ئه‌رێ خه‌ڵکینه ئه‌و خوشکه‌ی من خۆی خنکاندووه یان تیرۆر کراوه؟
سه‌ردار پشده‌ری
پێش ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن، له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا به ده ساڵ ئافره‌تێک نهدهکوژراو ئه‌گه‌ر بشکوژرابایه تاوانباره‌که رایده‌کرد بۆ لای ئێوه بۆ شاخ.
ئافره‌ت کوشتن یه‌کێکه له ره‌وشته خراپه‌کانی کۆمه‌ڵگا، که‌چی وه‌ک هه‌موومان به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین، رۆژبه‌رۆژ ره‌وشتی خراپی ئافره‌ت کوژی له‌زیاد بوون دایه‌و تاوانبارانیش به سه‌ری به‌رزه‌وه له‌ناو بازاره‌کاندا ده‌سورێنه‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ندێ له میدیا کوردیه‌کان به‌شێک له‌و تاوانانه ئاشکرا ده‌که‌ن و وا نیشان ده‌ده‌ن که ته‌نها له ساڵی 2008 دا چوارسه‌دو په‌نجا ئافره‌ت تیرۆر کراوه(بڕوانه ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه)و پۆلیس و نه‌خۆشخانه‌و دادگا‌و میدیاکانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش یارمه‌تی تاوانباران ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و ئافره‌ته خۆی کوشت یان خۆی سوتاند یان خۆی خنکاند، ئه‌و به‌رێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش که تابوتی 450 ئافره‌تی کوردیان بدهستهوهیهو به‌ره‌و گۆڕستان ده‌یبه‌ن، به‌خه‌یاڵیان دانایه که تیرۆری ئافره‌تان له‌و سه‌رده‌مه‌دا دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا نیشان ده‌دات و ده‌بێته هۆکارێکێک بۆ دورخستنه‌وه‌ی دۆستانی کورد له کورد‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دان به ده‌وڵه‌تێک دانانێت که له ساڵێک دا 450 ئافره‌ت ترور بکات بێجگه له‌وانه‌ی ناوه‌کانیان له نه‌خۆشخانه‌کان تۆمار نه‌کراوه.
جه‌نابی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، ناکرێ بپرسن له دام و ده‌سگا دهسهڵاتداریهکهتان که بۆ ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته له‌و سێ پارێزگایه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا ده‌کوژرێ به‌ڵام له‌به‌شه‌کانی تری کوردستان ئافره‌تێک ناکوژرێ ؟.
جه‌نابی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، وه‌ک ئاگادارن له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی تازه‌دا خوشکه‌که‌م له سله‌یمانی تیرۆر کراو مێرده‌که‌ی داستانێکی بۆ داڕشت که خوشکه‌که‌م خۆی خنکاندوه، پۆلیس و خه‌سته‌خانه‌و دادگاش ئۆباڵی نهحهقیان کێشاو به‌بێ ئه‌وه‌ی که هیچ که‌سێک به‌چاوی خۆی بیبینی که خۆی په‌تی کردۆته مله خۆی، وتیان مێرده‌که‌ی راست ده‌کات و ئه‌و ئافره‌ته خۆی خۆی خنکاندوه، کاتێک دایکی 85 ساڵه‌م له له‌نده‌نه‌وه رۆیشته‌وه بۆ ناشتنی کچه‌که‌ی، مێردی خوشکه‌که‌م و پۆلیس و دادگا داستانێکیان بۆ دایکم ساز کرد‌و دایکی 85 ساڵه‌میان زیندانی کرد تاکو من له له‌نده‌ن په‌یوه‌ندیم به هه‌ندێ دۆستانه‌وه کرد‌و به‌ریان دا، دوای به‌ربوونی پۆلیس و ئاسایشی سله‌یمانی ته‌رمی خوشکه‌که‌میان نه‌ده‌دانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌که ئاشکرا نه‌بێ که خوشکه‌که‌م له‌پێشه‌وه تیرۆر کراوه‌و له دوایدا په‌تیان خستۆته ملی، له‌کاتی شوشتن و ناشتنیش دا رێگایان نه‌ده‌دا وێنه‌ی بگیرری، هاتوهاواری دایکم و ئافره‌تان ناچاری کردن که سه‌ری تابوته‌که لا ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دایکم و که‌سوکارم بۆ دوا جار ببینن، له‌و کاته‌دا ئه‌و وێنه گیراوه که زۆر باش برینه‌کانی چهنهگهو ئه‌ولاو ئه‌ولای ده‌رکه‌وتوه، خه‌ڵکی خنکاو چۆن چه‌نه‌گه‌ی بریندار ده‌بێ و ئه‌ولاو ئه‌ولای شین ده‌بێته‌وه ؟.
جه‌نابی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، من ئێستا گومانم په‌یدا کردوه له تروری خوشکه‌که‌م، تۆ بڵێی ده‌ستێکی سیاسی له پشتی ئه‌و ترورهوه نه‌بێت که ده‌سه‌ڵات دایکی 85 ساڵه‌ی من ده‌گرێت به‌ڵام تاوانباران ناگرێت، به‌شی ئه‌وه‌نده‌شم به‌ڵگه کۆ کردۆته‌وه که بێوه‌ڵام نه‌بم له ئاستی ئه‌و قسه‌یه‌م دا.
جه‌نابی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، کوڕه‌که‌م کاک قوبادی مام جه‌لالی له روداوه‌که ئاگادار کردوه‌و دڵگرانی منی بۆ ده‌ربڕیوه له هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به‌و روداوه، کاک قوباد بێئاگایی بنه‌ماڵه‌ی خۆیانی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و روداوه‌و په‌یمانیشی داوه لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا بکات، وا بۆ ده رۆژ ده‌چێ کاک قوبادیش هیچی دیار نیه.
جه‌نابی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، به‌خه‌به‌ر وه‌رن پێش ئه‌وه‌ی که که‌سوکاری ئه‌و ئافره‌ته کوژراوانه لێتان به‌خه‌به‌ر بێن، تاوانباران بگرن و سزایان بده‌ن با هیچی تر ئافره‌تی کورد نه‌کوژرێ، چونکه کوشتنی ئافره‌تان، دایک‌و خۆشکی ئافره‌ته‌کان ره‌شپۆش ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتیش روو ره‌ش ده‌کات.
http://sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=14688&cat=1 http://www.kurdistanpost.info/news/5184.html http://pukraboon.com/2009/01/03/424 http://www.bestan.net/xushkekem-chon-lenawchw.htm http://www.ledwan.com/hewal.php?readmore=1388
له‌نده‌ن 1\2\2009
|