په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٢\٢٠٢٤

    ئەڤین دەموجەمی نییە !

دارا خونچە

ئەو دەمانەی

هزر و ئەندێشە و ئاوەزی

      وە هەڵپەساردن دەسپێری

      خۆی لە خۆی و تێکڕای مرۆڤان دەبوێری.

هێشتا لەیرە

نە قاسپەقاسپی کەوان و

         نە ئاوازی شالووران و

                 هیچ پەڕندەک ئەو نایژنەوی

تا هاواری لەوێندەرێ

هاوتەریبی هاڵاوی هەوری هەناسەی

           هاوڕێ و هاوەڵی خۆی نەبی

           تەمی ترس و تامەزرۆیی بەرینادا

                                  تا بسرەوی.

ئەو تاقانە باغەوانە

                 خۆزا و خۆکرد.. زۆر خۆزانە

چون زۆر بەخشندە و خۆبەختە

     بەختەوەرە.. فرە وە بەخت و خۆشبەختە.

ئەو بەس تەنێ باغەوانە

       وە پێی خواست و ویستی سروشت

               وە هەست و نەست و سەرمەستە.

ئەوە راستە

وە بیستان و دارستان و بێشەلانان

           پەیوەست.. پابەست.. زۆر دەروەستە

     لێ زۆر خۆسەر و سەروەخۆ

     زۆر سەلار و زۆر سەروەرە

     تا سەر ئێسقانیش سەربەست و ناڕەوەستە.

سەرژێکردنی گوڵان

داپاچینی دارودرەختان

جۆ و جۆبار.. رێگۆڕینی ئاوەڕۆیان

    بەنداو.. میراو...

           خڕیان لە جەم وی قەدەغەن

                      جەور و ستەمی بێ وێنەن.

ئیدی ئەو زۆر خۆنەویستە

     پڕ لە ویست و زۆر پێویست و خۆشەویستە

بێجگە لە ڤین

      قین.. دین.. چین.. خین... هیچ ناناسی

 

کۆبوونەوە و کۆنفرانسی وی

                          لە تەک دارودرەختانە

لە چەکەرە و ورشەوگورشەی

     چرۆ و گەڵایان بترازێ

     یەک تشتی دی وە ئاهەنگ و سەمای ناخا

لە پرسەی تەنێ یەک گوڵدا

     تا دەیانی دی نەڕوێنی

                   هەرگیز خەو ناچتە چاوانی.

ئا ئەو کەسە

لە گوڵان هۆزان.. لە فریز پەخشان

        لە دارودرەختیش چیڕۆکان.. چێدەکاتن!

ئا ئەو کەسە.. بێ دایباب و ناکەسبەچە

          هاوکات کە من وە یەکجاریی

          کۆچ و کۆچبارم تێکدەنێم...

          دێتە بوون و

             لە پاش مەرگم

             لە پێدەشتی ئەڤینی من چرۆدەکا!

 

کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک