٢٥\٢\٢٠١٠
ئێراق لانه‌ی
تیرۆر.
دوای رووخانی به‌عس، ئیسلامییه‌كان زۆرترین خوێنیان رشتووه.

راپۆرتی: رزگار كۆچه‌ر
پاش ئه‌وه‌ى رژیَمى به‌عس له ئیَراق روخا به بیانوى به‌رگریكردن له
ئیَراق و وه‌ده‌رنانى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین گروپى چه‌كدارى له
ئیَراق دروست بوو, زۆربه‌ى زۆرى ئه‌م گروپانه به ئاراسته‌یه‌كی
ئیسلامى كار و چالاكیه سه‌ربازیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن,
هیَندیَكیشیان دامه‌زریَنه‌رانیان له پاشماوه‌كانى رژیَمى پیَشوون له‌به‌ر
نه‌مانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به ئه‌جیَنداى ولاَتیَكى ئیقلیمى كار و
چالاكیه‌كانى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن, ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ئیَستا
له ئیَراق كار ده‌كه‌ن, زیاتر وه‌ك لایه‌نیَكى مه‌زهه‌بى ده‌بینریَن,
سونه‌كان چه‌ند گروپیَكى چه‌كداریان هه‌یه, شیعه‌كانیش به هه‌مان
شیَوه, به هه‌ردوو لاشیان زۆرترین خویَنیان له ئیَراقی دوای سه‌دام
رشتوه. له راپۆرتیَكى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2006 دا ئاماژه به
هه‌بوونى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار چه‌كدار تا بیست هه‌زار چه‌كدارى ئه‌و
گروپانه ده‌كات و له سه‌دا ده‌ى ئه‌م چه‌كدارانه به غه‌یره
ئیَراقى ده‌ناسیَنیَت.
پیَناسه‌ى هه‌ندىَ له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ى كه
له ئیَراق كار ده‌كه‌ن:
1- سوپاى ئیسلامى له ئیَراق:
گروپیَكى سوننه مه‌زهه‌بى سه‌له‌فین, له پاش روخانى رژیَمى ئیَراق
دروست بوون, ریَكخستنه‌كانى له زۆربه‌ى زۆرى كۆنه ئه‌فسه‌ره‌كانى
سوپاى ئیَراق پیَكهاتوون, ئه‌م گروپه به هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆرى چه‌كداره‌كانیان
پیَشتر له ده‌زگاى گشتى دروستكردنى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى (تصنیع
العسكرى) كاریان كردووه, شاره‌زاییه‌كى چاكیان له دروستكردنى بۆمب و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆمب هه‌یه. ئامانجى ئه‌و گروپه وه‌ك خۆیان ده‌ڵیَن
رزگاركردنى ئیَراقه له هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ك به
ته‌نها وه‌سیله‌یه‌ك داده‌نیَن بۆ رزگاربوونى ئیَراقیه‌كان.
هاوپه‌یمانیه‌تى ئه‌و گروپه .
بلاَوكراوه راگه‌یه‌نراوه‌كانى ئه‌م گروپه ئاماژه به نزیكبوونه‌وه‌یان
له گروپه‌كانی سوپاى موجاهدین و كه‌تیبه‌كانى شۆرشى بیست و به‌ره‌ى
ئیسلامى به‌رهه‌ڵستكارى ئیَراقى ده‌كه‌ن, ئه‌م گروپانه ئیَستا له
ژیَر چه‌ترى به‌ره‌یه‌ك به ناوى به‌ره‌ى چوار قۆڵى بۆ كارى هاوبه‌ش له
هه‌ندىَ ناوچه‌ى خواروى ئیَراق كارى جیهادى وه‌ك خۆیان ده‌ڵیَن یان
كارى تیرۆریستى وه‌ك حكومه‌ت ده‌ڵیَت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌ركرده راگه‌یه‌ندراوه‌كانى ئه‌م گروپه.
زۆربه‌ى زۆرى سه‌ركرده‌كانى ئه‌م گروپه به نهیَنى كار ده‌كه‌ن, به‌لاَم
هه‌ندىَ له چاودیَرانى گروپه ئیسلامیه‌كان ئاماژه به ئیبراهیم
تمیمى ده‌كه‌ن و به سه‌رۆكى ئه‌م ریَكخراوه‌ى ده‌ناسیَنن, به‌لاَم له
راگه‌یه‌ندراویَكى ئه‌م گروپه له مانگى ئابى ساڵى 2005 دكتۆر
ئیبراهیم یوسف شه‌مه‌رى به قسه‌كه‌رى ره‌سمى ئه‌م گروپه ناسیَنراوه.
دكتۆر ئیبراهیم كه‌سیَكى نه‌ناسراوه و چه‌ند جاریَك له كه‌ناڵه‌كانى
راگه‌یاندن به روخساریَكى شاراوه قسه‌ى كردووه.
وه‌ك دكتۆر ئیبراهیم یوسف شه‌مه‌رى ئاماژه‌ى پیَده‌كات گروپه‌كه‌یان له
مه‌كته‌بى سه‌ركردایه‌تى گشتى له‌گه‌ڵ جیَگره‌كه‌ى و مه‌كته‌بى سیاسى و
ئه‌نجومه‌نى شورا و ئه‌نجومه‌نى راگه‌یاندن و ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى و
ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و هه‌واڵگرى پیَك دیَت.
