ئه‌سپی لیستی
کوردستانی یان ئه‌سپی ته‌ڕواده.
ئه‌شنۆنه محه‌مه‌د
هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی له (هه‌رێمی کوردستان)ی ئێراق ،
ناسنامه‌ی خۆیان وا ده‌رده‌خه‌ن که خه‌مخۆری کوردن و هه‌موو
خه‌باتیان بۆ گه‌لی کورده و هه‌میشه داکۆکی له مافی ڕه‌وای کورد
ده‌که‌ن، بۆیه زهنیه‌تی ئه‌قڵی ئه‌وان له ڕوانگه‌ی (من نیشتمانم،
نیشتیمانیش منم) سه‌رچاوه ده‌گرێ و له
خۆیان زیاتر که‌س نابینن ته‌نانه‌ت زۆر جار له قۆناغه مێژوویه‌کاندا
ویستویانه به (تاک)ڕه‌ویی و دیکتاتۆرییانه حکوم بکه‌ن ، ئه‌وان هیچ
به‌هایه‌کی نیشتمانی لێک ناده‌نه‌وه و هه‌رچیه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندیان
بێ ده‌یکه‌ن، به بڕوای من کێشه‌که له‌وه‌دانیه که ئه‌م پارتانه‌ی
کورد وا بیر ده‌که‌نه‌وه به‌ڵکه کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌م جۆره
بیره بووه به که‌ڵچه‌ر، به‌ڕاستی مه‌ترسییه‌که لێره‌دایه که بۆ وا
کارده‌که‌ن و بۆ کار به‌م شێوازه ده‌که‌ن.
گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مانگێک له‌مه‌وبه‌ر، ده‌بینین که
هه‌ردوو پارتی وا خۆیان پێشان ده‌ده‌ن که ئه‌وه‌نده دڵسۆزن، ته‌نیا
ئه‌زموونه‌که‌یان له سه‌رکه‌وتن یان دۆڕاندن به گرنگتر ده‌زانن، بۆیه
هه‌میشه له پڕوپاگه‌نده‌کانیان باسی پێکه‌وه‌ژیان و (ده‌وڵه‌تی
قانوون)نیان ده‌کرد و له زۆر بۆنه‌دا که بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان
ده‌کرد وا هه‌ست ده‌کرا که ئه‌وان به‌ڕاستی دڵسۆزن به‌ڵام به‌داخه‌وه
میلله‌تی کورد تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی
خوێندنه‌وه‌یه‌کی جدیی هه‌بێت بۆ ئه‌و پارتانه، کاتێک هه‌ڵبژێره‌ری (ناخب)
کوردی ده‌نگ ده‌دا هه‌رگیز خوێندنه‌وه‌یه‌کی(دروستی) نییه بۆ ئه‌قڵی
سیاسی ئه‌و پارتانه، بۆیه کوردستان له (شێتخانه) ده‌چێت نه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی
ته‌ندروست.
لێره‌دا گه‌ر بێت و باکگراوندێک بۆ مێژووی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین له‌م (هه‌رێم)ه
دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که هه‌میشه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌قڵ
نائاماده بووه.
به‌ڵام پارتی سیاسی کوردی خۆی توانیویه‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست بۆ
میلله‌ته‌که‌ی خۆی بکات که خودی خۆی هه‌ڵقوڵاوی نێو ئه‌و(کایه) کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه.
له ساڵی 1932 له ئه‌ڵمانیا (نازییه‌کان) به زۆرینه هه‌ڵبژاردنیان
برده‌وه و ئه‌م پارته واته پارتی (نازی) وێرانکاری به سه‌ر گه‌لی(ئه‌ڵمانیا)
دا هێنا، گه‌لی کورد تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌وکاتی گه‌لی(ئه‌ڵمانی)ده‌چێ
که (نازییه‌کان)ی سه‌رخست و کردنی به ده‌سه‌ڵاتداری ڕه‌وای خۆی، له
ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتی که بریتی بوو له(هه‌ڵبژاردن)، به
بۆچوونی من هێنده‌ی پێویسته ڕه‌خنه له پارته سیاسیه‌کان بگیرێت ئه‌وه‌نده‌ش
پێویسته ڕه‌خنه له (کۆمه‌ڵ) بگیردرێ، چونکه ئه‌و جۆره (پارته)
ناته‌ندروستانه به‌رهه‌م دێنێ، بۆیه زۆر گرنگه و ده‌بێ له مه‌ودوا
ڕۆژنامه‌نووسه‌کان خویندنه‌وه‌یه‌کی زۆر بابه‌تییانه بۆ کۆمه‌ڵگای
کوردی بکه‌ن.
لێره‌دا به باشی ده‌زانم که که‌مێک هه‌ڵوێسته له سه‌ر ڕۆڵی (ڕۆشنبیر)
بکه‌م.
یه‌کێک له کێشه‌کانی میلله‌تێک ئه‌وه‌یه که ڕۆشنبیر زۆر جار له
نێو خوێندنه‌وه رووکه‌ش و(ئه‌ترووحه)ییه‌کانی هه‌میشه زۆر ڕه‌چاوی
دۆخه ناسیۆنالیستیه‌که ده‌که‌ن، بۆیه به‌رهه‌مه‌کانیان کرچ‌وکاڵ
ده‌رده‌چن و ناتوانن خاڵ بخه‌نه سه‌ر پیته‌کان، ئه‌وه بۆته به‌شێک
له‌و قه‌یرانه سیاسی و مه‌عریفیه‌ی کورد که به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ.
له‌به‌رئه‌وه ده‌توانین بڵێین که توێژی ڕۆشنبیریش تاوانباره.
دووباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که بڵێین کاتی ئه‌وه هاتووه ته‌نها
شته‌کان نه‌خوێنینه‌وه به‌ڵکه پێویستمان به‌وه هه‌یه که تاکی (کورد)
به شێوه‌یه‌کی زۆر ئه‌قڵانی هۆشیار بکه‌ینه‌وه، چونکه کاتی ئه‌وه
هاتووه که پرسیارێکی جدیی بکا، پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ (کێ
دوژمنه)ه، ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره پرسیارێکی زۆر گالته‌جاڕییانه بێ
لای( تاکی کورد)، به بۆچوونی من تا (تاکی کورد) ئه‌و پرسیاره له‌خۆی
نه‌کا ناگه‌ینه ئه‌نجامێکی (واقعی) و ده‌بێ به به‌رده‌وایی گومانمان
له ئه‌قڵی سیاسی کورد هه‌بێ و به به‌رده‌وام بیخه‌ینه ژێر ڕه‌خنه‌وه
چونکه ده‌بێت که‌ڵچه‌ری سیاسی کورد بگۆڕێت بۆیه له بارێکی زۆر
ئاساییه که به به‌رده‌وامیی له فه‌رهه‌نگی شۆڕشی به‌رده‌وام دابین
جونکه ئه‌قڵی سیاسی کورد وه‌ک باخێک وایه ، گه‌ر بێت و به
به‌رده‌وامیی ئاگاداری نه‌بین ئه‌وا باخه‌که وێران ده‌بێ.
sangaraziz@yahoo.co.uk
|