عه‌شق..یان
تاراوگه‌ی خۆشـــه‌ویســـتیی..!

دڵشــادی عومه‌رکاکی
ده‌شێ هه‌موو دونیا..وه‌ک ده‌ڵین له دێڕێ شیعرا جێگای ببێته‌وه‌و..
منیش ده‌ڵێم..عه‌شق فرمێسکێکه له فرمێسکه‌کانی خۆشه‌ویستیی .
ئه‌وه خۆشه‌ویستییه..که‌وتۆته ئه‌ودیوی سه‌رابه‌کانی خه‌یاڵ و
وه‌همی عه‌شقه‌وه..
خه‌ڵوه‌ته خاڵییه‌کانی بێهوده‌ییه به‌رجه‌سته‌ی سۆز‌و میهرو ئه‌ڤین
ناکات،ده‌شێ،
خه‌یاڵ وخه‌وبینین..سه‌فه‌ری عه‌شق خۆڕه‌نجاندن وسوجده‌بردن،دڵدانه‌وه‌ی
دڵ..
خۆغه‌مگین کردن ونوێژکردنیش بۆعه‌شق..تاده‌گاته خۆکوشتنی عاشقانیش گه‌ڕان
بێ به‌شوێن خۆشــه‌ویستیی دا،لای ئایدیالیسته خه‌یاڵیه‌کان عه‌شق
واباس ده‌کرێ
نه‌خۆشــییه، کاری دور له عه‌قڵه عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کان و میسالیه‌کانی
ئه‌ده‌ب
عه‌شق وا ده‌بینن که نه‌خۆشییه‌که‌و چاکبونه‌وه‌ی نییه،پیتۆڵه‌کان
وا ته‌ماشــای ئه‌م
نه‌خۆشیه ده‌که‌ن که‌له‌ڕیزی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کــاندایه.پیتۆڵ و
فه‌یله‌سۆفی یۆنانی
(ئه‌بیقرات) که به باوکی پزیشکه‌کان ناو
ده‌برێ،ده‌ڵێ عه‌شق ته‌ماعێکه له‌دڵدا
له دایک ده‌بێ و شتێکی تیا کۆده‌بێته‌وه
له هه‌ست هه‌ر که ڕوو
له‌زیاد بوون بوو...
خاوه‌نه‌که‌ی ڕوو له‌هه‌ڵچوون
و غه‌مۆکی و بێ ئۆقره‌یی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێت.
عاشقان دڵناسک ولاواز و
غه‌مگینن. له داستانه‌کاندا عاشقان بێبه‌ریبووانی..
عه‌شق به‌کوشـــتن و خۆله‌ناوبردن بوونه‌ته
کۆتایی عه‌شقه‌که‌یان،ئیدی..
له‌م سه‌ر زه‌مینه له
خۆرهه‌ڵاته‌وه تا خۆرئاوا،مێژوویه‌کی
درێژ به‌عه‌شق نووسراوه‌ته‌وه
شه‌رم و خاوێنی وعاشقی پاک وپیرۆزی له ماڵی عه‌شقا ژیاون شیعر عه‌شــــقی
نوسیووه‌ته‌وه‌و ،فرمێسک بۆ
عه‌شق ڕژاوه،خۆشه‌ویستیش ئاسان ته‌ماشاکراوه...
قورسه ته‌ماعی چاوی عه‌شق..ئاسانه ته‌ماشای چاوی خۆشه‌ویستیی..
ناتوانی ئه‌وه پێشکه‌شکه‌ی به‌عه‌شق له‌گه‌ڵ عاشقاندا
ده‌گریت و ده‌توانی ته‌نها
به‌دڵنه‌وایی له‌غه‌می خۆشه‌ویستان که‌م که‌یته‌وه،ئه‌و هه‌موو
موزیک و په‌یکه‌رو..
گۆرانی وشیعره‌یان له‌عه‌شق داچۆڕاندووه. که‌چی سه‌د هێنده‌ی تریش به‌عه‌شقه‌وه
به‌ته‌نها به‌رهه‌می خۆشـــــه‌ویستین.
بێبه‌ری بوون له خۆشه‌ویستی..وێڵ بوون له کۆڵانه ته‌نهاکانی پڕ ته‌نیایی..
دوورکه‌وتنه‌وه له نیشتیمان ..له‌خاک و
خۆشه‌ویستان.به ته‌نها یه‌ک مانای هه‌یه
ئیتر که‌ی عه‌شق ئه‌توانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌دا ئاشتمان
بکاته‌وه
ئێمه که ده‌ڵێین عاشقین.. عاشقی ئازادی وسه‌ربه‌ستی وعاشقی جوانی و
ڕه‌نگ و
عاشقی تام و ده‌نگ و عاشقی شێوه‌و له‌ش و چاوو ڕۆح و عاشقی
عاشقه‌کانمانین
ئه‌وه به‌ته‌نها یه‌ک مانای هه‌یه .ئێمه بێبه‌شین له‌وانه‌و ..ئه‌وانه‌مان
خۆشده‌وێ
کۆڵانه‌کانی عه‌شق ڕوو له ماڵئاوایین و خۆشه‌ویستی بۆ باڵ و باوه‌ش
پیاکردنه
ده‌شێ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک له‌م دونیایه‌دا بکرێ جێ گۆڕکێیه‌ک به عه‌شق
به براکه‌ی
عه‌شق (خۆشه‌ویستی) بکرێ.ئه‌وسا ده‌بینین که‌عه‌شق تاراوگه‌یه‌که له‌خۆشه‌ویستی
من ده‌ڵێم عه‌شق فرمێسکێکه له فرمێسکه‌کانی خۆشه‌ویستیی،ده‌م به‌ره
بۆ لێوه‌کانی
ماچێکی گه‌رم ..ماچێک بۆن خۆشتر له عه‌شق .ته‌ماشایه‌کی چاوه‌کانی بکه،،
ئه‌و ته‌ماشایه‌ی که‌عه‌شق لێی، لێوان‌لێو کردووی
له شه‌رم ئه‌وساکه ته‌ماشای،،
خۆشه‌ویستی که ..ته‌ماشاکه بزانه له‌وێ ئه‌ڤین چه‌ند شیرینه..ته
ماشای کۆڵانه
غه‌مگینه‌کانی عه‌شق که ..تۆ ئیتر له‌ماچێکی شیریندا عاشق ده‌بی وغه‌مگین
و
لاواز نه‌خۆش وبێزار نابیت و خۆت ناکوژی بۆعه‌شق.. عاشق نابیت وله‌خۆشیدا
دڵت پڕ ده‌بێ له خۆشه‌ویستی ..ئه‌وسا ده‌زانی عه‌شق مه‌نفایه‌کی
غه‌مگینه‌و ..
فرمێسکێکه له فرمێسکه‌کانی خۆشه‌ویستیی.
سا ده‌ڵێم عه‌شق گه‌ڕانه به‌شوێن خۆ شه‌ویستیداو ،..
ئه‌گه‌ر نه‌تدۆزمه‌وه ..ئه‌ی خۆشه‌ویستی
ئه‌وسا منیش بێهوده..ده‌ڵێم ده‌ستم به دامانت..ئه‌ی عــــه‌شــــق.
ئه‌ی تاراوگه‌ی خۆشـــــــــه‌ویســــــــــــتیی.
******* ****** ******
|