ئێوارە کۆَڕێک بۆ
(سەرهەنگ خامۆش) لە شارۆچکەى مەخمور.
حەمەلاو
لەگەڵ شنەى ئێوارەیەکى پڕ ئێستاتیکاو وێنەى شیعری جوان و هەستێکى پڕ لە
فانتازیاو سومبولیزمانە لە ڕیکەوتى10/7/2008پینج شەممە کاتژمیر (6)ی
ئیوارە سەنتەرى ڕۆشەنبیری قەرەچوغ لە هۆڵى( دلزار) لە شارۆچکەى
مەخمورکۆڕێکى شیعر خوێندنەوەى بۆ شاعیرو ڕۆژنامەنوس(سەرهەنگ خامۆش)ساز
کرد..بە ئامادەبوونى کۆمەڵێک لە شیعر دۆستان و ڕاگەیاندنەکانى دەڤەری
مەخمور کۆِرەکە بە ڕێوە چوو..شاعیر چەند شیعرێکى ڕەهاو پڕ لە سۆزى
خوێندەوە کە ووشەکانى لە ئاسمانى شارلەگەڵ حەیران سەریان بەیەکەوە
نابوو وەکو باران دەپرژانە سەر دەشتى کاکى بە کاکى و دڵى عاشقانى ساڕێژ
دەکرد..ئەمەو دواى خوێندنەوەی شیعرەکان ئامادەبوان گفتوگۆیان لە
سەرشیعرەکان کرد و شاعیر بە تێرو تەسەلى باسى لە فیگەرەکانى شیعر کردو
ستایلى شیعرى نوێى ئەمڕۆى لەگەڵ وینەو زمان و بیرو بۆچوندا بەراورد
کرد..سەرهەنگ حەمە ساڵح ناسراو بە (سەرهەنگ خامۆش)لە ساڵى 1965لە
شارۆچکەى مەخمور لە دایک بووە قۆناغەکانى خوێندنى لە هەولێر تەواو
کردووە دەرچووی( پەیمانگاى پزیشکى)ە ساڵى87-88تاکو ئێستا خاوەن دوو
نامیلکوى شیعریە نامیلکەى یەکەم(لەژێر شەپۆڵەکانى خۆردا)کە لە ساڵی
2006بڵاو بۆوە هەروەها نامیلکەی دووەم(پیاسەیەک لەگەڵ زەردەخەنەى(با) )کە
لە 2008 بڵاو بۆوە هەروەها شاعیر خاوەن ئەو دەنگە شیعریەیە کە لەزۆربەى
ماڵپەڕە کوردیەکان و ڕۆژنامەو گۆڤارەکان شیعرى بڵاو بۆتەوە..ئەمەو جگە
لە شیعر خاوەن قەڵەمێکى بەهرەدارە لە بوارى ڕەخنەو ووتارى ئەدەبى کوردى
هەر بۆ ئەمەش تاکو ئێستا چەند بابەتێکى لەم بوارەوە لە ڕۆژنامەو
گۆڤارەکان بڵاو بۆتەوە..لە کۆتایى بە هیواین شاعیر هەر سەرکەوتو بێت و
قەڵەمەکەی هەر لەکار بێت بۆ پێش خستنى شیعرو ڕەخنەى ئەدەبی کوردی....
مەخمور
10/7/2008
|