیشتمانیه‌کان خستووه و ئاستی
پێویست به‌دیارناکه‌وێت و کاریگه‌ری هێزو لایه‌ن و گروپه جۆراوجۆره
ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌کان له ئاڵۆزکردنی بارودۆخه‌که و تێکچون و ده‌ست
وه‌ردانه کاروباره‌کان و په‌کخستنی ڕه‌وتی ئاسایی وڵات .
چاودێره سیاسیه ڕۆژئاوایه‌کان پێیان وایه بارودۆخه‌کان ڕوو له‌باش
بوون و به‌ره‌و ئارام بوونه‌وه ناچێت ، چونکه به‌کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌کان
عێراق ده‌بێته مه‌یدانێک بۆ پاکتاوکردنی یه‌کتر و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ
شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵبگیرسێ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ساته وه‌خته‌کان بۆ دواوه و
شێواندنی پڕۆسه‌ی سیاسی و تێکشکانی هه‌یکه‌لی ئیداری سیاسی وڵات ده‌کرێ
به‌ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوان کراو سه‌یر بکرێت .
له‌هه‌مان کات دا وته بێژی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که پابه‌ندبوونی
ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌تی له عێراق چه‌سپاوه و دڕێژخایه‌نه
و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و پابه‌نده به‌کاته دیاری کراوه‌کانی
نێو ڕێککه‌وتنی هه‌ردوولا ...
گه‌ر کاریگه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پێش واده‌ی خۆیی له‌سه‌ر ڕه‌وتی
سیاسی عێراقی و هاندانی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق بۆ خێراکردن له‌سه‌ر
پێک هێنانی حکومه‌ت و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه گر‌نگه‌کان و ده‌رهێنانی
ئه‌م وڵاته له‌مه‌ترسی تێکشان و له‌ده‌ست دانی ... وازهێنان له‌کێ
بڕکێی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و خۆگه‌یاندنه ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن
و ڕێگا خۆشکردن و ڕێگادان به لایه‌نه ده‌ره‌کیه‌کان بۆ ده‌ست تێوه‌ردان
له‌کاروباری ناوخۆیی ئه‌م وڵاته .
دڵه ڕاوکێ و ترسی جه‌ماوه‌ر له کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوای
حه‌وت ساڵ مانه‌وه‌یان ، ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک به‌گومانه‌وه له‌توانایی
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی عێراق ده‌ڕوانێ و به‌گومانه‌وه بڕوایی به‌تواناکانی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له گێژاوی تیرۆر و ئاڵۆزی ... تیرۆر‌و توند‌و تیژی به‌مانه‌وه‌ی
یان ده‌رچونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیادو که‌م ناکات و کاریگه‌ری ئه‌وتۆیی
نابێ ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێ مه‌ترسی داربێت له‌وه‌ی ئایا
هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و سوپایی عێراقی توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و
بۆشاییه پڕبکه‌نه‌وه و کۆنترۆڵی ته‌واوی بارودۆخه‌کان بکه‌ن و ڕێگانه‌ده‌ن
نائارامی سیاسی له وڵات کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی هه‌بێت بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی
پاراستنی ئاسایش و ئارامی .
له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی ده‌کرێ ڕۆڵی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو شێوازی سیاسه‌تی
ده‌ست خستنه‌ناو کاروباره‌کانی عێراقه‌وه گۆرانی به‌سه‌ردابێت و له‌هه‌مان
کات دا هاتنه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌وروپا له‌ناو عێراق دا ، سه‌باره‌ت
به وڵاتانی ناوچه‌که و به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیا و ئێران
که هه‌رسێ لایه‌ن له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه کار ده‌که‌ن
و هه‌میشه ئێران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که پێگه‌ی خۆیی له‌م وڵاته‌دا
پته‌و بکات و سیاسه‌تی گشتی عێراق له‌گه‌ڵ خواسته سیاسیه‌کانی خۆیی
بگونجێنێ و ئه‌مه‌شی تاڕاده‌یه‌ک ده‌سته‌به‌ر کردووه و به‌تایبه‌ت له
لایه‌نی شیعه‌دا ، دژ به‌هه‌مان هه‌ڵوێستی ئێران لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان
و به‌تایبه‌ت سوریا‌و سعودیه‌و بۆ پشتگیری لایه‌نی سوننه و له‌ڕیگایه‌کی
دیه‌وه کوێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیی ... ئه‌مه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سوریا وه‌ک ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که هاوکاره بۆ
تیرۆر‌و هاوکاره له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستای عێراق ، به‌ڵام
به‌شێوازێکی گشتی ئه‌و دووره په‌رێزیه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌و
بۆشایه سیاسی و سیتراتیجیه‌ی که عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێ ئه‌و ده‌رگایه‌ی
به‌رامبه‌ر به‌ئێران واڵاکردووه بۆ گێڕانی ده‌وری خۆیی که پێده‌چێ
تورکیاش هاوکاڕێ ئێران بکات له‌م ڕۆله‌ی دا . ته‌وای خواسته‌کان و کاره‌کان
بۆ تێکدانی بارودۆخی ئه‌م وڵاته‌یه‌و ئاسته‌نگی خستنه به‌رده‌م ته‌وای
پڕۆسه‌کان و زیاترکردنی ئاڵۆزیه ناوخۆییه‌کانه به په‌ک خستنی ژیانی
سیاسی له‌م وڵاته‌دا .
