٣٠\١\٢٠١٠
ئه‌رێ کێ مورته‌ده کاکه‌ییه‌کان یان مه‌لا محه‌مه‌د!؟

پشکۆ ئه‌مین
تۆ بڵێی وتاری کابرایه‌کی مه‌لای کۆنه به‌عسی و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ
بتوانێت رێگربێت له سه‌ر ئه‌مرێکی به‌رێزان کاک مسعود به‌رزانی، سه‌رۆکی
هه‌رێم و سه‌رۆکی پارتی دیموکرات کوردستان و به‌رێزمام جه‌لال تاڵه‌بانی،
سه‌رۆک کۆماری عێراق و سکرتێری یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له
دانانی رۆڵه‌یه‌کی کورددا بۆ پۆستی به‌رێوه‌به‌ریه‌تیی قایمقامیی هه‌ڵه‌بجه‌ی
خاوه‌ن ده‌یان هه‌زار شه‌هید!؟ گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه سه‌ربکه‌وێت، ده بێت
دان به‌و راستیه‌دا بنێنن که تائێستا به‌عس له‌ناوماندا کارده‌کات. هه‌ر
به‌عس و نۆکه‌رانی داگیرکه‌رانن له هه‌وڵی پارچه‌پارچه‌کردن و ئاژاوه‌نانه‌وه‌دان
ده‌یانده‌وێت ئه‌و یه‌ک ریزییه‌ی که له نێوان دین ومه‌زهه‌به‌کانی
کوردستاندا هه‌بووه تێکی بده‌ن و فیتنه‌ی تایفی و دینی دروستبکه‌ن.
گیانی خۆ په‌رستی و ناوچه‌یی و ئه‌م شار و ئه‌و شار له‌نێوان هه‌موو
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌دا بچێنن و بیانکه‌نه دژی یه‌کتر تا یه‌ک ریزی تێک
بده‌ن و زیاتر پارچه‌پارچه‌مان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش دژایه‌تی کردنێکی راسته‌وخۆی
ده‌ستووری کوردستانه که نا‌بێت یه‌ک ریزی تێکبدرێت. نا‌بێت که‌س ده‌ست
وه‌رداته ناو ده‌ستوور که رێگه ده‌دات به هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی له‌سه‌ر هه‌رچ دینێک و خاوه‌نی هه‌رچ باوه‌ڕیکه خۆی بپاڵێوێت
بۆ هه‌رچ پۆستیکی ئیداریی کورستان. بۆیه ده‌بێت رێگه نه‌درێت به
هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵ ده‌ست بخاته ناو کاروباری کۆمه‌ڵگه و ناو ده‌ستووره‌وه،
جا ئه‌وه مه‌لای دوانزه عیلم و پانزه‌عیلم بێت یان عالمی هه‌موو عیلمه‌کان
بێت، ده‌ستووری وڵات که‌س نا‌بێت ده‌ستی تێبخات، له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی
زانایان و دینیی کوردستانیشه که نه‌هێڵێت مه‌لایکی ئاوا له وتاری
رۆژی هه‌ینیدا هێرش به‌رێته سه‌ر دین و مه‌زهه‌به‌کانی کوردستان.
وتاره‌کانی رۆژی هه‌ینی ده‌بێت ده‌ربڕی گیانی یه‌کتر خۆشویستن و یه‌کتر
قبوڵ کردن و یه‌ک ریزی نه‌ته‌وه‌یه بێت.
کاکه‌ییه‌کان یاخود هه‌ڵگرانی دینی یارسان که به ئه‌هلی هه‌ق ناسراون،
کێن؟ ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ن که خاوه‌ن رێبازێکی دینیی تایبه‌ت به‌خۆیانن،
مێژووی دینه‌که‌یان گه‌رچی تائێستا زۆر روون نییه به‌هۆی داگیرکردنی
کوردستان و سوتاندنی کتێبه دینییه‌کانمان له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی عه‌ره‌به‌وه
له‌سه‌رده‌می عومه‌ری کوڕی خه‌تابدا، به‌ڵام مێژوونووسه‌کان،
رۆشنبیرانی دینی یارسان که باسی لێده‌که‌ن ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ شه‌ش
سه‌ده‌یه‌ک پێش ئیسلام. ئه‌مانه له خوارووی کوردستاندا به‌شاخه‌کانی
شنروێوه له ( هاوار، هاواره کۆن، شێخان، مۆردین، ده‌رتوێ و له ده‌وروبه‌ری
که‌رکوک، خانه‌قین، مه‌نده‌لی ) له خوارووی کوردستان ده‌ژین. له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌مه‌دان و ناوچه و شاخه‌کانی ده‌ماوه‌ند ده‌ژین.
