٢٠\١١\٢٠١٠
ئه‌رێ به
راست ئه‌وه تورکیا تاڵه‌بانی تووڕه
کردووه؟!

مه‌هاباد کوردی
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له دووباره (ته‌عین)
کردنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له عێراقدا،
که ئه‌وی ڕاستی بێ پۆستێکی هیچ له ده‌ست نه‌هاتووه و پڕ به پێستی
تاڵه‌بانیشه، ناوبراو به سه‌ردان له تورکیا بوو. دیسان ئێمه هه‌ر
هه‌موومان هێشتا قسه ژه‌هراوی و بێماناکانی ئه‌و پیری ئاخرشه‌ڕه‌مان
له یاده که له‌وێنده‌رێ کردبوونی و، به جوانترین پێناسه‌ش تورکیا و
ئیسته‌نبووڵ و گۆرانی و مۆزیکی تورکی به خوێنه‌ران و بینه‌ران
ناساندبوو. ته‌نانه‌ت هیوای ئه‌وه‌شی خواستبوو که پاش خانه‌نشینکردنی
بێته ئه‌م شاره و تێیدا دوایین ڕۆژه‌کانی ژیانی به‌سه‌ربه‌رێ. هه‌روه‌ها
وه‌ک هه‌میشه وڕێنه‌کانی خۆی دووباره کردبۆوه له‌وه‌ی که ئه‌و ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی کوردی به خه‌ون ده‌زانێ. بێجگه له چه‌ندین قسه‌ی بێنرخی
تریش که گومانم له‌وه‌دا نییه تورکه‌کان خۆشیان چ بایه‌خێکیان پێ
ناده‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌م وتانه له چاوپێکه‌ونێکی ته‌له‌فزیۆنیدا
هاتبوو که TRTی عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی
سازی دابوو.
دوای ئه‌وه‌ی که جه‌لال تاڵه‌بانی کرایه‌وه به سه‌رۆک کۆماری عێراقی
داگیرکه‌ری (فه‌رمی)ی به‌شێکی گرنگی کوردستان، ناوبراو تازه به تازه
نیگه‌رانی و تووڕه‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی
تورکیا له عێراقدا. با له سه‌ره‌تادا بزانین تاڵه‌بانی چ ده‌ڵێت،
ئینجا هه‌ندێ پرسیاری ئاڕاسته بکه‌ین. ڕۆژنامه‌ی (میللیه‌ت)ی تورکی هه‌ڤپه‌یڤینێکی
له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ئه‌نجام داوه که تێیدا وتوویه‌تی:" سه‌رم سووڕ
ماوه له هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه‌ی تورکیا...تورکیا و سیاسه‌ته‌که‌ی
شکستی هێنا بۆ داڕشتنه‌وه‌ی حکوومه‌تی نوێی عێراق به گوێره‌ی حه‌زی
خۆی. ده‌ستتێوه‌ردانه سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره هیچ به‌رهه‌مێکی
نه‌بوو، چونکه سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وانه نین که
تورکیا ده‌یویستن". تاڵه‌بانی له‌سه‌ر قسه‌کانی خۆی به‌رده‌وامه و ده‌بێژێت:"
تورکیا ده‌یویست ئه‌ییاد عه‌للاوی بکرێته سه‌رۆک کۆمار و من نه‌کرێمه
سه‌رۆکی عێراق. سه‌رم سووڕ ماوه له هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه‌ی تورکیا
به‌رامبه‌ر به من. له کاتێکدا که هه‌ر من بووم بناغه‌یه‌کی پته‌وم
داڕشت بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره".
تاڵه‌بانی له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو که:" ئێستاش ده‌سه‌ڵاتی
تورکیا له عێراق زۆره و ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش
یه‌کێکه له دۆسته‌کانی تورکیا". ئه‌م وتانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی که
له ڕۆژنامه‌ی (میللیه‌ت)ی تورکیدا هاتوون، له زۆر شوێن و ماڵپه‌ڕ و
ڕۆژنامه‌ی کوردی و غه‌یره‌کوردیشدا بڵاوکراونه‌ته‌وه. هه‌ر بۆ نموونه
ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر و ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعوودی و (موسوعه
النهرین) و جێگای تریش.
