١٣\٢\٢٠١٤
ئه‌وانه‌ی دژی
ئازادیین، شایانی ئازادیی نین.

ده‌ريا
له
ساڵى ١٩٨١ كاتێك پاپا (جۆن پۆڵ) لە ناو ئوتومبێله‌كه‌ى خۆی ده‌بێ، له
لايه‌ن (محه‌مه‌د عه‌لى ئاخجه) كه به ره‌گه‌ز تورك بوو ته‌قه‌ى
لێكرا و به سەختیی بريندار کرا.
بەڵام (پاپا) ميهره‌بانیى و مه‌زنیى خۆى به‌وه سه‌لماند كاتێك بە پێی
خۆی چوو بۆ دادگا بۆ ئەوەی سەردانی ئەو کوڕە بکا، به به‌رچاوى دادوه‌ره‌كاته‌وه
مرۆدۆستیى خۆى نيشانى هه‌موو جيهاندا، كه به (محه‌مه‌د)ى گوت: کوڕم
تۆ گەنجی، من تیرۆرست نیم، من رقم لە کوشتنە، من حەز بە ئازادیی دەکەم،
بۆیە تۆش ئازاد دەکەم.
ئه‌گه‌ر سه‌يرى وڵاته‌كه‌ى خۆمان بكه‌ين ده‌بینين تاكو ئێستا پێناسه‌يه‌كى
عه‌قلانیى بۆ ئازادیى نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت تاكو ئێستا ياسا و رێوشوێنى
لۆژيكیى بۆ دانه‌ندراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش واي كردوه كه كه‌سانێك خۆيان
وه‌ك قارەمان و شەڕكەری ئازادیی نيشان ده‌ده‌ن، لە كاتێكدا ده‌بینين چه‌نده
بێ به‌زه‌ييانه دوور له به‌هاى مرۆڤايه‌تى بە گولله وەڵامی پێنووسی
ئازاد و بوێر دەدەنەوە!
ئه‌و جۆره مرۆڤانه‌ى خه‌ونى ئازادیى تاك ده‌كوژن، باكيان به‌وه نييه،
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كيش ژارخوارد بکەن بۆ مانه‌وه‌ى خۆيان، زۆر به‌لايانه‌وه
ئاساييه هه‌موو پيرۆزييه‌كانى نيشتمان بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان به
خۆشبه‌ختیى بژين، ئه‌گه‌ر ياسايه‌ك هه‌بێ ئه‌و جۆره مرۆڤانه ده‌بێ له
نێوان چوار ديوار زيندانیى بكرێن، نه‌وه‌ك باسى دادپه‌روه‌ریى و
ئازادیى بكه‌ن و خه‌ڵك گوێيان بۆ بگرێ.
ده‌مه‌وێ له‌و سه‌ركرده و سه‌رۆكانه‌ى هه‌رێمه‌كه‌ى خۆمان بپرسم: ئه‌گه‌ر
كه‌سێك ته‌قه‌تان لێ بكا و ويستى كوشتنى ئێوه‌ى هه‌بێ و ده‌ستگير بكرێ،
چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟ ئايا بۆ هه‌تايه چاره‌نووسى خانه‌واده‌كه‌شى
ره‌ش ناكه‌ن؟ ئايا رێگه‌ى پێده‌ده‌ن جارێكى تر رۆشنايى ببينێته‌وه، نه‌وه‌ك
ئازادیى بكه‌ن؟! چه‌ند كه‌س له هه‌رێمه‌كه‌ى ئێوه تێيدا سه‌رۆك و سه‌ركرده
و حوكمڕانن به هۆى وشه‌يه‌ك تا ئێستا بێ سه‌روشوێنه؟! چه‌ند كه‌ستان
به ديلیى كوشت له به‌ره‌كانى شه‌ڕ، كه هاوزمان و هاوئاين و
هاونيشتمانى ئێوه بوون؟! بۆيه بيرتان نه‌چێ ده‌بێ كه‌سانێك باسى
ئازادیى بكه‌ن ميهره‌بان و لێبوورده بن، به‌ڵام ئێوه نه ميهره‌بانن
بۆ ميلله‌ت، نه لێبووردەن، چۆن ده‌توانن باسى ئازادیى بكه‌ن؟!
له كۆتايى من ده‌ڵێم:
خه‌و به نيشتمانه‌وه دەبینم، دڵم دەسوتێ، چاوم تەڕ بووە، لە ناخەوە
هاوارێ دەبیستم، هەر دەنگی فیشەک دەبیستم، مرۆڤی ئازاد.. پێنووسی ئازاد...
خوێنیان لەبەر دەڕژێ، دڵم وەک دڵی ژنانی ئەنفال دەسوتێ، ئەنفال لەبەر
دەرگا دەست پێ دەکا، چەند دڕندە بوون، چه‌ند بێ بەزەيی و بێ ویژدان
بوون!
ماڵپه‌ڕی دەریا
|