جگه‌له‌وه‌ی که وه‌ک مامۆستا موحه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی له کتێبی (کاکه‌ییه‌کان)دا
باسی ده‌کات که نووسه‌ری گه‌وره‌ی رووس مینۆرسکی له‌کتێبی (کورده‌کان)دا
باس له کاکه‌ییه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت له قه‌فقاس له‌ناوچه‌ی فارس‌دا و
له باکووری کوردستان له‌ناوچه‌ی قزڵباشدا هه‌ن. با زۆر درێژی نه‌که‌ینه‌وه،
ئه‌م دینه کۆنه‌ی کوردان هه‌ندێک ده‌یانبه‌ستنه‌وه به کوڕه‌کانی شێخ
عیسا و شێخ موساوه و وشه‌ی کاکه‌که‌ی لای ئه‌وان و مه‌سه‌له‌ی
درێژکردنی داره‌ڕای مزگه‌وته‌که‌ی به‌رزنجه‌وه، هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م
رێڕه‌وه دینییه له‌زۆر ناوچه‌دا بڵاو بۆته‌وه و هه‌یه. گه‌رچی تا
ئێستا روون نه‌کراوه‌ته‌وه به‌ڵام رێی تێده‌چێت که دینی یارسان یان
کاکه‌ییه‌کان یه‌کێک بێت له مه‌زهه‌به‌کانی یان رێره‌وانی دینی زه‌رده‌شتی،
ئه‌مه باسی ئیمه نیه ته‌نها بۆ روون کردنه‌وه‌یه‌ک بوو.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له مزگه‌وتێکی هه‌ڵه‌بجه وه مه‌لایه‌ک
هاواری لێهه‌ڵسا، گۆران ئه‌دهه‌م که له‌سه‌ر ئایینی کاکه‌ییه‌کانه،
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی داکۆکیکار له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه بوو له دادگای
باڵای تاوانه‌کانی به‌عسدا، مه‌لا هاواری کرد گۆرانی کاکه‌یی و غه‌یره‌دین
نا‌بێت بکرێته قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه
تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و ده‌بێت یه‌کێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی بکرێته
قایمقام. پاش ئه‌وه‌ی که قایمقامی پێشووی موسڵمان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی
له ده‌سه‌ڵاتی یاسا رای کردوه و خۆی شاردۆته‌وه سه‌یر له‌وه‌دایه
گۆران شۆڕشگێڕ و کوردپه‌روه‌ره و خۆ نه‌ویست، مه‌لاش، خوا پێم نه‌گرێت
ده‌ڵێن کۆنه به‌عسی و پاره‌خۆره. ده‌وه‌ره ئه‌م که‌ره له‌م قوڕاوه
ده‌ربێنه!
گۆرانی کورد تائێستا له‌سه‌ر دینی یارسان، کاکه‌یی ماوه‌ته‌وه و هه‌مان
کلتور و هه‌مان رێبازی ره‌سه‌نی کوردی که هی باپیرانیه‌تی، پاراستوه و
مه‌لاش موالی و نوێ موسڵمان و واته به‌کوردی (لاده‌ر و مورته‌د) له‌دینی
باپیرانی خۆی، که‌چی هێشتا مه‌لا به‌گۆران ده‌ڵێت مورته‌د، تووخوا ئه‌مه
عه‌جیب و غه‌ریب نیه گۆران بکرێته موسه‌یله‌مه‌ی که‌زاب!
له‌گه‌ڵ رێزێکی زۆرم بۆ دینی ئیسلام که ئه‌مڕۆ دینی زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌که‌مه،
بمه‌وێ و نه‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ موسڵمانین ئێمه، به‌ڵام ئه‌مه راستیه و
راستیش ده‌بێت بووترێت. پێش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد داگیربکرێین و بکرێینه
ئیسلام، زه‌رده‌شتی بووین،. جا مامۆستا، ئه‌ڵێن قسه قسه دێنێت، ده‌زانیت
مینورسکی ده‌ڵێت چی؟ ته‌ماشای په‌رتووکی (کاکه‌ییه‌کان) بکه له
نووسینی نووسه‌ری گه‌وره موحه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی.
(دینی کاکه‌ییه‌کان دینێکی کۆنی کوردیی ئاشکرای بێ ئه‌ملاوئه‌ولاییه).
