١\٥\٢٠١٢
عێراق و کوردستانی
باشوور
په‌رته‌وازه‌یی گوتاری کوردی و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی.

حه‌مید عه‌زیز
کورته وتار:
کورد ده‌بێت سود له‌ڕابردوی خۆی وه‌ربگرێت چونکه به‌درێژایی مێژو
زوڵمی لێکراوه هه‌ندێکیان خه‌تای هێزی ده‌ره‌کی و دوژمن بوون و هه‌ندێکیشیان
خه‌تای سه‌رانی کورد خۆیان بوون . کورد ده‌بێت فێری دیموکراسی و هه‌ڵبژاردن
بێت و دوربێت له‌بیری بنه‌ماڵه‌یی و خێڵ و تاکڕه‌وی . ئه‌گه‌ر خۆمان
چاک نه‌که‌ین و له‌گه‌ڵ مۆدێلی نوێی وڵاتانی پێشکه‌وتوو عه‌قڵی
دیموکراسیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتییدا نه‌ڕۆین زۆر زه‌ره‌ر ده‌که‌ین و ناشرین
ده‌بین چونکه ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا ڕوده‌دات له‌کاری خراپی نایاسایی
و کوشتن و گرتن و .. هتد له‌که‌م وڵات‌دا ڕوده‌دات و هه‌یه له‌که‌م
وڵات‌دا هه‌یه . پێویسته خۆمان باشتر بکه‌ین و یه‌کگرتوو یه‌ک هه‌ڵوێست
بین به‌رامبه‌ر هێزی ده‌ره‌کیمان ، ده‌بێت له‌ناو خۆماندا به‌هه‌موو ڕه‌خنه‌و
که‌موکوڕیه‌که‌وه یه‌کترمان قبوڵ بێت و گوێ له‌یه‌ک بگرین و بۆ وڵات و
میلله‌ت کار بکرێت نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ئه‌گه‌ر ئێمه باش
و یه‌کگرتوبین وڵاتانیش بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که‌ئێمه شایسته‌ی
ژیانین و یارمه‌تیمان بده‌ن و ئه‌و وێنا ناشرینه نامێنێت که‌له‌سه‌ر
میلله‌تی کورد به‌گشتی هه‌یانه‌و له‌سه‌ر لێپرسراوانیش به‌تایبه‌تی
چونکه له‌ماوه‌ی 21 ساڵی حوکومڕانی خۆیی کاری خراپ و گرتن و کوشتن
زیاتر بووه له‌کاری باشه‌و پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی.
• ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی بەغدا.
سیاسه‌تی ئێستای بەغدا به‌سه‌رکردایه‌تی نوری مالکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
عێراق که‌مخابن له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆن و به‌رامه‌ی ناخۆشی مه‌زهه‌بیانه‌ی
تاریک و کۆنه په‌رستانه‌ی لێدێت ئه‌مه‌و بێجگه له‌وه‌ی ڕه‌نگی
ناشرینی دارده‌ستیی و کۆیله‌یی و هزری تا‌یه‌فه گه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی
حوسه‌ینیه‌ی پێوه دیاره که‌ئه‌مه بیر‌و ئایدیای زۆر نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ
ئه‌م سه‌رده‌مه‌داو جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌م عه‌قڵی یه‌تانه‌ی که‌به‌هه‌مان
شێوه‌ی بەغدا هه‌ن وه‌کو ئێران و تورکیا‌و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عاره‌بی
یه‌کان که‌ئه‌وان زیاتر ڕه‌نگ و بۆی وه‌هابیانه‌یان گرتوه‌و .. هتد .
به‌ڕای من لێکچونێک هه‌یه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی بەغداو ڕوانینه کورت
بینه عه‌قڵی و مه‌عریفی یه‌که‌ی سه‌ده‌ی پێش ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاش که‌ده‌کاته
هه‌زار ساڵ پێش ئێستا که‌به‌ڕاستی ئه‌مه‌و له‌م سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و
گلۆبالیزم و مه‌ده‌نی یه‌ته‌و جیهانگیری یه‌ی جیهاندا ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه
جێی سه‌رنجن و خۆیان و وڵات ده‌به‌نه دوای دواوه‌ی کاروانی به‌ره‌و
پێشچوونی ژیانی مه‌ده‌نیانه‌ی مرۆڤ که‌زۆر پێویستی یه‌کی حه‌تمی یه ئه‌مڕۆ
له‌م کاته‌دا چونکه بیر‌و هزره‌که زۆر جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ جیهانی
ده‌ره‌وه‌و خه‌ڵک و وڵاتانی دنیادا . ده‌سه‌ڵاتی بەغدا سه‌قه‌ته چونکه
له‌لایه‌که‌وه هاوبیرو هاوشێوه‌ی جمهوری ئیسلامی و له‌لایه‌کی تریشه‌وه
ڕه‌شمه‌که‌یان به‌ده‌ستی ئه‌مریکاوه توند گیراوه‌و بۆیه بڕیاری چاره‌نوسانه‌ی
گه‌لی عێراق هه‌رگیز له‌به‌غداوه نی یه هه‌رگیز به‌ده‌ست عاره‌به‌وه
نی یه . سیاسه‌تی ئێستای عێراق ده‌رئه‌نجامێکی زۆر خراپی هه‌یه بۆ
عێراق و کوردستان و ناوچه‌که‌ش چونکه سه‌رده‌می عه‌قڵی وشک و مه‌زهه‌ب
له‌ناو حوکمه‌ت و به‌ڕێوه‌بردندا به‌سه‌رچوه‌و مۆدێلی زۆر کۆنه که‌چی
له‌عێراق دا تایه‌فه‌گه‌ری و کۆنه‌په‌رستی و مه‌زهه‌ب تازه به‌تازه
چه‌که‌ره‌ی کردوه‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خه‌ستترو نابوتترده‌بێت . له‌وڵاتی
فه‌ره‌نسا له‌چه‌رخی پانزه‌دا له‌ساڵی (1525)دا ئاین له‌ده‌وڵه‌ت
جیاکراوه‌ته‌وه دوای (500) ساڵ له‌وان جارێ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عاره‌بی
و ئیسلامی یه‌کان یان ده‌وڵه‌تانی دنیای سێ نه‌که‌وتونه‌ته خۆیان و
تازه به‌تازه ئاین کراوه‌ته بازرگانی و له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌کار
ده‌هێنرێت.
• ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی کوردستان.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌کوردستان مخابن ئه‌ویش هه‌تا ڕاده‌یه‌کی باش وێنه‌ی
عه‌قڵی خێڵ و تاقم و بنه‌ماڵه‌و .. هتد نمایش و په‌یڕه‌و ده‌کات که‌زۆر
به‌داخه‌وه ئه‌مه جێگه‌ی ناخۆشحاڵی هه‌موانه وه‌کو کورد‌و خه‌می
دواڕۆژی کوردستان . ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌و دووحیزبه‌وه که‌فه‌رمان ڕه‌وان
هه‌ریه‌که‌یان سه‌ر به‌لایه‌ک و ده‌وڵه‌تێکن و به‌رامبه‌ر کێشه ده‌ره‌کیه‌کانیش
هاوڕاو ته‌با نین و یه‌ک قسه‌و یه‌ک هه‌ڵوێست نین که‌جێگه‌ی داخ و
نیگه‌رانییە.
• کاریگه‌ری و ده‌رئه‌نجام.
بێ دوودڵی و به‌بێ شیکاری یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی بۆ هه‌موومان
ئاشکرایه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی کوردستان کاریگه‌ریی و ده‌رئه‌نجامی
گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆسه‌که‌و له‌سه‌ر ئێستا‌و دواڕۆژی کورد له‌ناوچه‌که
به‌شێوه‌یه‌کی سلبی و خراپ . به‌هه‌مان شێوه‌و به‌بێ دوودڵی سیاسه‌تی
عێراق و مانه‌وه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال و هه‌ندێ ناوچه‌ی تر
که‌کوردستانه‌و هه‌تا ئێستا نه‌خراونه‌ته سه‌ر کوردستان (2003 / 2012)
که‌ده‌کاته ماوه‌ی نۆ ساڵ که‌ماوه‌یه‌کی دورو درێژ‌و به‌ماده‌ی (14)
کوردیان خه‌ڵه‌تاندوه . به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتی کوردیش یان گێله
یان خۆی نایه‌وێت و فرۆشراوه‌و ئیتر باکه‌سیش به‌ته‌ما نه‌که‌ن و
سنورێک بۆ فڕوفێڵه‌کانیان دابنێن.
ئه‌وه‌ی گرنگه میلله‌تی کورد‌و خاکی کوردستانه که‌به‌هه‌موومان
بیپارێزین و یه‌ک ڕاو هاوده‌نگی یه‌کتربین و پشت و په‌نابین بۆ یه‌کتری
. ده‌با ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و دۆڕاندن و فڕوفێڵه‌ی له‌گه‌ڵ کوردا
کراوه به‌درێژایی مێژو ببێته هانده‌رو وانه‌و په‌ند که‌ئیتر هه‌موو
براو که‌سی یه‌کبین و ئه‌م ئه‌زموونه‌شمان له‌ده‌ست نه‌ڕوات چونکه که‌ڕۆیشت
به‌پاژنه‌که‌شی ناگه‌ینه‌وه‌و ئەفسووس و په‌شیمانیش دادمان نادات .
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز
|