١٥\١٢\٢٠١٧
ئەردوگان پێی بە
جەرگی خۆیدا نا و گەشتە ناچارییەکەی بۆ یونان کرد!

پشکۆ ئەمین
ئەم گەشتەی ئەردۆگان بۆ یونان وەک کورد دەڵێت گەشتی ناچاریە، چونکە
دەیەوێت لە ریگەی دوژمنیکی کۆنینەیەوە کە تا ئیستاش ،کیشەی سنوری ئەرزی
و ئاوی و ئاسمانیان هەیە، جگە لەکێشە هەرە گەورەکە،کە داگیرکردنی
بەشیکی قوبرسە ودامەزراندنی حوکمەتیکی تورکی سەربەخۆی ودانانی بنکەی
تورکیی تیدا لە ١٩٧٤وە تا ئەمرۆ!
پاشان کیشەی دینی و نەبونی دیموکراسیەت لەتورکیادا ئەم دوو ولاتە کە
هەردوکیان ئەندامی ناتۆن لە یەک دورکەوتونەتەوەو وەک دوژمن سەیری یەک
دەکەن ! لە ١٩٥٤ دا تورکەکان بەهۆی دەنگۆی ئەوەی کە یونانیەک
قومبەلەیەکی فریداوەتە ئەو سوینەی ئەتاتورکی تیدا لەدایکبوە
کەوتنەپەلاماری یونانیەکانی ئەستەمبول کۆمەلیکی زۆریان لیکوشتین و
سوتانی کەنیسەو مال وبازاری یونانیەکان و پەلاماری ژن وکچی یونانی
لیکەوتەوە لە دوایشدا دەرکەوت کە تورکیکی قوبرسی بەدەسیسەی میتی تورکی
کارەکەی ئەنجامداوە!!
ئەردوگان لەم گەشتە ناچاریەدا کەکەس بروا ناکات دێت وپەنا بۆ ئەم
دوژمنەی خۆی کەیونانە دەبات!
دەیەوێت لە رێی یونانەوە کە خۆشی ،ئەمرۆ بە بارێکی زۆرسەختی داتەپیوی
ئابوری و قەرزاریدا تێپەردەبیت ،کونێک بدۆزیتەوەو دۆستیک پەیدابکات،
ماوەیەکە پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەل ولاتانی دەرەودا رۆژ بەرۆژ لە
خراپبوندایە و هیچ یەکیک لە وڵاتە دۆستەکانی بە دۆستی نەماونەتەوە !
پەیوەندی تورکیاو ولاتان رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی دەروات ، هیچ ولاتیک
نەماوە کەپەیوەندیە توندو تۆلەکەی جارانی لەگەل تورکیادا مابیت!
لەکاتێکدا کەتورکیا ولاتیکی گرنگی ناوچەکەیەو خاوەنی دوهەم هیزی
سەربازی ناتۆیە لەروی ژمارەوە ،ئەمریکا کە بە دۆستیکی زۆر زۆرنزیکی
تورکیا دەژمیرا ئەمرۆ ئەوپەیوەندیە باشەی نیە لەگەلیداو لەنیوان
تورکیای هاوپەیمان وکوردا لە رۆژئاوای کوردستان ،ئەمریکاکوردی هەلبژارد
و پرچەکی کرد هەرچەندە تورکیا داوای لێکرد کە فتح اللەگولەنی
تەسلیمکاتەوەو چەک نەدات بە یەکینەکانی پاراستنی گەل کە تورکیا بە
بەشیک لە پیکەکەیان دەزانیت و بە تیرۆست و دوژمنی خۆی ناویان دەبات !
بەلام ئەمریکا بەپێچەوانەوە هاوکاریەکان وپالپشتی بۆکورد
لەزیادبوندایە،تا ئێستاو گولنەیشی تەسلیم نەکرد!
ئەلمانیادوستیکی تری تورکیابوو بەهەمان شیوە دژی تورکیایەو ژمارەیەک
رۆژنامە نوس و ئەلمان لەتورکیادا زیندانین، فەرنساو هۆلەنداو نەمسا بە
هەمان شێوە لە کیشەدان لەگەل تورکیادا،هەموو ئەمانە وایان لە تورکیا
کردوە چوەتە بەرەیەکەوە کە لە ناو بەرەکەشدا دژایەتی دەکرێت ،ئەوانەی
کە لەبەرەکەدان دژەکۆنەکانی تورکیان ، وه بە دژی سەرەکی تورکیا بە
ناوبانگین ئیران دوژمنی سەرسەخت و کۆنینەی تورکیایە لەناوچەکەدا ،
روسیا بەهەمان شێوە دوژمنیکی کۆنی تورکیایەو دژایەتیکی زۆر
لەنیوانیاندابوە ، لەهەمان کاتدا روسیا هەرلەکۆنەوە دوژمن ودژێکی
سەرەکی پەیمانی ناتۆیە، گەرنەڵێم ناتۆ لە بنەرەتدا دژ بە روسیا
دروستکرا ،کە تورکیا تێیدا تا ئێستاش هەر ئەندامە !دەنگۆی هاتنە
دەرەوەی تورکیا لە ناتۆ لەناو تورکیادا زۆربەرزەو بەباشی دەزانین !
تەنانەت پارتەکانی مەهەپەو جەهەپەش لەناتۆ نارازین !
دەکرێت بڵێم چوونی تورکیا بۆ ئەم بەرەیەی ئێران و روسیاش دیسانەوە وەک
ئەم گەشتەی هەرلە ناچاریدایەو دەوری چڵە پوشەکە دەبینێت بۆی!!
لوت بەرزی ئەردوگان و سیاسەتە هەڵەکانی ودیکتاتوریەتەکەی لەتورکیادا و
سیاسەتی شۆڤێنیانەی دژ بەکورد لە باکوری کوردستاندا و هاوکاریکردنی
گروپە ئیسلامیەکانی وەک داعش وقاعیدە و نەصرە هۆی سەرکین بۆ
دورکەوتنەوەی وڵاتان لێی،ئەوروپاو ئەمریکاو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی
کێ ماوە لە دەوری، بۆیە ئەم گەشتەش، وەک کورد دەڵێت گەشتی ناچاریە !
لەهەفتەی پێشودا لە کاتی تەمرینی ناتۆ لە شاری ستاڤینگەری نەرویجدا
وێنەی ئەردوگان وئەتاتورک کراوەتە نیشانە و بەدوادا گەرانیان ،هەرلەو
مناوەرەیەدا ٤٠ سەربازی تورکی لە تەمرینەکەی ناتودا بەشداربون ،ئەمە
باوەری ناتۆ بە ئەردوگان و تورکیا دەردەخات، رۆژنامەی یەنی شەفەقی
تورکیش نزیک لە ئەردوگان ودەسەڵاتەوە دەنوسێت و دەڵێت ناتۆ دوژمنی
ئێمەیە ، رۆژنامەی ستار نوسیویەتی ئەم دژایەتیەی تورکیا لە لایەن ناتۆ
وە بەهۆی ئەوپەیمانە سێ قولیەوە یەکە تورکیاو روسیاو ئیران هەیانە،
لەلایەن سەرۆکی ناتۆوە شتۆلتسین بیرگ داوای لیبوردن لە تورکیا کرا،
تورکیا وەری نەگرت ودەڵێت ئەمە پلانی ناتۆیە ودانراوە لە ١٩١٨دا جێ
بەجێبکریت!!
پاش ٦٥ ساڵ ئەمەیەکەم جارە سەرۆکی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دراوسێیەی
کە یونانە بکات ،سالی ١٩٥٢ جەلال بەیاری سەرۆکیش سەردانی یونانی کرد
هەر لەو ساڵەشدا هەردولایان چونە ناو پەیمانی ناتۆوەو بونە ئەندام
لەناتۆدا ، ئەم دوو ولاتە لەوەتەی تورکیا هەیە هەرلەشەردابوون واتە لەو
سەردەمەوە کە عوسمانیەکان تورکیایان داگیرکرد ، ئێستا نزیکەی ٢٠٠ساڵێک
دەبێت کە یۆنان لەژیردەستیی تورک رزگاری بوە ! یونانی خاوەن میژوو و
ئیمپراتوریەت و سەدان زانا وبلیمەت کە لەسەردەمیکدا توانی بەشێکی دنیا
داگیر بکات،سەردەمانێک توشی ئەو نەهامەتی و داگیرکاری و کارەساتانە
بوەوە،کە عوسمانی وتورک بەسەریاندا هێنان ،هەرگیز لەبیریان ناچێت!
ئەردوگان ئەم گەشتەی بۆ کرد ؟ بۆ چاکردنەوەی پەیوەندیەکانی نیوانیانە ؟
گەر بۆ نیاز پاکی و چاکردنی پەیوەندی دراوسێیانەیە دەبوا پێش هەنگاونان
و گەشت باسێکی لەیەک گرتنەوەی قوبرس بکردایە و هیوایەکی بدایە بەو خەڵک
و وڵاتەی کە بەهۆی هێرشە سەربازیە درندەیەکەی تورکیاوە لە ساڵی ١٩٧٤وە
تا ئەمرۆ کراوەتە دوو بەش و بەشێکی بنکەی سەربازی تورکی لیدانراوەو گوێ
بە داوای هیچ وڵاتێک و کۆمەڵگەی نەتەوەیش نادات کە خوازیارن و داوای
یەک گرتنەوەی دەکەن!
ئەردوگان هەر لەسەرەتای گەشتەکەیدا لەگەڵ تەلەفزیونیکی یونانیدا دواو
وتی پێویستە چارەسەرێک بۆ سنورە ئەرزی و ئاسمانیەکانمان بدۆزینەوە ،
کێشەی پەناهندە چارەسەربکەین ، یونان پێویستە ئەو توندو تیژیانە راگرێت
کە لە سەر موسوڵمانەکانی یونان هەیە!
سەرۆک وەزیرانی یونان دەربارەی سنور وتی لای ئێمەوە گەرانەوە بۆ
پەیمانی لوزان نیە و ئامادەیش نین هیچ قسەیەکی لەسەر بکەین ، وتی،
هاتنی ئەردوغان دەبێت پردی پەیوەندی دروستکات نەک دیوار!! داوای لیکرد
کە داواکانی ئەوروپا جێ بەجێبکات تا بتوانێت ببێتە ئەندام لەیەکیەتی
ئەوروپادا.
لەپاش کودەتاکەی تورکیاوە هەشت ئەفسەری تورکی بەفرۆکەیەکی هەلیکۆپتەر
خۆیان گەیاندە یونان و داوای پەناهیندەیان کرد ،تورک بە هەرەشەو
گورەشەوە داوای رادەستکردنەوەیانی دەکرد ،یونانیش ئەم داوایەی رەفز
کردو وتی لێرە یاسا هەیە ! ئەوانە داوای پەناهندەیان کردوە دادگا بریار
لەسەریان دەدات و رێگەنادات بە تەسلیم کردنەوەیان بەتورکیا.
ئەلیکس تسیبراس سەرۆک کۆماری یونان هەفتەیەک
لەمەوپێش رایگەیاند ئەوان دڵخۆشنین بەهاتنی کودەتاچی بۆ یونان بەڵام
ئەوان هاتون وداوی پەناهندەیان کردوە ،هەر لە هەفتەی پێشودا یونان نۆ
کەسی تورکیای گرت کەئەندامی D H K P-C بوون کە تورکیا بەرێکخراوێکی
تێرۆرستی ناویان دەبات ،یونان نەچوە ژیر فشاری تورکیاوە، هەرەشەو
گورەشە،کاری نەکرد بۆیە ئێستا ئەردوگان دەیەوێت بە هۆی دراوسییەتی و
ناسیاوی و ئەو پەیوەندیەی کە هەیەتی لەگەل سەرۆک وەزیران تسی براسدا
هەنگاو بنێت بۆ بوژاندنەوەی ئابوریەکەی کە رۆژبەرۆژ لە داتەپیندایە ،هەروەها
وازبهێنین لە دژایەتی کردنی بۆ بوون بەئەندام لەیەکیەتی ئەوروپادا.
pshko.Amin@hotmail.de
|