په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٠\٢٠١٢

ئێرە کوردستانە نەک ئەفغانستان.

ئەکرەم عەبدوڵا    

 

ماوەیەکە لە پەرلەمانی کوردستان خەریکی رێکخستن و داڕشتنی یاسایەکن بە ناوی پاراستنی پیرۆزییەکانی موسڵمانان لەو کۆمەڵگایەدا. ئەمە سەرەتاییەکی ترسانکە کە ئیسلامییەکان لە کوردستاندا دەستیان داوەتێ، دیارە ئەم کارەشیان بە پشتیوانی پارتی و دەستپێشخەری بارزانی بوو دوای روداوەکانی بادینان لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێک کە ھی دوو ساڵ لەمەو پێشە، بەڵام پارتی و ئیسلامییەکان ھەر وەک و ھەنگوینیان لە داردا دۆزیبێتەوە دەستیان کرد بە داڕشتنی بەرنامەیەک تا لەو رێگەوە کۆمەڵگای کوردستان نوقمی کۆنەپەرستیی و ستەمگەریی بکەن.


لیژنەی ئەوقاف لە دیوەخانەکەی پارتی و یەکیتی دا کە ئیسلامییەکان باڵادەستن تیایدا ، بۆیە ئەمە بە تایبەتی بۆ پارتیش ھەلێک بوو تا بتوانێت فەزای کۆمەڵگای کوردستان بەرەو دیکتاتۆری بروات و دەسەڵاتی خۆی لە کوردستان بسەپێنێت، چونکە ئەم ھیزانە تەنھا لە کۆمەڵگایەکی دواکەوتوو ستەمگەرییدا ئەتوانن گەشە بکەن.


ئیسلام رۆژانە سووکایەتی بە مرۆڤەکان ئەکات بەڵام نابێت بۆ ئەوان کەس پییان بڵی نابێت وابکەن و ئەم سووکایەتییە کۆتای پێ بھێنن. ئایەتەکانی قورئان پڕن لە سووکایەتی بە مرۆڤ ،قسەی پێغەمبەرەکەیان دەیەھا سووکایەتی تیایە، لە مزگەوتەکانەوە رۆژانە ئیھانەو سووکایەتی بە کەسایەتی خەلکی کوردستان ئەکرێت.دەیەھا رۆژنامەو گۆڤاری ئیسلامییەکان ھەیە کە پرن لە جنێوو قسەی ناشیرین، ئیسلامییەکان خۆیان رۆژانە ھێرش ئەکەنە سەر ھونەرمەندان و قسەیان پێ ئەڵێن، ئافرەت بە (ناقس ئەقڵ و زەعیفە) ئەزانن و ھەروەک ولەم قسەییەی محەمەددا دیارە کە ئەڵێ:

 

خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ ‏  إِلَى الْمُصَلَّى فَمَرَّ عَلَى النِّسَاءِ فَقَالَ

يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ ‏ ‏تَصَدَّقْنَ فَإِنِّي ‏ ‏أُرِيتُكُنَّ ‏ ‏أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ فَقُلْنَ وَبِمَ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ تُكْثِرْنَ ‏ ‏اللَّعْنَ ‏ ‏وَتَكْفُرْنَ ‏الْعَشِيرَ ‏ ‏مَا رَأَيْتُ مِنْ نَاقِصَاتِ عَقْلٍ وَدِينٍ أَذْهَبَ ‏ ‏لِلُبِّ ‏ ‏الرَّجُلِ الْحَازِمِ مِنْ إِحْدَاكُنَّ قُلْنَ وَمَا نُقْصَانُ دِينِنَا وَعَقْلِنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ أَلَيْسَ شَهَادَةُ الْمَرْأَةِ مِثْلَ نِصْفِ شَهَادَةِ الرَّجُلِ قُلْنَ بَلَى قَالَ فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ عَقْلِهَا أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ وَلَمْ تَصُمْ قُلْنَ بَلَى قَالَ فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ دِينِها.