له‌هه‌مان کات دا ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکه بۆ گۆڕان له‌سیاسه‌تی ئه‌وروپیه‌کان
و ڕووکردنه‌وه به‌لای عێراق دا و گێرانی ده‌روری به‌رچاویان له‌م
وڵاته‌دا ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتێک زیاتر ئه‌م وڵاته پێویستی به‌و ئه‌زمون
و دیموکراتیه‌ت و سیاسه‌ته شه‌فافیه‌ته‌ی ئه‌وروپیه‌کان هه‌یانه له‌به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات و پیاده‌کردنی دیموکراتیه‌ت و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی شیاو له‌به‌رژه‌وه‌ندی
مرۆڤایه‌تی .. به‌تایبه‌تیش ئه‌زمونی ئه‌ڵمانیا که وڵاتێکه له‌ڕوی
دیموکراتیه‌ت و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن ئه‌زمون و
پێگه‌ی خۆیه‌تی ، هه‌رچه‌نده بارودۆخه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات
جیاوازه و ناکرێ وه‌ک یه‌ک سه‌یربکرێن به‌ڵام ده‌کرێ سود له ئه‌زمونیان
و ستراتیجیه‌تی کارکردنیان له‌به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و پلانی ئاینده‌یی
وڵات وه‌ربگیرێ .
گرنگه کورد به‌چاوێکی کوردیانه‌وه له‌م گۆڕانکاریانه بڕوانێت و مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ دا بکات ، چونکه به‌چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تاڕاده‌یه‌ک
باری کورد ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و ڕه‌وته‌کان به پێچه‌وانه‌ی خواستی
کورد هه‌نگاوده‌نێن ، به‌وپێیه‌ی که بارودۆخه‌کان ئاڵۆزترده‌بن و
پڕۆسه‌ی کێشه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و ئاکارێکی دی ده‌ڕوات
، له‌هه‌مان کاتی ده‌رچونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کێشمه کێشی سیاسی
بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی پێویست و ڕێککه‌وتنی
کۆتایی و زیادبوونی کاره تیرۆرستیه‌کان و په‌ک که‌وتنی ده‌زگائه‌منیه‌کان
و مه‌ترسیه‌کانی ده‌ره‌نجامی ڕێککه‌وتنه‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست
و پێگه‌ی کورد له ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌و له‌داهاتووی ده‌سه‌ڵاتی دا که
تاڕاده‌یه‌ک مه‌ترسی داره‌و چاوه‌ڕوانی باشی لێ ناکرێت ..
ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی عێراق و ئه‌و بۆشایی سیاسی و سه‌ربازی و ئیداریه‌ی
که ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌داگرتووه و ناکۆکیه‌کانی لایه‌نه‌سیاسیه‌کان
و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و کسانه‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌کان ئه‌و زه‌مینه‌یه
خۆش ده‌کات که عێراق یه‌ک ڕیزی خۆیی له‌ده‌ست بدات و ئه‌م وڵاته ببێت
به چه‌ند پارچه‌یه‌که‌وه ، به‌م شێوه‌یه کورد ده‌توانێ ئه‌م هه‌له
بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی بقۆزێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانایی
ئه‌وه نیه که کورد کێشه کانی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب کۆتایی پێ دێ چونکه
هه‌مان ئه‌و کێشانه‌ی که ئێستا هه‌ن بێ گومان ده‌مێنه‌وه چونکه ده‌سه‌ڵاتی
عه‌ره‌بی ده‌ست به‌رداری ئه‌و ناوچانه نابن و ئه‌وکات گرفتی ڕاسته‌وخۆو
بێ ڕوکه‌ش ده‌ست پێده‌کات .
ئاینده‌ی عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی نادیار و مه‌ترسی دار ده‌ڕوات سه‌ره‌ڕای
نه‌هامه‌تیه‌کانی هاوڵاتیان و بێ به‌ش بوونیان له ساده‌ترین
پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیان تا ئه‌وپه‌ڕی خۆش گوزه‌رانی تاک
له‌م وڵاته‌دا ... خۆ به‌مه‌زڵوم و ماف خوراو و ڕوانین له‌به‌رامبه‌ر
به‌دوژمن و به‌شبه‌ر ئه‌ونیه‌ته ناپاکه‌ی لای پێک هاته‌کانی ئه‌م
وڵاته دروست کردووه له پێک هاتن و پێکه‌وه‌ژیان و پشت له‌یه‌ک نه‌کردن
و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ربردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته
دروست نابێ .. بۆیه پێویسته عێراقیه‌کان و به‌تایبه‌ت کورد مامه‌ڵه‌ی
جیاواز‌و تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ی پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌کان
هه‌بێت و یه‌ک ڕیزی و هاوده‌نگی و ته‌بایی و ڕوانین له به‌رژه‌وه‌ندیه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورده‌وه کار بۆ ئاینده‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان بکرێت .
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|