2- كه‌تیبه‌كانى شۆرشى بیست.
له مانگى ته‌مموزى ساڵى 2003 یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ى ئه‌م گروپه
بلاَوكرایه‌وه, كه به گروپیَكى سونه مه‌زهه‌بى ئیسلامى نزیك له ده‌سته‌ى
زانایانى ئیسلامى ئیَراق ده‌ناسریَت, كه‌تیبه‌كانى شۆرشی بیست به یه‌كه‌مین
گروپى چه‌كدارى ئیَراق ده‌ناسریَت پاش روخانى رژیَم كه هه‌یكه‌لى
ریَكخستن و چه‌كدارى خۆیان له تۆرِه‌كانى ئینته‌رنیَت بلاَوكردۆته‌وه,
كه‌تیبه‌كانى شۆرشى بیست بزوتنه‌وه چه‌كداریه‌كه‌ى خۆیان به گروپیَكى
چه‌كدارى ئیسلامى ده‌ناسیَنن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له ژیَر ناوى ئیسلام,
ئیَراق له ئه‌مه‌ریكیه‌كان رزگار بكه‌ن, له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش كه‌تیبه‌كانى
شۆرشى بیست به هه‌موو شیَوه‌یه‌ك داواى حكومه‌ت بۆ گفتۆگۆكردن قبوڵ
ناكه‌ن, چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵیَن ولاَته‌كه‌یان له ژیَر پۆستاڵى
داگیركاره.
هه‌یكه‌لى ریَكخستنى كه‌تیبه‌كانى شۆرشى بیست.
وه‌ك ئه‌وه‌ى له بلاَوكراوه‌كانیان له ئینته‌رنیَت هاتووه, ئه‌م
گروپه له به‌شى سیاسى و به‌شى سه‌ربازى پیَك دیَت. به‌شى سیاسى مه‌كته‌بی
سیاسى سه‌رپه‌رشتى كاروباریان ده‌كات, به‌شى سه‌ربازى ئه‌م گروپه‌ش له
به‌شى سیاسیان ناسراوتره, كار و چالاكیه‌كانیش زیاتر هیَڵه سه‌ربازیه‌كه
ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. كه‌تیبه‌كانى شۆرشى بیست له چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كى تر
پیَك دیَت, ئه‌م كه‌تیبه چه‌كداریانه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئیَراق
دابه‌ش بوونه, له‌وانه كه‌تیبه‌ى شیَره‌كانى یه‌كگرتن, كه‌تیبه‌ى
ئوسامه كورِى زه‌ید و كه‌تیبه‌ى جه‌عفه‌ر ته‌یار و كه‌تیبه‌ى ئه‌حمه‌د
یاسین و كه‌تیبه‌ى مه‌حمود شیت خه‌تاب و كه‌تیبه‌ى سه‌عد كورِى وه‌قاس
و چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كى تر كه زۆربه‌ى زۆریان له ژیَر ناوى هاوه‌لاَنى
پیَغه‌مبه‌ر ناونراون. كه‌تیبه‌كانى شۆرشى بیست له پاریَزگاكانى به‌غدا
و موسڵ و بابل و دیاله و تكریت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى ئیَراق چالاكى
چه‌كدارى ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م گروپه وه‌ك سه‌رچاوه‌كانى راگه‌یاندن
باسى ده‌كه‌ن له چه‌ند ولاَتیَكى عه‌ره‌بى وه‌ك سوریا و سعودیه و یه‌مه‌ن
هاوكارى ده‌كریَن تا دژى پرۆسه‌ى سیاسى ئیَراق بوه‌ستن.
3- الجبهه الاسلامیه للمقاومه الاسلامیه (الجامع).
ئه‌م گروپه له 28 ئایارى ساڵى 2004 له چه‌ند گروپیَكى تر‌ى سونه
پیَكهات, كه‌تیبه‌كانى سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبى به‌شى سه‌ربازى ئه‌م
ریَكخراوه پیَكده‌هیَنن, وه‌ك له بلاَوكراوه‌كانیان ئاماژه‌ى
پیَده‌كریَت ئه‌م گروپه ئامانجیان ده‌ركردنى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه
له ئیَراق, به‌ره‌ى ئیسلامى له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه له هیَزه‌كانى
پۆلیس و سوپاى ئیَراقى بدریَت و ئه‌م ریَكخراوه هه‌وڵ ده‌دات به
هه‌موو شیَوه‌یه‌ك خه‌ڵك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیَراق نه‌كه‌ن,
چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵیَن هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیَراق له ژیَر چه‌ترى
داگیركا‌ر ئه‌نجام ده‌دریَت. له چالاكیه‌كانى ئه‌م ریَكخراوه كه له
تۆرِه‌كانى ئینته‌رنیَت باسى لیَده‌كریَت, تۆپبارانكردنى فرۆكه‌خانه‌ى
موسڵ و لیَدانى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ى فزیَلییه له
به‌غدا كه بووه هۆى كوشتنى 8 ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا
له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2004. چالاكیه‌كانى ئه‌م گروپه له
شاره‌كانى موسڵ و به‌غدا و رومادى زیاتر ده‌بینریَت.
4- جیش انصار السونه.
كۆمه‌ڵه‌یه‌كى سه‌له‌فى ئیسلامى توندرِه‌ون له ساڵی 2003 دامه‌زراوه,
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له چه‌ند كادیریَكى كوردى ناو ریَكخراوى
ئه‌نسارولئیسلام و چه‌ند عه‌ره‌بیَكى ئیسلامى توندرِه‌و پیَكهاتووه,
ئه‌م گروپه له گروپه چه‌كداریه‌كانى تر ناسراوتره, به هۆى ئه‌وه‌ى
شیَوه‌ى چالاكیه چه‌كداریه‌كانى جیاوازتره له گروپه‌كانى تر, گروپى
(جیش انصار السونه) هه‌ر ته‌نها كار بۆ ده‌ركردنى هیَزى ئه‌مه‌ریكا
ناكات, به‌ڵكو وه‌ك خۆیان له بلاَوكراوه‌كانیان ئاماژه‌ى پیَده‌كه‌ن
هه‌ول بۆ دامه‌زراندنى كیانیَكی ئیسلامى له ئیَراق ده‌ده‌ن و هه‌وڵیش
ده‌ده‌ن شه‌ریعه‌تى ئیسلامى له ته‌واوى ئیَراق بچه‌سپیَنن, ئه‌م
ریَكخراوه به هیچ شیَوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایى نیشتمانى دا نیه,
به‌ڵكو له بلاَوكراوه‌یه‌كیان ده‌ڵیَن ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى ده‌نگدانیش
به‌شدار بیَت ده‌كه‌ویَته ژیَر ره‌حمى چه‌كدارانمان. ئه‌میرى ئه‌و
گروپه (ابو عبدالله حه‌سه‌ن بن محمود) ناسراو به عه‌بدوڵلاَی شافیعى
كه به ئه‌سل كورده و خه‌ڵكى گوندى ته‌له‌لخیَمى شارۆچكه‌ى گویَرِه.
ئه‌و گروپه پاش ئه‌وه‌ى له كوردستان له لایه‌ن هیَزه‌كانى ئاسایش
چه‌ند گورزیَكیان پیَكه‌وت, ئیَستا له ناوچه‌كانى موسل و رومادى و
كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تكریت چالاكى چه‌كدارى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چالاكیه ناسراوه‌كانى ئه‌م گروپه له 21 كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2004
خۆكوژیَكیان له بنكه‌ى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له شارى موسڵ خۆی
ته‌قانده‌وه, كه له ئه‌نجام بووه هۆى كوشتنى 18 سه‌ربازى
ئه‌مه‌ریكى و 4 سه‌ربازى ئیَراقى, كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ى 1ی شوباتى
شارى هه‌ولیَر كه بووه هۆى كوژرانی چه‌ندین هاولاَتى و سه‌ركرده‌ى
پارتی و یه‌كیَتی. له‌گه‌ڵ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تر له كوردستان و
ئیَراق.
5-جیش الراشدین .
گروپیَكى ئیسلامى سونه‌ن, كه‌سیَك به ناوى ئه‌بو وه‌لید ئیَراقى
قسه‌كه‌رى ره‌سمى ئه‌م گروپه‌یه, ئه‌م كۆمه‌ڵه له چه‌ند
كه‌تیبه‌یه‌كى چه‌كدارى پیَك دیَت, له كه‌تیبه ناسراوه‌كانى ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌یه, كه‌تیبه‌ى كوسه‌ر, كه‌تیبه‌ى فیردۆس, كه‌تیبه‌ى (فجر
صادق), كه‌تیبه‌ى (مسلم بن عقل) و چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كى تر. چالاكیه
چه‌كدارى و سه‌ربازیه‌كانى ئه‌م ریَكخراوه زیاتر له شارى به‌غدا و
دیاله و موسڵ ئه‌نجام ده‌دریَت, له بلاَوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵیَت شه‌رع
ریَگامان پىَ نادات شه‌رِى كورد و شیعه‌كان بكه‌ین, چونكه ئه‌وانیش
وه‌ك ئیَمه موسڵمانن, به‌لاَم ده‌بیَت شه‌رِ له‌گه‌ڵ داگیركا‌ر و
ئه‌وانه‌ى هاوكارى داگیركا‌ر ده‌كه‌ن بكریَت. ئه‌م گروپه وه‌ك له
بلاَوكراوه‌كانیان ئاماژه‌ى پیَده‌كریَت زیاتر شه‌رِى سوپاى ئه‌مه‌ریكا
ده‌كه‌ن و شیَوازی كاركردنیشیان زیاتر خۆى له چاندنى بۆمب و شه‌رِى
قه‌ناس و تۆپبارانكردنى بنكه سه‌ربازیه‌كانى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
ده‌بینیَته‌وه.
6- جیش مجاهدین.
گروپیَكى چه‌كدارى سونه‌ن, له بۆچوون و كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپاى
ئیسلامى ئیَراقى نزیكن, ئه‌م گروپه له مانگى شوباتى ساڵى 2005 پاش
رفاندنى چه‌ند رۆژنامه‌نوسیَكى ئه‌نده‌نوسى زیاتر ناسران, به هۆى
نزیكیان له سوپاى ئیسلامى ئیبراهیم شه‌مه‌رى به قسه‌كه‌رى خۆیان
داده‌نیَن, ئه‌م گروپه داوكاریه‌كه‌ى مالیكى بۆ ئاشته‌وایی له ئیَراق
قبوڵ ناكه‌ن و پیَیان وایه به مانه‌وه‌ى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له
ئیَراق ئاشته‌وایى له ئیَراق دروست نابیَت, زۆربه‌ى چالاكیه‌كانى ئه‌م
گروپه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سوپاى ئیسلامى ئه‌نجام ده‌دریَت و له
چالاكیه دیاره‌كانیان كوشتنى دوو سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له شارى بیَجى
و خستنه خواره‌وه‌ى فرۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى له به‌غدا و كوشتنى
هه‌ردوو فرۆكه‌وانى و چه‌ند چالاكیه‌كى تر..
7- قاعیده الجهاد فی بلاد الرافدین (الدوله ئیسلامیه).
به هۆى زۆرى چالاكیه‌كانیان له ئیَراق به گروپیَكى به‌هیَزى ئیسلامى
داده‌نریَت, ئه‌م گروپه له ژیَر ریَنماییه‌كانى گه‌وره‌به‌رپرسانى
گروپى قاعیده له جیهان دروست كراون, كه له بۆچون و كرداریان به
گروپیَكى سه‌له‌فى توندرِه‌و ده‌ناسریَن و كار بۆ ده‌مه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له هه‌موو ولاَتانى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ن, ئه‌م گروپه
له 17 تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2004 كاتیَك زه‌رقاوى له به‌یاننامه‌یه‌ك
پشتگیرى خۆى بۆ قاعیده دووپات كرده‌وه و خۆى و ریَكخراوه‌كه‌ى خسته
ژیَر ریَنماییه‌كانى ئوسامه بن لادن, ئامانجى ئه‌م گروپه هه‌ر ته‌نها
رزگاركردنى ئیَراق نییه له هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا, به‌ڵكو ئه‌وان
پیَیان وایه شه‌رِكردنیان له ئیَراق دریَژه‌پیَدانى شه‌ریَكى
دریَژخایه‌نه له‌گه‌ڵ هیَزه‌كانى كفر و سه‌لیبیه‌كان, ئه‌م گروپه له
ئامانجه‌كانیان پیَیان وایه ده‌بیَت گه‌لانى هه‌موو ولاَته
عه‌ره‌بیه‌كان خۆیان له‌و سه‌ركردانه رزگار بكه‌ن كه هاوكارى
هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن, گروپى ته‌وحید و جیهاد ده‌ڵیَن ئه‌وه‌ى
هاوكارى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات و بچیَته ریز هیَزه‌كانى سوپا و
پۆلیس ئه‌وا ده‌بیَت وه‌ك ئه‌مه‌ریكیه‌كان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكریَت و
پیَشیان وایه نابیَت ئیَراقیه‌كان به‌شدارى هیچ پرۆسه‌یه‌كى
هه‌ڵبژاردن بكه‌ن, ئه‌م گروپه له ژیَر به‌یاننامه‌یه‌كى زه‌رقاوى له
ئه‌یلولى ساڵى 2005 گروپى ته‌وحید و جیهاد شه‌رِى خۆیان له‌گه‌ڵ شیعه
مه‌زهه‌به‌كانى ئیَراق راگه‌یاند و به‌م هۆیه‌ش له چه‌ندین ناوچه‌ى
ئیَراق شه‌رى تائیفه‌گه‌رى ده‌ستى پیَكرد.
دامه‌زریَنه‌رى ئه‌م ریَكخراوه.
ئه‌م ریَكخراوه كه‌سیَكى ئوردنى به ناوى (احمد فزیل نزال الخلایل)
ناسراو به زه‌رقاوى پاش ئه‌وه‌ى حوكمى تالیبان له ئه‌فغانستان كۆتایى
پیَهات له سنوره‌كانى ئیَران هاته كوردستان, پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه
له چیا به‌رزه‌كانى كوردستان ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ روخانى رژیَمى
به‌غدا ده‌ستى به كاروبارى ریَكخستنى ریَكخراوه‌كه‌ى خۆى كرد, كۆلن
پاوه‌لى وه‌زیرى پیَشوی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مین كه‌س بووه
كه زه‌رقاوى به ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى جیهانى ناساندووه كاتیَك
كۆلن پاول ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندى نیَوان سه‌رۆكى پیَشووى ئیَراق
سه‌دام و ئوسامه بن لادن كردووه زه‌رقاوى به پردى نیَوان سه‌دام و
بن لادن شوبهاندوه, هه‌ر بۆیه هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئیَراق 25
ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پاداشتیَك بۆ ئه‌وكه‌سه ده‌ستنیشان كردبوو كه
زانیاریان ده‌رباره‌ى زه‌رقاوى پیَده‌دات, له 26 نیسانى ساڵى 2006 بۆ
یه‌كه‌مین جار زه‌رقاوى ده‌م و چاوى خۆى به جیهان ناساند, پاشان له
مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2006 له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى حكومه‌تى
ئیَراق له به‌غدا باسى له كوشتنى زه‌رقاوى و 7 له یاریده‌ده‌رانى
له ناوچه‌ى هب هب كرد.
ئه‌م ریَكخراوه به هۆى كوشتنى ئیَراقیه‌كان زۆربه‌ى زۆرى گروپه
به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى تر‌ى ئیَراق لیَی دور كه‌وتنه‌وه هه‌رچه‌نده
سه‌ره‌تا لایه‌نى مادى و سه‌ربازى ئه‌وان به‌شیَكى زۆرى له‌لایه‌ن
قاعیده دابین ده‌كرا, به‌لاَم به هۆى كیَشه‌كانیان له هه‌ندىَ
ناوچه‌ى تر‌ى ئیَراق و شه‌رِكردنیان له‌گه‌ڵ سوپاى ئیسلامى ئیَراق ئه‌م
ریَكخراوه نه‌ى توانى پیَگه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆى فراوانتر بكات, پاشان
ئه‌م گروپه كه له ناوچه‌كانى رومادى كه به تاكه ریَكخراوى
چه‌كدارى ئه‌م ناوچه ده‌ناسرا به هۆى هیَرشیَكیان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى
پۆلیسى رومادى كه تیَیدا 65 پۆلیسى سونه كوژران, كه‌وتنه به‌ر
شالاَوى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بیه‌كانى ئه‌م ناوچانه, پاشان زۆربه‌یان
شه‌رِیان له‌گه‌ڵ قاعیده راگه‌یاند, تا له دواجار ئه‌م ناوچه‌یه له
قاعیده پاك كرایه‌وه.
له كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانى ئه‌م گروپه كوشتنى محه‌مه‌د باقر حه‌كیم
و كوشتنى كه‌سایه‌تى ناسراوى ئیَراقى عزه‌دین سالیمى سه‌رۆكى حزبى
فه‌زیله و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم ته‌قاندنه‌وه‌ى باره‌گاى
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له به‌غدا كه بووه هۆى كوشتنى زیاتر 30 كه‌س
كه له نیَوان كوژراوه‌كاندا نویَنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سیرجیۆ
دی میلۆ بیَجگه له‌مه‌ش ئه‌م ریَكخراوه چه‌ندین كرده‌ى تر‌ى تیرۆرستى
ئه‌نجام داوه كه بوونه‌ته هۆى كوشتن و سه‌ربرِینى باڵیۆزى چه‌ندین
ولاَتى عه‌ره‌ب له نیَوانیاندا سه‌ربرِینى باڵیۆزى ولاَتى میسر و
بالیۆزى ولاَتى جه‌زائیر, ریَكخراوى قاعیده له ئیَراق, یه‌كه‌مین
ریَكخراوى تیرۆرستى ئیَراقیه كه كرده‌ى تیرۆرستى له ده‌ره‌وه‌ى خاكى
ئیَراق ئه‌نجام داوه پاش ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتیَله گه‌شتیاریه‌كه‌ى
ولاَتى ئوردن ئه‌م ریَكخراوه پاش كوشتنى زه‌رقاوى جۆریَك بىَ هیَزى
به خۆوه بینى به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆرى سه‌رۆك هۆزه‌كانى
عه‌ره‌ب نه‌یان هیَشت كورِه‌كانیان له ریز ئه‌م ریَكخراوه كار بكه‌ن.
8- كۆمه‌ڵه‌ى سه‌له‌فى جیهادى.
چاودیَرانى بوارى گروپه ئیسلامیه‌كانى ئیَراق پیَیان وایه كۆمه‌ڵى
سه‌له‌فى جیهادى دریَژه‌پیَده‌رى خه‌باتى ئه‌و گروپه ئیسلامیانه‌ن كه
پیَش روخانى رژیَم كاری سیاسیان له ئیَراق ئه‌نجام داوه, ئه‌م گروپه
له هه‌ندىَ بۆچونى فیقهى له ریَكخراوى قاعیده نزیكن, به‌لاَم له
رووى ریَكخستنه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه نییه,
ئه‌م گروپه له به‌یاننامه‌یه‌كیان كه له مانگى 7 ساڵى 2003
ده‌رچووه به‌م شیَوه‌یه خۆیان پیَناس ده‌كه‌ن و ده‌ڵیَن كۆمه‌ڵه‌ى
سه‌له‌فى جیهادى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى سه‌له‌فی سونى ئیسلامین دژایه‌تى
ئیشتراكیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و نه‌ته‌وه‌په‌رستى و شیوعیه‌ت له ئیَراق
ده‌كه‌ین, ئه‌م گروپه ده‌ڵیَن ئیَمه كار بۆ دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تیَكى ئیسلامى له هه‌موو ولاَته عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كه‌ین,
پاشان ئاینى ئیسلامى ده‌گه‌ییَنینه ئه‌و ولاَتانه‌ى ئه‌م ئاینه‌یان
پیَ نه‌گه‌یشتوه, بیر و به‌رنامه‌ى كارى ئه‌م گروپه هاوشیَوه‌ى
به‌رنامه‌ی كارى تالیبانه‌كانى ئه‌فغانستانه, بۆیه چاودیَران ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌یه به تالیبانى ئیَراق ده‌شوبهیَنن, ئه‌وه‌ى ئه‌م گروپه له
گروپه‌كه‌ى زه‌رقاوى جیا ده‌كاته‌وه نه كوشتنى موسلمانه شیعه‌كانه,
چونكه ئه‌م گروپه پیَیان وایه ده‌بیَت له كوشتن په‌نا ببردریَته
به‌ر شه‌ریعه‌تى ئیسلام, ئیسلامیش له‌گه‌ڵ كوشتنى ئیسلام نییه ئه‌گه‌ر
تاوانیَكى نه‌كردبیَت, ابو دوجانه قسه‌كه‌رى باڵى سیاسى ئه‌م
ریَكخراوه‌یه و ئه‌بو دراى ئیَراقیش باڵى سه‌ربازى ئه‌م ریَكخراوه
به‌ریَوه ده‌بات. شاره‌زایانى گروپه چه‌كداره‌كان سه‌ركرده‌ى ناسراوى
سونه‌ى ئیَراق (مهدى الاێمعى) به سه‌رۆكى رۆحى ئه‌م ریَكخراوه
داده‌نیَن, چونكه ئه‌و سه‌ركرده‌یه پیَش روخانى رژیَمى به‌عسیش
دژایه‌تى خۆى بۆ چۆنیه‌تى حوكمى به‌عس دووپات كردۆته‌وه.
