١١\١٠\٢٠١٠ عێراق.. وڵاتی بێحکومهت.
فه‌هد گرده‌وانی
حیزبه‌کانی کوردستان ده‌بوایه بوێرانه رایان بگه‌یاندبایه که ئه‌وان رێگا ناده‌ن یا به‌شداری ناکه‌ن له حکومه‌ت، ئه‌گه‌ر پرۆسیسه‌ی دیموکراسی نه‌چیته به‌ڕێوه و ریزی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵکی نه‌گیرێت. هه‌موو ته‌ره‌فه‌کان ده‌بێت به‌شداری ئه‌و به‌ره‌یه نیشتمانی یه بکه‌ن که عێراقی تازه‌ی لێوه بنیاد ده‌نرێت و نابیت ده‌سه‌ڵات به زۆری و که‌ڵه‌گایی پاوانخوازبکرێت له‌لایه‌ن تهرهفهکی تر. ده‌بیت شه‌ق له کۆلتوری دیکتاتۆری و ده‌سه‌ڵات داگیرکردن بدرێت.
[جه‌عفه‌ری و مه‌هدی و چه‌له‌بی و مالکی و عه‌لاوی] کاتێک له‌دژی سه‌دام حوسێن ده‌په‌یڤین ووشه‌کانی هێنانه‌کایه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی مه‌ده‌نی و نیشتمانی و دیموکراسی و ماف په‌روه‌ری و ئازادی راده‌ربرین و ..هتد، له پێش و پاش ده‌ریان ده‌په‌ڕاند. ئه‌و به‌ڵێنانه ،ا ئێستاکه‌ش وا له ئاسمانی عێراق سه‌ماده‌که‌ن. هه‌نووکه شیعه له‌ناو خۆیان پێک نایه‌ن ... گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین مه‌رجه‌عیه‌تیان بۆی نه‌کرا رێکیان بخات ....سونه و شیعه و کۆنه به‌عسیه‌کان له‌یه‌ک سه‌به‌ته نان ده‌خۆن ، له پێناوی کورسی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات تێده‌کۆشن . خه‌ڵکی عێراقیش به کورده‌که یه‌وه وه‌کو مه‌ڕ وهپێشخۆیان ده‌ده‌ن و سه‌روت و سامانی لف ده درێ . که‌س ناپرسێت داهاتی عێراقی حه‌وت مانگه ده‌چیته کامه خه‌زێنه‌ی عێراق.
ناوچه داگیرکراوه‌کانی وه‌کو مه‌خمور و که‌رکوک
و شه‌نگار و ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان هه‌نووکه به ئاسانی ده‌گه‌ڕێته‌وه
کوردستان ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانی بوێر و ئازا بیت
و داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکات، چونکه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم شه‌رعیه‌تی
زیاتره و ناوه‌ندیش هیچ مافێکی یاسایی پێوه نه‌ماوه.
10\10\2010 - ستۆکهۆڵم
|