٢٥\٩\٢٠١٤ ئەتاتورک کاتێک کە مرد تورکیای نەبردە ژێر گۆڕەوە، بەڵام تا ئێستاش هەر کورد تیرۆر دەکا.
دەریا
دەسەڵاتداریی ئەردۆغان و کوشتنی سێ ژنە چالاکوانەکەی پەکەکە لە پاریس و هێرشی بەردەوام بۆ سەر پەکەکە و ئاوڕنەدانەوە لە ماڵوێرانەکان و بنەماڵەکانی کوژراوانی بوومەلەرزەی شاری (وان) و دروستکردنی داعش و پەلاماردانی کوردستان و... تەنانەت مێژووش ناتوانی ئاوڕ لەو ھەموو جەور و ستەمانەی ئەوان بداتەوە و تۆماریان بکا، تاوان و کردەوەکانیان ئەوەندە زۆر و گەورەن مێژوو لە ئاستیاندا شەرمەزار دەبی.
لێرەدا لەو روانگەیەوە روو دەکەینە رۆمانێک، کە دەرگایەکی بچووک لە جیهانە بەرفراوانەکەی عوسمانییەکان و ئایدیا و کردەوە و یاسا و فەرمانە نەزۆک و پەڕچۆیەکانی ئەوان دەکاتەوە، جیهانی رۆمان خۆی جیهانێکی ئاڵۆز و پڕ کێمەکێش و قووڵ و بەرفرەیە، جا رۆمانێک! بەر نەفرەتی جیهان بکەوێ، رۆماننووسی مەزن (یەشار کەمال) ھەمیشە لە چیڕۆک و رۆمانەکانی خۆی ئەو مێژووەمان بۆ دەگێڕێتەوە. ئەگەر سەیری رۆمانی (بڕوانە فورات خوێناوییە) بکەین دەبینین (عەلی پاشا) لە بەرامبەر (پۆیراز موسا) دەڵێ: (تۆ نەزانی ئەم عوسمانیە چەند فێڵباز و خوێنمژە. ئەو، بۆ بەپەنددانی دنیا قەڵا و منارەی دروستکردوون لە کەللەسەری مرۆڤەکان. نییە لە دونیا بۆ مرۆڤ دوژمنتر لەم عوسمانییە...).
کهنهدا / ئهلبێرتا
|