به‌شى دووه‌م ئه‌و گروپانه‌ى له حزبى به‌عسى
روخاو نزیكن:
1-حزبى عوده.
حزبى عوده پاش روخانى رژیَمى به‌غدا له سوریا له كۆبونه‌وه‌ى
كۆمه‌ڵیَك كادیران و كۆنه ئه‌فسه‌رانى پیَشوى سوپاى ئیَراقى پیَك هات,
ئه‌م حزبه وه‌ك ده‌ستپیَكى گه‌رِانه‌وه‌ى به‌عسیه‌كان له هه‌وڵى
ئه‌وه دابوون له ژیَر ناویَكى تازه بگه‌ریَنه‌وه ناو ژیانى
حزبایه‌تى, چاودیَران پیَیان وایه ئه‌م گروپه پیَش روخانى رژیَم
له‌لایه‌ن عوده‌ى كورِى سه‌دام دامه‌زراوه به‌تایبه‌تى له ساڵى 2000
دامه‌زراندنى ئه‌م حزبه‌ش وه‌ك باسى لیَوه‌ده‌كریَت له پیَناو
جوانكردنى ده‌سه‌لاَتى به‌عس بووه, به‌لاَم ئه‌م بۆچوونه تا
راده‌یه‌ك به دوور ده‌زانرىَ و شاره‌زایان پیَیان وایه میَژووى
دامه‌زراندنى ئه‌م حزبه بۆ سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2004 داده‌نریَت, ئه‌م
گروپه ئه‌ندامانى به هۆى ئه‌وه‌ى جاران له ریَزى حزبى به‌عس كاریان
كردووه له زۆربه‌ى زۆرى فه‌رمانگه‌كانى حكومى له شاره‌كانى به‌غدا و
خوارى ئیَراق به تایبه‌تى له شاره‌كانى موسل و تكریت و كه‌ركوك
ریَكخستنه‌كانیان هه‌ستى پیَده‌كریَت بیَجگه له‌مه‌ش زۆر له
ئه‌ندامانى ئه‌م حزبه شیعه مه‌زهه‌به‌كانن و جاران له ریزه‌كانى
حزبى به‌عس كاریان كردووه, كه‌سیَك به نازناوى ئه‌بو محه‌مه‌د به
سه‌ركرده‌ى ئه‌م حزبه ده‌ناسریَت.
2-حزبى به‌عسى عه‌ره‌بى ئیشتراكى (گروپى
محه‌مه‌د یونس).
