ئه‌تیمۆلۆجی و
گریمانه‌ی ووشه‌هاوڕه‌گه‌کانی زمانی کوردی و زمانی سویدی.

حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند
- به‌شی یه‌که‌م -
ئه‌تیمۆلۆجیا چییه؟
ئه‌تیمۆلۆجیا
له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌دوو ووشه‌ی یۆنانی پێکهاتووه: ئه‌تیمۆن (ἔτυμον )
به‌واتای (راست،دروست) دێت، له‌گه‌ڵ ووشه‌ی لۆگۆس( λόγος ) به‌واتای
زانین یان فێربوون دێت. ئه‌م دوو ووشه‌پێکه‌وه‌مانای( واتای راسته‌قینه‌ی
ووشه‌یه‌ک به‌گوێره‌ی ریشه‌که‌یه‌وه) ده‌دات.که‌واته‌ئه‌تیمۆلۆجیا به‌کوردی
ده‌بێته: ریشه‌ووشه‌ناسی یان ریشه‌ناسی .واته‌شیکردنه‌وه‌ی ووشه‌و
زانینی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه‌به‌درێژایی مێژووی ووشه‌که.
دیاره‌ره‌گ و ریشه‌ی هه‌ندێک ووشه له‌زمانه‌کانی دنیادا زۆر تازه‌ن به‌ڵام
ووشه‌ی واش هه‌ن که‌ته‌مه‌نیان سه‌دان و بگره‌هه‌زاران ساڵه.بێگومان
ووشه‌گه‌لێکی زۆریش فه‌وتاون که‌ئێستا به‌کارنایه‌ن له‌به‌ر زۆر هۆی
جوگرافی ، مێژوویی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی.
ئاشکرایه که‌زمانی کوردی و زمانی سویدی دوو زمانی سه‌ر به‌فامیلی
زمانه هیندۆئه‌وروپیه‌کانن . بۆیه ئاساییه‌که‌زۆر ووشه‌ی هاوبه‌شیا ن
هه‌بێت به‌جیاوازییه‌کی ته‌له‌فوزی که‌مه‌وه و هه‌ندێکیشیان گۆڕانی
زۆریان به‌سه‌ردا هاتووه.
سه‌باره‌ت به‌و ووشانه‌ی که‌گۆڕانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه‌له‌نێوان
زمانه‌کان و ته‌نانه‌ت دیالێکته‌کانی هه‌ر زمانێکیشدا، زمانه‌وانان قه‌دی
ووشه( ( The stem of the word ده‌که‌ن به‌بنچینه‌بۆ هه‌ر ووشه‌یه‌ک.
بۆچی ووشه‌کان گۆرانیان به‌سه‌ردا دێت؟
1-
گۆڕانی به‌رده‌وامی ژیان له‌هه‌موو رووێکه‌وه‌واده‌کات ووشه‌کانیش
گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت چونکه‌زمانیش ئۆرگانێکی زیندووه.
2- تێکه‌ڵاوبوون و کارتێکردنی زمانه‌کان له‌سه‌ر یه‌کتر.
3ـ- هه‌روه‌ک هه‌ندێک که‌س که‌جیاده‌کرێنه‌وه‌به‌وه‌ی که‌سایاتییه‌کی
کاریزماتییکیان هه‌یه،زمانیش به‌هه‌مان شێوه. بۆ نموونه‌ئینگلیزی که‌زمانێکی
زانیاری و نێو‌انداری نێوده‌له‌تییه‌کاریزماتییه‌کی به‌رده‌وامی ده‌بێت
ته‌نانه‌ت له داهاتوویه‌کی درێژخایه‌نیشدا. به‌ڵام زمانیش هه‌یه‌که‌ده‌فه‌وتێت.
4- پێشتر گۆرانی رووبه‌ری جوگرافی زمانه‌کان و کۆچی به‌کۆمه‌ڵ (هه‌روه‌ک
له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا) کاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر هه‌ندێک
زماندا هه‌بووه . ئێستاش هه‌ژموونی سیاسی ،ئابووری ،کولتوری و ئایینی
رۆڵی گه‌وره‌ده‌گێـڕن.
5- من پێم وایه‌ئاووهه‌واش کاریگه‌ری له‌سه‌ر زمان و گۆڕانی ووشه‌کاندا
هه‌بووه‌هه‌روه‌ک چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوه‌و رووخساری مرۆڤه‌کاندا
هه‌بووه.
من له‌م نووسینه‌مدا هه‌وڵم داوه‌سوود له‌زانستی ئه‌تیمۆلۆجی ببینم بۆ
ئه‌وه‌ی قه‌دی هه‌ندێک ووشه‌بکه‌م به‌بنچینه‌بۆ ئه‌وه‌ی ریشه‌هاوبه‌شه‌کانی
زۆر ووشه‌ی کوردی و سویدی بدۆزمه‌وه. هیوادارم که‌رۆشنبیرانی کورد له‌ووڵاتانی
ئه‌وروپی که‌خۆشبه‌ختانه‌ئه‌مرۆ زۆر زمانی جیاواز فێربوون سه‌ره‌ڕای مه‌ینه‌تییه‌کانی
غه‌ریبی ده‌ست بکه‌ن به‌هه‌نگاوگه‌لێکی له‌م بابه‌ته‌چونکه‌به‌دڵنیاییه‌وه‌سوودی
زۆری ده‌بێت بۆ باشتر ناسینی خۆمان و مێژوومان. به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی
کورد که‌به‌داخه‌وه‌هه‌وڵی سیسته‌ماتیک دراوه‌بۆ شێواندنی ئێستامان
ورابردوومان.
له‌خواره‌وه‌دوو نموونه‌ده‌هێنمه‌وه، یه‌که‌میان سه‌باره‌ت به‌ئه‌تیمۆلۆجیی
دایک و ئه‌تیمۆلۆجی ووشه‌ی سه‌گی ده‌ریا به‌زمانی سویدی.
haider6104@yahoo.se
|