ئەوانە بۆ وادەکەن؟!

ئیبراهیم بالیسانى
پەدێکى کوردى هەیە دەڵێ: تا خاوەن ماڵ دزى گرت ،دزخاوەن ماڵى
گرت!!دروست ئەو پەندە کوردییە لەسەر ئەو رەوشەى ئێستایى کوردستان
هاوجوتەوڵێکدەچێ ،مەبەستمان لەو رەوشە پڕۆسەى هەڵبژاردنە ، بەهۆى
راگەیاندنى چەند قەوارەیەکى سیاسى وکەسایەتى دیاریى ناو کۆرى خەبات بۆ
بەشداریکردنیان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنى داهاتوى پەرلەمان کەئەوەش
کردەوەوهەنگاوێکى یاسایى وشەرعییە بۆ هەموو هاولاتیکى کوردستان بە
بێجیاوازیکردن ورێگرتن لەم وئەوانیدى.کەدەڵێم لەم وئەوانیدى واتا بۆ
هەموو لایەنێکى سیاسى ورێکخراوەى ومەدەنى بۆیان هەبێ بەئازادى بەشدارى
بکەن لەپڕۆسە دیموکراسیەکە بەڵام بەداخەوە ئەمجارە رێنەدرا بەهەندێ
لایەنى سیاسى تابەشداربن لەو هەڵبژاردنەى کە بڕیارە لە بیست وپێنجى
حەوت ئەنجامبدرێ وەک لیستى هیوا بەبیانوى ئەوەى کە سێبەروهاوڕایە لەگەڵ
پارتى کرێکارانى کوردستان!!
ئالەو کاتەدا کە هێشتا دەرفەتى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن وئامانجى
لیستەکان وبەرنامەى کاروناوەرۆک و مەبەستى بەشداریکردنى لایەنەکان بۆ
ئەم هەڵبژاردنە ئاشکرانەکرابو،واتا هێشتا لەلایەن قەوارە سیاسیەکانەوە
بەرنامەکان بۆ هاولاتیان وهەوادارەکانیان روون نەکرابوەوە ، کەچى ئا
لەوکاتەدا هەندێ کەسى بەرژەوەندچى وفرچکگرتوبەسەردەم ورۆژگارى
هاتوەپێش،هەرزوولەپڕ تەقەى نوسین وتەشهیرونوسینى بێبنەما لەلایەن ئەو
کەسە نانوسەرانە دژى لیستەکانەوە دەستى پێکردوتەقەى فیتنەودووبەرەکییان
بەرۆژى رووناک دەستپێکردوتەقاندیان !!
ئەو کەسانەى لەو دوایەدا بونە دەستپێشخەر لە خوڵقاندنى کەشێکێ
نەویستراونەشیاو،وەنەبێ ئەوانە ئەو کردەیەییان لەپەرۆشى ودڵسۆزى
وبڕوابون بە پرینسیپەکانى بەرنامەى حزب ورێکخراوەکەى خۆیانەوەبوبێ !
بەڵکو زیاتر مەیڵییان بۆ مانەوەى خۆیان وناسین وناوبانگ وهەڵکشان
بەپەیژەکانى دەسەڵات ووەرگرتنى زیاترى دەسکەوتى ماددى بووە نەک مەبەست
وئامانجیتر .
هەندێ لەو نوسەرە دەربارانە ئەگەر بیانەوێ مێژووکەسایەتى وئاستى
رۆشەنبیرى وتواناى خۆیان ڵێمان بشارنەوەوخۆیان وانیشانبدەن کە پڕاوپڕن
لەمعریفەوڵێوان ڵێون لەپاکى وفیداکارى ئەوە نەک هەر نادروستە!بەڵکو
خۆڵکردنە چاوى خەلک وهاولاتیانە. بەهەمان شێوە تەمەڵوقى ورازیکردنى
سەروى خۆیانە !ئەو نوسەرۆکانە پێشئەوەى پێمان بڵێن:ئەوە سیڤى ومێژووى
پاکى ئێمەیە ،ئێمە پێیان دەڵێین:دوێنێ وئەمڕۆوئایندەى ئێوە پڕواپڕە لە
خەوش ودووروویى وهەڵپەرستى !پێتان دەڵێین:پەرێزى ئێوە تەنراوە بەدڕک
وزیوان وجۆرەها نەخۆشى وپڕ لە جۆرەها زیندەوەرى خشۆکى زیانبەخش وترسناک!
جاکەسێک پێکهاتەوبونى ئاواو بەم شێوازەبێ ،چۆن دەتوانێ لەرێگاى نوسین
وئاخاوتن ووتن کاریگەرى لەسەر زهن وبیرى بەرامبەروئەوانیدى وجەماوەر
بەگشتى دروست بکات؟!بێگومان ئەوە ممکیننیە وتائەوپەڕى مەحاڵ
مەحاڵە،چونکەزۆر ئاشکرایە کە بەر لەو مەبەستەیان مەبەستى تایبەتى خۆیان
لەوسیناریۆیەدا هەیەوهەربۆیەشە بەشێوازێکێ شەلم کوێرم هیچ نابوێرم
هاتونەتە گۆ.بێگومان هەربەهۆى ئەوجۆرەکەسانەوجۆرى نوسینەکانیان
ورەفتارەکانیان لەرابردووئێستادا ،ئەو لیستەى کە ئەوان کەسانە بانگەشەى
بۆ دەکەن وخۆیان تیادا دەبینەوە رووبەرووى زیانێکى گەورە
دەبێتەوەودەنگدەرى لێدادەتەکێ.کەواتە ئەو کەسانە پێش ئەوەى سودبەخشبن
بۆ لیستەکەیان زیانگێنەروزیانبەخشن بۆ لیستەکە.
لەبەر ئەوە کەسێک کەپێشتر بۆ ئەم نیشتمانە زامدارە تەنیا فرمێسکێکى
نەرشتبێ وبەتاڵبێ لەزانینى مێژووخەباتى ئەو لایەنەى کە خۆى پێدا
هەڵواسیوە ،بەچپێوەرێک لەروویدێ خۆى بکات بە نمایدەودەمڕاستى ئەو
لایەنەوبکەوێتە هۆنینەوەى قسەى باقوبریقى بێبنەماو ناراست
وهەڵبەستراو!دیارە کەوتنە داوى نوسینى بابەت ونوسینى بێبنەماوناراست!!
بێگومان لەهەگبەوقوتى هیچعەتارێکدا جێگاى نابێتەوەونیە .چونکە ئەو
نوسینانەى کە ئەوان کەسانە لەم ماوەیەدا دەیان نوسى هیچ جیاوازیکى
نەبوو لەگەڵ ئەو نوسینانەى کە پێشتر لەسەردەمى شەڕى ناوخۆدا دەنوسران
وبەملاوئەولادا بلاودەکرانەوە! یا ئەونوسینانەى کە پێشتر لە
بلاوکراوەکانى رژێمى لەناوچوو دەیان نوسى ودەنوسران وئێستاش هەڵگرى
هەمان کلتورى کۆن ولەناوچون ولەئێستادا دەیانەوێ بەشێوازێکیتر دەریبخەن
وپێمان ئاشکرابکەن.
ئەگەر بپرسین وبڵێین :ئەوانە بۆ وادەکەن؟رەنگە لە تەرحکردنى پرسیارێکى
ئاوادا چەندین وەڵاممان دەستکەوێت .ئەو وەڵامانەش
بەپێیبیرکردنەوتێگەیشتنى کەسەکان دەبێ ودەگۆردرێ ،کەهەریەک لەو کەسانە
دڵنیام پێمان دەڵێن:بەڵێ ئەوانە ئەوەندەى بەدواى بەرژەوەندیەکانى
خۆیانەوە وێڵن ودەکارن ،نیوئەوەندە باکیان بە بەرژەوەندى گشتى
وئەزمونەکەونیشتیمانەوەنیە!!هەرلەبەر ئەوەشە ئەو جۆرە نوسەرە دەربارانە
تابڵێى درێژدادڕن وبەهیچجۆرە ئاوێک تەڕنابن وداناکەسێن!!
Info_balisani@yahoo.com
|