پاش ده‌ستگیركردنى سه‌رۆكى له‌ناوچووى ئیَراق سه‌دام حوسیَن جۆریَك له
گرژى و ناكۆكى كه‌وته نیَوان سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه, پاش
ده‌ستگیركردنى سه‌دام سه‌ركرده‌كانى ئه‌م حزبه زۆربه‌یان له ولاَته
دراوسیَكانى ئیَراق ده‌ستیان به ریَكخستنه‌وه‌ى حزبی به‌عس كرد, له
بۆچونه‌كانیان جیاوازى زۆر هه‌بوو, هه‌تا هه‌ندىَ له سه‌ركرده‌كانى
به‌عس پیَیان وابوو نزیكبوونه‌وه له قاعیده زه‌ره‌ر به بۆچونه
عه‌لمانیه‌كانى حزب ده‌گه‌یه‌نیَت. پاشان له دواكۆنگره‌ى حزبى به‌عس
كه له سوریا ئه‌نجام درا, نزیكه‌ى 1000 ئه‌ندامى حزب به‌شداریان كرد,
جۆریَك له ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى له سه‌ركردایه‌تى حزبى به‌عس
به‌خۆوه بینى, بۆیه له‌م كۆنگره‌یه سه‌ركردایه‌تى بالاَى
به‌ریَوه‌بردنی كۆنگره برِیارى ده‌ركردنى 150 كادیرى بالاَى ئه‌م
حزبه‌ى ده‌ركرد كه له نیَوانیاندا محه‌مه‌د یونس و غه‌زوان كوبه‌یسى
و مه‌زهه‌ر موتنى عه‌واد چه‌ندین كادیرى سه‌ربازى سیاسى, باڵى محه‌مه‌د
یونس وه‌ك باسى لیَده‌كه‌ن له بۆچونه سیاسى و ده‌ره‌كیه‌كانى سوریا
نزیكه, بۆیه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئیَستا كۆنگره‌یه‌كیان له سوریا به
به‌شدارى 150 ئه‌ندام ریَكخست خۆیان به میراتگرى بیرى نه‌ته‌وه‌یى
به‌عس ئه‌ژمار كرد, جیَی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د یونس كه‌سایه‌تیه‌كى
ناسراوى پاریَزگاى موسله و له سه‌ركرده ناسراوه‌كانى حزبى به‌عسه,
جه‌ماوه‌ریَكى زۆرى له نیَو سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بیه‌كانى ناوچه‌كانى
رومادى و موسل و تكریت هه‌یه, ته‌نانه‌ت هه‌ندىَ له چاودیَران پیَیان
وایه ئه‌م گروپه له هه‌ندىَ سه‌رۆك جاشه كورده‌كان نزیكه و
هاوكاریه‌كى چاكیش له نیَوانیاندا هه‌یه, ئه‌م گروپه چه‌ندین
كرده‌وه‌ى چه‌كدارییان به ناوى هه‌ڵۆكانى حزبى به‌عس له شاره‌كانى
موسل و كه‌ركوك دژى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه.
3- حزبى به‌عسى عه‌ره‌بى ئیشتراكى باڵى (عزه‌ت
دورى).
هه‌رچه‌نده زۆر له چاودیَرانى گروپه
ئیَراقیه‌كان پیَیان وابوو عزه‌ت دورى جیَگرى سه‌دام به‌هۆى نه‌خۆشى
گیانی له ده‌ست داوه, به‌لاَم زۆر له ئاژانسه‌كان زیندویی عزه‌ت
دورى و چالاكیه‌كانى دژ به هیَزه ئه‌مه‌ریكیه‌كان راگه‌یاند, پاش
ئه‌وه‌ى باڵى محه‌مه‌د یونس داویان كرد كه‌سیَك له جیَگاى سه‌دام له
حزب دابنریَت زۆرینه‌ى حزب كه عزه‌ت دورى سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات
بریارى ده‌ركردنى 150 به‌عسیان دا كه زۆرینه‌یان له كادیره
پیَشكه‌وتوه‌كانى ئه‌م حزبه‌ن, باڵى عزه‌ت دورى حزبى به‌عس له
به‌ره‌یه‌كى چه‌كدارى به‌ناو به‌ره‌ى چاكبوون و جیهادكردن له‌گه‌ل
چه‌ندین گروپى تر‌ى چه‌كدارى ئیَراق كۆیان ده‌كاته‌وه له نیَوانیاندا
گروپه‌كه‌ى زه‌رقاوى (قاعیده) چه‌ندین كارى چه‌كدارییان له ژیَرناوى
ئه‌م به‌ره‌یه له شاره‌كانى موسڵ و تكریت ئه‌نجام داوه. باڵى عزه‌ت
دورى ئاینى ئیسلام ده‌كه‌نه مه‌رجه‌عیه‌تى زۆرله كرده
تیرۆرستیه‌كانیان. نزیكبوونه‌وه‌ى باڵى یونس محه‌مه‌د له سوریا به
كاریَكى باش وه‌سف ناكه‌ن, ئه‌م گروپه چه‌ندین گروپى تر‌ى چه‌كداریان
به‌ناوه‌كانى تائیفه مه‌سنوره و كه‌تائیب سه‌عد كورى وه‌قاس و گروپى
پیاوانی ریَبازی نه‌قشبه‌ندی له ژیَر چه‌ترى باڵه‌كه‌یان
كۆكردۆته‌وه, ئه‌م گروپه له ناوچه‌كانى حه‌ویجه و تكریت و سامه‌رِا
و موسل و هه‌ندىَ ناوچه‌ى تر‌ى ئیَراق جموجۆله‌كانیان هه‌ستى
پیَده‌كریَت, چاودیَران پیَیان وایه هۆكارى نه‌گه‌یشتنه یه‌ك
بیرورِاى هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى حزبى به‌عس بۆ ئه‌و پاره زۆره
ده‌گه‌رِیَته‌وه كه سه‌دام حوسیَن له هه‌ندىَ بانك و هه‌ندى ناوچه‌ى
ئیَراق شاردبوویه‌وه و دوایش له نیَوان هه‌ردوو باڵ دیار نه‌ما.
4- گروپى سوپاى محه‌مه‌د.
له ساڵى 2003 له شارۆچكه‌ى رومادى له
ژیَر ده‌ستى هه‌ندىَ له كۆنه‌پیاوانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى به‌عس و
هه‌ندىَ له سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بیه‌كان و هه‌ندىَ له ئه‌فسه‌رانى
كۆنى سوپاى ئیَراقى پیَك هاتووه, سوپاى محه‌مه‌د جموجۆله
چه‌كداریه‌كانى به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌كانى له‌تیفیه و ابو غریب هه‌ستى
پیَده‌كریَت له دیارترین جموجۆلیشیان خستنه خواره‌وه‌ى كۆپته‌ریَكى
ئه‌مه‌ریكى و ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ندین ئۆتۆمبیَلى پیاده‌ى هیَزه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا, ئه‌م گروپه ئه‌گه‌ر چى به گروپیَكى نزیك له سونه
مه‌زهه‌به‌كانى ئیَراق ناسراوه, به‌لاَم ساڵح موتله‌گ له یه‌كىَ
چاوپیَكه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه‌كانى ئه‌م گروپه‌ى به گروپیَكى شیعه
مه‌زهه‌به‌كانى ئیَراق وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵیَت زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى
سوپاى محه‌مه‌د شیعه مه‌زهه‌بن.
5- به‌ره‌ى نیشتمانى رزگارى ئیَراق.
ئه‌م به‌ره‌یه له چه‌ند رۆشنبیریَكى ئیَراقى و هه‌ندىَ له كۆنه
ئه‌فسه‌رانى پَیشووى ئیَراقى پیَك هاتووه, به‌ره‌ى نیشتمانى ئیَراق
خۆى له كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ندین گروپ ده‌بینیَته‌وه, عه‌بدولجه‌بار
كوبه‌یسى كه ئیَستا لاى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراوه به
دامه‌زریَنه‌رى ئه‌م به‌ره‌یه ده‌ناسریَت و مو‌سا حوسیَنیش به
ئه‌میندارى گشتى ئه‌م به‌ره‌یه خۆى ناساندووه, له 11 نیسانى ساڵى
2003 یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ى ئه‌م به‌ره‌یه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تى
رۆشه‌نبیرى ناسراوى ئیَراقى عبدالامیر ركابى له پاریس خویَنرایه‌وه و
تیَیدا به‌ڵیَندرابوو كه به‌ره‌ى نیشتمانى رزگارى ئیَراق تا
پاككردنه‌وه‌ى دوا مه‌ترى خاكى ئیَراق خه‌بات ده‌كات. له به‌شیَكى تر‌ى
به‌یاننامه‌كه هیَرشیَكى توند كراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆكى كۆنگره‌ى
نیشتمانى ئیَراق ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى و به دزه گه‌وره‌كه‌ى به‌غدا
ناسندوویانه, ئه‌م گروپه باڵى سه‌ربازییان به‌ناوى كه‌تیبه‌كانى هه‌ق
كردارى سه‌ربازى له هه‌ندىَ شارى ئیَراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه
دیارترینیان هاوانبارانكردنى باره‌گاكانى هیَزه‌كانى ئیتالیا و رۆمانیا
له ئیَراق بووه, سه‌فاء العجیلى قسه‌كه‌رى ره‌سمى ئه‌م به‌ره‌یه
له‌بلاَوكراوه ره‌سمیه‌كه‌یان كه ناوى ده‌نگى هه‌قه شه‌رعیه‌ت به
به‌ره‌كه‌یان ده‌داو به نویَنه‌رى راسته‌قینه‌ى ئیَراقیه‌كان
ده‌ناسیَنیَت.
6- سه‌ركردایه‌تى گشتى هیَزه سه‌ربازییه‌كان بۆ رزگارى و به‌رگرى
ئیَراق.
ئه‌م گروپه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانیان له كۆنه ئه‌فسه‌ره‌كان و
سه‌ربازانى سوپاى پیَشووى ئیَراق پیَك هاتووه, دروشم و به‌رنامه‌ى
كارى حزبى به‌عس به به‌رنامه‌ى خۆیان داده‌نیَن و تائیَستاش سه‌دام
حوسیَن به سه‌ركرده‌ى رۆحى هه‌موو ئیَراق ده‌ناسیَنن له یه‌كىَ له
به‌یاننامه‌كانیان كه به بۆنه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى ئیَراق
ده‌ریانكردووه ده‌ڵیَن ئه‌مه‌ریكا و ئیَران دوژمنى ئیَراقیه‌كانن. له
به‌یاننامه‌كه سه‌ركرده شیعه‌كان به سه‌رى مارى شارى قومى ئیَران
ده‌شوبهیَنن داواش له ئیَراقیه‌كان ده‌كه‌ن خه‌باتی خۆیان دژ به
هاوكارانى ئیَران یه‌ك بخه‌ن تا ئیَراق له ئیَرانیه‌كان پاك
ده‌كریَته‌وه, ئه‌م گروپه به هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانیان له
ئه‌فسه‌ران پیَك هاتووه زۆربه‌ى زۆرى چالاكیه‌كانیان جۆریَك له
شاره‌زایى پیَوه دیاره, ته‌نانه‌ت كوشتنى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان
به چه‌كى قه‌ناس زۆرینه‌یان بۆ ئه‌م گروپه ده‌گه‌رِیَته‌وه.
|