ئەوانەى کە هەردەم
چاوەڕێن ؟

: ئاسۆ عوسمان
بیست
ساڵە ئەمانە هەرچاوەرێن ئەمڕۆنا سبەیی ئازیزە کانیان دێنەوە ئەم ساڵنا
ساڵێکى تر منا لەَکانیان دێنەوە هاوسەرەکانیان د ێنەوە ،هەموشەوێک
لەخەونیاندا خۆشەویستەکانیان دەگەڕێنەوە .ئەوەبیست ساڵە ئەمانە
لەهەموسۆزو خۆشەویستێەک دا بڕاون، بیست ساڵە سکیان برسىو جلیان ڕەشە ،کچە
عازەبەکانى( 88) ئێستا پرچى سپیى دەهۆننەوە بەدەم چاوەڕوانى هاتنەوەى
خۆشەویستەکانیانەوە ،ئەمانە بیست سالەَ چاوەڕێى ئەوەن ئەنجام دەرانى
تاوانى ئەنفال سزا بدرێن . ئەم مرۆڤانە ژیانى خۆیان و ماڵومناداڵیان
کردە قوربانى شۆڕشێک . لەپێنا وى ئازادبوو نى نەتەوەکەیان بەر
دڕندەترین سزاى دیکتا تۆر کەوتن
خەبات
و قوربانیدانى ڕەشپۆشەکانى گەرمیان کوردستانى ئازاد کردو قەڵاى دیکتا
تورى ڕوخاند ولێ ئەفسوس دواى دیکتا توریش هەرغەدر و نا حەقىو زوڵم بەشى
ئەم ڕەشپۆشانەیە .ئایی کەشورەییە بۆنەتەوەو دەسەڵاتێک دواى بیست ساڵ
ئاوڕێک لەم مرۆڤە ئازاو خەبات گێڕانە نەداتەوە، کەسوکارى
ئەنفالکراوەکان ئەگەر خەڵکى هەر نەتەوەیەکى تربوو نایە ئێستا لەئاسودە
ترین ژیاندا ئەبوون ،وەلێ ئەفسووس ئێستا باڵاى ڕەشى ئەم ژنانە شیوەن
وگریانیان کراوەتە بازرگرانیو؟ ورگو گیرفانى سەدان کەسى پێتێرکراوە .سەر
کردەى ئەم ڕەش پۆشانە ئێستا لەهەڕمى دەسەڵات دایەو ئامادەیە لە و
.تاوانبارانە خۆشبێت کە ئەنفالى نەتەوەکەى
کردووە .سەرکردەکانى ئەم وڵاتە نزیک بە (17) ساڵە بۆجارێکیش ئاوڕیان
لەم خەڵکانە نەداوەتەوە
ئێستا
لاى سەرەزلەکانى دەسەڵات ئەم خەڵکانە نەفام و کۆنەپەرستن و بەقەولى
خۆیان پڕوپیرێژنن ،ئاى کەلەنگیە بۆدەسەڵاتێک دەیان هەزار مرۆڤى
خاوەن هەڵوێست و شۆڕشگیڕى وەک ئەم
ژنانە لەهەژارى و نەداریدابن و لەو لاشەوە بەدەیان ملێۆن دۆلار لەپارەى
ئەم وڵاتە بەهەدەر بدرێت .ئێستا جاش و کۆنە بەعسیەکان مرۆڤى پێشکەوتن
خوازونو لەهەموو دامەزراوەیەکى ئەم کوردستانەدا ئیشیان ماشیەو لەلایەن
بەر پرسەکانەوە بەدیان پۆست و بگرە سەدان هەزار دۆلاریان لەخزمەتایە.
مرۆڤەخەبات گێڕەکانیش لە لیوارى پەنجەرەکانەوە هەر چاوەرێى
ئاوردانەوەیەکن .ئەو نوسەرانەى کەچەپڵەیان بۆئەنفال لێئەدا وبەشانو
باڵى سوپادڕندنەکەى بەعسدا هەڵیان ئەدا ،ئێستاش بە نوسین و فرمێسکە
تیمساحیەکانیان تیکەى چەوریان پی پەیدا ئەکەن .ئەو هونەرمەندە
بەعسیانەى کە گۆرانیان بۆسەرۆکى فەرماندە ئە وت بەشان و باڵى
درەندەکاندا هەڵیان ئەدا،ئێستاش خەریکى گۆرانى و سرودى ئەنفالن و پارەى
مۆڵیان لێچنگ ئەکەوێت .ئەو موستەشار و جاشانەى کە ئەزیزەکانى
ئەنفالکردن ئێستا مەسوئولى شۆڕشگێڕن و بونەتە پێشمەرگەى دێرین و
بەدەیان خانوو ئۆتۆمۆبیلیان هەیەو بوجدەى
مانگانەشیان هەزاران دۆلارە.
.
حکومەتەکەشمان
شەوڕۆژ وێردى سەر زمانیان ئەنفال ئەنفالە
سەدان هەزار دۆلاریان بۆکۆڕو سیمینارو بڵاو کراوەو کتێبى ئەنفال خەرج
کردووە، لەبەرامبەریشدا ئەم مرۆڤانە ڕۆژانە لەدەلاقەى پەنجەرەکانیانەوە
چاوەڕێى تەنیا سۆزێکى ئەم حکومەتەن کەژیانى خۆیان لەپێناوى درووستبونیا
کردە قوربانى . سەرۆکى عێراقى تازە ڕۆژانەدەیان عەرب دەبینێت و دەیان
سەفەرى بۆنەجەف و کەر بەلاکرد کەچى ڕۆژێک بیرى گەرمیانى نەکردو سەرێک
بکات بە ماڵێکى ئەنفالکراوە
سەرۆکەکانى ئێمە لە
ماوەى پێنج ساڵدا هەموو جیهان گەڕان بەڵام بۆتەنیا جارێک سەریان
نەکرد بە ماڵى ئەنفالکراوێکدا
هەرچى جاش و بەعسى و موستەشار و خەڵکى
هەلپەرستە لەم حکومەتە سودمەند بوون حکومهتى
هەرێم بۆتە کانى زێرَ بۆیان ،تەنیا کەسانێک کە
.بێبەش کراون ئەم مرۆڤە شۆڕژگێر و بەهەڵوێستانەن
Asoahmad2004@yahoo.com
Lawa_0@hotmail.com
|