په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی عیراقه ،

 ده‌ستبه‌جێی قه‌ره‌بووی قوربانییانی ئه‌نفال بكاته‌وه و بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان جێبه‌جێ بكات و

داوای لێبووردنیش له‌گه‌لی كورد بكات

 

بەڕێزان دەستەی سەرۆکایەتی عێراق

بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی  پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ

بەڕێزان پارت و لایەنە سیاسی و ڕوشنبیری و مرۆڤ دۆستە عێراقییەکان

بەڕێزان  کەسانی خاوەن ویژدانی عەرەب

 

وەکو ئاگادارن  دەوڵەتی عێراق هەر لە دوای دامەزراندنییەوە لە ماوەی 87 ساڵەی ڕابردوودوی تەمەنی خۆیدا بۆتە ئامرازێک   بەدەست شۆفینستەکانەوە بۆ داگیرکردنی نیشتانەکەمان و کوشت و بڕی دانیشتوانەکەی ، لە ماوەی 87 ساڵی ڕابردوودا زۆر نموونەی کوشت و بڕی بە کۆمەڵ و خاپوور کردنی نیشتمان و پێشێلی مافەکانی مرۆڤی  کورد لە بەردەستدان، ئەم مێژووە خوێناوییە‌یه ئێمە بە‌ دەوڵەتی  عێراقەوە ده‌به‌ستێته‌وه، دواین تاوان کوشت و بڕی بە کۆمەڵی فەیلی و بارزانی و  خەڵکی شاری هەڵەبجەو سەردەشت و گوندەکانی گۆپتەپە و شێخ وەسانان و سوێسنایەتی و وەرتێ و وەرێ و تاد، به‌كارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی  و 182000 قوربانی تاوانی ئەنفالە.

بۆ کۆتایی هێنان بەم درزە  خوێناوییە لە نێوان ئێمەو ئێوە، بۆ سڕینەوەی شوێنەواری ئەم کەلێنە گەورەیەی كه گه‌لی کورد دەبەستێته‌وه بە عێراق و نەتەوەی عەرەبەوە، ئێمە ئەم کەس و لایەنانەی کە لە خوارەوە ناومان هاتووە  داواکارین لە بەڕێزانتان :

* لە ڕۆژی 16-3-2008 حکوومەتی عێراق بە فەرمی داوای لێبوردن لە کورد  بکات.

* حکوومەتی عێراق قەرەبووی زیانە مادی و مەعنەوییەکانی قوربانیان بکاتەوە  .

* بە فەرمی بڕیاری دەست تێکەڵنەکردنی سیاسییەکان لە کاروباری دادگا دەربکرێت، بڕیریارەکانی دادگا وەک ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە جێبەجێبکرێن.

* تەواوی تاوانبارانی ئەنفال بە بێ جیاوازی ڕابکێشرێنە پای دادگا، ئێمە نیگەرانین لەو ڕه‌وشه‌ی كه ئێستا دەگوزەرێت و تاوانکاران تاکو ئێستا ئازادن، یاخود بڕیاری دادگای باڵاش جێبه‌جێ نه‌كراوه.

* کەیسی بۆردومانبارانکردنی شاری هەڵەبجە بە چەکی کۆکوژی کیمیاوی  ناهەقی زۆری بەرامبەر کراوە، بە فەرمی داوای لێبوردن لە خەڵکی ئەم شارە بکرێت و پرۆسەی دادگا لە پای ئەم تاوانە دەست بە کارەکانی بکات.

 

ناوەندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد (چاک)

18-2-2008

www.chak.be  ناوه‌ندی چاک  

بۆ به‌شداریكردن و په‌یوه‌ندیكردن

chak_org@yahoo.com


 

ناوی سیانی                  پیشە                        شوێنی نیشتەجێبوون                    واژۆ

ئارێز داراپور                 چالاکڤانی سیاسی            ئەڵمانیا 

ڕێژین ئیبراهیم               رۆژنامەنوس                    کوردستان

رِوناك شوانی               چالاكڤانی ژنان                  سوید    

رِوناك ئه‌حمه‌د              نووسه‌ر                          ئه‌ڵمانیا 

ڤیان رِه‌زاق                مامۆستا                           سوید

خه‌بات نه‌وزاد                 رِۆژنامه‌نووس                   هه‌ڵه‌بجه‌

ئه‌حمه‌د مه‌جید      كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو                      رِزگاری

سه‌لاح سۆفی       شاعیر                                     سوید

كاوه‌ ئه‌مین                   نووسه‌ر                         سوید

هیوا گوڵ محه‌مه‌دی  رِۆژنامه‌نووس                              سوید

هاورِیَ حوسیَن هیرانی  چالاكڤان                               سوید

سه‌فوه‌ت جه‌لال               نووسه‌ر                          سوید

دانا جه‌لال                     نووسه‌ر                        سوید  

رِزگار شوانی                 رِۆژنامه‌نووس                     سوید

رِزگار حه‌ساری             رِۆژنامه‌نووس                       كه‌ركووك

خدر كوردستانی     كه‌سایه‌تی سیاسی                        سوید

مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌       نووسه‌ر                        دانمارك

رِابه‌ر رِه‌شید                       نووسه‌ر                    پردیَ

سه‌لام عه‌بدوڵا               نووسه‌ر                        خانه‌قین

گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی            نووسه‌ر                        دانمارك

عه‌لی قادر                            كریَكار               ئه‌ڵمانیا

گۆران حه‌ساری               پ.دیَرین                      گوندی حه‌سار

رِزگار مام بۆره‌                       شاعیر                 هه‌ولیَر

سه‌باح عه‌لی قاره‌مان                  رِۆژنامه‌نووس           كفری

سه‌لام محه‌مه‌د                چاك                           دانمارك

جه‌میل شوانی                 رِۆژنامه‌نووس                   دانمارك

قادر نادر                    نووسه ر                       سويد

عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د         نووسه‌ر                        هۆڵه‌ندا