په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک


عێراق تەنیا کێشەى ئاڵاى نییە !

شوان سد یق    


لەدواى کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بڕیاردرا بۆماوەیەکى کاتى واتە ساڵێک ، ئەم ئاڵایەى ئێٍستا لە وڵات هەڵکراوە براکوردە نووسراوە سەلەفیەکان گووتەنى،بەدڵیان نییە و لەسەر بارەگاکانى لانکەى دیموکراسى خۆیان هەڵى نادەن،بڕیارى گۆڕینى ئاڵا هاتەجێبەجێکردن،ئاڵایەکى دووبارە هاوشێوەى ئاڵا کۆنەکە دورستکرایەوە پێم وایەکوردستان وعێراقى ئەمڕۆ پێویستیى بەچاکسایەکى بنەڕەتى هەیە لەگۆڕینى سیستمى حکومرانی دەسەڵاتـەوە بیگرە تادەگاتە کۆمەڵ ، دواتر ئاڵا، پەرلەمانى کوردستانیش هاودەنگ بوون بە هەڵکردنى ئاڵاى تازە چونکە لەسەریەک میلۆدى ناسۆنالیزمى خێڵگەرى ژیان دەگوزەرێنن،سەرانى پارتى و یەکێتى تادوێنێ ڕەخنەیان لەئاڵاکەى بەعسى عەرەبى دەگرت خۆیانیان زیزدەکرد دەیان گوت ئەو ئاڵایە هەڵ نادەین بۆ لەبەرئەوەى هەزارەهامرۆڤ  لە کوردستان لەژێر ئەو ئاڵایەدا کوژران وبێ سەروشوێن کران لە کاتێکدا خۆیان لەبیریان چوەتەوە ، لەژێر ئاڵاى سەوزو زەرداهەزارە هامرۆڤى ئەم وڵاتەیان کردەقوربانى وتائێستاش زۆرکەس بێ سەروشوێن بوون، بە کورتیەکەى وڵات بە تەنها پێویستى بە گۆڕینى ئاڵانیە بەڵکو دووبارە پێویستى بەبنیادنانى دەسەڵات وسیستمێکى بەرامبەری هەیەکەمرۆڤەکان هەست بەبونى خۆیان بکەن،کەسیش نەتوانێت لەژێرپەردەى هەربیرکردنەوەیەکدابێت،یارى بەچارەنوسى کەسى ترەوەبکات !!!!!!!!
 

 

s.halabjaee@yahoo.com