ئه‌مین زه‌کی به‌گ، ئه‌دمۆنس، عه‌لادین سجادی، و مامۆست جه‌میل رۆژبه‌یانی،
هه‌ر نووسه‌رێکی تر بگریت که باسی کاکه‌یی، یان رێبازی دینی یارسانیان
کردبێت، ده‌یبه‌نه‌وه سه‌ر زه‌رده‌شتی یان به‌یه‌کێک له‌رێبازه‌کانی
دینی زه‌رده‌شتی داده‌نێن، که دینی باپیره‌گه‌وره‌مانه. هه‌رهه‌موویشیان
سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌دینێکی ره‌سه‌نی کوردییه. جا مامۆستا خۆشیت
بێت و ترشیت بێت باپیره گه‌وره‌ی منی شێخ و تۆی مه‌لا، بڕوا بفه‌رموو
پێش ئه‌وه‌ی ته‌سلیم به عه‌ره‌ب بن زه‌رده‌شتی بوون. وه‌ک ئه‌و که‌ڵه
مێژوونوسانه‌ش باسیان کردووه زه‌رده‌شتی دینی ره‌سه‌نمان بووه. ئێستا
مامۆستا، پیم ناڵێی کێ مورته‌ده، من و تۆ یان گۆران و کاکه‌ییه‌کان!؟
کاکه‌ییه‌کان و یه‌زیدییه‌کان هێنده کوردن و هێنده کوردیان خۆش ده‌وێت،
ئاماده نین واز له ره‌سه‌نایه‌تییه‌کانی خۆیان بهێنن. ده‌واز بهێنه
مامۆستا با ئه‌و ره‌سه نانه کاره‌کان به‌رن به‌ڕێوه. رجات لێده‌که‌م،
یان تۆبڵێی خوانه‌خواسته مامۆستای پێش نوێژی جومعه و جه‌ماعه‌ت له‌سه‌رده‌می
ئه‌ژده‌هاکی قڕکه‌ری کورددا له و‌کاتانه‌ی کیمیاباران ده‌کراین جارێکی
دیش له‌نه‌ته‌وه مورته‌د بووبێته‌وه! شه‌یتان به‌نه‌عله‌ت بیت، مرۆڤ
غایله‌ی چۆن ده‌کات، بۆیه ده‌ترسێت که گۆران بووه قایمقام شکاتی
لێبکات و بیداته دادگا به‌توهمه‌ی مورته‌دی له نه‌ته‌وه و خاک، بۆیه
مامۆستا وا که‌وتۆته هه‌له‌که‌سه‌ما! مامۆستا له‌مه‌یان دڵنیابه
گۆران وا ناکات.
مامۆستا گیان نازانم بۆ پێش چه‌ند ساڵێک که زه‌رقاوی کوردی به‌زایۆنیزم
دایه قه‌ڵه‌م له‌و ٤٨ مزگه‌وتی جومعه و جه‌ماعه‌ته‌دا مامۆستایه‌کی
به‌رێزی وه‌ک جه‌نابت که ئێستا له‌ژێر په‌رده‌ی دیندا و به‌ناوی دینه‌وه
هاوار و نارازیبوون ده‌رده‌بڕی دژی گۆران ئه‌ی ئه‌و رۆژه له‌کوێ بوون
که ئه‌و پیاوکوژ و مرۆڤ سه‌ربڕه هه‌موو کورد و شێخ و مشایخ و مه‌لا و
مه‌لازایه‌ی کردین به ز‌ایۆنیزم، بۆ له مزگه‌وتێکه‌وه هاوارتان لێهه‌ڵنه‌ستا
و بڵێ سه‌رت دای له‌به‌رد ئه‌ی زه‌رقاوی ئێمه‌ی کورد ئیسلامین.
مامۆستا گیان ده هاوارێکیش بکه‌ن بۆ ئه‌و هه‌موو کور و کیژه کورده
موسڵمانه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر کوردبوون له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بڵێم له
ئێرانی ئیسلامی‌دا له سنه و کرماشان و مه‌هاباد و شاره‌کانیتری بن ده‌ستی
ئاخونه‌کانی ئێران‌دا که هه‌مووی دوو کاتژمێر لێتانه‌وه دووره له‌لایه‌ن
ئه‌و ئاخونانه‌وه به‌ناوی شه‌رع و ئیسلامه‌وه هه‌ڵئه‌واسرێن. ده‌ده‌ی
له جومعه‌یه‌کدا هاوارێک خوتبه‌یه‌ک بڵێن خوا هه‌ڵناگرێت ئه‌وانه‌ش
موسڵمانن و به‌ناوی دینه‌وه مه‌یان کوژن! گه‌ر ئه‌مه‌تان کرد یان بتان
کردایه هه‌قتان بوو له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌رچیه‌کی ئێوه بتانوتایه ده‌مانووت
ئێمه نایزانین و مه‌لا راست ده‌کات، به‌ڵام که ئێوه ئه‌مه ناکه‌ن،
پێده‌چێت زه‌ره‌ری بۆ گیرفان هه‌بێت! ئیتر ئه‌ویش خوا ده‌یزانێت
مامۆستا مرۆڤ زاڵمه، ها! گه‌ر وانیه ئه‌م دووبه‌ره‌کییه چییه ده‌یخه‌نه
نیوان رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌وه، ئاخر خوا هاڵناگرێت خۆمان دووبه‌ره‌کی و
سێبه‌ره‌کی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوین و هه‌رچیشمان به‌سه‌رهاتووه به هۆی
دووبه‌ره‌کییه‌وه بووه ده‌با ئه‌مه‌شی نه‌یه‌ته سه‌ر!
مامۆستا، هاوارییه‌کان به هه‌ڵه‌بجه‌یی نازانێت، ده‌ڵێت بایه‌کێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی
بێت به قایمقام، بۆ مامۆستا هه‌ڵه‌بجه که‌سی تیا ماوه؟ ئاده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانم
بۆ بژمێره که تیایدا ماون؟ ئه‌ی پێش ئه‌م کێ بوو هه‌ڵه‌بجه‌یی نه‌بوو
بێ خۆ موسڵمانیش بوو! ئاخر خوابناسه مامۆستا ئه‌ی کوا!
من گۆران نانسم، ئه‌وه‌نده ده‌م بینی له‌کاتی مه‌حکه‌مه‌ی جه‌لادانی
نه‌ته‌وه‌که‌مدا یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی داکۆکیی زۆری له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان
و ئه‌نفالکراوانی نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌کرد،که گه‌ر بێت و مامۆستا هه‌ڵه‌بجه‌یی
بێت ئه‌وه به‌رگری و داکۆکیکردنه له خزم و که‌سوکاری مه‌لاش، ده‌بووایه
مه‌لا ئه‌وکاته‌ش بیوتایه نا‌بێت ئه‌م کافره دیفاع بکات، من نازانم
بۆ ئه‌م مه‌لا ده‌م گه‌رمه یان ئه‌و مه‌لا ده‌م گه‌رمانه‌ی ئه‌م ٤٨
مزگه‌وته‌ی جومعه و جه‌ماعه‌ته‌ی هه‌ڵه‌بجه که‌باسی ده‌کات، له‌کوێ
بوون له‌کاتی دادگایی کردنه‌که‌دا؟ ده‌بووایه یه‌کێکتان ئامده
بوونایه، هیچ نه‌بێت شایه‌تییه‌کتان بدایه، به‌چه‌ند ئایه‌تێکی
قورئانی پیرۆز دیفاعێکتان بکردایه، وه‌ک گۆرانی بێ‌دین کردی با ئێوه‌ش
له‌و کاته‌دا که گۆران چووبوه به‌غدا و پێشمه‌رگه‌ئاسا له‌گه‌ڵ
شۆڤینیستاندا شه‌ڕی ده‌کرد یان مه‌لاکان وه‌ک گۆران خۆنه‌ویست نین و
ژیانیان خۆش ده‌وێت و نه‌یانده‌وێرا و له ته‌قینه‌وه‌کان ده‌ترسان یان
له‌ده‌می سه‌دام و عه‌لی کیمیاوی که به‌یه‌کێک له‌ئێوه‌ش بڵێی (هم ئنت
ره‌فیق).
مامۆستا، له‌کاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا شه‌وێک له‌گه‌ڵ شه‌هید که‌یکاوس دا،
به‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ر بووین، بڕوا بفه‌رموو مامۆستا به‌و
قورئانه‌ی من و تۆش لێمان خوێندوه گه‌نجێکی هاواری رێگه‌نیشانده‌رمان
بوو. تۆ بڵێی ئه‌و هاوارییه ئاگاداری کوچه و کۆڵانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه
نه‌بێت وه‌ک مه‌لا به‌مه خه‌ڵک هانده‌دات، سا وه‌ڵا پێم وایه وریای
براخاس هاواری ده ئه‌وه‌نده‌ی مه‌لا شاره‌زایی له‌کوچه و کۆڵانه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌یه. ده‌بڵێ وانیه مه‌لا وا ده‌ڵێیت بایه‌کێک بێت
شاره‌زای کوچه و کۆڵانی هه‌ڵه‌بجه بێت!
جا وا نه‌شی بوو، مامۆستا توو ئه‌و قورئانه‌ی خوێندووته ئه‌مه باهانه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێک نه‌کرێته قایمقام!؟ تۆ ده‌بووایه بتووتایه ئه‌م
کابرایه خائینه به کورد، به خوێنی شه‌هیدان، یان به‌عسی بووه،
خیانه‌تی له خاکه‌که‌ی کردووه، دزه، داوێنپیسه، گه‌نده‌ڵه، پاره‌ی
له‌سه‌دام و مالکی وه‌رگرتوه، نه‌خوێنده‌واره، توانای به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌و کاره‌ی نییه،که ئه‌مانه شتێکن یاسا رێگه‌ی پێنادات، ئه‌وسا
ئێمه‌ش ده‌مانووت ده‌مت خۆش بێت مامۆستا وه‌ڵا تۆ راست ده‌که‌یت به‌ڵام
مامۆستا ده‌زانیت گۆران ئه‌وانه‌ی نیه، نه‌تتوانیوه بیڵێی! له‌تاوا
هاتوویت باسی نه‌شاره‌زایی کوچه و کۆڵانمان بۆده‌که‌یت، یان باسی غه‌یره‌دین
ده‌که‌یت، به‌مه ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره هان ده‌ده‌یت،(ئه‌ی که‌ریم عه‌له‌که‌ی
لای شێخی نه‌مر چی لێده‌که‌یت؟ ئه‌ی فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی لای حوکمه‌تی
هه‌ریم چی لێده‌که‌یت؟ ده‌ی خوتبه‌یه‌ک بده بڵی نا‌بێت که‌ریمی عه‌له‌که
کافر له وه‌زاره‌ته‌که‌ی شێخدا بێت، یان بڵی ده‌بێت فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی
له وه‌زاره‌ت ده‌ربکرێت) دژی گه‌نجێکی پارێزه‌ر و رۆشنبیری، مامۆستا
نازانم چه‌ند شاره‌زاییت هه‌یه له‌دیندا؟ بڕوا بفه‌رموو گه‌ر ئه‌و
وتاره‌ی رۆژی هه‌ینی عیلمه‌که‌ت بێت، فه‌قێیه‌کی لای مامۆستا ما‌لا محه‌مه‌دی
حاجی مه‌لا، نازانم ماوه یان نا که مه‌لای مزگه‌وتی ته‌کیه بوو گه‌ر
مردووه، قه‌بره‌که‌ی پڕ نور بێت، که کاتی خۆی من هاوینان له‌خزمه‌تیدا
له عوجره‌که‌یدا ده‌رسی دینیم ده‌خوێند. ئه‌و فه‌قێیه‌ی لای ئه‌و که
ده‌قنه‌ی فه‌قێیان ته‌نانه‌ت له ماڵی براخاسیش وه‌رده‌گرت له تۆ
زیاتر عیلمی پێیه.
مامۆستا گه‌ر مه‌رامێکی تایبه‌تیت نه‌بێت یان شتێک له‌پشته‌وه خۆی مه‌ڵاس
نه‌دابێت ده‌بووایه پێت خۆشبووایه که گه‌نجێکی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
پارێزه‌ریک یه‌کێک له‌وانه‌ی گیانی خۆی وه‌ک پیشمه‌رگه‌یه‌ک خسته سه‌ر
ده‌ست و ئاماده‌بوو که بچێته ناو جه‌هه‌نده‌مه‌که‌ی به‌غدا و له‌پێناو
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کاندا دیفاع له خوێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و عومه‌ری ره‌سام
و ساڵح شاره‌زوری و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و خزم و که‌سوکاری مه‌لاش
بکات، له مه‌لا ده‌پرسم ئه‌رێ تۆ که‌ست له هه‌ڵه‌بجا به‌کیمیاویی تیا
چووه؟ تۆ ده‌زانیت عه‌لی کیمیاوی چی به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کرد؟ ئه‌رێ
ده‌تتوانی له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا بڵیی با ئه‌مه نه‌بێت ئه‌ویتر بێت؟
له‌پاش سه‌رده‌می جافه‌کانه‌وه جگه له فواد ساڵحی ره‌زا، کێی هه‌ڵه‌بجه‌یی
بووه به قایمقام؟ مامۆستا خوات بێت! یان تۆ ئه‌مڕۆ ده‌وری کلکی ته‌وره‌که
ده‌بینیت و داره‌که‌ی خۆت ده‌بڕیت!
من پێم وایه خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵکانی شۆڕشگێڕن و هه‌ستی کوردایه‌تی
لایان هێنده به‌هێزه گوێ له تۆی ئه‌ڵقه له‌گوێ ناگرن. ئه‌وان هاوه‌رییه‌کان
ده‌ناسن و ده‌زانن چ شۆرشگێڕێکن. ده‌زانن کێ له خزمه‌تی ئه‌واندا کار
ده‌کات. تۆش به چ مه‌رامێک ئه‌م شته ده‌وروژێنیت!؟.
مامۆستا، ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زای هه‌ڵه‌بجه‌بم له‌وه‌ته‌ی کاکه‌ییه‌کان
له هه‌ڵه‌بجه دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، جیاوازیی دینی نه‌بۆته رێگر له‌به‌رده‌میاندا.
گه‌ر وا بووایه مالی عه‌لی ره‌زا و براخاس هاواری، ئه‌مدیو و ئه‌و
دیویان له مزگه‌وتی ته‌کیه نه‌ده‌گرت، چونکه نا‌بێت ماڵی غه‌یره‌دینێک
له‌نزیک ماڵی خودا دابێت. ده‌بووایه ئه‌وانیش گه‌ره‌کێکی تایبه‌ت به‌خۆیان
هه‌بووایه وه‌ک جووله‌که‌کان خۆیان جیاکردبایه‌ته‌وه!.
ده‌زانیت کاکه‌ییه‌کان چ گیانێک، چ خۆشه‌ویستیه‌ک له‌ناو گیانیاندا هه‌یه
چ برایه‌تییه‌ک چ دراوسێتیه‌ک ده‌پارێزن، چونکو خاوه‌نی کولتور و هه‌موو
شتێکی ره‌سه‌نی کوردین. وه‌ک من و تۆ ئه‌وان نه‌بوونه‌ته موالی،
وازیان له ره‌سه‌نایه‌تیی خۆیان نه‌هێناوه. مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر دینه‌که‌یان
به‌ڵگه و شاهێدی پاریزگاری کردنیانه له‌و ره‌سه‌نایه‌تییه و له
کوردبوونیان. ئێمه‌ین مورته‌دین، کولتورتێکدراو و فێری (چاوێک به‌چاوێک)
کراوین نه‌ک ئه‌وانی کاکه‌یی که دینه‌که‌یان وه‌ک ناوه‌که‌یان ئه‌و
مانا جوانه ده‌بخشێت.
له‌گه‌ڵ رێزێکی زۆرم بۆ گشت مه‌لایه‌کی کوردپه‌روه‌ر و هه‌قپه‌رستی وه‌ک
مه‌لا مه‌عشوقی خه‌زنه‌وی که فاشسته‌کانی به‌عسی سوری، له‌سه‌ر
کوردبوون له‌زینداندا کوشتیان.
به مامۆستا ده‌ڵێم کوردایه‌تی به‌شێکی پیرۆزی عیباده‌تی کوردییه، ئه‌وه‌ی
کوردایه‌تی نه‌کا خوا و پێغه‌مبه‌ریشی نییه.
شتووتگارت
30.01.2010
_______________________________________________________
له خواره‌وه ده‌قی وتاره‌که‌ی مامۆستا بخوێننه‌وه:
(ووتاری شێخ محه‌مه‌دی مفتی مزگه‌وتی
جامعه هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 25/12/2009)
ئه‌وه‌ی که جێ ی نیگه‌رانی یه و داخه بیستومانه وه کو له زاری
خه‌ڵکه‌وه زۆر په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردوین به هه‌موو مزگه‌وته‌کانه‌وه
که گوایه هاوارییه‌ک داده‌نرێت بۆ سه‌رگه‌وره‌ی شارێکی 48 مزگه‌وت
شارێکی گه‌وره‌ی 5000 که‌س که شه‌هید بوبێت لێ ی 5000 که‌سی سوجده‌ی
بردبێت بۆ خوا بۆچی ئه‌بێت ئێمه خۆ کاندیدێکمان به‌ده‌ست نی یه بڵێین
ئه‌وه نه‌بێت با ئه‌مه بێت هه‌تا خه‌ڵکی وا گومان به‌رێت که ئێمه
گوایه ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌وێت یاخود که‌س و کاره‌که‌یان عه‌شره‌ته‌که‌یان
فڵانی یه به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین با یه‌کێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی بێت یه‌کێک
بێت له‌وانه‌ی که له کوردایه‌تی و شۆڕش و له ئینسانیه‌ت و له ئه‌خلاقدا
ده‌ستی هه‌بێت یه‌کێک بێت له‌وانه‌ی که خه‌ڵکی بناسێت و یه‌کێک بێت له‌وانه‌ی
که‌له ناره‌حه‌تیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری کردبێت ئاوێکی له هه‌ڵه‌بجه
خواردبێته‌وه و خه‌ڵکه‌که‌ی بناسێت و بنه‌ماڵه‌کانی بزانێ کێ یه و
عه‌شیره‌ته‌کان بزانێ کی یه کۆڵانه‌کان پیایا گه‌ڕابێت نه‌ک نه‌ک خه‌ڵکێک
که‌وا دانرابێت و به‌تایبه‌تیش هیچ ئیحترامێک دانه‌نرێت بۆ 48 مزگه‌وت
ئه‌گه‌ر 48 مزگه‌وت له جمعه و جه‌ماعه‌ت له هه‌ڵه‌بجه ده‌رکرێت
ئیتر کێ ی تێدا ئه‌مێنێته‌وه وه ئه‌بێت ئیحترامی لێ بگیرێت و له‌به‌ر
ئه‌وه ئێمه پێمان ناخۆشه و ئێمه داواده‌که‌ین له‌وانه‌ی که به‌ده‌ستیانه
وه به‌مه‌یش نه‌کافر ده‌بین و نه‌ده‌ڕۆینه ده‌ره‌وه له حه‌قێکی
قانونی ئه‌ڵێین ئه‌مه‌مان پێناخۆشه ئه‌ڵێین با ئه‌مه ئاوانه‌بێت ئاوا
بێت کابرایه‌کی ئیحترامیان لێ گیراوه چه‌ند ساڵه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دان
ڕۆژه‌کانی احتفالیان له ته‌عزیه‌کانیان موسڵمان به‌شداریان کردوون ئه‌وانیش
به‌شداری ئه‌مانیان کردووه که‌سێک خوێنێک نه‌ڕژاوه له به‌ینیان ئه‌مه
به‌م شێوه‌یه به‌م شێوه بمێنێته‌وه نه‌ک بکرێت به والی به حاکم به‌سه‌ر
هه‌ڵه‌بجه‌وه قه‌یناکه زۆربه‌ی دائیره‌کان که ئێستا که تێ ی که‌وتووه
ئه‌و خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌ولا خه‌ریکه پڕ ده‌بێت له هاواری و ئه‌وه
مدیری مه‌کته‌به‌کان خه‌ریکه پڕ ده‌بێت و ئه‌وه دائیره‌کانی که‌ش
ورده ورده تێ‌یان ده‌که‌وێت به‌ڵام ڕه‌ئیسی وه‌حده‌ی ئیداریش بۆ بدرێت
بۆ ئه که‌سه‌یه ئایا هه‌ڵه‌بجه ئیحتراف بکرێت بڵێین خاڵیه له پیاو
که‌سی تێدا نی یه بۆ ئه‌وه ناشێت که‌سی لێ هه‌ڵبژێرێت ئه‌ی خه‌ڵک
بۆچی خزمه‌تی بکرێت هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر که‌سی تیانه‌ماوه ئه‌گه‌ر
ئیعتراف بکرێت بڵێن پیاوی تیا نه‌ماوه یه‌کێک بێت بێته‌وه له به‌غاوه
با ئه‌م یه‌که بۆتان خزمه‌ت بکات ئاخر بۆچی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ
شتێکی شه‌خێی نی یه له وه‌زعه‌که ئه‌وخه‌ڵکه زۆره که په‌یوه‌ندی
و نیگه‌رانی و ناخۆشییان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که
قائیمقامێکی هاواری بێت به گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵه‌بجه عه‌قیده‌یه‌کی
هه‌یه هه‌ڵه‌بجه 48 مزگه‌وتی تێدایه 47 یان پێش کیمیاوییه‌که دروست
کراون یانی ئه‌وه نه‌بێت ده‌ستی کۆمه‌ڵێکی تێدانه‌بێت بلێن ئه‌وه ده‌ستێکی
حزبێکی ئیسلامی یه یا حزبێکی فلان یان فیسار ئه‌مه‌ی دروست کردووه هه‌موو
مزگه‌وته‌کان ده‌ست باوباپیره و خه‌ڵکێکی زۆر له هه‌ڵه‌بجه‌وه به
عه‌قیده‌وه هاتوه‌ته پێشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت عه‌قیده‌ی ئه‌و
هه‌ڵه‌بجه‌ییه بپارێزرێت و ئه‌قیده‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ش ئه‌و دینه
ئه‌و خه‌ڵکه‌یه کۆ ئه‌بێته‌وه ئه‌و مه‌راسیمه یه ئه‌و شیعاره‌یه
ئێره عه‌ینکاوا نی یه شه‌قلاوا نی یه ته‌نها دوو مزگه‌وتی تێدابێت
ئه‌بێت ئه‌و گوێ ی بۆ بگیرێت ئه‌مه ڕاز و نیازی دڵی خه‌ڵکه ئێمه‌ش
به‌رزی ده‌که‌ینه‌وه ئایا به گوێ ده‌کرێت یان ناکرێت ئه‌وه ده‌که‌وێته
سه‌ر ئه‌و دیموکراتیه‌ی ئه‌مڕۆ بزانین چۆن ده‌بێت سه‌پاندنه هه‌ر له‌م
ڕۆژانه له‌م شه‌وانه خۆتان بینیتان له ته‌له‌فزیوندا له شاری
دووزخوماتوو وابزانم قائیمقامێکیان دانا خه‌ڵکی عه‌شائیره‌که پیاوچاکه‌کان
و پیاو ماقوڵان هه‌موویان کۆبونه‌وه ووتیان فڵان که‌س قائیمقامانه و
کۆبونه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک ده‌نگ ئه‌وه بوو ته‌له‌فزوێنه‌کانیش نقڵیان
