١٨\١\٢٠٢٢
ئەسپی بەردین.

فه‌رهاد مازێ
هێنده راستگۆم ئه‌وه‌ی
ده‌یڵێم درۆیه
هێنده درۆزنم ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم راسته
به درۆیەکانم باوه‌ڕده‌که‌ن
به راستییه‌کانیشم پێکه‌نین
راستییه‌کان دڕاون
درۆیەکان ده‌دوورنه‌وه
چه‌نده جوانه هه‌موو سپێدەیەکمان وه‌ک ئێواره‌یه
هه‌موو ئێواره‌یه‌کیشمان وه‌ک سپێدە
نیوه‌ڕۆمان درۆیه و شه‌ویشمان راستیی
له‌و هه‌موو راکردنه و له‌و هه‌موو نوستنه‌ی مرۆڤ ناگه‌م
به درۆیه‌ک ده‌خه‌وین و به راستییه‌ک راده‌که‌ین
ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو رۆژ
ده‌ممان ده‌که‌ینه‌وه و ژیان داده‌خه‌ین
مرۆڤ له ناوه‌وه‌ی خۆییدا بۆته تارمایی
هه‌موومان به‌ریه‌کده‌که‌وین و
له ناو یه‌کدیدا ده‌ڕۆین
حه‌مه‌د کافری باپیر پڕ ده‌بێ له سه‌رمایه
په‌رداغێ کفر ده‌ڕژێنێ له بیستن
که‌ریمه شێتی باوک زمان پڕده‌کا له شیڕه‌شیڕ
مازێی دایک په‌پوولەئاسا به ئه‌ڤینه‌وه خوا ده‌رده‌کا له بینین
خه‌جێی داپیر‌م له‌گه‌ڵ کافر ژیا
به‌و هه‌موو جوانیی و ناسکییه‌وه دۆزه‌خی کرده باخچه
پڕ بووین له سێبه‌ر
ئه‌و هه‌موو ساڵه که‌پوومان پاراستوه له سه‌رما
چاومان له ته‌پوتۆز
ئه‌و هه‌موو ساڵه گوێمان پاراستوه له شیڕه‌شیڕ
زمانمان له ژار
ئه‌و هه‌موو ساڵه ده‌ستمان پاراستوه له سێ‌و دزین
پێمان له خوار رۆیین
سێبه‌رین و به‌ڕێز وه‌ستاوین
بۆ نان بۆ ئازادیی بۆ گایین
که‌س له ریزی ژیان لانه‌دا
بۆ ئه‌وه‌ی زووتر له تارمایی بێینه ده‌ره‌وه
خواریی مه‌خه‌نه رێزه‌وه
له کێشه دێینه ده‌ره‌وه
ده‌چینه ناو بوونه‌وه
له بوون هاتووین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو بوونه‌وه
مرۆڤ هه‌میشه له ریزه بۆ گووکردن
چۆته ناو سسته‌مێکی له خۆی خوارتر
خواریی مه‌خه‌نه خواره‌وه
له خواره‌وه هه‌ویره له ده‌ستی رێزه‌وه
راست گۆتن زمان وێران ده‌کا
درۆ ژیان
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێینه‌وه ناو بوونێکی خوار
با رێز تێکده‌ین له ریز بێینه ده‌ره‌وه
له‌و سێبه‌ره درۆینه و له‌و تارماییه‌ی که نایبینین.
خۆت فڕێده‌وه ناو ژیان.
ترسم له‌و مرۆڤانه‌یه خه‌ویان باش نییه
باش نه‌خه‌وتن کاره‌ساته
تا ده‌کرێ بخه‌وه
خه‌وتن سه‌ر له گرفت ده‌پارێزێ
خه‌وتن ده‌رگا داخستنه له ده‌ره‌وه
ده‌ره‌وه پڕه له کێشه
ده‌روه‌وه پڕه له سه‌رئێشه
تۆ بخه‌وه تاریکیی له رۆناکیی ده‌نوێ
تۆ بخه‌وه رۆناکیی له تاریکیی ده‌نوێ
تۆ بخه‌وه ده‌ره‌وه پڕ ده‌بێ له ئارامیی، کێشه ده‌نوێ
تۆ بخه‌وه ده‌ره‌وه پڕ ده‌بێ له شادیی، گرفت ده‌نوێ
تۆ بخه‌وه مه‌ڕ سه‌ما ده‌کا و گورگ گۆرانی بۆده‌ڵێ
تۆ بخه‌وه ئاسمان پڕده‌بێ له باڵنده، قه‌فه‌ز ده‌نوێ
تۆ بخه‌وه ده‌ریا پڕده‌بێ له ماسی، قوڵاب ده‌نوێ
تۆ بخه‌وه زه‌وی پڕ ده‌بێ له ژیان، مردن ده‌نوێ
تۆ به نووستنه‌وه جوانی، بخه‌وه دزێویی ده‌نوێ
تۆ بخه‌وه تا ئاسمان به دووکه‌ڵ نه‌ڕووخاوه
تۆ بخه‌وه تا ده‌ریا له تێنوێتی نه‌خنکاوه
تۆ بخه‌وه تا زه‌وی به پیسبوون نه‌زاوه
تۆ بخه‌وه تا ژیان به مردن نه‌کوژراوه
تۆ بخه‌وه خوێنڕشتن کۆتاییدێ
جه‌نگ ده‌وه‌ستێ، کوشتن ده‌نوێ
ده‌مه‌وێ بژیم.. قاوه‌یه‌کی سارد له‌و شه‌ڕه گه‌رمه بخۆمه‌وه
ده‌مه‌وێ بژیم.. چایه‌کی گه‌رم له‌و جه‌نگه سارده بخۆمه‌وه
ده‌ره‌وه پڕه له سه‌نگه‌ری چۆڵ
تژییه له قه‌وانی به‌تاڵ
پڕه له ژیانی جێماو
تژییه به ئاوی بریندار
پره له زامی کوێر
ده‌ره‌وه تژیی بووه له گۆرانی خنکاو
فرمێسکی په‌راوێز و خه‌نده‌ی کوشراو
ئازاری رژاو و دڵی شکاو
ده‌ره‌وه تژیی بووه له رۆژی ره‌ش
مردن به کوژراو ده‌ڵێ کات لای داوه بۆ ژیان
زامدار به ژان ده‌ڵێ بڕێ فرمێسک به نرخی بازاڕ
رۆژ رۆناکییه‌کانی خۆی فرۆشته شه‌و
به نرخی خه‌وتنێکی تاریک‌تر له تاریکیی ئه‌و
ژیان هه‌موو جوانییه‌کانی دا به له‌تێ مردن
مردن روو وه‌رگیڕانه له ژیان، چوونێکه بێهاتنه‌وه
خه‌وتن له مردن وه‌ره ده‌ره‌وه
خۆت به‌ده‌سته‌وه مه‌ده
نوستن ژیان ده‌با
نوستن کاره‌ساته
خه‌وتن راکردنه له ژیان
نوستن ده‌رگە داخستنه له ده‌ره‌وه
ده‌ره‌وه پڕه له گۆڕان
ده‌روه‌وه پڕه له ژیان
مه‌خه‌وه مرۆڤ، ئاوڕێک له ژیان به‌ره‌وه
خۆت رادەستی رۆژگار مه‌کە
تۆ له رۆژگار جوانتری
رۆژگار پڕ له چه‌قۆیه
مه‌خه‌وه ژیان جوانکه
تۆ ده‌توانی شه‌ویش بکه‌یته رۆژ
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هه‌میشه تاریکه‌شه‌وه
گه‌ر ده‌ته‌وێ مرۆڤ بی و نه‌بیه شه‌مشه‌مه‌کوێره
له نوستن وه‌ره ده‌ره‌وه
بگه‌ڕێوه ناو ژیان
با ژیان له سه‌ری برژێ
خه‌وتن نزیکه له مردن
نوستن دووره له ژیان
له نوستن وه‌ره ده‌ره‌وه
بگه‌ڕێوه ناو ژیان
ژیان بڵنده وه‌ک ئاسمان
قووڵه وه‌ک ده‌ریا
هێنده‌ی زه‌ویش فره‌وانه
وه‌ره ده‌ره‌وه له نوستن
خۆت فڕێده ناو ژیان
ژیان جوانه، نه‌مربه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|