ئه‌رێ سیسته‌می كۆماری به‌كه‌ڵكی چی دێ ؟ ئایاله سوریادا سیسته‌م كۆماریه یا مه‌له‌كی؟
هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
یه‌كێك له‌خاڵه هاوبه‌شه‌كانی ڕژێمه (شمولی) گشتگیره سته‌مكاره‌كان مه‌سه‌له‌ی له‌یه‌كچوونی بواری په‌روه‌رده‌یانه بۆ نه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگا،ئه‌گه‌ر به مێژوویه‌كی نزیكی ئه‌م ڕژێمه‌سه‌ركوتكه‌رانه‌دا بچینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌موویان به‌یه‌ك شێوه‌و (ڕه‌چه‌ته) كاریان كردووه بۆ مانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ده‌سه‌ڵاتدا،بڕوانه سه‌رجه‌م ئه‌م ڕژێمه دیكتاتۆریانه‌له جیهاندا له ڕێگه‌ی مناڵه‌وه گه‌له‌كانیان وابه‌سته‌ی خۆیان كردووه‌له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنال سۆسیالیسته‌كانی ئه‌لمانیادا مناڵانی هیتله‌ر هه‌بوون،له‌سه‌رده‌می ستالین به‌هه‌مان شێوه،له‌توركیای ئه‌تاتۆرك دا (ئه‌تاتۆرك چوجوكلاری) له‌هه‌ردوو مۆدیله‌كه‌ی به‌عسدا له‌عێراق وسوریاش فتوه‌و اشبال البعس هه‌بوون { هه‌موو دیكتاتۆره‌كان خۆپه‌رستن ودژی هه‌موو جۆره زانیستێكن بۆ نمونه فه‌یله‌سوف وكۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی جان جاك رۆسۆ له‌به‌سی هه‌شته‌می كتێبه‌به‌ناوبانگه‌كه‌یدا په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی (گه‌ل) ده‌ڵێێت گه‌لان له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا توانای فێربوون وه‌رگرتنیان به‌هێزه بۆ فێربوونی شتی چاك}به‌لام هه‌موو دیكتاتۆره‌كان ئه‌م وێژه‌یه‌یان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه،ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ له‌م ڕژێمانه گۆڕبه‌گۆڕ بوونه‌به‌ڵام له سوریا‌و توركیادا ئه‌م نه‌وانه پێگه‌شتوونه ڕژێمه‌كان له‌م ڕێگه‌یه‌وه ته‌رزیان بڵاوكردۆته‌وه بۆ ناو هه‌موو ماڵێك.له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تی نوسینه‌كه تایبه‌تمه‌نده به‌كۆماری مه‌له‌كی سوریا،له‌م كۆماره‌ی سوریادا وای لێهاتووه زۆربه‌ی هاونیشتیمانیان مخابه‌راتن چونكه گه‌شه‌و گه‌وره‌بوونی فتوه‌و ئه‌شبال به‌ره‌و مخابه‌راتی ده‌چێت سه‌رده‌مانێ ئه‌وانیش مناڵی ئه‌م ووڵاته بوونه،سه‌رسوڕهێنه‌رترین به‌ڵگه‌ی نامۆبوونی دیمۆكراتیه‌ت به‌عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه له‌ده‌ستوری كۆماری شانشینی سوریدا ده‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك كۆمار ته‌مه‌نی له ٤٠ساڵ كه‌متر نه‌بێ!!به‌لام به‌شار ئه‌سه‌د پاش مردنی باوكی كه ئه‌وسا ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵ بوو ده‌ستوره‌كه‌ی به‌په‌له هه‌موار كردوو خۆی بوو به‌سه‌رۆك كۆمار،له ولاتێكدا كه هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی مخابرات بێت ده‌ستورگۆڕین وه‌ك ئاوخواردنه‌وه ئاسان ده‌بێت،به‌عس ته‌مه‌نی مناڵی كوردیان گه‌وره‌ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه‌ی له سێداره‌دانیان بیگرێته‌وه ئێستا چۆن ده‌سكاری یاساناكه‌ن به و شێوه‌یه‌ی خۆیانی پێبكه‌نه سه‌رۆك كۆمارێكی مه‌لیك ئاسا.له ڕاستیدا عه‌ره‌ب نه سیسته‌می كۆماریان ونه‌سیسته‌می مه‌له‌كیان له‌و دوو سیسته‌مه باوه‌ی جیهانی ناچێت، ئه‌م دووجۆره سیسته‌مه لای عه‌ره‌ب ته‌نها له هی عه‌ره‌ب له خۆیان ده‌چێت.واتا له‌ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بیدا سیسته‌مه‌كه كۆماری بێت یا مه‌له‌كی هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ،چونكه عه‌ره‌ب سیسته‌مه‌له‌كیه‌كه‌شی دیكتاتۆریه نه‌ك مه‌له‌كی پرۆتۆكۆلی وده‌ستوری وه‌ك وسویدا به‌ریتانیا هۆله‌نده،هه‌ر بۆیه زۆر ئاساییه له‌وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا سه‌رۆك كۆمار بمرێ كوڕه‌كه‌ی جێگه‌ی بگرێته‌وه،چونكه سیسته كۆماریه‌كان سیسته‌می كۆماری ڕاسته‌قینه نین ئۆتۆریته‌و كۆده‌تایین (ئینقلاب) به‌خوێن ڕشتن گه‌یشتونه‌ته ئه‌و پله‌یه،به‌دڵنیاییه‌وه سه‌دامیش هه‌له‌ی نه‌كردایه پاش خۆی كوره‌كانی ده‌بوونه سه‌رۆك كۆماری مه‌له‌كی.هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان نه‌وه‌ی نوێ یسیسته‌مه كۆماری مه‌له‌كیه‌كانی عه‌ره‌بیدا نیه،جیاوازی چیه له‌نێوان به‌شار ئه‌سه‌دوكوڕی مه‌لیكی مه‌غریبدا؟سروشتی هه‌موو دیكتاتۆرێك ئه‌وه‌یه ده‌ستی له‌ده‌سه‌ڵات نابێته‌وه چونكه ژیانی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌نده!ئه‌م ماوه‌یه مه‌لیكی سوریابه‌شار ئه‌سه‌د به‌یاوه‌ری ژنه‌كه‌ی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌توركیا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كێشه‌ی له‌شكر كێشی ئه‌و وڵاته‌دا بۆ كوردستان ئه‌میش هاوهه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی خۆی بۆتوركیا ده‌ربڕی وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژێ له‌ڕۆژان ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكركێشیه له‌خۆشی نه‌كرابێ.توركیاش به‌ناوه سیسته‌مه‌كه‌ی كۆماریه مۆدێڕنیشه به‌ڵام چ كۆمارێك وچ مۆدێڕنێك!!سیسته‌م هه‌رگیز مافی ئه‌وه‌ی نیه به‌خۆی بڵێ كۆماری هه‌تا هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل نه‌بێت،كۆماری توركیاش هه‌ر هه‌مان یاسا ده‌یگرێته‌وه چونكه ده‌سه‌ڵات له خانه‌دانه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانیه درایه ده‌ستی خانه‌دانه‌كانی كۆماری ئیتیحاد‌و الترقیه‌وه،كه واتا توركیاش نه‌ك هه‌ر كۆماری نیه به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركوتكه‌ری كه‌مایه‌تیه دژی زۆرایه‌تی،دیكتاتۆریه‌تی خانه‌دانه كانی كه‌مالیسته‌كانه. _____________________________________________ ٭له توركیادا ساڵانه بێجگه له جه‌ژنی جیهانی مناڵان.جه‌ژنی مناڵه‌كانی ئه‌تاتورك هه‌یه.دیكتاتۆر لێره‌دا مناڵانی له خشته‌بردووه گوایه خۆشیانی ده‌وێ وئه‌م جه‌ژنه‌ی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وان داهێناوه،كه له‌ڕاستیدا له‌ڕێگه‌ی ساوایانه‌وه هه‌موو میلله‌ت پاش چه‌ند ساڵێك وابه‌سته‌ی كۆماره‌كه‌ی ده‌بن.هه‌ر ئه‌مه‌ش ته‌مه‌نی ٭كۆماره‌كه‌ی گه‌یاندۆته نزیكه سه‌ده‌یه‌ك. ٭دێری یه‌كه‌می ناونیشانی سه‌ره‌وه‌م له‌نوسینێكی دكتۆر محمد ئاڵتان وه‌رگرتووه(سیسته‌می كۆماری به‌كه‌لكی چی دێ.
|