کرد‌و به فه‌خره‌وه نقڵیان کردوو ئه‌یانوت فڵان شار قائیمقامیان بۆ
خۆیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد ئێ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش وانه‌بێت (د.به‌رهه‌م)
هات له مۆنۆمێنته‌که وه‌عدی دا به هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵکێکی زۆر ئێستا له‌م
شوێنه‌ش دانیشتوون ئه‌زانن ووتی هه‌ڵه‌بجه‌یی خۆیان قائیمقام بۆخۆیان
دیار ی بکه‌ن ئێمه ده‌ستکاریان ناکه‌ین و حه‌قمان نی یه به‌سه‌ره‌وه
ئێ بۆ ئێستا خه‌ڵکێک دابنرێت و هه‌ڵه‌بجه ئاگای لێ نه‌بێت یان بڵێن
یه‌ک که‌س له هه‌ڵه‌بجه‌وه چووه و پێشنیاری کردووه و ئیتر باقیه‌که‌ی
ئاگادار نه‌بێت چونکه ئه‌و که‌سه ئه‌بێت به ڕه‌ئیسی وه‌حده‌ی ئیداری
یانی گه‌وره‌ی تۆیه تۆ قبوڵی ده‌که‌یت له‌شه‌رعدا گه‌وره‌ی خۆت گه‌وره‌ی
خۆت مورته‌دبێت یان هاواری بێت یان یه‌کێک بێت له‌م شێوانه ئێمه
ئیحترامی موتابه‌ده‌ل هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌کان پێغه‌مبه‌ری
خوا ێلات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت فێری کردوین که چووه‌ته مه‌دینه
عه‌قدی به‌ستووه له‌گه‌ڵ یه‌هوداله‌گه‌ڵ ئه‌نێاردا له‌گه‌ڵ گاوردا نه‌یفه‌رمووه
که وا ئێوه گه‌وره و پێشه‌وا بن فه‌رمویه‌تی بژین وه‌یه‌ک که‌س
ناتوانێت ده‌ستتان بۆ به‌ڕێت وه ئێمه‌یش هه‌رواده‌ڵێین هاواری بژی یه‌زیدی
بژی نه‌ک بڵێین ئیتر هاواری له هه‌ڵه‌بجه هه‌موو شتێکی به‌ده‌ست بێت
یه‌زیدی له دهۆک هه‌رچی شته له ده‌ستیدا بێت مه‌سیحی له هه‌ولێردا
هه‌رچی شته له‌ده‌ستی دابێت ئه‌وی باشه موسوڵمانه ئه‌م دوو ملیۆن
موسوڵمانه له کوردستان ئه‌ی باشه (400 - 500) مزگه‌وت له
کوردستانداسوجده نه‌بات بۆ خوا ئه‌ی نا‌بێت ئیحترامی ئه‌مانه بگیرێت
وڵاتی هیندیستان له ساڵانی ڕابردوودا خۆتان ئه‌زانن ئاگاتان لێ یه
که غاندی ڕه‌ئیس وزاره بوو ئافره‌تێک بوو چه‌ند دکتۆرای هه‌بوو
کابرایه‌ک بوو چه‌ند دکتۆرای هه‌بوو یاعنی ئه‌زانێت کامه میکرۆبه و
کامه پیسه کامه به‌کتریای پێوه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر عه‌قیده‌ی شه‌عبه‌که
ته‌شتێ شیاکه‌ی هێنا له‌سه‌ر مێزه‌که داینا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات
به خوتبه په‌نجه‌ی به شیاکه‌که‌وه سووی به‌ناوچاوی خۆی یه‌عنی من
عه‌قیده‌م له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ئێوه‌یه خه‌ڵکه‌که یه‌عنی بۆ عه‌یب بێت
که گه‌وره‌یان خه‌ڵکان بڵێن ئێمه عه‌قیده‌مان له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ئێوه‌یه
خه‌ڵکه‌که چوار ملیۆن که‌س سوجده ئه‌بات ئێ ئه‌وا کۆمه‌ڵێکی که‌م
بوو یه‌زیدی کۆمه‌ڵێکی که‌م هاواری له‌شه‌وانی هیجره‌تدا هه‌ر سه‌یری
ته‌له‌فزیۆنه‌کانم ده‌کرد هه‌رباسی یه‌زیدی بوو ماوه‌یه‌کی تریش هه‌رباسی
هاواری ده‌بێت که‌واته مسوڵمان کوا دیموکراتیه‌ت کوا شت له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌مه باسی ده‌که‌ین پێناخۆشی بوونه ده‌ری ده‌بڕین.
|