٦\١\٢٠١٣
ئه‌وانه‌ی
ئاگاداری بەھەدەردانی کات و بودجەی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەین.
لە ماوەی رابوردودا، گرووپەکەمان ھەموو شێوازێکی فشاری مەدەنی گرتەبەرو
پرس و کێشەکانی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی و داواکاری و دۆکیومینتی
جۆراوجۆری بڵاوکردوە و چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامدا وەک
کۆکردنەوەی ئیمزا و یاداشتنامه‌و بڵاوکراوە و گردبوونەوەی جەماوەری و
چاوپێکەوتنی میدیایی و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و
داواکاری گشتی و پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی و ...هتد.
ھەندێک لەو چالاکیانە دەرئەنجامی ئیجابی بە دوای خوێدا ھێنا که
گرنگترینیان خۆی له‌ناچارکردنی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە
پەیوەندیدارەکانی تردا ده‌بینێته‌وه کە دەستبکەنەوە بە کارکردن بۆ
تەواوکردنی نەخۆشخانەکە، به‌ڵام له‌و چالاکیانه‌ی که هێشتا گرووپه‌که‌مان
ئامانجی نه‌پێکاوه ده‌رخستن و دادگایی‌کردنی ئه‌و ده‌سته ناوخۆیی و ده‌ره‌کیانه‌ن
که بوونه‌ته مایه‌ی دواخستنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه که پێمانوایه
نوێترین ئاماژه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستانه کورتکردنه‌وه‌ی ئه‌و
پرسه‌یه ته‌نها بۆ پرۆسەی دادبینیکردن بەرامبەر بە کۆمپانیای
UI enc کۆری له‌دادگای مه‌ده‌نیداو شکاندنه‌وه‌ی
هه‌موو خوارو خێچی و گه‌نده‌ڵییه‌کانه به‌سه‌ر ملی کۆمپانیای
ناوبراودا که دوور نییه ئاکامی جێبه‌جێکردنی بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ش
نه‌کرێته سه‌فقه‌یه‌کی ژێربه‌ژێر له‌نێوان کۆمپانیاکه‌و گه‌نده‌ڵکارانی
راسته‌وخۆی ناوخۆییدا.بۆ شاردنه‌وه‌و بێده‌نگیکردن له‌ئاست کۆی ئه‌و
پرسه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمە لەساڵی ٢٠١١ مەلەفێکی تەواومان لەسەر
ئەم پرۆژەیە پێشکەشکرد و چاوەڕوانمان دەکرد داواکاری گشتی و پەرلەمان و
لیژنەی تەندروستییه‌که‌ی له‌م رووه‌وه ھەنگاوی جدی بنێن بەڵام ره‌وتی
یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له‌دادگادا پێمانده‌ڵێت که بەرپرسە گه‌وره‌و
بچووکه‌کانی پشت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه نه‌ک هه‌ر لە لێپرسینەوەی یاسایی
جدی قوتاریان ببێت به‌ڵکو بۆیان ده‌بێتە پاڵپشتێکی یاسایی بۆ ئه‌ستۆپاکیشیان.
گرووپی ٤٠٠، لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوە و لە چەند دەرفەتێکی دیکەدا تا
رۆژی دانیشتنی داھاتووی دادگا لە رۆژی ٢١/١/٢٠١٣ لەسەر نەخۆشخانە ٤٠٠
قەڕه‌وێڵەییەکە چەند وێنەیەک بڵاودەکاتەوە کە ئاگاداری و پەیوەندی
بەرپرسانی ھەرێم دەسەلمێنێت لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو‌و سەردانە
ھاوبەشەکانی ھەردوو لا بەچڕی بەئامانجی جوڵاندنی ئەو پرسیارەی کە ڕۆڵی
ئەم که‌سانە چی بووە لە ھەر کێشەیەک لەو پرۆژەیەدا ڕویداوەو لەڕوی
بەرپرسیاریەتی مێژوییەوە تا چەند ئەو بەرێزانە بەرپرسیاریەتی کێشەکانی
ئەو پرۆژەیەیان لە ئەستۆدایە، یاخود ئەگەر ئەو کۆمپانیایە ئەو
بڕەپارەیەی نەگەڕاندەوە ئەم کەسە بەرپرسانە چی بەھاوڵاتیان دەڵێن بۆ
بەھەدەردانی سامانی گشتی و ئەو کاتەی کە ئەم پرۆژەیەی تێدا
تەواونەکراوە کە ده‌کرا گیانی ھەزاران ھاوڵاتی بپارێزێت و چارەسەری
چەندین کیشەو کەم وکوڕی تەندروستی بکات.
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوە بڵێین کە بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە بە ھیچ جۆرێک
مانای ئەوە نیە ئەو کەسانەی لە وێنەکاندا ھاتوون لەگه‌نده‌ڵییه‌وه
تێوه‌گلاون به‌ڵکو دەرکەوتنی کەسەکان لە وێنەکاندا مانای ئەوەیە ئەو
کەسانە که‌م و زۆر ئاگایان لە وردەکارییەکانی پرۆژەی ٤٠٠ قەڕه‌وێڵەیی
سلێمانی ھەبووە و هه‌یه‌و ئه‌رکی ویژدانی و پیشه‌ییان ئه‌وه‌یان لێده‌خوازێت
که له‌ئاست گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئه‌و پرۆژه ستراتیژییه‌دا بێده‌نگ نه‌بن
و به‌پێدانی زانیاری و ده‌رخستنی زانیارییه‌کان بۆ رای گشتی ببنه
پاڵپشت بۆ گرووپی ٤٠٠، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا
پێویستە داواکاری گشتی ئه‌مجاره‌یان به‌پاڵپشتی ئه‌و وێنانه‌و ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی
پێشکه‌شمانکردووه بە ئەرکی راستەقینەی خۆی ھەستێت و سکاڵا له‌دادگای
جینائی تۆماربکات بۆئه‌وه‌ی پرسه‌که ره‌وتی ته‌واوی خۆی وه‌ربگرێت و
ئه‌و که‌سانه‌ش روبەڕوی پرسیار و لێکۆڵینەوە ببنه‌وه.
وێنەکان:

_____________________________________
*
گرووپی ٤٠٠ له‌چوارچێوه‌ی چالاکییه‌کانی
فیدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدایه‌و بۆ زیاتر له
دوو ساڵه به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ که‌یسی گوماناوی و
پڕ له‌گه‌نده‌ڵی نه‌خۆشخانه‌ی ٤٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی
ده‌کات له‌سلێمانی..
گرووپی ٤٠٠
٥\١\٢٠١٣
- سلێمانی
|