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ ئه‌وه بڵێین جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر چاک ده‌زانێت
تورکیا له ناوچه‌که‌دا، نه‌ک هه‌ر له عێراق و باشووری کوردستان، به‌ڵکو
له گه‌لێ جێی دیکه‌شدا خاوه‌ن سیاسه‌ت و ئه‌جێندای خۆیه‌تی. خۆ که‌س
مینا تاڵه‌بانی نییه کورسییه‌کی لنگ شکاوی ده‌سه‌ڵات به گشت کورد و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بگۆڕێته‌وه. له باشووری وڵاتی کوردان ده‌سه‌ڵاتی
تورکیا چ له ڕووی سیاسی و چ له ڕووی ئابووریشه‌وه به جوانی ده‌بینرێت.
هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م کاره‌ش هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م پارچه‌یه‌ی
کوردستانن. ئه‌وان بوون که ڕێیان بۆ وه‌ها کارێک خۆش کرد. ململانێ و
کێشه نێوخۆییه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی نیشتمان وایان له تورک و فارس و عه‌ره‌ب
و دوژمنان کرد که شوێنپێی خۆیان له‌م خاکه‌دا دابنێن. ڕۆژه تاڵه‌کانی
شه‌ڕی کوردکوژی له‌پێش چاوی هه‌موو لایه‌کمانه. ئه‌مه له لایه‌ک و
له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌بوونی زیاتر له سه‌دان کۆمپانیا و دام و ده‌زگای
تورکی له خوارووی کوردستان، نه‌وه‌ک هه‌ر له ڕووی ئابوورییه‌وه
قوڕسی خۆی ده‌بێت، به‌ڵکو له ڕووی سیاسیشه‌وه کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی
هه‌یه. تۆ بڵێی تاڵه‌بانی ئه‌مانه نه‌زانێت؟ هه‌روابێته‌وه جه‌لال
تاڵه‌بانی که پێشوه‌خت ئاگای له‌م که‌ینوبه‌ینه و بینه‌وبه‌رده‌یه‌ی
پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراقی و سیاسه‌تی خۆی گۆته‌نی دوژمنکارانه‌ی
تورکیا بووبێت، ئه‌ی بۆچی هه‌میشه له ئاخاوتندا مینا خزمه‌تکاری
تورکان ده‌جووڵایه‌وه؟ تورکیایه‌ک که نه‌یده‌ویست تاڵه‌بانی ببێت به
سه‌رۆک کۆماری عێراق، بۆچی له به‌رامبه‌ردا تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده به
شان و باڵیدا هه‌ڵده‌دا؟! داخوا ئه‌مه جۆرێک نییه له خۆ به که‌م
زانین و خۆ به بچووک هاتنه پێش چاو؟ خۆ تاڵه‌بانی چاوی هه‌یه و شتان
ده‌بینێت. ئه‌ی نه‌یبینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داودئۆغلۆ پێیه‌کی
له هه‌ولێر و ئه‌وی دیکه‌ی له ئه‌نقه‌ره بوو؟ ده‌ترسێم تاڵه‌بانی
پێم بڵێت کابرای تورک وه‌ک گه‌شتیارێک هاتۆته کوردستان! جه‌لال تاڵه‌بانی
هه‌ر چۆنێک قسان بکات و چی بڵێت که‌یفی خۆیه‌تی، به‌ڵام ده‌بێ باش باش
بزانێت تورکیا و سوریا و ئێران و عێراق و گشت ناحه‌زان و دوژمنان و
داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ویان چاکتر ده‌ست ناکه‌وێت، تاکو بیکه‌ن به
سه‌رۆکی عێراق. ئه‌و ده‌بێ له‌م بواره‌دا ته‌واو دڵنیا بێ، له ته‌ڕاتی
بخوا و له وشکاتی و بن سێبه‌ریش لێی پاڵ بکه‌وێ! ئه‌دی هه‌ر (عه‌بدوڵلا
ناگوڵ)ه (سه‌دیق عه‌زیز)ه‌که‌ی خۆی نه‌بوو له‌پێش هه‌مووان پیرۆزبایی
دووباره ته‌عینکردنه‌وه‌ی به سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ نارد؟! ئه‌مه
قسه‌یه‌کی تاڵه‌بانی خۆیه‌تی و له هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانیش سه‌رۆکی تورکیا پیرۆزبایی
ئاڕاسته‌ی تاڵه‌بانی کردووه.(PUK media، 17.11.2010).
جێی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌دا پرسیارێکی دیکه‌ش ئاڕاسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی
بکه‌ین: ئه‌گه‌ر ده‌تانزانی سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق، ئوسامه نوجه‌یفیی به‌عسی که له‌مێژه وه‌ک دوژمنی سه‌رسه‌ختی
کوردیش ناسراوه، له هه‌مان کاتدا یه‌کێکه له دۆسته‌کانی تورکیا و
تورکیاش گوایا پاڵپشتی جه‌نابتی نه‌ده‌کرد، ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ش
هه‌ر ئێوه نه‌بوون ده‌نگتان به‌م به‌چکه به‌عسییه و دۆسته‌ی که‌مالیسته‌کانیش
دا؟؟؟؟!!!! ئایا ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت: بێئاگایی یانیش خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان
و چۆک دادان؟!
باوه‌ڕ ناکه‌م له دنیای سیاسه‌تدا، به‌تایبه‌تی له خۆ گۆڕین و هه‌ڵوێست
نواندنی جۆراوجۆر و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یڵێت سبه‌ینێ حاشای لێ ده‌کات،
که‌س هه‌بێ له جه‌لال تاڵه‌بانی بباته‌وه. ئه‌م پیاوه له به‌غدا
شتێک ده‌ڵێت و له تاران شتێکی تر. له تورکیا سه‌رسامه به جوانی و
به‌ده‌وییه‌که‌ی ئه‌م وڵاته و شاره‌کانی و شێوازی حوکمڕانێتی. هه‌ر
کاتێکیش که‌سایه‌تییه‌کی کوردی باکووری بینی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردی بیر ده‌که‌وێته‌وه. له پاریس ئه‌وه‌نده مرۆدۆسته به‌زه‌یی به
تاریق عه‌زیزی خوێنڕێژدا دێته‌وه و نایه‌وێ واژۆی له سێداره‌دانی بۆ
بکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رانی تازه‌ی عه‌ره‌بی عێراق زۆر پابه‌ند بووبن
و ببن به واژۆکانی ئه‌م کابرایه. سه‌یر له‌وه‌دایه جه‌لال تاڵه‌بانی
له ئاست جه‌للاده‌کانی کورددا مرۆڤانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و نایانه‌وێ
له سێداره بدرێن، چونکه ئه‌فه‌ندی (محامی)یه، که‌چی له شه‌ڕی
کوردکوژانه و خۆتڕێنانه‌ی نێوخۆیی‌دا هه‌زاران کوڕی ئه‌م گه‌له‌یان به
کوشت دا و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ختکه‌ی سمێڵانیان دێت. ئه‌م به‌ناو سه‌رکرده‌یه
وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستان موڵکی باب و باپیری بێت، هه‌ر له‌خۆیه‌وه دێت و
پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که بۆ نموونه برایانی مه‌سیحی با بێن له
کورستان دابنیشن. ئاخر کارێکی وه‌ها به‌ته‌نێ په‌یوه‌ندی به جه‌نابته‌وه
نییه تا بێی قۆڵی لێ هه‌ڵبکه‌یت! ته‌نانه‌ت خودی مه‌سیحییه‌کانیش، بۆ
نموونه نوێنه‌رێکیان له به‌غدا ئه‌م پێشنیاره‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه.(کاردانه‌وه‌ی
یۆنادم کنا سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره له ماڵپه‌ڕی،www.nakhelnews.com
،19.11.2010).
له کۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بڵێم جه‌لال تاڵه‌بانی مافی خۆیه‌تی چۆن
و له کێ و له کوێ و بۆچی تووڕه بێت یانیش نا، لێ گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م
تووڕه‌بوونه چ ئامانجێکی دیار ونادیاری له‌پشته‌وه بێ و له‌به‌ر
خاتری کام لایه‌نیش بووبێت. تووڕه‌بوونێک که خێردار بووبێت بۆ کورد،
به‌داخه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی وه‌هامان زۆر به که‌می له‌م کابرایه
بینیوه.
19\11\2010 - ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|