ئیسماعیل خورماڵی خودایه چلۆن شار نابێ به ژێر دۆوکه‌ی حووزنه‌وه که باڵ به ماری چاڵه ڕه‌ش به‌ن ، که فڕین به جرجی ناجنس به‌ن
ئه‌رێ بێژن ئاخه‌ر ئه‌و بکووژی هه‌زاران بکووژه ، وه‌ک پارووی تێگووشه‌ی مامراو قاپی سیحریی چ شایه‌ک خوساندی و دۆڵه گه‌ده‌ی چ پادشایه‌ک قووتی دا ئه‌رێ بێژن ئه‌و دوپشکی ده‌وڵه‌ت ژاری بیابانه ، وه‌ک که‌ستانه‌ی هه‌ڵبرژاوی سه‌ر ساج موغاری ده‌می چ ئاسمانێ لووشی دا و له مردن ژیانی پێ دا ئه‌رێ بێژن ، ئێوه وخودا و مه‌لوتکه‌که‌ی باوه‌شی عوومه‌ری خاوه‌ر ئێوه وخودا و پایز و هه‌ڵه‌بجه بێژن ئاخه‌ر ئاخه‌ر ، ئه‌و بکووژی هه‌زاران بکووژه ، له‌و شاره‌دا له‌و قووله‌ی قافی شۆڕش و گییانبازییه‌دا ئه‌و به‌رماڵی چ سندیبادێ فڕاندی و ئه‌و له‌و ویسگه‌ی چاڵه ڕه‌شه‌دا چ میترۆیه‌کی باڵدار هات و فڕاندی ئاخه‌ر ، ئه‌و له و ئاوه چکۆڵه‌ی سه‌رچناره‌دا له‌و قه‌یاغی ته‌باره‌کی بابانه‌دا کام قه‌رسه‌نه‌ی ئاو فڕاندی ئاخه‌ر ئه‌و چه‌قه‌ڵ ئۆمه‌ته له ته‌ڵه‌ی ڕه‌هۆڵی ئه‌و پیره به‌روووه‌دا کێ بوو به خدری زینده و کێ ، له سه‌ر پشتی ئه‌سپی با و بۆران فڕاندی و بۆ ڕای خوا ، بۆ ڕای ئاشتبوونه‌وه‌ی گوورگ و قه‌ومی ته‌یران خۆش نییه‌تی نوان ئه‌رێ بێژن ، ئاخه‌ر ئه‌و خرسی ناجنسه نووته‌کی بووخورداوی ژێرچارۆگه‌ی کام جادوو باز وه‌ک شه‌وه له فه‌قیانه‌ی ڕۆژدا وونی کرد ئێوه بن و خودا بێژن ، کوێوه ڕۆی نه قووبه‌ی گومه‌زی مزگه‌وت بوو خودا خۆی ، له نوور و له هه‌ڵمی فه‌جرێکدا له‌سه‌یری پڕته‌ماعی کوفار وه‌یشارێ نه ڕیشۆڵه‌ی ئێواره به‌ورێکی شار بوو به‌ڵه‌د و به‌ڵه‌د و به‌ڵه‌د بفڕێ و بڕوا نه‌ڕه‌نگی کاڵه ڕه‌نگی په‌نجه‌ره‌یه‌کی شاره‌زوور بوو له‌باران و له هه‌تاویکی سووردا کاڵ هه‌ڵێ و بڕوا نه تفه‌نگی شانی شێخی شه‌هیدان بوو شه‌وێ له ماڵی سپڵه پییاوان باو بڕوا قه‌زا و به‌ڵا نه ئه‌ستێره‌ی داخزاوی ناو ستیانی چه‌م و ئاو بوو له ده‌س په‌نجه‌ی به‌رد هه‌ڵبێ و بکشێته‌وه ژوور ئه‌ر بێژن ئه‌و ماری هه‌زار ماری قه‌ومی حه‌جاجه ، بۆ کوێ ڕۆیی ئه‌و تیمساحی زۆنگاوی خه‌رده‌لستانه ، بۆکوێ ڕۆیی ئه‌رێ بێژن له ژێر لێفه‌ی کامه باخدا ، په‌پکه ماریان به گوڵ کرد و بردییان ئه‌رێ بێژن له‌سه‌ر سووچی کامه په‌ڵه په‌مووی پاساوه‌وه جرجی دۆوکه‌ستانیان به عه‌ینه مه‌ل کرد و بردییان ئه‌رێ بێژن به‌ناوی کام مه‌حسوومترین مه‌خلووقه‌وه حه‌ربایه‌ی سه‌ر قێزه‌ونترین داریان ، به زێباترین په‌روانه کرد و بردیان بێ ئه‌وه‌ی شیعرێ له جاڕی شاره حووزن بخوێننه‌وه بێ ئه‌وه‌ی چاوێ به چاوی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵبێننه‌وه جه‌خار و جه‌خار و جه‌خار ، هه‌ڵه‌بجه‌که‌م بێ پایان به پا برد و بێ باڵیان به باڵ فڕان جه‌خار و جه‌خار و جه‌خار ، هه‌ڵه‌بجه‌که‌م له‌شه‌نس و تالیعی تۆدا ماریش ده‌فڕێ.
2009 / ئه‌ڵمانیا
|