


ئاگری عه‌شق پێم ده‌ڵی ناچارم هه‌ر ده‌تسوتێنم
لێم مه‌گره من ئاوام کڵپه‌م به گڕه‌وه دڵ ئه‌دوێنم
زۆرم سوتان دڵی ئاشق زۆریان شێت و سه‌رهڕۆبون
هه‌تا ئێستا پشکۆم..سورم بۆ نه‌وه‌ی تر هه‌ر ده‌مێنم
وه‌ته‌ی هه‌م قه‌ره‌ی که‌سێ نه‌که‌وتوم له ئه‌وین تێ‌نه‌گا
کوا ئاشنام له‌گه‌ڵ وانه چۆن ڕازی خۆم ده‌درکێنم؟
منیش ده‌ڵێم وانه‌زانی تێناگه‌م لێت چی‌یه ڕازت
!..به سوتانه‌وه ئه‌شق جوانه با بسوتێم نه‌مێنم
سوید
umed_70@hotmail.com
|