١٩\١\٢٠٢٤
ئێش.

فه‌رهاد
کەریم
هه‌ر رۆژێ شوێنێکم
دێشێ
رۆژێ دڵ و
رۆژێ سی و
رۆژێ پێ
رۆژێ په‌نجه و ده‌مار و گوێ
رۆژێ لووت و زمان و چاو و بژانگ و برۆ
تارمایی و بزه و فرمێسک و پژمینم دێشێ
له بینین و گۆتن و بیستن و هه‌ست و چێژ گه‌رێ
رۆژێ قژ و پێست و خوێنم
رۆژێکیش هه‌موویان پێکه‌وه دێشێ
ده‌زانم گیانکێشان نزیک بووه
رۆژێ مردنم
رۆژێ ژیانم دێشێ
ئێشێکی گه‌وره که‌وتۆته نێوان مردن و ژیان
ژیانم دێشی و مردنم ژان ده‌کا
هه‌ناسه و روانین و بیرکردنه‌وه و بیستن و بینینم
ده‌نگم مێشکم مووم دێشێ
پشوو و شادیی و ماندوو و خه‌مم
گۆتن و زمانم دێشێ
لاوازیی و جووڵه و هێز و خوێنم
تاریکیی و روناکییم ئێشم دێشێ
وشه‌م له رسته‌دا دێشێ
بیر له زمان ناکه‌مه‌وه ده‌ربڕیینم دێشێ
ر‌ابردووم فه‌رامۆشکردوه و ئێستام دێشێ
ئێش ده‌گاته
بەیانی
له دوارۆژ گه‌ڕێ هه‌موو شتێ پڕ ئێش بووه
با و باران و ته‌م و هه‌ور و شنه‌با
مرۆڤ و ماسی و باڵنده و ئاژه‌ڵ
نان و خۆر و ده‌وروبه‌ر
ئێشێکی زیندوو که‌وتۆته ناو ئێش
ئێشم دێشێ!
مرۆڤ
بوونه‌وه‌رێکی سه‌یره.
تاریکیی شه‌و جوانه
مرۆڤ رووناکییه‌کی تاریکه
ئه‌ستێره‌کان نزیک بوونایه پڕ تاریکیی مرۆڤ ده‌بوون
له ناو تاریکیی مرۆڤ بینین ده‌که‌وێته گۆڕ
شه‌و پشوودانی گیان و سروشته
رووناکیی فڕێمه‌ده ناو شه‌و
شه‌و خاوێنه مرۆڤ
رووناکییت تاریکه خه‌وی ده‌زڕێ شه‌و
رۆژ ئاوێنه‌ی رووناکییه
تاریکه رووناکییت، رووناکییت تاریکه مرۆڤ
رۆژ به‌و هه‌موو رووناکییه‌وه رۆشن ناکا ناخت مرۆڤ
له ناو تاریکییت وه‌ره ده‌رێ
شه‌و نیگه‌رانه به‌و هه‌موو تاریکییه‌ی فڕێتداوه‌ته ناو رۆژ
له ناو شه‌وی رۆژ و له ناو رۆژی شه‌ودا خه‌وتووی مرۆڤ
خه‌وت خستۆته بینینی رۆژ و بیستنی شه‌و
ئه‌ستێره‌کان نزیک بوونایه کۆر ده‌بوون
به کۆریی له ناو ده‌نگی شه‌و و جووله‌ی رۆژدای
ده‌ست به چاوته‌وه بگری ئاوێنه‌یه ده‌ستت
په‌نجه‌کان ناناسته‌وه
په‌نجه‌کانت لێدەبێتە سێداره
رۆژی بینین و شه‌وی بیستنت له سێداره ده‌ده‌ی
شه‌و له رۆژ داده‌گیرسێنی و له رۆژ شه‌و
ده‌بینه منداڵی سوتان و مردن
بوونه‌وه‌رێکی سه‌یره به سوتان و مردن ده‌ژی مرۆڤ
له ناو شه‌و و رۆژی خۆمدام مردووه ژیان
گۆڕه و نه‌خۆشخانه‌یه زه‌وی بۆ مردن مرۆڤ.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|