صحيح البخاري, كتاب الحيض, باب, ترك الحائض الصوم, حديث298. صحيح مسلم, كتاب الايمان , باب, بيان نقصان الإيمان بنقص الطاعات وبيان إطلاق, حديث79  وتەنانەت پێغەمبەرەکەیان ئافرەتی لە ریزی حوشترو ئەسپ ومەر داناوە هەر وەك ولە ال عمران 14 نوسراوە زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآَبِ


ئایا ئەمانە سووکایەتی نییە،ئەوە ئیمە ئەبێت بڵیین یاسا ھەبێت بۆ قەدەغەکردن و دوبارە بەکار نەھینانی ئەم ئایەتانە لە مزگەوت وشوێنە گشتییەکان ، دەیەھا گۆڤاری ئیسلامی ھەیە پرن لە سووکایەتی بە مرۆڤ ،رۆژانە لە رادیۆو تەلەفیزیۆن و مزگەوتەکانی کوردستانەوە سووکایەتی ئەکریت بە و کۆمەڵگایە . لەجیاتی ئەوەی یاسایەک ھەبێت لە کوردستان ئەم ھەمەجییە رابگرێت وکۆمەڵگا لە دەستیان بپارێزێت کەچی بە پێچەوانەوە ئیسلامییەکان و پارتی داوا ئەکەن کە ئەوەی خۆیان پێیان پیرۆزییە بپارێزریت. بە بوونی ئەم ھەموو مزگەوت و تەکیە و حیزبی ئیسلامی دڵیان تێر ناخوات ئەیانەوێت ئەیانەوێت ئەوەندەی تر کۆنەپەرستیی سایە بکێشێت بەسەر کۆمەڵگادا..چی زۆرە لە کوردستان پیرۆزییەکان زۆرن .حیزب پیرۆزە سەرۆک پیرۆزە بنەماڵەی سەرکردەکان پیرۆزن ،مەقەری حیزبەکان پیرۆزن ئاڵا پیرۆزە،بودجە پیرۆزە دەسەڵات پیرۆزە ،میلیشیاکانیان پیرۆزن ،خوا پیرۆزە ،مزگەوت پیرۆزە ،کلتورو بیروباوەری ١٤٠٠ ساڵ کە لە جەزیرەی عەرەبی پیادە ئەکرا پیرۆزە ،بەلام ئەوەی لای ئەم دەسەلاتە پیرۆز نییە خەڵکی کوردستان و کەسییەتی مرۆڤەکانە. ئەم ەسەڵاتە ھیچ بیری لای کەسایەتی ئەم کۆمەڵگایەدا نییە، حیزبی بەعس ئەنفالی جەستەی لە کوردستاندا کرد بەڵام حیزبی ناسیونالیستیی و ئیسلامی ئەنفالی مەعریفەی کەسایەتی تاکی خەڵکیان کرد ،تەنھا ئەوەی بە ھەر نرخێک بیت دەسەلاتەکەی خۆی زیاتیر سەقامگیر بکات، دیارە ئەوەشی کاتێک بۆ ئەچێتە سەر کە لەو کۆمەڵگایەدا نوزەیەک لە ئازادی نەبێت و کۆمەڵگا نوقمی کۆنەپەرسی بکات.

 

کۆمەڵگای کوردی پێویستی بەو جۆرە یاسایە نییە، بەڵکو یاسایەکی ئەوێت کە کۆمەڵگا بەرامبەر ئەو ھێرشەی ئیسلامییەکان و دەسەلاتی حیزبە ناسیونالیستەکان بپارێزێت. یاسایەکمان پیوێستە ملھوریی دەسەڵاتدان کەم بکاتەوە، یاسایەکمان ئەوێت کە دەسەڵاتی حیزب لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک ھەڵگرێت، یاسایەکمان ئەوێت کە ھەموو تاکێکی دانیشتوی کوردستان بەھرەمەند بێت لەو توانساتانەی کە لە کوردستاندا ھەیە. یاساکەتان بپێچنەوە بۆ دیوەخانەکانی خۆتان چونکە ئەوە ھەر پیرۆزبە خۆتان بێت. ئەبێت ئەوەش بزانن کوردستان ئەفغانستان نییە ھەر چی بتانەوێت تیا بیکەن ئێوەی ئیسلامی لەوە ئەچێت لێتان تێک چوبێت ئێرە کوردستانە نەک ئەفغنستان.

 

١٢\١٠\٢٠٢

ماڵپەڕی ئەکرەم عەبدوڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک