١٥\٢\٢٠١٠
ئه‌سپه‌که‌ی لیستی
کوردستانی.

رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
پێشوتر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان وێنه‌ی ئه‌سپێکی
ده‌کرد به ڕه‌مزی لیسته‌که‌یان به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وێنه‌ی که‌لله‌ی
ئه‌سپێکیان داناوه ئه‌ویش به نیوه چڵی، له‌وانه‌یه خوێنه‌ر ئه‌و
مه‌راقه‌ی له‌لا گه‌ڵاله بووبێت هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامه‌که‌شی ده‌بێت له‌لای
هه‌موومان ئاسان بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ک به‌رنامه‌ی ملیۆنێر بکه‌ین و ئه‌م
پرسیاره دابنێین:
{ بۆچی ئه‌م سه‌ره ئه‌سپه نیوه چڵه ؟ } .
من ئه‌م چوار وه‌ڵامه‌ی بۆ داده‌نێم و ئێوه‌ش وه‌ڵامی
ڕاستی بۆ هه‌ڵبژێرن:
A [ له پێشبڕکێکان دوا که‌وت ]
B [ بێ سواره ]
C [ بێ له‌وه‌ڕه ]
D [ بێ خاوه‌نه ]
هه‌ڵبه‌ت خاوه‌ن سێ جۆکه‌رن که ئه‌مانه‌ن :
1- ده‌توانی په‌یوه‌ندی به مه‌لای خه‌تێوه بکه‌یت .
2- ده‌توانیت ڕای شۆفێری ده‌بابه‌کانی 31 ئاب وه‌ربگریت .
3- دوو پرسیاری که‌رکوک قودسی کوردستانه و که‌رکوک دڵی کوردستانه
فتبکه‌یت .
ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ڕاستی هه‌ڵبژێرێت و سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست بخات وه‌ک دوا خه‌ڵات کێلێکی گۆڕه‌که‌ی کوڕی بارزانی ته‌حسین
شاوه‌یس به خه‌ڵات ئه‌ده‌ینێ .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زابم دوو ئه‌سپی ناودار هه‌یه که ئه‌سپی
عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن و ئه‌سپی ئینگلیز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به جوگرافیا
دووربن له ئینگلیستان که‌واته تێکه‌ڵی کولتوری عه‌ره‌ب بوینه هه‌ربۆیه
لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ڕه‌مزێک بۆخۆی ده‌کات به پێشڕه‌و که‌له
کولتوری ڕه‌سه‌نی عه‌ره‌بییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، ئێمه نابێت به‌مه
سه‌رسام ببین ، ئه‌وه نه‌بوو جه‌لال تاڵه‌بانی ڕوومه‌ته سووره‌کانی
سه‌دامی ماچکرد و ده‌ستی شێخی تورکمانی ماچکرد و مه‌سعود بارزانیش له
باوکێوه وه‌سێتی بۆ به‌جێماوه که هه‌رگیز ڕووی چه‌کیان له تورک نه‌که‌ن
و بێ تورک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناخه‌ن ، که‌واته ئه‌م ئه‌سپه‌ش نه‌ک
ڕه‌مزی پاراستنی ڕیزه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورد و پاراستنی یه‌ک پارچه‌یی
خاکی کوردستان بێت به‌ڵام واوه‌یلایه بۆ یه‌ک پارچه‌یی خاکی پیرۆزی
عێراق و پته‌وکردنی ڕیزه‌کانی عه‌ره‌ب به شیعه و سوننه‌وه و
ئاشکردنه‌وه‌ی به‌عسێکان و به‌ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و به‌خاوه‌ن خاککردنی
تورکه‌کان و ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه بمێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که نه‌هێڵین هه‌وڵبده‌ن
که ڕابوردویان له هزری ئێمه بسڕنه‌وه .
با ئه‌وان ئارایشی ئه‌سپ و ڕه‌نگ و ئاڵا و دروشمه‌کانیان بکه‌ن ، باوه‌ڕناکه‌م
هیچ دروشمێک و به‌رنامه‌یه‌کی هیچ پارت و ڕێکخراوێک ئه‌وه‌نده‌ی پارتی
ڕه‌گز په‌رستی تورک ڕازاوه بێت که به‌ناوی مافی یه‌کسانی و دیموکراسی
و ته‌بایی و یه‌ک پارچه‌ییه‌وه ده‌یکات که ئه‌وان ئه‌مه‌یان له ده‌ست
بێت که‌واته بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان کارێکی ئاسانه که به
ووشه‌ی بریقه‌دار پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی بکات ، ئێمه‌ی کورد له
2003 وه تاکو ئێسا هیچ خێرێکمان له به‌غداد نه‌بینیوه ، نه‌یانتوانی
ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بکه‌ن و نه‌شیانتوانی داخوازێکانی کورد به گشتی
دابینبکه‌ن یان خواست و ئاواته‌کانی برا فه‌یلێکان بهێننه‌دی ، به‌چی
ڕوویه‌که‌وه ئێستا لێمان قیتبونه‌ته‌وه و داوامان لێده‌که‌ن که ده‌نگیان
بۆ بده‌ین ، من له‌و باوه‌ڕه‌دانیم که گه‌لی کورد جارێکی تر به
درۆکانتان فریوبخۆن به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌و که‌سانه نییه که به
بۆیاخکردنی پێڵاوه‌کانی ئه‌وان ده‌توانن پارووی چه‌ور بخۆن و ویژدانی
خۆیان به‌وان فرۆشتووه .
مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له شیعرێکیدا ده‌ڵێت :
ئه‌ی تفه‌نگه‌که‌ی موعینی
ئه‌وکاته خۆش به له پیاو کوژان
که موعینیان هێنایه‌وه و
تۆی کرده شان.
منیش به ئه‌سپه‌که‌ی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێم:
ئه‌ی ئه‌سپه‌که
ده‌زانیت که‌ی ده‌گه‌یته شار
گه‌ر سوار چاکێک هاتوو
تۆی دایه غار .
|