ئه‌ڤین
چه‌تین:
هیوام
زۆره حزبه‌که‌م (سۆسیال دیموکراتی سوێد) دان به تاوانی
ئه‌نفال بنێت که جینۆسایده.
ماوه‌یه‌که
ئه‌ندامی کارای سۆسیال دیموکرات و یه‌ده‌گی په‌رله‌مانی ئه‌وڕپی و فه‌خری
چاودیری کوردۆساید/چاک ، له‌ته‌ک چه‌ندین دۆستی کورد کار‌و خه‌باتی
خۆیان چرکردۆته‌وه که تاوانی کۆمه‌لکوژی کوردان له‌باشوری کوردستان
به تاوانی ژینۆساید بناسێنێن . به‌تایبه‌تی که‌کۆنگره‌ی سۆسیال
دیموکراتی سوێدی بڕیار وایه له ڕۆژانی 28
ی ئه‌کتۆبه‌ر بۆ 1ی نۆڤه‌مبه‌ر له شاری
ستۆکهۆلم ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌ڤین چه‌تین له وه‌لامی پرسیارێکدا به مالپه‌ری کوردۆسایدی وتی،
ماوه‌یه‌که وه‌ک پڕۆژه ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کوردان له‌باشور
، داومانه‌ته حزبه‌که‌مان (سۆسیال دیموکرات) و خراوه‌ته ناو پڕۆژه‌ی
گفتوگۆ‌و پێشنیازدان بۆکۆنگره،وه‌کاری باشمان بۆکردوه‌و دۆستێکی زۆرمان
له‌م باره‌وه هه‌یه ، بۆیه هیوامان زۆره که له‌کۆنگره ده‌نگی له‌سه‌ر
بدرێت و به‌هیوای ئه‌وه‌ی بیکه‌ینه ده‌ستکه‌وتێک بۆ گه‌لی کورد به‌گشتی
و بنه‌ماله‌ی قوربانیان به‌تایبه‌تی . له‌درێژه‌ی لێدوانه‌کانیشی
ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ئه‌گه‌ر حزبه‌که‌ی دان به‌تاوانی ئه‌نفال به‌کۆمه‌لکوژی
بنێت ، ئه‌وا سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره بۆ که‌یسی کۆمه‌لکوژی کورد به‌ده‌ست
دێت چونکه سۆسیال دیموکرات گه‌وره‌ترین حزبی سیاسی سوێدیه و کاریگه‌ری
زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر ناساندنی به جینۆساید له‌ولاتی سوێد و ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا
و ڕیکخراوی سۆسیال دیموکراتی جیهانی.
شایه‌نی باسه سۆسیال دیموکرات حزبی پله‌یه‌کی سوێده و له
50سالی رابردو زۆرینه‌ی کاته‌کان له‌ده‌سه‌لات
بونه و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل پارتی چه‌پ و ژینگه پێکه‌وه حکومه‌تیان
پێکهێناوه‌و ئێستاش 130 کورسیان له‌په‌رله‌مانی
سوێدی و 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانییشیان له‌په‌رله‌مانی
ئه‌وڕپا هه‌یه.
ماڵپه‌ری کوردۆساید
20091021
|